Telegram Group Search
ژان
Mazhar Khaleghi – Laylaya
سەد خۆزگە بەو خۆزگەیە دایکی تۆ لێرە بووایە.
من ئاگادارم حورمەتی ئەو ڕۆژانەی خۆمم چەند هەراج کردووە، وە بەوپەڕی ئاگایی خۆمەوە ئاگاداری ئەوەم پێم خستۆتە سەر بەردێک کە لە هەر ئانوساتێکا بێت لەسەر دەخلیسکێم و پشتم دەشکێ.
تەنیا ئەمەوێ بلێم بە حورمەتی رۆژە بە قەدرەکانی خۆتان دەست لە من هەڵگرن
من ئیدی دەتلێمەوە و تلانەوەی ئەو رۆژانەم بایەخێکی بۆم نیە، چونکە ئەمە بەبەرچاوی خودایەکی بێدەنگەوە ڕوودەدات.
لە خەوێکما پێغەمبەرێک پێی وتم ، ئیدی بۆ هەمیشە و لە هەموو خەوتنێکما خەو دەبینم.
هەموو ئەوەی لە خەونەکانما دەیبینم ژنێکە بە خوێن و گریانە پێم دەڵێت، من نەخۆشم، زۆر نەخۆشبووم، بەڵام چاک بوومەوە
بەخەبەر دێمەوە.
بەڵام هێشتا لە خەوەکەمدام و ئەو ژنە دەبینم کە بەچاوی گوناحکار و شیفادەریش لێم دەڕوانێ!
من هیچ گلەیەکم نیە، دڵنیام ئەوەی کە دەگوزەرێ پلانێکی ئیلاهیە، وە من ئیدی هیچ پرسیارێکیشم نیە .

| سان
وەکوو بیستم خەمت خواردم، ئەویش بۆ من خەمێکی دی
دڵت بۆ ماتەمم سووتا، ئەویشم ماتەمێکی دی

| سەید کامیل
ژان
Dariush – Cheshme Man
چیرۆکە تێپەڕبووە باشەکانی من
زۆر زوو وەک خەونێک کۆتاییان هات
ئێستا دەبێت سەر لەسەر ئەژنۆ دابنێم
تا قیامەت فرمێسکی حەسرەت بڕێژم.
کام زولێخا
کام یاقوب و بیر و برا
لە تەنیایی و گریانی یوسفیت ئەگات؟

| بەکر عەلی
ژان
Xêro Abbas – Derdê Duriyê
Nizanim gunhê min çîbû
Hey dunya yê hey dunya yê
لۆلیا، تەنیا تۆ دەتزانی ئەم مرۆڤە چ شکتخواردوویەکە، تەنیا تۆ دەتزانی ئەو بەمزووانە دەست بە بەیانیەکی نوێ ناکات
کەچی لۆلیای دڵ بەرد،جارێک شیوەنت بۆی نەگێرا لە پرسەی هیچ خەونێکی دانەنیشتیت.

| سان
ژان
Photo
پارێزەری خۆیەتی لەسەر باڵێکی کراوەی
وەك گەردەلوول
بەڵام چاوەکان، چاڵێ خوێن بوون
چاوەکان لە قووڵایی دەرهاتبوون
خوێنی ڕەش لە قووڵایی چاوەکانەوە
بەسەر فراوانی ئاسمانی خاڵیدا دەباران
بەڵام ژیانی بێکۆتا هەر بەردەوام بوو
ئەو تێکشکانی خۆی نۆشی و
برسێتی خۆی وەک خواردن قووتدا
باوەڕ ناکەم ڕۆژ بێتەوە
پێم ناوەتە شەوی ژیانەوە،
بە سەختبوونی ئومێدەکاندا هەست ئەکەم..
تێپەڕبوونی ڕۆژەکان باش نایەتە بەرچاوم
لە کۆڵانەکەدا ئەوەستم و بەخۆم ئەڵێم:
«هەموو ئەوەی دروستم کردووە ژیانێکی هەڵەیە»
ژیانی هەڵە هەرگیز ڕاست نابێتەوە.
ڕەنج و ئازاری مرۆڤ بە زۆری بەرهەمی بڕوابوون بووە بە ئەفسانەکان، بەڵام خودی ئازار هەمیشە ڕاستەقینە بووە.
ژان
Mohsen Namjoo – Hamrah Sho Aziz
هاوڕێ بە ئازیز
هاوڕێ بە ئازیز
تەنها بەم دەردەوە مەمێنەوە
کە ئەم دەردە هاوبەشە،
هەرگیز بە تەنیا تەنیا ساڕێژ نابێت
دژواریی ژیان، هەرگیز بۆ ئێمە بێ سەرئێشەی هاوبەش
ئاسان نابێت.
ژان
Photo
لەم جوگرافیا هەتاوگیرەی زەوییەوە
بە خەیاڵی لەنگەری هەزار کەشتی سەرەڕۆ
دەڕوانمە هەموو ئەو کەنارانەی
کە لێمەوە دیار نین.
نینۆکم لە ڕەقترین کۆنکرێتەکان گیر دەکەم و
بیر لە ڕانی ئەو دولبەرەم دەکەمەوە
کە نە من ڕووخساری ئەو و
نە ئەویش ناوی منی لەیاد ماوە.
ژان
Photo
دەربارەی پێکهاتەکانی هەڵهاتن و
هەوەسی تەنیایی قسە دەکەم،
ئەم دووانە هێندە ترسناک و تەحەمولنەکراو ئاوێتەی یەکتر بوون کە جەستەم دەزریکێنێ و
ڕۆحم دەناڵێنێت تاوەکو لەمس بکرێت.
2024/05/17 04:44:52
Back to Top
HTML Embed Code: