Telegram Group Search
🔸ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:

 🌐یەکەمین کۆڕی تەنزی ساڵانەی کــوردیی
(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)


                      🔹 «پلار»
                 
◼️ تەوەرەکان:

◾️ تەنز لە شێعری کوردیدا
◾️ تەنز لە چیرۆک و ڕۆمانی کوردیدا
◾️ئەدەبی منداڵان و بێبەشبوونی لە تەنز
◾️ فۆلکلۆری کوردی و خەرمانی تەنز
◾️تەنز لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
◾️شانۆی کوردی و تەنز
◾️هۆکارەکانی گەشەنەکردنی تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
◾️خەسارناسیی تەنزی کوردی
◾️خەسارناسیی چالاکیی ناوەندەکانی چاپ و ڕاگەیاندن لە بواری تەنزدا
◾️فەلسەفەی تەنز
◾️وشە و زاراوەکانی تەنز لە ئەدەبی کوردیدا
◾️ پەیڤکاتۆر

🗓ناردنی بەرهەم لە ۱٤۰۲/۱۲/۲۰ تا ۱۴۰۳/۰۲/۱۰ بۆ
🌐ئایدی تێلگرامیی:
@xaloreuf



https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
کەس مەزانۆ؟

"فرە" یانی چن


وەختێ ماچوو: فرە بێتاقەتنا...


#فەرشید_ڕۆستەمی


https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
گریانی وەفا

کۆڕی چاوت پڕ لە فرمێسکی مەراقە وا مەکە
شاعیران ئێتر بە گریانی وەفا ڕیسوا مەکە

تا هەنسکت دێوی ماتەم ڕاو دەنێ لەم ناوەدا
شیوەنی شادی لە چاوی چاوەڕێم داوا مەکە!

وا مەڕۆ تۆزی غەریبی جادەکان بگرێتە بەر
تا منیش هاتی عەزیزم! لێرەوە بەدوا مەکە

دڵ تەقیوە وەک هەنار و بۆتە مل پاییزی غەم
چاو بە خوێنی سوورەوە دێت و بە سەر دەڕوا، مەکە

بۆ مەدینەی چاوەکانت سوژدە بردن سەهوە خۆ
دڵ یەقینی نوێژەکانی هەر بە شک پێوا، مەکە!

شەو کڵاوی ناهومێدی نایە سەر ئاسۆی خەیاڵ
تا بە با دەدرێ کڵاوی، دەس لە دەس هیوا مەکە



#کەیوان_جامخانە




https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
کورد بن
و
مەرد بن
و
ببین بە یەک

پێشەوای نەمر



https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
وێنە: منداڵێکی باکووری کوردستان👆


‍ ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە

زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕ زڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەلقە حەلقەی پێوەنم بۆ پڵبڵە و لەرزانەیە

گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندام قوتابي خانەیە

بیری ئازادیم لەزیندنا فراوان تر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بەبەندی خانەیە

گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکو ئەفسانەیە

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ رزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

چەکی شۆرشگێری من نوسین و بیرو باوەرە
راپەرینە،هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە

گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە



مامۆستا #قانع
شیعری: بەندیخانە


https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
🟢سڵاو و ڕێز دۆستانی ئازیزی مەریوان‌شیعر


جەژنی ڕەمەزان لە ئێوەی ئازیز و سەرجەم موسڵمانان و ڕۆژووەوانان و گەلی کورد پیرۆز بێ

جەژنتان شیرین و جەژنانەتان هۆنراوەی جوان

🙏🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸




https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
"ڕەمەزان"



30 شەبەنگی  نووری،
"خودا"
و
30 ئەستێرەی بێ ئاوابوون!
ڕایەڵ ڕایەڵ موناجاتی باوەڕداران!
هەودا هەودا پاڕانەوەی شەوبێداران!
لە کاولاشی ڕۆحی ماندوومدا
ئۆقرەیی،
بە بارتەقای هەموو گەردوون!.

"مەرحبا" یا..
"ئەلوداع" یا..
هەموو شەوێ
بەرەوە ئاسمان لەپی دەستم!

وەرزی بەهاری  "قورئانە"!
"ٳنا ٲنزلنا"ی دڵانە!

شنەی بلاوێنی "قەدر"
و
کەروێشکەی  زیکری یا "قەیوم"!
پەیتا پەیتا،
دەڕژێنە پێدەشتی هەستم!....


#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
لە دواهەمین نامەکەتا
بۆت نووسیبووم:
بۆچ ناڵێی چەندە خۆشت ئەوێم؟

با پێت بڵێم:
بە قەد مەودای ئەرز و ئاسمان،
بە ڕێژەی کۆی ئەستێرەکان،
زیاتر لەخۆم، لەدڵ و گیان،

ئازیزەکەم
زوێر مەبە ئەگەر بڵێم:
لە گشت کەسم خۆشتر ئەوێی..
بەڵام نەک بە قەد کوردستان

#عوسمان_شێرزاد


https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
با کەس چیدی تف هەڵناوێ
بۆ ئەوانەی مێژووی مردوون
با کەس چیدی سووچ نەخاتە
ئەستۆی دەریا و
قسمەتی خوا و
کەچ‌گەڕانی چەرخی گەردوون
گشت سەحراکان
بنارێکیان پێ ناگیرێ
ئێمە خۆمان لووتکەکانمان پێشکەش کردوون...!!!


پەشێو
ــــــــــــــــــ


https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
"پەرچەمی هێرۆ"

زوڵفەکانت هەر بە شێوەی نێرگز و شەوبۆ دەکەن
وا لەسەر هەنیەی بەهاریت دێن و هاتوچۆ دەکەن

تا زەرافەت بێتە هزری دەفتەر و زاری وشەم
تازە وەسفی شاعرانەی پەرچەمی هێرۆ دەکەن

دوورم و سەر لەو سڕانەی باخەڵت دەرنایەنم
تۆ بڵێ ئەو کافرانەت بانگی پەنجەم بۆ دەکەن؟

دڵتەڕیم گەشتۆتە پێگەی نەوبەهارێکی وەتەن
کوردەواری مەنعی پێگەی نەوبەهاری خۆ دەکەن؟

خۆزگە بەو کاتەی بەرۆکت دێتە ئامێزی حەزم
یەک بە یەک ئەندامەکانت مەیلی گفتوگۆ دەکەن

شێوەکەت جۆرێ تەماشای لێ دزیم هەرچی گەڕام!
چاوەکانم وەردەسووڕێ و ڕوو لە سۆنگەی تۆ دەکەن

بینەرێکی ماتم و موو نابزێوم ئەو دەمەی
با لەگەڵ بسکی بڵاوت جوانترین شانۆ دەکەن

ئامبرە و هایلات و پیکسی و فەندوقی جوانن، بەڵام
چی لە پەلکەی شاعرانە و پەرچەمی هێرۆ دکەن؟




#ئومێد_دادمێهر




https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
دوورەو وەختێ مەی،
کنالەیلێ وێ هاڵۆچنا سوخمەکەیترە و
عوسمان لوانەو چل ساڵیش
نزیکەو
باقێ نەرگس
حەیبتیێو وارانە‌شێتاو وەهارینە
پەناش ئارد٘ێنە ڕۆجیاروو گولکات
موو مەویەرۆ بەینمانە
زوڵفێت نەبا
دوور و نزیک
لوانەو دلێ کتێبەکاو جوغرافیای
سەرەت نیان سەروو شانەیم
باوشیت دەشتێ گۆراڵێنێ و
شانێت، شاهۆ
چەمێت
عوسمان و جەمیلنێ چل ساڵینە
وەراوەرمەو
پەی نەوارێوە عاشقێ
دوە‌قۆڵی
هەمیشە وەهار گیان ماچا


#فەرشید_ڕۆستەمی



https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
کۆڕێک بۆ هەڵسەنگاندنی کتێبی "ڕوانینێک بۆ جوگرافیای سیاسی کوردستانی باشوور بە پێداگری لەسەر کەرکووک"

‍ ‍ کۆبوونەوەی «لیژنەی کتێبناسی» ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🔰 باسێک لەسەر :
پێناسەیێک بۆ جوگرافیای سیاسی و ژئێۆپولێتیک، پێگەی عێراق و کوردستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، گرینگیی کەرکووک لە بواری ژئێۆئێکۆنۆمیکی و سەنگی ژئێۆپۆلێتیکی ئەو ناوچەیە لە ئاستی عێراق.

لەلایەن نووسەری کتێبەکە: دوکتۆر "مەحموود موبارەکشاهی"

🗓 دووشەمە: ۳۱ی گوڵانی 1403

🕒 کاتژمێر: ۴ی پاشنیوەڕۆ

🏢 شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد_هۆڵی کۆنفڕانس

🟢هاتن بۆ هەمووانە

https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢 ناساندنی پەکەیجی (یەکەم هاوڕێکان) لەلایەن بەڕێز کاک #موحەممەدسدیق_کەریمی، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری مەریوان، کەسایەتیێکی بە ئەزموون لەبواری ئەدەبیاتی منداڵان، هەروەها شاعیر، ئەدیب و خەمخۆری وێژه و زمانی کوردییە.

بەڕێز کاک موحەممەدسدیق کەریمی (یەکەم هاوڕێکان) بە یەکەم هەنگاوەکان دەزانێ بەرەو فێرکارییەکی پڕۆفیشناڵ و سەرکەوتووانە و هیواخوازە کە هەنگاوەکانی بەردەوام بمێنێ...

#یەکەم_هاوڕێکان(لقی_مەریوان)
👇👇👇
لینیکی تێلێگرام:
https://www.tg-me.com/yekemhawrekanmeriwan

لینکی ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/yakamhawrekan_mariwan?igsh=Yzg2dDdlNGdjOHVq
"باران"

هەر مەگەر باران بزانێ دڵ چەنێ گریاوە بۆت
چەند کەڕەت لەم سووچی شارا، خەڵوەتم خووساوە بۆت

دووکەڵی دووریت بە ڕوونی مل بە خنکانا ئەکا
پەنجەرەی خۆزگەم بە جارێ ژیلەمۆی تێزاوە بۆت

هەر شەوێ دەنگۆی هەناسەت گەشتبێتە کووچەمان
عاشقت تاکوو بەیانی بەرزەپێ وەستاوە بۆت

با شەرا نەیبا خەیاڵی پێکەوەبوونمان نەفەس
سروەیێک هەڵکەی دەبینی ڕۆحەکەم سووتاوە بۆت

ڕوو لە ڕووگەی خۆشەویستی وەر مەگێڕە لامەسەب
چارەنووس لەم قاتی عەشقا، دووشەشی هەڵداوە بۆت

من کە چاوساغی غەریبەی شارەکەم بووم سەردەمێ
ڕەنگی دەرکەی ماڵی خۆم لێ، سەد کەڕەت شێواوە بۆت

هەر شەڕانیت و دیالۆگ  زەرد ئەبێ و ناگا بە تۆ
بۆیە ئاڵای چارەنووسم تا سپی هەڵداوە بۆت

کەی لە خزمەت خاڵی تۆدا وسکەیێکم لێوە هات؟
چۆکی شاگردیم دەمێکە ئاشکرا داداوە بۆت

سەیری حەوشەی ماڵەباوان گۆڵ لە گوڵدان یاخییە و
ژاڵەکەش کەوتۆتە بەرچاو، وەچ بە وەچ ژاکاوە بۆت

گەر لە تەکسی تۆڕەییتدا دابەزیت و هاتیەوە
ئەدرەسی جێژوانی تازەم دێڕی پێش داناوە بۆت


#کامیل_داوەری


https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
ئەی هەنگاوە جێماوەکەم
کەڵکی نییه
مانەوەت لە پەرژینی ئەو هەرێمە بسڕەوە
لادێ لەو تەمەنە کۆنترە ڕچە بنووسێتەوە بە ڕێگەدا
"با" لە هۆرەی هەوارەوە کوناودەر بووە
هەنگاو بە ڕێگاوە بەند نابێت.

ئەی هەنگاوە جێماوەکەی
دەمەو عەسری بیرەوەریم
ئەوێی خەیاڵم جێ‌بێڵە
ئەوێی خەیاڵم لەجێ‌چووە
ئێشێک داویەتە ئەوسەری ماندووبوونم
دڵخۆشی بە حەسانەوەمەوە ڕاناوەستێ و
خۆمم بە تۆوە پێ ڕاناگیرێ
ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ نیشتمانی قاچم
ئاوەدانی لە بەری بیابانەوە ئەچێتە ڕۆیشتن،
مشتێک لەم گەڕۆکییە تازەیە
ئەچۆڕێنمە گلێنەی یادە کوێستانییەکانم و
جووتێک باڵ ئەکەمە بەری وێڵ‌بوون،
سەفەر ئەنووسم بە وەتەن
تازە باران دەرەقەتی ئاگر نایەت
گوێزانەوەی هەنگاو
ئاسانترە
تا
هەنگاو گوێزانەوە لەم دەوەنە سووتاوانە
.

ئەی هەنگاوە جێماوەکانی نیوەشەو
وەرن با مردن نەزانێت
چەنێک خەومان جێ‌هێشتووە
لە قەراخی بەیانیدا لەنگەر بگرن


مامۆستا محەممەدسدیق کەریمی



https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
کاڵ بووم کە چوومەحوجرە،تا قورئانم تەواو کرد
 دوایی کرام بە دەروێش حوجرە و مزگەوتم لابرد

ماوەیە چوومە مەکتەب نـــام بـــــە تـــــــاقۆ دەروێشی
کەوتمە شوێن تۆپ و فووتباڵ بە خۆشی و بە ناخۆشی

سەردەمێ لە دوای هونەر،بەینێ هەڵپەڕکێ و سەیران
بەینێ لە دوای فولکلۆر مووزە و گۆرانی و حــــەیران

دەورانێ زۆر بێ تەرەف خەریکی ئیش و کار بووم
فەلایی و کـــــار مەکینە بـــــاخەوان و چێوار بووم

درێژەم دا بە خوێندن لــە کاتــــی دێهیاریدا
شێعر و خەتم ئەنووسی لە وەختی بێکاریدا

سەرباری ئـــــــەم کارانە دەردی نیشتمانم بـــــــــوو
خەم و ئازاری وەتەن وەک نەجمەی سەر شانم بوو

نوێژ و عیبادەتم بوو وەکوو سۆفی و پیـاو خاسان
دووکەڵم نەکرد بۆ کەس ،کەسم نەکرد هـــــەراسان

پەنجا ساڵە وەک چۆپی هام بــە دەس مـەرامەوە
ئێش نەبێ، نۆشم نەدی، لــــە گشت هەڵگەڕامەوە

شەیتان گیری کردووە نازانێ کامــــە دینمە
بۆیە نەخڵەتاوم بۆی،قاچی ئەو لە کەمینمە

لەمەولا تەنیا خۆمم، نان و یـەک ڕەنگی ئـەخۆم
هێز نیە لە خشتەم با، لەسەر ڕێگەی خۆم ئەڕۆم

فاتێح ئەرژەنگی(تینوو)


https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
🔰 کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە دەبات:

یەکەمین کۆڕی وەرزانەی « شێعر و ئەزموون »

                ‌   کـــرماشان
     و بانانی بەهارێ بۆ شێعری کوردی
             

شێعر و ئەزموون (۱)

             سەعید عبادەتیان "بانان"

کات: پێنجشەمە ۳۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۳

کاتژمێر: ٤ تا ٦ی ئێوارە

شوێن: تالاری مامۆستا قانع
موجتەمەعی فەرهەنگی_هونەریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد

هاتن بۆ هەمووانە


https://www.tg-me.com/مەریوان‌شیعر/com.Honrawey_Meriwan
2024/06/17 12:39:04
Back to Top
HTML Embed Code: