tg-me.com/ba8kurdi/3676
Last Update:
ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟
١. ئەو کەسەى شەوان بە دەست نوێژەوە دەخەوێت .
٢. ئەو کەسەى لە ڕیزی یەکەمی نوێژى جەماعەت بێت .
٣. ئەو کەسەى دادەنشێت و چاوەڕوانی كاتی نوێژ بکات .
٤. ئەو کەسەى لە دواى نوێژى جەماعەت دادەنشێت بۆ خوێندنى زیکرەکان و یەکسەر هەڵناسێ .
٥. ئەو کەسەى ڕیزی نوێژی جەماعەت پڕ بکاتەوە و بەیەکتری بگەیەنێت .
٦. ئەو کەسەى نوێژی بەیانی و عەسر بە جەماعەت ئەنجام بدات .
٧. ئەو کەسەى صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ .
٨. ئەو کەسەى سەردانى نەخۆش بکات .
٩. ئەو کەسەى کە قسەی خێر بكات لەسەر نەخۆش یان لەسەر مردوو .
١٠. ئەو کەسەى خەڵك فێری كاری خێر و باش بكات .
١١. ئەو کەسەى بۆ برایەكی موسڵمانی بپاڕێتەوە لە پاشملە .
١٢. ئەو کەسەى سەردانى برایەکی بکات لەبەر خوا .
١٣. ئەو کەسەى ماڵ و سامان ببەخشێت لە پێناوی خوادا .
١٤. ئەو کەسەى بەڕۆژوو بێت و پارشێو بكات .
١٥ . ئەو کەسەى تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە .
تێبینی : بابەتى دواتر بریتی یە لە : کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەتیان لێ دەكەن؟
--------------------------
#بەکورتى (٣٦٠)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
BY ماڵپەری بهههشت www.ba8.org
Share with your friend now:
tg-me.com/ba8kurdi/3676