tg-me.com/Rast_Nea/329
Last Update:
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه_ڕاست_نیه
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
أما بعد :
بڵاوبۆته‌وه لای خه‌ڵكی فه‌رمووده‌یه‌ك كه پاڵ ده‌درێته لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه وتبێتی :
[ من قتل دون أرضه فهو شهيد ]
واته هه‌ركه‌سێك له پێناو زه‌وی خۆی بمرێت ئه‌وه شه‌هیده
ئه‌م وته‌یه به‌و شێوه‌یه درۆیه و له هیچ كتێبێكدا بوونی نیه ، وه هیچ اسنادێكی نیه
به‌ڵكو یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه لێی تێكچووه و ئه‌و وته‌یه‌ی به‌كارهێناوه و هه‌ندێ خه‌ڵك بڵاویان كردووه‌ته‌وه
واجبه له‌كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌ك دڵنیابین له سه‌رچاوه‌كه‌ی!
كه ئه‌مه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر ئاسانه و كه‌س هیچ بیانوویه‌كی نیه بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى
الله عليه وسلم بكات
ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌م شێوه‌یه :
من قتل دون ماله فهو شهيد ومن مات في سبيل الله
هه‌ركه‌سێك له پێناو ماڵیدا بمرێت ئه‌وه شه‌هیده وه هه‌ركه‌سێك له پێناو خوادا بمرێت
- ئه‌مه له كتێبی صحيح دا هه‌یه -
له كتێبه‌كانی سوننه‌ن و له المسند ی پێشه‌وا أحمدیش به‌م شێوه‌یه هاتووه :
دون عرضه , ودون حقه , ودون مظلمته
له‌پێناو شه‌ره‌فی ، له‌پێناو مافی خۆی ، له‌پێناو سته‌مێك كه لێی كراوه
له هیچ كتێبێكدا نه‌هاتوه وشه‌ی [ أرضه ] ، [ زه‌وی ]
بۆیه پێویست بوو ئاگادار بن
•┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 #بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه_ڕاست_نیه :
https://www.tg-me.com/us/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه ڕاست نیه & 33;/com.Rast_Nea
BY بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه ... ڕاست نیه .!
Share with your friend now:
tg-me.com/Rast_Nea/329