tg-me.com/dlishin/33566
Last Update:
بۆ ئەوکاتانەی بیرت دەکەم، بۆ ئەو کاتانەی لێرە نییت! کۆمەڵێک میوزیکی بیتهۆڤنم داونڵۆد کردووە، بۆ ئەوەی گوێیان لێ بگرم و ئاوێتەی میوزیک خەیاڵی ڕەنگاوڕەنگ بکەم، بێخەمبە لەبەر ئەوەی تۆ ئارەزووی دەکەیت سەردانی پێشانگای تابلۆکانم کرد، بەڕێڕەوێکی تەسکدا دەڕۆشتم و چاووم بەدیوارەکانەوەبوو، تابلۆیەک سەرنجی ڕاکێشام! ئەها ئەو تابلۆ خەمناکانەی کچ و کوڕێکی تەنها لە دەشتێکی سەوز دەستی یەکیان گرتووە، هەر لەتابلۆیەکی دیکەدا بینییم، کووخێکی چۆڵ و خنجیلانە لەسەر بەرزاییەک کە بەبایەکی بەهێز دەڕووخا، بیرم هاتەوە کە گۆشەگیری لای تۆ پیرۆزییە، بۆیە خۆزگەمدەخواست ئەو کووخە دوورەدەستە هی ئێمە بووبا، بەتەنها پێکەوە لەناوی سەمامان تێداکردبا، ئازیزم دەزانم حەزت بە زۆربڵێی نییە، بەڵام هەر لەتابلۆی تەنیشت کووخە چۆڵەکەوە، بینییم هەمان تابلۆیان دووبارە درووستکردۆتەوە، بەڵام ئەمجارە گڕی گرتبوو و دەسووتا، خەیاڵەکانم پەرت بوون، حاڵم تێکچوو، لەپێشەنگاکە هاتمە دەرەوە، بەڕێوەبووم بەرەوماڵەوە دەگریام، دەگریام و بێباکانە گریانم لەخەڵکی نەدەشاردەوە، لەدڵی خۆمدا دەمگووت: خەیاڵکردن گڕێکی سووتێنەرە کە تەنها فرمێسک دەیکووژێنێتەوە...!
#dlishin
BY دڵــی شیــن💙✨🔐
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280
Share with your friend now:
tg-me.com/dlishin/33566