Telegram Group Search
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی 10
ساکینە جانسز ناسراو بە سارا، لە وەرزی زستانی ساڵی 1958، واتا 29 ساڵ لە دوای کۆمەڵکوژی کوردانی شاری دێرسیم  و دەوروبەری بە دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە بنەماڵەیێکی رزگار بووی ئەم کۆمەلکوژییە و لە گوندی تەختی خەلیلی سەر بە شاری دێرسیم لە دایک بووە.
لە سەرەتای ژیانی دا بە سەرهەڵدێری و تێکۆشانی لە پێناو ئازادی و یەکسانی دەناسرێت. لە ساڵی 1974 ئاشنای کۆمەڵێکی بچووک لە گەنجانی ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی دەبێت و دەست بە خەبات و تێکۆشان دەکات.
لە ساڵی 1978 دا وەک ئەندامێکی  دەستەی دامەزرێنەر  و وەک یەکەمین ژن بەشداری لە کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان pkk دەکات.
لە سەروبەندی کوودەتا سەربازی و فاشیستیەکەی 12ی ئەیلوولی 1980 لە تورکیا، دەستگیر  دەکرێت، بە درێژایی 10 ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا دوچاری زۆر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەبێتەوە. لە ساڵی 1991 ەوە لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوین و لە زۆر شوێنی دەرەوەی وڵات لە پێناو ئازادی گەلی کورد، مرۆڤایەتی و ئازادی ژن، هەنگاوی گەورەی تێکۆشان راناوەستێنێت، ئەمەش هاوکات لەگەڵ ئەوەی چەجد جارێک لە تورکیا و لە دەرەوەی وڵات دەستبەسەر و زیندانی کراوە.
ساکینە جانسز _ سارا هاوڕێ لەگەڵ فیدان دۆغان _رۆژبین و لەیلا شایلەمەز _ رۆناهی، لە بەرواری  9ی کانوونی 2013 دا بە پیلانگێڕییەکی بەرفراوانی نێو دەوڵەتی و بە دەستی ئەندامێکی میتی تورک لە ناوەندی کولتووری کورد لە پاریسی فەڕەنسا تێرۆر کرا.
#10
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی 11
لە دایکبوون لە سەقەم دا
رێک لە ساڵی نوێ دا ،لە ساڵی 1958 لە گوندی تەختی خەلیل سەر بە دێرسیم هاتمە دونیاوە. کاتێک لە دایکبووم ، باوکم لە سەربازی بووە، کە لە شوبات دا بە مۆڵەت دێتەوە، دەمبات بە فەرمی نانووسم  دەکات، بۆ ئەوەش  رۆژی فەرمی لە دایکبوونم12ی شوباتی  1958ە.
لەدایکبوون لە سەقەم (ساردوسۆڵەی بێ ئەندازە) دا ئایا شانسێکی جیاوازە؟ باشتر وایه من لێرەوە دەست بە باوەڕ بە شانس بکەم. لە ساڵی نوێ و لە نیوەی زستاندا، لە جوگرافیایێکی بەفراویدا لە دایکبوون، بە لای منەوە شانسە.

گوندەکەمان بیست سەرا بوو، سەرجەم خانووەکانی لە هەردوولای ئەو رێگەیەدا درووستکرا بوو کە بە ناویدا تێدەپەڕی . لە سەرەوە خانەوادەی کۆجادەمیر و لە خواریشەوە خانەوادەی دویماز نیشتەجێ بوون. هەر دوو خێزانەکەش قەرەباڵخ و خۆشەویستی گوند بوون. ماڵی ئێمە لە ناوەڕاستی  گوند  و لە پەنای کانیاوەکەی بوو.
نزیکترین هاوسێمان ماڵی مام ئیبراهیم بوو  کە گاڵتەچی و قسەخۆش و بوێرترین کەس و خێزانی گوندەکەمان بوون. لە لای بەرەو ڕووی  گوندەکانی گۆمەنان ، باس باسی ئەوە کە لە کاتی جووت کردن دا  لە زەوییەکەیدا  چۆن شەڕی لەگەڵ ورچدا کردووە، بە دەستی خۆی ئەندامەکانی ناوسکی کۆدەکاتەوە کە ورچ دەریهێناوە و چۆن خستوونییەتەوە ناوسکی خۆی و بەو چەشنەش تاوەکو گوند هاتووەتەوە.
زیاتری خۆی بەویان دەگێڕایەوە. مام ئیبراهیم  پڕاوپڕ مەلای مەشهووری گوندەکەمان بوو .
بە گشتی خەڵکی ئاوایی لە جێ خەرمانەکەی خوارووی  کانیاوەکە کۆدەبوونەوە.
هەموو کەسێک دەخاتە ئەو جێ خەرمانەوە. لەوێ قسەو  و باسی خۆش دەکرا ، بە ساڵاچووەکان دەکەوتنە قاوی یەکتر ، گاڵتە و گەپیان دەکرد و دەنگی قاقای لێ کەم نەدەبوو.
کانی گوندەکەمان تازە درووستکرابوو. ئاو لە قەدپاڵەکانی  بەر ڕووی مازگرتەوە، بە رێگایێکی  چەند کاتژمێریدا  هێندرابوو. سەرچاوەکەی لە ناو زەوی گوندێکی تردابوو .
لە بەرامبەر بە پارەیەکی  دەستنیشانکراو دا لەوێوە راکێشرابوو . پیاوانی گوند ئەرکی ...

ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇

↕️
@jineoloj
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەریلا جوانترین و واتادارترین دەنگی ژیانەوە

ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇

↕️
@jineoloj
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی12و13

جۆگەلە و دانانی بۆرییەکانیان لە ئەستۆ گرتبوو. هەر کە بەسەر هێڵی بۆرییەکەدا دەچوویت، بە سەرچاوە دەگەیشتیت. کە بچووک بووین وەکوو شتێکی نوێمان دۆزیبێتەوە. کانییەکی زەبەلاح لە چیمەنتۆ درووستکرابوو. لە بەردەمیشیدا بڕک(حەوز) ێکی چوار گۆشە هەبوو. لە هەردوو لایەوە پلەکانەی بۆ درووستکرابوو کە بڕکەکەی رازاندبووەوە. کانیەکە و دەوروبەرەکەیشی هەمیشە پاک و خاوێن بوو.

زیاتر ژنە بوێرەکەی کۆجادەمیرەکان(غەزاڵ) کانیەکە و دەورووبەری خاوێن رادەگرت.
ژنێکی چوارشانە بوو، برۆکانی ئەستوور، روخسارێکی پان، لووتی گەورە و کونە لووتەکانی فراوان، چەفیەیەکی راست و رێک، سەرپۆشێکی پڕ موور و زەنگیانە و چنراو و هەمیشە سپی بە سەر بوو.کۆتای تەنوورەکەی گرنج گرنج، کراسەکەی و کەواکەی و بە شێوەیەک کە لە سەر ئەنشکی بوەستێ، شەڕواڵە دەرلنگ لاستیکەکەی، بە دملکی (زازاکی) پێی دەڵێن مانیس، بە سەتڵە مسە گەورەکانیەوە هاتنە خوارەوەی بۆ سەرکانی، دیمەنێکی جیاوازی هەبوو. دوای رژاندنی ئاوێکی زۆر بە هەر چوارلای کانیاوەکەدا، دەستەکانی، دەموچاوی، قاچەکانی دەشووشتن و دواتر سەتڵەکانی پڕ دەکردن لە ئاو. ئەمە راهاتنێک بوو بۆئەو. دەشبێت هەر لەبەر ئەمە بێت کە هەمیشە لە دڵەوە بۆ غەزاڵم دەڕوانی. بێ گوێدانە ساردی و گەرمی بەم رەنگە خاوێن ڕاگرتنەکەی کاری لە من و هەموو کەسێکیش  دەکرد.بە گشتی سەرجەم ماڵەکانی گوند خاوێن بوون، بەڵام لەم رووەدا غەزاڵ خانم و ماڵەکەی جیاوازتر بوو. ئێسکی بازنگەی دەست و پێیەکانی ئەستوور بوون.بازنگەکانیشی لەتاو مووروو و خاڵخاڵ بوو.
ژنە دویمازیش تایبەتمەندی پێچەوانەیی بوو. خەیزان خانم ژنێکی دەنگ کز ، بەژنێکی نیان، راهاتە، درێژ و باریک بوو. غەزاڵ بە پێچەوانەی خەیزانەوە دەسەڵاتدار بوو . دەسەڵاتدارییەکەی ماڵەوەی لە دەرەوەش رەنگی هەبوو. بە ئەندازەیەک جیاواز بوو لە بەڕێزی سرووشتیانە و کاریگەری پەیوەندی ئاسایی ژنانی تەمەنداری گوند. لە پەیوەندییەکانیدا ورد و سنووردار بوو. ژنە گەنجە شووکردووەکان لەم رووەوە زیاتر رەچاوی دابونەریتەکانیان دەکرد.داخراوییەکی توند و فشاربەندییەکی ئەوتۆ لە ئارادا نەبوو، بەڵام بووکە گەنجەکان لە هەڵسوکەوتیان لە بەرامبەر بە ژنە پیر و پیاوەکاندا ناچار بوون رەچاوی هەندێک پێوانەی دیاریکراو بکەن. لەگەڵ بینینی هەر بەتەمەنێکدا یا خود کاتێک لەگەڵ ئەواندا قسەیان بکردایێ بە سەرپۆشەکانیان نیوەی روخساریان دەپۆشی. ئەمەش پێویستیەکی رێزدانان بوو.لە هەموو جێگەیەک شیریان نەدەدا بە کۆرپە، لە کاتی ناچاریشدا بە سەرپۆشەکانیان سنگی خۆیان دادەپۆشی و شیریان دەدا بە کۆرپەکەیان. بەڵام بەساڵاچوو و ژنە بەتەمەنەکان هەندێک ئاسوودەتر مامەڵەیان دەکرد.

ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇

↕️
@jineoloj
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ یادی شەهیدی سەرکردە، پێشەنگی ژنانی ئازادی ڕۆژهەلاتی ناوین و جەهان، فەرماندە #سارا

ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇

↕️
@jineoloj
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی14

منداڵانی کۆمەڵکوژییەکەی دەرسیم : دایکم وباوکم

ئەمۆش، بێوەژنی ماڵەکەی ئەوبەر کانییەکە و هاوڕیزی ماڵی ئێمە، تۆزێک دوورەپەرێز بوو. ئەم بێوەژنە گەنجە شەش منداڵی هەبوو، هەموو جموجۆڵێکی سەرنجی بەلای خۆیدا رادەکێشا و بە هەڵە لێکدەدرایەوە. ژنان زۆر خۆشیان نەدەویست.
ئەو ناڕەحەتییانەی لە بێوەژنییەوە تێیدا بەرجەستەبوون لە پێوەندییەکانیدا یەکسەر دەردەکەوتەڕوو، ژنان بە گومان وئیرەییەوە بۆیان دەڕوانی. له پاشە ملێش قسەی لە سەر دەکرا. بەڵام بە گشتی گوندێکی لە ناوخۆدا شیاو، پەیوەندی گەرم ،بەڕێز کەم شەڕ وفەرتەنە بوو. شتێکی ولۆ جدیش رووینەدەدا کە ببێتە مایەی تێکدانی رێچکەی ئەم پێوەندییانە.
لە رادیۆ کۆنەکەیەوە گوێگرتنی مام ئیبراهیم لە گۆرانییە کرمانجییەکان هەرگیز لە یاد نەکرد کە پێی دەڵێین کرداسکی (زاراوە کرمانج و زاراوە دملکی یان زازاکی دا بەکاردێت).
گۆرانییەکانی عایشەشان گووتەی" تەوتەو"ی وەزار دەهێنا. ئەوسا تا کۆتا دەنگی دەدایە و بەگوێی هەموو کەسێکیدا دەبرد. تەنانەت دانیشتوانی شەکەرمانی هاوسێ گوندیشمان گوێبیستی دەبوون. جاروباریش لە شەکەرمانەوە دەنگی رادیۆمان دەبیست. جاروباریش بە سەرنج و مەراقەوە گوێ بۆ هەواڵ و باس رادەدێرا. ئەوکات هەموو کەسێک بە بڕوابوون بە هەبوونی شتێکی جددی، بە شێوەیێکی بێدەنگ گوێیان بۆ شل دەکرد. ئێمەی منداڵیش سەرباری تێنەگەیشتنیشمان بە هەمان جدییەتەوە گوێمان بۆ شل دەکرد.بەڵام زۆر واتاشمان پێ نەدەدا.
دایک و باوکم منداڵی کۆمەڵکوژییەکەی  دەرسیمن. لەو ساڵانەدا لە دایکبوون. دایکم چەند ساتێک لە باوکم بچووکترە. باوکم هێشتا گوشار و زەحمەتییەکانی دوای کۆمەڵکوژییەکەی لە بیرە و باسیان دەکات. دایکم کچی حەسەنی حەمدی یە لە عەشیرەتی قوڕەیشان. باوەگەورەم (باوکی دایکم ) لە پێشەنگانی عەشیرەتەکەیە. چەند گوند و ئاشی هەبوو و لەو سەردەمەشدا دووکانی هەبوو. دایکم کچی خێزانێکی دەوڵەمەند بوو. هاوسەرگیریشی لەگەڵ باوکم لە سەر رێچکەی خوازبێنیە، تایبەتییەکی نییە کە بچێتە...

ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇

↕️
@jineoloj
زنان شرق شماره 42 (1).pdf
4 MB
ویژه نامه نشریه زنان شرق شماره 42 منتشر شد.

با آدرس زیر به کانال تلگرام ما بپیوندید👇👇👇
↕️
@jineoloj
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"کرماشان کرماشان"

🎼بەرهەمێک لە گروپی کچانی گلاریس

ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇

↕️
@jineoloj
￷"￵لە زمانی گەریلاوە￷"

چلەی زستانی قەندیلە و

هەوا نامەردترین سەرما

وەكوو گورگێكی برسی ‌«با»

دەلوورێنێ بەسەر سەرما

لە دەنگی كرپەكرپی رێ

بەسەر بەفری سپی و نەرما

لە تۆی لێفەی بەفردام و

پڕم لە هاڵاوی گەرما

ئاخر لۆیەك لە ئیرادەی

سەرۆك ئاپۆ وا لەبەرما

وڵات پارێز
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی15

...دەرەوەی دەبوونەریتەکانەوە. ماڵانی باوکم هەژارن. دایکی باوکم دووجار هاوسەرگیری کردووە. لەهاوسەرگیری لەگەڵ باوەگەورەمدا تەنیا باوکم هاتۆتە دنیاوە. باوەگەورەم کەسێکی درێژ و لاوازە. دیارە پاشناوی جانسز(بە کوردی بە واتای بێ گیان) بەو هۆیەوە هاتووە.

هەردوو باوەگەورەم وەبیرنایەتەوە، زوو کۆچی دواییان کردووە. ماڵی باوانم لە عەشیرەتی"سلێمانلی" ین کە باسکێکی عەشیرەتی قوڕەیشیانن و بە زازاکی پێی دەڵێن "سڵامانز". لە باشی پێوەندی هەردوو باپیرەم لەگەڵ یەکدا، رۆڵی هاوسەرگیری باوک و دایکم ، گەورە و بەرچاوە. بەڵام دایکم شەوی ئاهەنگ لە ماڵی باوکم ڕادەکات و دەچێتەوە بۆ ماڵەوە بۆ گوندی خۆیان. بە هەژاری و ئاسایی بوونی ماڵی باوانم دڵگیڕ نابێت. بەڵام  باوکی ئەم هەڵوێستەی دایکم بەڕاست نازانێت و سوور دەبێت و ماوەی سێ ساڵ رێگە بە هاوسەرگیرکردنی دایکم نادات لەگەڵ کەسێکی تر. وەک "بووکی ئەو ماڵە" ناوزەدی دەکات، خاتری دۆستایەتییەکانی زۆر بە چاکی دەزانێت، نایەوێ زیانی پێ بگات.
سەرەڕای هەبوونی خوازیارێکی زۆریشی، پێی دەڵێت"تۆ بووکی ئەو ماڵەیت، ناتدەم بە کەس" و پابەند دەبێت بە بەڵێنەکەیەوە، دواجار قەناعەتی پێدەکات و دایکم دێتەوە لای باوکم . ئەم رووداوە ئازاری باوکم دەدات، خۆی دەخواتەوە، تووڕە دەبێت، بە سەبرەوە چاوەڕێ دەکات، ساڵانی دواتر بەم نموونە بۆی دەگێڕاینەوە کە دایکم چەند "ژنێکی بێ ویژدان" ە .
لە ساڵانی کۆمەڵکوژیدا دایکم لە بێشکەدایە. دایەگەورەم لەگەڵ بووکەکانی، منداڵەکانی تری و نەوەکانی ناوچەیێکی دارستانی چڕی نزیک کەنارەکانی چەمی مونزوور خۆیان دەشارنەوە. دایەگەورەم دەرفەتی ئەوەشی نابێت کە شیر بە کۆرپەکەی ونان بدات بە منداڵەکانی. دایکم لە برسان دەگری. لە ترسی ئەوەی دەنگی دایکم  شوێنەکەیان ئاشکرا دەکات، خاڵم دەیەوێت فڕی بداتە چەمی مونزوورەوە. بە بەری ئەوبەری ئاوی مونزووردا رێگایێکی نوێی ئۆتۆمۆبێل هەبوو. ئۆتۆمۆبێلە سەربازییەکان بە شێوەیێکی چڕوپڕ بەوێدا دەهاتن و دەچوون و تەنانەت لەوێ خێوەتیان هەڵدەدا، بۆ ئەوەش بیستنی دەنگی گریانی دایکم ئەگەرێکی گەورە بوو .هەر بەو هۆیە خاڵم دایکم لە ...

ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇

↕️
@jineoloj
🟣زینب جلالیان؛ زنی کە رنگ لالە و عطر یاس میگوید

▪️زینب جلالیان تنها زندانی سیاسی زن، کە در جمهوری اسلامی بە حبس ابد محکوم شدە است، در نامەایی کە سال‌ها پیش از این از زندان بە بیرون راه یافتە بود، از زنان خواستە بود کە از خودگذشتگی، خودکشی و خودسوزی را بە تلاش در راهی بدل کنند کە سرانجام آن بە آزادی برسد.

با آدرس زیر به کانال تلگرام ما بپیوندید👇👇👇
↕️
@jineoloj
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 30 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 18 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 9 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
2024/04/26 00:10:57
Back to Top
HTML Embed Code: