tg-me.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/3055
Last Update:
«❿» زانیاری سەرسوڕهێنەر لەسەر «لا ٳلە ٳلا الله» کەپێناچێت بیستبێتت وبینیبێتت.
لەسەر سوڕهێنەرەکانی ووشەی پاکی گەورەی «لا إله إلا اللە»:
❶: تەنها یەك نوکتەی تیا نی یە.
❷: هەمووی ئەگەڕێتەوە بۆ سێ پیت، ئەوانیش ئەلیف ولام وهائە، ئەوەش بریتیە لە «ٳلە»، کەهەر سێ پیتەکەی تیا کۆبوەتەوە.
❸: دەتوانیت بیڵێیت بەبێ ئەوەی لێوی سەرەوە وخوارەوەت بجوڵێت.
❹: پێك هاتوە لە جێگیر کردن «ٳلا الله» ونەفی کردن «لا ٳلە»، وڕەدیشە بۆ مولحیدەکان وصۆفیە ڕۆچووەکان لەئەهلی حلول ووحدة الوجود؛ «ئەوانەی ئەڵێن هەموو شتێك خوایە وخوای گەورە تێکەڵی هەموو شتێك بووە، وەك: ابنُ عربي صۆفی کەئەڵێت: من نازانم ئایا من خوای جلەکەمم یان جلەکەم خوای منە؟؟ .. تعالی الله عما یقولون علواً کبیراً».
❺: «لا ٳلە» بەئاسانی بەسەر زمان یەت، «ٳلا الله» بەقورسی یەت، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەموو شتێك جگە لەخوای گەورە سووكە ووەزنی نیە وئاوڕی بۆ نادرێتەوە وشیاوی ئەوە نیە بپەرسترێت.
❻: «لا إله»، دەستی پێ کردووە بەلامی مائیلە، «إلاَّ الله»، دەستی پێ کردووە بە ئەلیفی موستەقیم،
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەوا هەموو ئەوانەی لەغەیری خوای گەورە ئەپەرسترێن مائلن، وڕێك وموستەقیم نین.
❼: باشترین زیکرە بەهەمیشەیی.
«هیچ زیکرێكی تر نیە لەباشیدا وەکو زیکری «لا ٳلە ٳلا الله بێت».
❽: «لا» بەنیسبەتی بۆ لای «ٳلا» ناقصەیە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەوا هەموو ئەو شتانەی ئەپەرسترێت جگە لەخوای گەورە ناقصن وتەواو نین.
❾: لەگەڵ ئەوەشدا کە دەربڕینی ئاسانە، بەڵام هەرکەسێك لەژیانیدا کاری پێنەکات ئەوا لەسەرەمەرگدا وەك شاخێك لەسەر زمانی قورس دەبێت وناتوانێ بیڵێت.
❿: واتای ئەم وشە پاکە «لا إله إلاَّ الله» ئەوەیە کەوا:
«هیچ خوایەك -پەرستراوێك- نی یە شایستەی پەرستن بێت «بەحەق» جگە لە: «الله»، ئەوەش لەبەر ئەوەی پەرستراوەکانی تر لەغەیری خوای گەورە «بەناحەق» ئەپەرسترێن زۆرن.
❛━━━━━━━ ••• ━━━━━━━❜
داوا دەکەین لەخوای گەورە لەسەر ئەو وشە پاکە بمان ژیەنێت، ووتنی ئەو کلیمە پاکەمان پێ ببەخشێت لەسەرە مەرگ دا، وکاتێك بمان مریەنێت کەلێمان ڕازی بێت.
وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە:
«محمد کامیل سەنگاوی».
BY «ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280
Share with your friend now:
tg-me.com/Ashnabun_Ba_Salafiat/3055