tg-me.com/Mostafazadeh2/20696
Last Update:
🌸مەیسەر نابێ گەنج، بێمەینەتکێشان
ساڵانی پێشوو پاشایەک بۆ ڕاهێنانی کوڕەکەی لە مامۆستایەکی باش و باسەواد دەگەڕا.
مامۆستاگەلێکی فرەچەشن هاتن و ڕۆیشتن تا ئەوەیکە شا لەنێو ئەم هەمۆ مامۆستایە، پیاوێکی هەڵبژارد و قەولی پێدا ئەگەر بتوانێ کوڕەکەی بەباشی بار بێنێ سامانێکی بەرچاوی پێدەبەخشێ. مامۆستا قەبووڵی کرد بەمەرجێک کە مافی توندوتیژی پێویست و تەنانت تەمبێی بەجێی وەلیعەهدی ببێ.
پاشا سەرەڕای ئەوەیکە کوڕەکەی زۆر خۆشدەویست بەڵام ڕازی بوو. شازادە لە تەمەنێکی کەمدا بۆ فێربوون و پەروەردەکردن بە مامۆستا سپێردرا. هەموو ڕۆژێ لەلایان مامۆستا ئەرکگەلێکی پێ دەسپێردرا کە ئەو لەسەری بوو ئەوان جێبەجێ بکات وە ئەگەر ئەنجامی نەدابا مامۆستا بەتوندی ڕووبەڕووی دەبۆوە.
دارێکی بەڵاڵووک لە حەوشەی کۆشکەکە دابوو کە مامۆستا لکێکی لێکردبۆوە و وەک شووڵ لە دەستی دابوو کە ئەگەر وەلیعەهد بە درووستی وەڵامی پرسیاری مامۆستای نەداباوە، شووڵێکی لێدەکەوت.
کوڕی شا چەندین جار لە توندوتیژی مامۆستاکەی لەلای بابی سکاڵای کردبوو. بەڵام شا بەرلە دەست بەکاربوون ئەو مەرجەی قەبووڵ کردبوو و نەیدەتوانی بەڵێنەکەی بشکێنێ. چەندین ساڵ تێپەڕ بوو تا وردەوردە کوڕە گەیشتە تەمەنی لاوی و توانیی تەواوی زانستەکانی سەردەم لە مامۆستاکەی فێر ببێ. شا کە لە کردەوەکانی مامۆستا زۆر ڕازی بوو ، سامانێکی زۆر و بەرچاوی پێبەخشی و بەڕێی کرد.
دواتر بە ئەمری شا،کوڕەکەی ئامادەی ڕاهێنانی بنەماکانی نیزامی و لەشکری بوو.
کوڕە سەرەتا زۆر ناڕەحەت بوو بەڵام پاش کەمێک تێگەیشت ڕاهێنانی نیزامی تەمبێ کردنی تێدا نێ. چونکە فەرماندەکانی نیزامی ڕەچاوی پلەوپۆستی ئەویان لە داهاتوودا دەکرد و ڕێزێکی تایبەتیان لێدەگرت. ئەم ڕەفتارە دڵنەرمانەیەی ئەوان ببۆ هۆکاری ئەوەیکە ڕۆژبەڕۆژ رقێکی زۆرتر لە مامۆستای سەردەمی منداڵیی هەڵگرێ.
پاش چەند ساڵێ شا مرد و کوڕەکەی بوو بە جێنشینی.
ڕۆژێ لە کاتی پیاسەکردن لە حەوشەی کۆشکدا، لەناکاو چاوی بە دارە بەڵاڵووکەکە دەکەوێ و تەواوی ئەو شووڵە بەڵاڵووکانەی دێتەوە بیر کە لەدەست مامۆستاکەی خواردبووی هەر بۆیە کەوتە بیری تۆڵەکردنەوە.
کەوابوو یەکێک لە پاسەوانەکانی کۆشکی بەشوێن مامۆستادا نارد.
پاسەوان ڕۆیشتە ماڵی مامۆستا و گوتی: شا دەستووری فەرمووە هەرچی خێراتر خۆتان بگەیەننە کۆشک.
مامۆستا پرسی شا چ کارێکی بە منە؟
پاسەوان وەڵامی داوە: نازانم.
ئەمڕۆ لە باخ لەحاڵی پیاسەکردن دابوو کە گەیشتە لای دار بەڵاڵووکەکە، چاوێکی لە دارە کرد و بە منی گوت بێم تا ئێوە ببمە کۆشک. مامۆستا تێگەیشت کە شا دەیهەوێ تۆڵە بکاتەوە بۆیە لەڕێگا بڕێک میوەی بەڵاڵووکی کڕی و لە گیرفانی نا. کە گەیشتە کۆشک دیتی قوتابی لەسەر کورسی شایەتی دانیشتۆ و شووڵێکی بە دەستەوەیە و پێی پێدەکەنێ.
سڵاوی کرد، شای گەنج وەڵامی داوە و پاشان ئاماژەی بە شووڵە بەڵاڵووکەکە کرد و گوتی: دەزانی ئەمە چێ؟
مامۆستا وەڵامی داوە: بەڵێ دەزانم.
چێوی تازەی داری بەڵاڵووکە.
شا گوتی: دەزانی دەمەوێ بەوە چی بکەم. مامۆستا دەیزانی کە شا دەیەوێ بەو شووڵە چ بەڵایەکی بەسەر بێنێ، پێشدەستی کرد و گوتی: نازانم. بەڵام باشترین کار ئەوەیە لە جێیەکی دانێی تا هەمیشە لەبەر چاوت بێ. شا گوتی: بۆچی ئەو لەبەر چاوم دانێم؟ مامۆستا بەڵاڵووکی لە گیرفانی دەرێنا و بۆ لای شای ڕاداشت و گوتی: ئەو بەڵاڵووکانە دەبینی چەندە جوانن؟ ئەگەر داری بەڵاڵووک بەرگەی گەرمای هاوین و سەرمای زستانی نەگرتبا نەیدەتوانی بەڵاڵووکێکی وەها جوانی بار هێنابا. ئێوەش ئەگەر ئەو هەمۆ حەول و دژوارییەتان تێنەپەڕاندبا بەو باسەوادییە و تێگەیشتنەی ئەمڕۆ نەدەگەیشتن.
شا لەو لێکچواندنە خۆشی هات، بزەیەکی هاتێ و داوای لێکرد تا وەک وەزیر لە کۆشکی پاشایەتیدا بمێنێتەوە.
هەڵبەت ڕوون نییە ئەم چیرۆکە سەرچاوەی ئەم پەندە بۆ یان دواتر کەسێک ئەوی درووست کردووە. بەڵام ئەم پەندە بەو شێوەیە لە شێعری سەعدیدا هاتۆ کە شاعیرانیتریش ئاماژەیان بە مانای ئەو کردووە.
🔶مەیسەر نابێ گەنج، بێمەینەتکێشان
🔷مزەی وەرگرت ئەو کەسەی حەولیدا
لەکوردی خۆشماندا دەڵێن دەستی ماندوو لەسەر زگی تێرە
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/us/ژیان جوانه/com.Mostafazadeh2
BY ژیان جوانه
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280
Share with your friend now:
tg-me.com/Mostafazadeh2/20696