tg-me.com/Gullzariibahasht/3429
Last Update:
ئەگەر ئافره‌ت لەسوڕی مانگانەدا بوو لەشەوانی قەدردا دەتوانیت زیندویان بکاتەوە ؟ وە ئەجری ئەم شەوەی دەست دەکەوێت ؟ چ بڪات له‌شه‌وانی قه‌در بۆ به‌ده‌ست هێنان و زیادڪردنی پاداشت ؟
ئافرەت له‌ڪاتی سوڕی مانگانە ناتوانێت نوێژ و ته‌واف به‌ده‌وری ڪه‌عبه‌دا بڪات ، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه دەتوانێت ئه‌و شه‌وه زیندوو بڪاته‌وه به چه‌ند عیباده‌تێڪی تر جگە لە نوێژ وه‌ڪو:
❶ خوێندنەوەی قورئان .
❷ زیڪرو یادی خودا له سوپاسڪردنی خوا و ڪۆمه‌ڵێڪ زیڪری تر وه‌ڪو سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أڪبر ، سبحان الله وبحمده، وسبحان الله العظيم ... وه چه‌نده‌ها زیڪری تر .
❸ داوای لێخۆشبوو‌ن ڪردن له‌خودا: زۆر بڵێ( استغفر الله )
❹ دوعا‌و پاڕانەوە: زۆر دوعا‌و پارانه‌وه لە خوای گەورە وه داواڪردنی خێری دونیا و قیامه‌ت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا و پاڕانه‌وه یه‌ڪێڪه له‌باشترین عیباده‌ته‌ڪان
پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( الدعا‌ء هو العبادة -دوعا عیبادەتە)ترمذی ڕیوایه‌تی كردووه (2895) ئه‌لبانی و به‌ڕاستی داناوه لە صحیح الترمذی (2370)
❺ زۆر دووباره ڪردنه‌وه‌ی ئه‌م دوعایه:
{اللهم انڪ عفو تحب العفو فاعف عني}
پـەروەردگــارە تــۆ لــێـخــۆشبووی
لێــخــۆشـبـوونیشت خـــۆشـــــدەوێ
لێـــــم خـــــــۆشــــــبــــــبــــە
❻ ده‌توانیت ئه‌گه‌ر به بڕێڪی ڪه‌میش بێت ببه‌خشیت و سه‌ده‌قه بڪه‌یت .
زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در تایبەت نیه ته‌نها به نوێژ و شه‌ونوێژ به‌ڵڪو هه‌موو عیباده‌ته‌ڪانی تریش له‌خۆی ده‌گرێت
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا علیه الصلاة والسلام ته‌واوی شه‌وه‌ڪه‌ی زیندوو ده‌ڪرده‌وه و شه‌و نخونی ده‌ڪرد به نوێژ و عیباده‌ته‌ڪانی تر
ئیمامی حافض بن حجر ده‌فه‌رمووێت: (زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌و) واته شه‌ونخونی ڪردن به تاعه‌ت و په‌رستنی خوای گه‌وره
هه‌ربۆیه ئافرەت له سوڕی مانگانە دەتوانێت ئەم عیبادەتانە و چەندین عیبادەتی تریش ئه‌نجام بدات له‌شه‌وی قه‌در جگه له نوێژ و ته‌واف .
*هەروەها ئەو ئافرەتە لەبەرئەوەی نیەتی هەبووە تەڕاویح و شەونوێژ بڪات بەڵام ڪەوتۆتە عوزری شەریعیەوە ئەوا ئەجری شەونوێژ و تەڕاویح و قەدریشی بۆ حیسابە لەسەر نیەتەڪەی و ناڕەحەتی و ئازاری سوڕی مانگانەڪەشی دەبێتە ڪەفارەتی تاوانەڪانی .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
BY 🌼 گوڵزاری بەهەشت 🌼
Share with your friend now:
tg-me.com/Gullzariibahasht/3429