❇️ئاگاداری بۆ خاوەن کۆمپانیاو بزنسەکان و گەنجانی کوردستان

❇️ سیمیناری ئۆنڵاینی "سەرکەوتووترین بزنس مۆدێلی جیهان" بۆ یەکەمجار لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.

❇️ ئێستا لە جیهاندا چ بزنس مۆدێڵێک بەکاردەهێنرێت؟

بۆچی بزنس مۆدێڵی Exponential Organizations هێندە سەرکەوتووە؟

❇️ لەگەڵمان بن لە ڕۆژی ٦ـی ئابی ٢٠٢٠، کاژێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ بۆ بەشداریکردن لەم سیمینارە ئۆنڵاینە.

❇️ ئەم سیمینارە لە لایەن ڕێکخراوی FiveOneLabs و مامۆستا دانا مەردۆخ ئایندەتوێژ و نوێنەری سەنتەری ئەمریکی EXORGS لە کوردستان و عێراق و هەروەها دامەزرێنەری گروپی ڕاوێژکاری کوردستان بزنس، چەندین پڕۆژەو ستارتاپی لە کوردستان ئەنجامداوەو ئێستا خەریکی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی پەروەردەیە کە بۆ یەکەمجار لە ئاستی جیهان ئەنجامدەدرێت و لە کوردستانەوە دەستی پێکردووە.

🔻بۆ ناو تۆمارکردن، کرتەی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://forms.gle/MSoobyCw4PkutdPs6


ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

www.tg-me.com/imFuturist_Kurdistan
🔵ئاگاداری بۆ هەموو گەنجانی کوردستان

هەلی فێربوون و کار لە ڕێکخراوێکی ئەمریکی بۆ ئەو کەسانەی زمانی ئینگلیزی دەزانن.

🔵ڕێکخراوێکی ئەمریکی خولێکی بێبەرانبەری ڕاهێنانی بزنس بۆ گەنجانی کوردستان ڕێکدەخات و بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەداتە سەرکەوتووانی ئەم خولە کە دواتر دەتوانن لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە لە هەموو وڵاتانی جیهان کار بکەن.
🔻بۆ زانیاری زیاتر تکایە لە ڕێگای ئەم لینکەوە جۆینی ئەم گروپە ببە
T.me/ExOCommunity


ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

@imFuturist_Kurdistan
❇️ سیمیناری ئۆنڵاینی "سەرکەوتووترین بزنس مۆدێلی جیهان" بۆ یەکەمجار لە کوردستان بەڕێوەچوو.

❇️ ئێستا لە جیهاندا چ بزنس مۆدێڵێک بەکاردەهێنرێت؟

بۆچی بزنس مۆدێڵی Exponential Organizations هێندە سەرکەوتووە؟

❇️ ئەم سیمینارە لە لایەن گروپی کوردستان بزنس و مامۆستا دانا مەردۆخ ئایندەتوێژ و نوێنەری سەنتەری ئەمریکی Openexo لە کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، کە چەندین پڕۆژەو ستارتاپی لە کوردستان ئەنجامداوەو ئێستا خەریکی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی پەروەردەیە کە بۆ یەکەمجار لە ئاستی جیهان ئەنجامدەدرێت و لە کوردستانەوە دەستی پێکردووە.

🔻بۆ بینینی ڤیدیۆی ئەم سیمینارە کرتەی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://youtu.be/VEIMZbKVMLs

ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

www.tg-me.com/imFuturist_Kurdistan
بزنسی "بێ مێشک" چیە؟🧐
(بەشی دووەم)
(کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە: 3 خولەک)
❇️ بۆ خۆیندنەوەی بەشی یەکەم ئێرە دابگرە

✍️ دانا مەردۆخ
(ئایندەتوێژ و ڕاوێژکاری بزنسە پێشەنگەکان)

❇️ لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا ئاماژەم بەوە کرد کە ڕاوێژکار و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری مێشکی هەموو بزنسێکە کە دەیەوێت پێشەنگ و سەرکەوتوو بێت بەتایبەت لە سەردەمی قەیرانی ئابووری یان قەیرانێکی گەورەتر بەناوی کۆرۆنا.

❇️ پێش هەمووشت پێویستە بزانین هوکارەکانی بێ میشک بوونی بزنسەکان(واتا نەبوونی ڕاوێژکاری پێشەنگ) چین و دواتر چیبکەین بۆ ئەوەی بزنسەکەمان ببێتە "بزنسی زیرەک و پێشەنگ"

1⃣ ئەوانەی هەر بڕوایان بە ڕاوێژکاری نیە:
زۆرێک لە خاوەن بزنسەکان لە هەموو وڵاتان پێش دەستپێکردنی بزنسێک خاوەنی سەرمایەو پارەیەک بوون( لەوانەیە لە فرۆشتنی موڵکێک یان لە دایک و باوکەوە پێیان گەیشتبێت) و بزنس تەنها بە کڕین و فرۆشتن دەزانن.
بەشێکی زۆر لەم خاوەن سەرمایانە پێیان وایە ئەگەر پارەت هەبێت واتا لە بزنسیش دەزانیت. لەوانەیە لە چەند کڕین و فرۆشتن قازانجێک بکەن بەڵام بە شێوازێکی گشتی، زۆربەیان سەرمایەکەیان کەمدەکات یان مایەپووچ دەبن.


2⃣ ئەوانەی خۆیان بە ڕاوێژکار دەزانن:
بەشێک لە خاوەن کۆمپانیاو بزنسەکان بە هۆی سەرکەوتن لە یەک یان چەند بزنسی پێشوو پێیان وایە ئەزموونێکی باشیان هەیەو خۆیان باشترین ڕاوێژکارن بۆ بزنسەکەیان و پێویستیان بە ڕاوێژکاری جیاواز نیە. لەوانەیە ئەم کەسانە تاکوو چەند ساڵ پێش ئێستا سەرکەوتوو بووبن بەڵام جیهانی بزنس لە پاش 2015 گۆڕانکاریەکی گەورەی بەخۆیە بینیوەو زۆربەی بزنسەکانی ئەمڕۆ پاش ساڵی 2025 شکستدەهێنن ئەگەر گۆڕانکاری لە بزنس مۆدێلی خۆیان نەکەن.

❇️ بۆ نمونە خاوەنی کۆمپانیای کامێرای کۆداک(Kodak) کە لە نەوەدەکان یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان بوو بە هۆی گوێنەگرتن بۆ ڕاوێژکاریەک کە ئایندەی کامێرای دیجیتاڵی لەبەرچاو گرتبوو، بە زیاتر لە 87000 کارمەندەوە تووشی شکستهێنان بوو.

3⃣ ئەوانەی ڕاوێژکاریان هەیە بەڵام ڕاوێژکاری ناشارەزا:
ژمارەیەکی زۆر کەمی خاوەن بزنس و کۆمپانیاکانی کوردستان بڕوایان بە ڕاوێژکاری بۆ بزنس هەیەو بودجەیەکی کەمی بۆ تەرخاندەکەن. کێشەکە بەڵام لەوەدایە کە زۆربەی ڕاوێژکاری بزنسەکان کە خاوەنی بڕوانامەی MBA و ئەزموونن، ئەو پلان و بزنس مۆدیلانە بەکاردەهێنن کە بۆ دامەزراندنی کۆمپانیاکانی سەدەی بیست دیزاین کراون و ئاگاداری نوێترین بزنس مۆدێلەکانی جیهانی ئەمڕۆ نین. دەتوانین بڵێین کە ڕاوێژکاری ناشارەزا لە گۆڕانکاریەکان لە جیهانی بزنس، زۆر مەترسی زیاترە لە کۆمپانیایەک کە هەر ڕاوێژکاری نیە.

❇️ بۆ نموونە هۆکاری شکستهێنانی کۆمپانیای زەبەلاحی نۆکیا بۆ مۆبایل، گوێگرتن لە گروپی ڕاوێژکاری خۆی لە 1998 بوو کە پێیان وابوو نۆکیا دەبێت وەبەرهێنانێکی زۆر بکات لە جیهازی GPS، بەڵام ئاگایان لەوە نەبوو کە تەنها پاش چەندساڵ پێویست بە جیهاز ناکات و هەمووان بە ئەپڵیکەیشنێک لەسەر موبایل دەتوانن GPS بەخۆڕایی بەکار بهێنن. نۆکیا 7 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە دروستکردنی جیهازی GPS کرد و تووشی شکستێکی قورس بوو کە هیچکات نەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرکەوتنەکانی.

❇️ ئایندەی بزنسەکان بەرەو کوێ دەروات؟

بە پێی ئامارێکی گۆڤاری Forbes، لەسەدا 65ی ئەو بزنسانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا سەرکەوتوون، لە 10 ساڵی داهاتوودا بەتەواوی شکستدەهێنن و هۆکارەکەی بەکارهێنانی بزنس مۆدێلی سەدەی بیستە.

❇️ بەڵام پێشنیار چیە بۆ بزنسەکان؟
گروپی کوردستان بزنس وەکوو نوێنەری کۆمپانیای ئەمریکی OpenExO لە کوردستان و عێراق بۆ یەکەمجار نوێترین بزنس مۆدێلی جیهان بە ناوی Exponential Organization دەهێنێتە کوردستان و کۆمپانیاکان دەتوانن سوود لە ڕاوێژکاری سەردەمیانە وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن کۆمپانیاو بزنسی خۆیان لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی سەردەمی پاش کۆرۆنا ڕێکبخەن.

❇️ "پیتر دیاماندیس" بزنسمان و کارگێڕی بەناوبانگی ئەمریکی کە زیاتر لە 60 کۆمپانیای سەرکەوتووی دامەزراندووە دەڵێت:
یان گۆڕانکاری بکە بۆ سەرکەوتنت،
یان گۆڕانکاریەکان دەبنە هۆی شکستت!.

بۆ وەرگرتنی کاتی ڕاوێژکاری بێبەرانبەر بۆ کۆمپانیا و بزنسەکان لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:
https://wa.me/9647501759477

ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

T.me/imFuturist_Kurdistan
❇️ هەلی کار

❇️ئاگاداری بۆ گەنجانی کوردستان(هەردوو ڕەگەز) لە هەموو شارەکانی کوردستان.

❇️ کۆمپانیای Green Life پێویستی بە چەند گەنجی بەتوانایە بۆ کار کردن لە بواری کڕین و فرۆشتنی موڵک(خانووبەرە/عەقارات).

❇️ مەرجەکانی وەرگرتن:

1⃣ تەمەنت لە نێوان 18 بۆ 28 ساڵ بێت.

2⃣ توانای قسەکردنی باشت لە گەڵ موشتەری هەبێت.

3⃣ دەبێت بەردەوام ئۆنڵاین بیت و سوشیال میدیا بەکاربێنیت.

4⃣ پلانی دوورمەودای سەرکەوتنت هەبێت لەم کارەدا، نەک تەنها بتەوێت بۆ ماوەیەکی کەم کار بکەیت.

5⃣ ئەگەر پێشتر ئەزموونی کارکردنت لە بواری کڕین و فروشتن بوبێت باشترە.

6⃣ ئەگەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بزانیت ئەگەری وەرگرتنت زۆرترە.

❇️ تکایە ئەو کەسانەی ئەم مەرجانەی سەرەوەیان تێدایەئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن و جۆینی گروپی ئێمە ببن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر🔻

https://www.tg-me.com/joinchat-IYVBCxwCaAnWUzw2Irla0Q

ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻 بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

@SharMarket_Kurdistan
🏠 بازاڕی موڵک، گەورەترین بازاڕی
کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک
لە هەموو پارێزگا و شارەکانی کوردستان🇹🇯

بازاڕی موڵک یەکەمین سیستەمی زیرەکی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکە لە هەموو پارێزگاو شارەکانی کوردستان.

❇️ ئێستا خاوەن موڵکەکان دەتوانن بە زووترین کات موڵکەکانی خۆیان بفرۆشن و بەکرێ بدەن یان هاووڵاتیان باشترین موڵک بکڕن یان بەکرێ بگرن.

❇️ تیمی ڕاوێژکارانی بازاڕی موڵک لە ئۆفیسەکانمان لە هەموو پارێزگاو شارەکانی کوردستان ئامادەی ڕاوێژکاری بێ بەرانبەرن بۆ هاووڵاتیانی کوردستان سەبارەت بە کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی هەموو جۆرە موڵکێک لە کوردستان.

🔻 ئەم لینکە دابگرەو جۆینی گەورەترین بازاڕی موڵکی کوردستان ببە🔻
T.me/BazariMulkKurdistan

❇️ هەروەها لە ڕێگای ئەم لینکانەی خوارەوە دەتوانیت جۆینی بازاڕی موڵکی پارێزگاو شارەکەی خۆت ببیت.

1⃣ بازاڕی موڵک، لقی هەولێر🔻
T.me/BazariMulkHawler

2⃣ بازاڕی موڵک، لقی سلێمانی🔻
T.me/BazariMulkSlemani

3⃣ بازاڕی موڵک، لقی دهۆک🔻
T.me/BazariMulkDuhok

4⃣ بازاڕی موڵک، لقی هەڵەبجەی شەهید🔻
T.me/BazariMulkHalabja

5⃣ بازاڕی موڵک، لقی کەرکوک🔻
T.me/BazariMulkKirkuk

6⃣ بازاڕی موڵک، لقی گەرمیان🔻
T.me/BazariMulkGarmyan

7⃣ بازاڕی موڵک، لقی شەقڵاوە🔻
T.me/BazariMulkShaqlawa

8⃣ لقی زمانی ئینگلیزی🔻
English Language Branch

T.me/KurdistanRealEstate
9⃣ لقی زمانی عەرەبی🔻
فرع اللغة العربیة
T.me/SooqAlaqaratKurdistan

🔟 لقی گشتی کوردستان🔻
T.me/BazariMulkKurdistan

🔻 لێرەوە دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی بازاڕی موڵک بکەیت
MULK.krd :ماڵپەڕ

پەیوەندی:
T.me/Page_Admin

☎️ 0750 175 9477

☎️ 0770 463 5500

😍 ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بۆ بینینی هەزاران موڵک لە هەموو پارێزگاو شارەکانی کوردستان ئێرە کلیک بکە🔻

MULK.krd
❇️ چیرۆکی سەرکەوتنی بزنسە پێشەنگەکان(1)

⭕️ کۆمپانیای Haier بۆ کەل و پەلی ئەلێکترۆنی ناوماڵ

دانا مەردۆخ
ئایندەتوێژ و ڕاوێژکاری بزنسە پێشانگەکان

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە: 3 خولەک

❇️ کۆمپانیای Haier لە ساڵی 1984 لە لایەن ژانگ ڕویمین( Zhang Ruimin) لە وڵاتی چین دامەزرا. خاوەنی کۆمپانیای Haier هیچکات کۆمپانیاکەی خۆی تەنها بە کارگەیەکی دروستکردنی کەل و پەلی ناوماڵ نەدەزانی، بەڵکوو بڕوای وابوو کە هەمووکات دەبێت کێشەی موشتەریەکانی چارەسەر بکات، ئینجا بە دروستکردنی ئامێرێکی نوێ بێت یان بە داهێنان لە ئامێرەکانی پیشتر.

❇️ ئەم کۆمپانیا لە ڕۆژی دروستبوونیەوە تاکوو ئەمڕۆ چوار جار لە سیستەمی خۆی گۆڕانکاری گەورەی کردووە، واتە هەر دە ساڵ یەکجار پێداچوونەوەی بنەڕەتی لە شێوازی ڕوبەڕووبونەوەی لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی جیهاندا کردوە.

1⃣ یەکەم گۆڕانکاری "بەرزکردنەوەی کوالێتی" بوو کە بووە هۆکاری سەرکەوتنی بەسەر کۆمپانیاکانیتر کە لەو بوارە کاریان دەکرد.

2⃣ دووەم گۆڕانکاری "گرنگیدان بە داواکاری موشتەری" بوو بۆ ئەوەی بتوانن داواکاری تایبەتی موشتەریەکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی موشتەریەکان ببنە بەشێکی گرنگ لە کۆمپانیاکەیان.

3⃣ سێهەم گۆڕانکاری کە لە هەمووی گرنگترەو چیرۆکێکی بەسوودە بۆ کۆمپانیاکانیتر ئەمە بوو:

🔲 پاش ساڵی 2000 کۆمپانیای Haier زیاتر لە 80 هەزار کارمەندی بوو. بەڕێوەبەری کۆمپانیا هەستی کرد کە سەرەڕای کارکردنی ئەم هەموو کارمەندە لە کۆمپانیا، بەڵام کارامەیی(Efficiency) تەواویان نیە بۆ ئەوەی کۆمپانیای Haier بکەنە بڕاندێکی گەورەو سەرکەوتووی جیهانی.

🟦 پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ گروپێکی شارەزای ڕاوێژکاری، Zhang هۆکاری گەشە نەسەندنی کۆمپانیای بۆ دەرکەوت کە دەگەڕایەوە بۆ سیستەمی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کۆمپانیا لە سەرەوە بۆ خوارەوە، واتە ئەگەر تیمی بەڕێوەبەری کۆمپانیا بڕیارێکی نوی بدەن یان گۆڕانکاریەک بکەن ماوەیەکی زۆری پێدەچێت تاکوو ئەم بڕیار و گۆڕانکایە لە هەموو بەشەکانی کۆمپانیا جێگیر ببێت.

🟩 بۆ ئەم مەبەستە ڕاوێژکارانی کۆمپانیا بڕیاریاندا تایبەتمەندیەکی گرنگی بزنسە پێشەنگەکان( Exponential Organizations) کە دەبێتە هۆی داهێنان و خێرایی ئەنجامدانی بڕیار و گۆڕانکاریەکان، بەکاربهێنن.
لەسەر بنەمای تایبەتمەندی "خۆبڕیاردان"(Autonomy) 80هەزار کارمەندی کۆمپانیای Haier دابەشکران بۆ 2000 تیمی 40 کەسی و هەر گروپێک بە شێوەی ستارتەپێک کاریدەکرد و دەیتوانی بڕیاری تایبەتی خۆی بدات لەسەر زۆربەی ستراتیژیەکانی کارکردن، فرۆشتن و داهێنان لە کۆمپانیادا.

بە ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکاریە، چیتر پێویست نەبوو گروپەکان چاوەڕێی پلان و بڕیار و داهێنان لە سەرەوە بکەن، بەپێچەوانەوە گۆڕانکاری و پێشکەوتن لە خوارەوەو لە گروپێکی بچووکەوە دەستیپێدەکرد و لە ماوەیەکی کەمدا هەموو بەشەکانیتری کۆمپانیای دەگرتەوە.

ئەم گۆڕانکاریە بووە هۆی ئەوەی کە سەرمایەی کۆمپانیا لە 20 ملیار دۆلارەوە تەنها لە ماوەی 4 بۆ 5 ساڵ بەرزببێتەوە بۆ 60 ملیار دۆلار و Haier ببێتە گەورەترین بڕاندی دروستکردنی کەل و پەلی کارەبایی ناوماڵ لە جیهاندا.

❇️ گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ئێستا کۆمپانیای گوگڵ، فەیسبوک، ئەمازۆن و زۆرێک لە بزنسە پێشەنگەکانیتر تایبەتمەندی Autonomy بەکاردەهێنن.

4⃣ هەرچەند کۆمپانیای Haier ئێستا گەورەترین بڕاندی جیهانیە لە بواری خۆیدا بەڵام بەردەوامە لە داهێنان و گۆڕانگاری و ئامادەکردنی خۆی بۆ جیهانی پاش 2020.

چوارەم گۆڕانکاری ئەم کۆمپانیا بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵی 2016 دەستیپێکردو ئەمجارە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژی بوو بە ناوی
ئەنتەرنێتی شتومەک(Internet Of Thing/IOT) بۆ ئەوەی هەموو کەل و پەلی ناوماڵ ببێتە خاوەنی ئەنتێرنێت و لەڕێگای سیستەمێکەوە پێکەوە ببەسترێنەوە.(ئاگاداربن! ئەنتەرنێتی شتومەک واتە IOT هەمان گۆڕانکاری لە جیهان و بزنسەکان دروستدەکات کە ئەنتەرنێت لە پاش ساڵی 2000 دروستیکرد کە لە بابەتێکی جیاوازدا باسی دەکەم).

❇️ پیتر دیامەندیس، (Diamandis.com)
بزنسمانی سەرکەوتووی ئەمریکی و دامەزرێنەری دەیان کۆمپانیا لە ئەمریکا دەڵێت:
"قەیرانی کۆڕۆنا باشترین هەل بۆ کۆمپانیا و بزنسەکانە بۆ ئەوەی بزنس مۆدێلی EXORGS لە بەرچاو بگرن بۆ بەردەوامبوون و سەرکەوتن، بە پێچەوانەوە شکستهێنانی بزنسەکەیان لە پێش چاوی خۆیان دەبینن و هیچیان لەدەستنایەت، وەکوو کۆمپانیاکانی کۆداک و نۆکیا..."

❇️ پەیوەندی بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری
بێ بەرانبەر بۆ کۆمپانیا و بزنسەکان 🔻
@Page_Admin

ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

T.me/imFuturist_Kurdistan
❇️ ئاگاداری بۆ هەموو گەنجانی کوردستان

"سەنتەری ڕاهێنانی گەنجان بۆ هەلی کار" بە هاوکاری "گروپی کوردستان بزنس" بۆ یەکەمجار لە کوردستان چەند خولێکی ئۆنڵاینی زۆر بەسوود بۆ هەموو گەنجان بەڕێوەدەبات بۆ ئەوەی بتوانن ببنە خاوەنی بزنسی خۆیان یان بتوانن لە کۆمپانیاکانی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان کاربکەن.

❇️ لیستی بەرنامەو خولەکان:

1⃣ خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە ئۆنڵاین بە شێوازی NLP
(Learning English With NLP Method)

2⃣ خولی دروستکردنی سیڤیەکی پڕۆفشناڵ و سەرکەوتن لە چاوپێکەوتنی کۆمپانیاکان
(Professional CV and Wining Interview)

3⃣ خولی گەیشتن بە ئازادی دارایی و دروستکردنی بزنس
(Financial Freedom and Entrepreneurship)

4⃣ خولی فێربوونی بزنسە پێشەنگەکان
(Exponential Organizations System)

5⃣ خولی ئایندەنەخشی و دروستکردنی ئایندەیەکی گەش
(Futures Thinking and Foresight)

بۆ زانیاری زیاتر و ئاگاداری لە شێوازی تۆمارکردنی ناوت و بۆ بەشداریکردن لەم خولانەدا ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەو جۆینی سەنتەرەکەمان ببە.🔻

http://bit.ly/32MYBn3

😍 ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت لەوانەیە بۆ ئەوانیش سوودی هەبێت.
باشترین نرخەکانی کوردستان لێرەن
M SHOP
بۆ فرۆشتنی هەمووجۆرە ئیکسێسواراتی مۆبایل(بە جوملە) لە هەموو شارەکانی کوردستان

بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکەی خوارەوە ببینن و جۆین بکەن.

T.me/MshopMobile
Kurdistan Business🇹🇯 pinned «باشترین نرخەکانی کوردستان لێرەن M SHOP بۆ فرۆشتنی هەمووجۆرە ئیکسێسواراتی مۆبایل(بە جوملە) لە هەموو شارەکانی کوردستان بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکەی خوارەوە ببینن و جۆین بکەن. T.me/MshopMobile»
کوردی/العربیة
ده‌ستمان كرد به‌ فرۆشتنی شوقه‌كانی #بولڤارد به‌ قیستی 5سال به‌ پێشه‌كی 20% #The_Boulevard
پرۆژەی نیشتەجێبوونی #بوڵڤارد یەکێکە لە پرۆژە ناوازەکانی
شاری هەولێر کە بە کوالێتیەکی یەکجار بەرز بنیات دەنرێت بەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە:

بوڵڤارد، یەکەمین و تاکە پرۆژەی 5 ئەستێرە لە باشترین شوێنی زێڕینی هەولێر

١- سیسته‌می غازی مه‌ركه‌زی
٢- سیسته‌می ئاوی گه‌رمی مه‌ركه‌زی
٣- هۆڵی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌ کراوە له‌سه‌ربانی تاوه‌ر
٤- هۆڵی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌و هۆڵی وەرزشی داخراو
٥- باخچه‌یه‌كی 10,000 مه‌تری و رووبه‌ری كراوه‌ له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا كه‌ زیاتره‌ له‌ 60% كه‌ ئه‌مه‌ ده‌گمه‌نه‌ له‌ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون
٦- تاوه‌ری خێزانی و تاوه‌ری گه‌نجان به‌ شێوه‌ی جیاواز و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی بنیاتنراون
٧- لە شوێنێکی خۆشی شاری هەولێر تەنیشت پرۆژەی ناز ستی به‌امبه‌ر گولان تاوه‌رز لەسەر شەقامی 40 مەتری

رووبەری شوقەکان پێکهاتووە لە:-
• ستۆدیۆ : 69.5م- 74.5م || (0+1)
• یەک ژوور نوستن : 86.72م - 125م || (1+1)
• دوو ژوور نوستن : 148م - 168.81م || (2+1)
• سێ ژوور نوستن : 195م - 363.60 م || (3+1)
• چوار ژوور نوستن : 298.5 م || (4+1)
بۆ زانیاری نرخی شوقەکان په‌یوه‌ندی بكه‌ن بە
0750 175 9477
0770 463 5500

@BazariMulkHawler بازاڕی موڵکی هەولێر

شقق مشروع بولیفارد بأقساط خمس سنوات #The_Boulevard
وبمقدمة تبلغ فقط 20%
مشروع بولیفارد هو مشروع سكني سیكون من المشاریع الراقیة والممیزة في مدینة أربیل حیث الموقع الأستراتیجي علی شارع 40م جنب مشروع ناز ستي
المشروع سیتضمن 10,000م من المساحات الخضراء، ما یعني 60% من مساحة المشروع
سیتم بناء وإنشاء المشروع وفق أحدث الطرق والاسالیب و بالجودة العالیة
یتضمن المشروع المساحات التالیة:
استودیو: 69.5م + 74.5م (0+1)
غرفة واحدة: 86.72م + 125م (1+1)
غرفتین نوم: 148م + 168.81م (2+1)
ثلاث غرف نوم: 195م + 363.60م (3+1)
أربع غرف نوم: 298.5م (4+1)
للأستفسار ولمعرفة المزید من المعلومات حول المشروع یرجی التواصل معنا علی:
0750 175 9477
0770 463 5500

https://youtu.be/-Bdm-1ZkDkU
کوردی/العربیة/English

❇️ "بازاڕی موڵک" یەکەمین سیستەمی زیرەکی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی خێرای موڵک لە هەولێر و کوردستان

❇️ ئێستا دەتوانن تەنها بە یەک پەیوەندی، لەسەر هەموو پڕۆژەکانی هەولێر و کوردستان زانیاری و ڕاوێژکاری بێبەرانبەر وەربگرن.
پەیوەندی:
⭕️ @Page_Admin

☎️ 07501759477

☎️ 07704635500


❇️ "سوق العقارات" اول نظام زکی للبیع و شراء و الایجار عقارات في اربیل و كوردستان

❇️ لمزید من المعلومات عن كل المشاریع السكنیة في اربیل و جمیع المحافظات كوردستان اتصل ب مستشارینا العقارات
⭕️ @Page_Admin

☎️ 07501759477

☎️ 07704635500


MULK Real Estate is the First Smart and Exponential Real Estate in Erbil and Kurdistan.

Call our professional consultants to get all the information you need about all residential projects and properties

⭕️ @Page_Admin

☎️ 07501759477

☎️ 07704635500


🟢 Website

🟠 Telegram

https://www.tg-me.com/BazariMulkHawler
ئێمە بەهێزتر دەستمانپێکرد!

گروپی موڵکی بانو، یەکەم کۆمپانیای کڕین و فڕۆشتنی موڵک لە کوردستانە کە لە لایەن تیمێکی پڕۆفێشناڵی خانمانەوە بەڕێوەدەچێت.
جۆینی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری جیاواز لە گروپی موڵکی بانو
https://www.tg-me.com/BanooRoyalEstate

لێرەوە هەلی کار ڕادەگەیێنین بۆ ئەو خانمانەی پێیان خۆشە ببنە بزنسخانم و لە گەڵ گروپی بانو کار بکەن.

تکایە سیڤی خۆتان بە نامەیەک بنێرن بۆ ئەم ئیمێڵەی خوارەوە

[email protected]

#ئێمە_بەهێزتر_دەستمانپێکرد
#پێکەوە_سەرکەوتووترین
#بزنسخانمانی_کوردستان
#WeCanDoItBetter

https://Banoo.Krd

https://www.facebook.com/BanooRoyalEstate

https://youtube.com/c/BanooRoyalEstate


https://www.tg-me.com/BanooRoyalEstate
موڵک میدیا، یەکەمین میدیای تایبەت بە بازاڕی موڵک و خانووبەرە لە کوردستان و عێراق
https://youtu.be/LXJC7AMqbfg

بۆ زانیاری زیاتر لێرەوە جۆینی کەناڵی تیلێگرام ببن
Telegram
https://www.tg-me.com/MulkMediaCo

یان سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن

Youtube
https://youtube.com/MULKMediaCo

Instagram
https://instagram.com/MulkMediaCo

https://facebook.com/MulkMediaCo

Website
MulkMedia.net
سیمیناری براندسازی نەتەوەیی( چەمکەکان، بەربەستەکان، ڕێکارەکان) لە لایەن دکتۆر کامەران حەسەن دکتۆرا لە بواری کارگێڕی بەڕێوەچوو.

سمیناری براندسازی نەتەوەیی ڕۆژی سێ شەممە ۱۸/۱/۲٠۲۲ لە پەیمانگای Top International Academy بەڕێوەچوو.
وڵاتان بە مەبەستی دروستکردنی جیاوازی و بەدەستهێنانی متمانە کار لە سەر بەرنامەی براندسازی دەکەن کە لە ئەنجامدا سوودی ئابووری، سیاسی و کلتووری بە دەست دێنن. لەم سمینارە چەمکەکان و
بەربەستەکان و ڕێکارەکان خرانە ڕوو.

#کامەران_حەسەن
#براند
#براندسازی
#براندسازی_نەتەوەیی
#kamaran_hassan
#brand
#branding
#NationBranding
#Top_international_academy
بۆ بینینی هەموو سیمینارەکە تکایە ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن و کەناڵی یوتوبی کوردستان بزنس سەبسکرایب بکەن.
https://youtu.be/t4VIBS_7zeU
کۆمپانیای بانو دەبێتە سپۆنسەری کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ئایندە کە بۆ یەکەمجار لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.
1ی مارچ بەناوی "ڕۆژی جیهانی ئایندە" ناو دەبرێت و ئەمساڵ دەهەمین ساڵە کە لەم ڕۆژەدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کۆبوونەو سیمینار و وێبینار سازدەکرێت بۆ ئەوەی زانست و هونەری "ئایندەناسی" (Futures Studies) زۆرتر بناسرێت و بتوانن سەرنجی حکومەتەکان، کۆمپانیاکان و بەتایبەت گەنجان بۆئەم بابەتە ڕابکێشن.
کۆمپانیای بانو ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە کوردستان کۆبوونەوەیەک سازدەکات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لە کوردستان گرنگی پێبدرێت.
لە یەکەم کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ئایندە لە کوردستان، تیشک دەخرێتەسەر ئایندەی گەنجان و خانەوادەو چەند بابەتێکی گرنگ لەم کۆبوونەوەدا باسدەکرێت.
بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە دەبێت منداڵانی تەمەن 9 ساڵ و زیاتر بهێنن بۆ ئەوەی بەشێک لەم بەرنامە تایبەت دەبێت بە ئایندەی منداڵان و گەنجان و منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ کە گەنجترین ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئایندەناسیە لەسەر چەند بابەتێک دەربارەی ئایندە قسەدەکات.
بۆ بەشداریکردن ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕبکەنەوە.
https://surveyheart.com/form/6215e60d027410615b9d0c6d
Forwarded from Futurist Family
کوردی/English
ڕۆژی جیهانی ئایندە بۆ یەکەمجار لە کوردستان
@FuturistFamily

زۆر خۆشحاڵین کە یەکەمین کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ئایندە لە کوردستان لە قوتابخانەی مۆنتێسۆری لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

لێرەوە سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی دڵسۆزی ئەم قوتابخانە جیاوازەی کوردستان دەکەین کە پێشوازیەکی زۆر گەرمیان لەم ڕۆژە گرنگە کرد و بە بۆچوونێکی ئایندەناسانە خۆیان ئامادە کردوە بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی گەش بۆ منداڵانی کوردستان.

لەم ڕۆژەدا بابەتێکی گرنگ پێشکەشی منداڵانی ئەم قوتابخانە کرا بۆ ناسینی ئایندە و بیرکردنەوەی ئایندەیی(Futures Thinking) کە بە یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی زانستی سەدەی بیست و یەک ناودەبرێت.

لەم بابەتەدا دەربارەی دروستکردنی ئایندەو ئامادەکردنی خۆمان بۆ جیهانێکی زۆر جیاواز لە 10 ساڵی ئایندە قسەدەکرێت. هەروەها منداڵان هاندەرێن بۆ ئەوەی بە شێوازی ئایندەناسێک بیر لە بابەتی ئایندە بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئایندەیەکی گەش بۆ خۆیان و جیهانێک کە تێدا دەژین دروست بکەن.
بۆ بینینی هەموو بابەتەکە ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن.

https://youtu.be/pVBui7LbmlU

تکایە ئەم بابەتە بنێرە بۆ خانەوادەیک کە منداڵیان هەیە و دەیانەوێت ئایندەیەکی گەش بۆ خۆیان و منداڵانیان دروست بکەن.

World Future Day
for the first time in Kurdistan

We are thrilled that the first World Future Day meet up was held in Montessori School in Erbil in Kurdistan.

We thank the Head of Montessori school and teachers who warmly welcomed this day and the meet up and by thinking futuristically, are getting ready to build bright futures for children in Kurdistan.

In this day a very crucial topic was presented to the children of the school to learn about futures and Futures Thinking which is one of the most important subjects in 21st century.

In this presentation you will hear about preparing ourselves for a very different world in the next 10 years. Children are also encouraged to think about futures like a futurist in order to be able to create bright futures for themselves and the world they are living in.

Please send this video to any family who want to create bright futures for themselves and their children.

To watch the full video please click on the link below:

https://youtu.be/pVBui7LbmlU


FuturistFamily.net

Youtube.com/FuturistFamily

Facebook.com/FuturistsFamily

Linkedin.com/in/futuristfamily

Tiktok.com/@futuristfamily

Twitter.com/futuristFamily
❇️100 گەورە کۆمپانیای جیهان
ئەم ڤیدیۆ ببینەو بزانە دونیا بە دەستی چ بزنس و پیشەیەکەوە بەڕێوەدەچێت!

لەم ڤیدیۆدا بە جوانی دەردەکەوێت کە ئایندەی بزنسەکان بەرەوکوێ دەڕوات.
دەیان کۆمپانیا زیاتر لە 100 ساڵە خەریکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و نەوت و شتومەکن بەڵام ئەپڵیکەیشنێک تەنها لە ماوەی 5 ساڵدا داهات و بەهای زۆر زیاترە لەو هەموو کۆمپانیا.
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە خاوەن بزنس و کۆمپانیاکانی کوردستان پێداچوونەوەیەک بە پلانەکانیان بکەن؟

https://youtu.be/7bV_HznMVXc


کوردستان بزنس، یەکەم گروپی تایبەت بە ڕاوێژکاری بزنس و نوێنەری ڕێکخراوی ئەمریکی (بزنسە پێشەنگەکان)لە کوردستان و عێراق
Telegram🔻
https://bit.ly/3DpaAcj

Website🔻
https://KurdBzns.com
بۆ یەکەمجار لە کوردستان
❇️ سیمیناری ئایندەی بزنس و بزنسەکانی ئایندە
https://youtu.be/PfNUEjafdfU

⭕️ ئایا بزنسەکەت ئامادەیە بۆ گەورەترین گۆڕانکاری لە جیهانی بزنس لە پاش ساڵی 2022؟
⭕️ ئەگەر دەتەوێت داهاتی خۆت لە ساڵی داهاتوو دوو ئەوەندە بکەیت پێویستە لەم سیمینارەدا بەشداری بکەیت.
بەشداریکردن بۆ خاوەن کۆمپانیاو بزنسەکان بێ بەرامبەرە.

❇️ تکایە بۆ تۆمارکردنی ناوت ئەم لینکە کلیک بکەو فۆڕمەکە پڕبکەوە

https://surveyheart.com/form/624978acbb44e543657fbfdc

دەتوانیت ئەم بابەتە بنێریت بۆ ئەو هاوڕێیانەت کە خاوەنی کۆمپانیا یان بزنسی خۆیانن


کوردستان بزنس، یەکەم گروپی تایبەت بە ڕاوێژکاری بزنس و نوێنەری ڕێکخراوی ئەمریکی (بزنسە پێشەنگەکان)لە کوردستان و عێراق
Telegram🔻
https://bit.ly/3DpaAcj

Website🔻
https://KurdBzns.com
2024/04/27 07:18:07
Back to Top
HTML Embed Code: