tg-me.com/dlishin/33574
Last Update:
هەموومان دانیشتووین بە وتەی غەمگینەوە حاڵی خۆمان دەرئەبڕین گلەیی لە دادپەروەری و ژیان ئەکەین گلەیی لە بەختەکەمان ئەکەین گلەیی لەو خیانەتانە ئەکەین کە بەرامبەرمان کراون گلەیی لەو ناهەقیانەی بەرامبەرمان کراون ، بەڵام ئایا هیچ کامێکمان ڕۆژێک دانیشتووین بیر لەو خراپیانە بکەین کە ئەنجاممان داوە؟ ، بیرمان کردووەتەوە کە چەندە دڵی فڵانمان شکاند؟ ، بیرمان کردوەتەوە کە چ هەڵەیەکی گەورەمان بەرامبەر فڵان کرد؟ ، بیرمان نەکردۆتەوە نەخێر ، هەر بۆیەشە حاڵمان وا خراپە تەنها بیر لەخۆمان ئەکەینەوە ، لە فیلمی Ek villainـەوە شرادها کاپوور دیالۆگێکی جوانی هەیە لەگەل سیدهارت مالهۆترا ئەڵێت : ( تا هەست بە ئازاری کەسانی چوار دەورمان نەکەین ناتوانین لە ئازاری خۆمان ڕزگارمان بێت ) ، تف لەهەموو ئەو بیرکردنەوە پوچانەی ئێستا هەمانە من تێگەیشتووم لەوەی تا هەست بە ئازاری کەسی تر نەکەین ناتوانین لە ئازاری خۆمان ڕزگارمان بێت ، داوای لێبوردن و ڕێز بۆ ئەو کەسانەی دڵم شکاندوون
...
BY دڵــی شیــن💙✨🔐
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280
Share with your friend now:
tg-me.com/dlishin/33574