tg-me.com/Mostafazadeh2/20678
Last Update:
گرینگی‌دان بە زمانی دایک !
#مامۆستاـ‌هه‌ژار
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه که کلیلی زیندانه‌که‌ی له گیرفاندا بێ.
هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که گرنگیی نه‌دا به زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه که کلیلی زیندانه‌که‌ی له ده‌ست دوژمنه‌که‌یدا بێ.
بۆیه چۆک داده‌دا و وردەورده له‌نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ستدا ده‌توێته‌وه.
#یۆنسکۆ
هەر کەس نەزانێ بە زمانی دایکیی خۆی بخوێنێ و بنووسێ، نەخوێندەوارە
#کۆمەڵناسان
زمانی دایکی هاوکات لەگەڵ شیری دایک ئەڕژێتە گیانی مرۆڤ و بە مردن لە گیانی ئەچێتە دەر، سەپاندنی زمانێکی تر بەسەر منداڵێک‌دا کە تازە زمان ئەگرێ، ژینۆسایدە
#هایدگر
ئەگەر زمانی گەلێک بفەوتێ، ئەو گەلە لە بازنەی ژیان ئەسڕدرێتەوە
#میلان_کۆندرا
یەکەم هەنگاو بۆ لەناوبردنی نەتەوەیەک، سڕینەوەی بیرەوەرییەکەیەتی، دەبێ کتێبەکانی، کەلتوورەکەی و زمانەکەی لەناو ببەی. دەبێ کەسانێک هەڵنەی کە کتێبی تازەی بۆ بنووسێ، کەلتوورێکی ساختەی دەرخوارد بدا، مێژوو و زمانێکی تازەی بۆ بدۆزێتەوە. لە ماوەیەکی کورت پاش ئەوەدا، ئەو گەلە خۆی لەبیر دەچێتەوە. جیهانی دەوروبەر بەخێرایی هەموو شتێک لەبیر دەباتەوە
#گاندی
کەسێک کە زمان و ئەدەبی خۆی نەخوێندبێ، مێژووی خۆی نازانێ و ئەوەی کە مێژووی خۆی نەزانێ داهاتووی نابێ
#نێلسۆن_ماندێلا
ئەگەر بە زمانێک کە کەسێک دەیزانێ قسەی لەگەڵ بکەی، قسەکەت دەچێتە ناو مێشکی. ئەگەر بە زمانی دایکیی خۆی قسەی لەگەڵ بکەی، قسەکە دەچێتە ناو دڵی
#حسابی
نە کەسکم و نە سوورم، زمانی دایکیم فێر ببم بەسە
#فەڕانسەوییەکان
کەسێک کە زمانی دایکیی خۆی نەزانێ و فێر نەبووبێ، کەسێکی هەردییە
#سەید_جەماڵەددین_ئەسەدئابادی
گەلێک کە زمانی خۆی لەبیر بباتەوە، مێژووی خۆی لێ ون بووە و گەورەییی خۆی لەدەست داوە و بۆ هەتاهەتایە لە بەند و دیلی‌دا دەمێنێتەوە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/us/ژیان جوانه/com.Mostafazadeh2
BY ژیان جوانه
Share with your friend now:
tg-me.com/Mostafazadeh2/20678