Telegram Group Search
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"کـوردم ئەمن"

گەرچی تووشی ڕەنجەوەری و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە
نابەزم مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و
گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەڵان و
بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لەبرسان و لە بەر بێبەرگی
ئیمڕۆ ڕەق هەڵێنم
نۆکەری بێگانە ناکەم
تا لەسەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و
دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن
هێشتا دەڵێم کــوردم ئەمن

ــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#میرات

کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.

🎀 @Sherko_bekas

#شێرکۆ_بێکەس

#ئاوێنە_بچکۆلەکان
◼️◼️◼️◼️


ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی

ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.

🎀 @Sherko_bekas

◼️◼️◼️◼️
ئەی پەری خان
باران نەنووست و
نەنووستم ...
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم؟!

هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛
حیکایەتی ماسیی چاوی
بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی
تۆی بۆ ئەکەم...
گوێم بۆ ئەگرێ...
کە من ئەگریم؛
ئەویش ئەگری
ئەگری و ئەگری و ...

هەتا وەنەوز لە شەپۆلی
چاوەکانیا
ئەیباتەوە،
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ...

ئەی پەری خان
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکەم نووست
پێخەفم نووست

بەڵام پەری
ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم
من نەنووستم
من نەنووستم
من نەنووستم ...


🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
Forwarded from Şêrko_bêkes
 🎀 @Sherko_bekas

هاتم بۆ لات
جۆگەیەک بووم شوێنت کەوتم
لام دا و خۆم دا بە دەم ڕووبارتەوە
ڕووبار کردمیە قەڵبەزە و
قەڵبەزە کردمیە تاڤگە و
لە چاوتەوە ڕژامە ناو هەناوتەوە
لەو ساکاوە بەژنی شیعرم
بەقەد تاڤگەکەی "بێ خاڵ" کەڵەگەتە.

لەو ساکەوە کە بڕبڕەی پشتی شیعرم
بووە بە شاخ
قەڵەمم بۆتە پێشمەرگە
من و چیای ئاسنگەران
ئاسنین و دەسمان چەک و
چەکمان دەسە....

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " شایی شەهید"
.
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بەدەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو..!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە
Forwarded from Şêrko_bêkes
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵڕۆژی لەدایک بوونی
دەنگێکی ئازادیخواز ،
ئیمپڕاتۆری شیعر،
شاعیری مەزنی گەلەکەمان،
"شێـرکۆ بێکەس" پیرۆز بێت.🌹

🔶🔸شاعیری نەمر شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەسە.

🔶🔸مامۆستا لەدایک بووی "2/5/1940زایینی" شاری سلێمانییە

📚خاوەنی پتر لە 30 کتێب شیعرە کە زۆریان وەرگێڕاونە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا.

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#سێ_لەیەک_چوون

تەنیاییم و ڕەگێکی قووڵ.
تەنیاییم و چاوی هەورێ
تەنیاییم و بنی زەریا، لەیەک ئەچن.
ڕەگ ڕۆ ئەچێ
تاکوو ئاو ئەدۆزێتەوە
هەور لەگەڵ خوادا ئەدوێ
زەریا گەرای بوون دائەنێ و
تەنیایی من:
زمانی نوێی مەملەکەتێ...!

🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ژن_و_باران
#ئاو

ئەی هاژەهاژی ڕووناکی!.
ئەی نووری ئاو!.
بە ڕێ و بانی عەشقا وەرە و
ڕوو بکەرە ئەم دەڤەرە و
لە مسەرەوە و لەو سەرەوە
سەرتاپامان بدەرە بە شەپۆلانت و
هەڵمانکێشە لە بێگەردیی بەفراوانت و
چون گژوگیا و بەردی کەنار جۆگەکانت
جەستە و ڕۆحی ڕق گرتوومان
پاکژ... پاکژ
بە یەکەوە بشۆرەوە!.

ئاوی هەتاو
ئەی تیشکی تەڕی چاوی خوا!
هەر لە بەردەم نیگاتەوە
بماندەرە دەست ساڵاوی تەماشات و
دەست خۆشەویستیی ڕەهات و
بە لێزمە و ڕێژنەوە
داکە بەسەر هەمووماندا و
وەک زناری بەر تاڤگەت
ئەم نەخشەیە
لەو هەموو ژەنگی تۆڵەیە و
لەو هەموو چڵکی گوناهە
پاک کەرەوە!
ئاو.. ئاو.. ئاو.. ئاو!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
تەوقەیەک و ئیتر ڕۆشتی
چەند ڕۆژێکە وا هەست دەکەم
هەر پێنج دەستی ڕاستم
لە مەچەکم جوێ بوونەوەو
بوونە بە پێنج مەلی پرسیارو
پێنج ڕێیانی ناو شاردا
بۆ هێلانەی لەپی دەستی تۆ ئەگەڕێن.

@Sherko_bekas🎀
#شێرکۆ_بێکەس
#دوور_و_نزیک

هەر ئێستە لێرەوە بەرەو ژوور باڵ ئەگرم
ئەو هەورە ڕیش لۆکە، ماندووە، ڕائەگرم
پی ئەڵێم: ببوورە چاوەکەم! تۆ نامەی بارانێ یان بەفرێ یان بۆنی ئێوارانی غەمناکی
شارەکەی "بێکەس"ت پێ نییە؟.
بمدەیتێ و لەباتی ئەو ئەرکەیش
سەد ماچی پەڕ و باڵ سووتاوی غەریبی، وەرگری!

هەر ئێستە لێرەوە، من ئەبمە، باپووسکە و ئەگەمە ئەو مانگی سەرکەلە و پێی ئەڵێم: ببوورە گیانەکەم! تۆ شیعری چاو ڕەش و
خەرمانەی تەنیاییی کچێکت پێنیە؟
ڕاسپێر، لەگەڵ خۆت
بۆ منت هێنابێ و
لەباتی مژدانەیش
سەد گوڵی کوژراوی
دووچاوم وەرگری!

هەر ئێستە خۆم ئەکەم، بە ماسی باڵدار و ئەو ئاسکی شەپۆلەی پێشەوە ڕائەگرم
پێی ئەڵێم: گیانەکەم ببوورە!...
تۆ لەگەڵ هەناسەی پڕژەتا
تۆ لەگەڵ زایەڵە و گریانی هاژەتا
لە چۆمی چریکەی "دیلان" و
ڕووباری شیوەنی دایکانی شارەکەم دوا ناڵە و کڕووزەی بەهاری خوێناویی ئەم کوردەت پێ نییە بمدەیتێ و
لەبری ئەو ئەرکەیش
هەر ئێستە: هەزار ئاخ
هەزار ئۆف
هەزار داخ
لە ڕۆحی بێزاری، شاعیرێ
وەرگری!

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#زنەی_شیعر
.
#سۆما

لە کۆشکێکدا چەپکه گوڵێ
بە گوڵدانە زێڕینەکەی خۆی، ئەمەی وت:
تا دوێنێ بوو
هەتا لەو دەشت و دەرە بووم
تا گەدا بۆنی ئەکردم
گەڵایش چەتری سەوزی دەستی
بەر باران و هەتاوم بوو.
لە باڵندە و درەختەوە تا با و بەفر
ئاشنا وو ڕۆشنا و هاوڕێم بوون.
تاقانەی خۆشەویستی بووم
ماچم گوڵاوی ناودەمی ژیانم بوو.

لە دوێنێوە کە هاتوومە
نوو باوەشی کۆشکی تۆوە
لووتی پاشا بۆنی عومرم هەڵئەمژێ
خۆم ئەبینم وا ئێستاکە
من بوومەتە چوکڵی چقڵێ
کە سۆمای چاوی بەهاری
خۆی ئەکوژێ!

(1988)

🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
#کۆچ
ـــــــــــــــــ
بەشی "۲۳"
🎀 @Sherko_bekas
نیسان هات و گوڵی چاوی
گوندەکان و شارەکانی
دا لە یەخەی مێژووی زەمین.
لە کۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو
چووم بە پیری ئەو جۆگەیەوە.
لە لێڵی دەم و چاویا...
ئەم سوێسکە کوژراوانەی بەرەو
کەناری ڕائەدا کە گۆڕیچەی
یادگاری گریانم بوون.

بەیانییەک... لە کۆتایی ڕۆژەکانی نیساندا بوو
شەوەزەنگێ لە ناو دەمی ئەژدیهاوە
کەوتە خوارێ.
بەیانی بوو...خۆر ئاوا بوو
هات... هات... هات
بوومەلەرزە، قیژە، ئاگر ، دوکەڵ و
خوێن، نیاز ، خۆلەمێش.
ئەی نیسانی گوڵی ڕەش پۆش چیت لێکردم!

سەرت بەخشی بە ڕەشە باو
چوویتە ناو چاوی مەرگەوە،
چرای گریانت داگیرسان.
چرای گریان
ڕەنگی شەوقی
لە مانگی کوژراو وەرئەگرێ.

تۆ لە بەریا ... دابنیشە و
"لۆرکا" بێنە تەنیشتەوە و
ئەوسا وەک،
دوو جووتە سەروو
هەڵچن... هەڵچن... هەڵچن...
بڕۆن هەتا کوو مانگ
لە باوەشی شیعر ئەگرن!

باران نەنووست و نەنووستم
ئەم زریانە لە "گلگامش"ی کاروانیا
قاڕەی تۆفان ناونووس ئەکات.
دەرگای داستان و ئەفسانە...
لەسەر "ئەنکیدۆ"ی هاوڕێی ئەکاتەوە.
تۆش "پیرەکەو زەریا" کە...بە!

پەڕینەوە... لەم تۆفانە
پردێکی چەخماخەی ئەوێ!
تۆش "بوراق" بە!
بووم بە بوراقی پەیامی سووتاوەکان،
بووم بە پیرە و بە زەریاکەی،
ناو ڕۆمانی کۆچی ئەمجارەی پەری خان،

کێوەکانم لەناو ورەی خۆمدا مت کرد.
کێوەکانم، بەسەر وشەمدا هەڵگەڕان.
لە نێرینەی ترسا ژیام.
من زمانی خەنجەرێ بووم
خوێنی کێلانەکەی خۆمم ئەلستەوە و
هەموو ڕۆژێ چاوەڕوانی،
هاتنی کفنی خۆم ئەکرد،
هەموو شەوێ چاوەڕوانی
تەورداسی بڕینەوەی خۆمم ئەکرد

🎀 @Sherko_bekas
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کوچ
ـــــــــــــــــ
قسمت "۲۳"

فروردین فرا رسید
و بنفشە چشم روستاها و شهرها را
بر سینە تاریخ زمین زد
و فروردین هنوز بە پایان نرسیده بود
کە من به پیشواز جویباری رفتم
جویباری کە با چهرەای کدر
نعش تیهوهای کُشتە شدە را
"کە مدفن خاطرەها و گریەهایم بودند"
بە کنار می‌افکند.

در سپیدە دم یکی از روزهای پایان فروردین
شبی تیره و تاریک
از گلوی اژدها فرو رفتم.
در سپیده دم آفتاب غروب کرد.

آمد... آمد... آمد...
زلزلە... فریاد... آتش... دود...
خون... خاکستر!
آە ! ای فروردینِ گُلهایِ سیاهپوش با من چە کردی؟
سرت را بە گرباد سپردی
در دیدە مرگ فرو رفتی
و چراغ گریە بر افروختی.

چراغ گریە
از ماه کُشتە شدە رنگ می‌گیرد
د ر روشنایی این چراغ بنشین
و "لورکا" را در کنارت بنشان
و آنگاە هم چون دو سرو قد بکشید
چندانکە ماە را در آغوش شعر بگیرید
این گردباد در "گلگمش" کاروان خود
قارە طوفان را نامنویسی می‌کند
و دروازەهای افسانە و حماسە را
بر "انکیدو" می‌گشاید.

تو هم "پیرمرد و دریا" باش!
گذر از این طوفان را پلی از آذرخش باید.
تو هم "بوراق" باش!
من بوراقی شدم برای رساندن پیام سوختگان
و در داستان بلند کوچ پری،
پیرمرد و دریا شدم.
کوهها را، در پایداری خویش خیرە کردم.

کوهها بر واژەهایم قامت برافراشتند.
در چنبرۀ ترس زیستم...
من زبان دشنەای بودم
کە خون غلاف‌ام را می‌لیسیدم
و روزها را انتظار رسیدن
کفنم سپری می‌کردم
شبهایم را در انتظار رسیدن تبر می‌گذشت
کە بر قامتم فرود آید..

شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #ناصر_حسامی

ادامە دارد...
👇👇
🎀 @Sherko_bekas
Forwarded from اتچ بات
#دەربەندی_پەپوولە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۲"
🎀 @Sherko_bekas

ڕشتەیەک پەند و بەردنووس و قسەی نەستەقی ئەمڕۆ کە
سەرچاوەیان لە شاخ و خوێن و دووکەڵ و ھەرەسەوە ھەڵقوڵیوە:

یەکەم:
کە ڕەشەبا ڕێی پێ گرتی
ببە بە شاخ.
کە شەماڵ ھات بە پیرتەوە
ببە بە باخ!
«ئەم قسەیەم لەڕۆژنامەی
دار بەڕوویەکدا خوێندەوە»

دووەم:
لە ئەشکەوتدا
بەیانییەک کزەبایەکیان زنجیر کرد
بۆ ئێوارە لە دەربەندا
کزە با بووبوو بە زریان!
«ئەم قسەیە لە تەوێڵی
کێوێکی ڕەش ھەڵکەنرابوو»

سێیەم:
ئەوە.. پەڕەسێلکەیە وا ئەفڕێ؟
یاخود قیژەی،
ڕەش و سپیی دایکم؟!
«ئەمەیش قسەی منداڵێکی ھەڵەبجەیە
بە نیو دەقیقە پێش ئەوەی
کەڕ و کوێر بێ»

چوارەم:
ئاخ خوایە ئاخ!
کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی؟
«ئەمەیش قسەی ھەموو ڕۆژێکی دایکمە»

پێنجەم:
کە عاشق شێت ئەبێ
بە شیعرەوە ئەیگرێ.
کە شیعریش شێت ئەبێ
بە خواوە ئەیگرێ،
من عاشقم و من شیعریشم!
«ئەمە قسەی ڕووبارێکی سەر ھەڵگرتووی ھەندەران بوو»

شەشەم:
- چۆن ئەنوێ و
ئەو ھەموو خەونانەی کوشتووە؟!
- ئەو ئەنوێ و قەت خەون نابێنی!
«ئەمەیش گفتوگۆی نەھێنیی
نێوان دوو مەلی شارێکی کوردستان بوو»

حەوتەم:
کورد و خوا لێک ئەچن
ھەردووکیان، بێ‌شەریک، بێکەسن!
«ئەمەیش قسەی ھەڵکۆڵراوی
سەر دیواری مزگەوتێ بوو»

ھەشتەم:
کە میوانداریی بەفرت کرد
مەھێڵە گەرمای بێ
نەبادا ماڵەکەت ئاو بیبا!
«ئەم قسەیەم
لە ئاگرێکی پیرەمێرد بیست»

نۆیەم:
⅓ی ڕووبەری ھۆنراوەکانم
لە دارستانی سێدارە و
پەت پێکهاتوون.
«ئەمەیش قسەی شاعیرێ بوو
زۆر کەم ژیا»

دەیەم:
من بۆ خۆم پاچێکم دا لە شاخ
تووڕە بوو، زریکەی گەیشتە عەرشی خوا
کەچی «ئەو» بۆ «سەنگەر»
بە بەرزیی باڵای چەک ھەڵیکەند
گەش بۆوە و پێکەنین لە گیانیا ھەڵقوڵا.
«ئەمەیش قسەی
شایەتێکی ڕاستگۆی وەختی
شەڕی نێوان مەزدەکان و ئەھریمەن بوو»

یانزەھەم:
ئەوەرێم یان ئەڕوێم؟
لە نێوان وەرین و ڕواندا
وەرزێکی دیکەی نوێم.
نە ھەتاو نە سێبەر ھیچیان نیم
خاکێکم تا ئیستە
بۆ شێوە و ڕەنگ و ڕووم ئەگەڕێم!
«ئەم قسەیە لەسەر دیواری ئەشکەوتی
جاسەنە بوو ھەڵکەنرابوو»

دوانزەھەم:
من ھەرگیز ناھێڵم «قەناعەت»
سەر بکا بە ھەوری شیعرمدا
بۆ ئەوەی گەر ھەزار کەڕەتیش ببارێم
وا بزانم جارێکە باریوم!
«ئەم پەندە، قەڵەمێ پێی وتم
تا مردن بارانی خەیاڵی لێ نەبڕا»

سیانزەھەم:
نەیاران!
نازانن من گۆمم؟
نازانن ھەر بەردێ تێم ئەگرن
ئەوانیش لە بنما ئەبنەوە بە ژووری
پڕ گەرا بۆ شیعرم؟!
«ئەم قسەیەش تەنها وەرامێکە کە من
بیدەمەوە و پێشکەشی ئەو بەردانەی کەم»

چواردەھەم:
ئەی نامۆکان!
ئێمە لە تەختەی سەر ئاوی ئاموون ئەچین
نوقم نابین و نایشخنکێین!
بەڵام مشاری شەپۆل و ئەم بڕبەندی کەنارانە
ھێدی.. ھێدی وردمان ئەکەن
ئەماندەنە دەس تاریکیی «ئۆقیانووس» و
تیا ون ئەبین.
«ئەم قسانەش لەسەر کێلی گۆڕغەریبێ
ھەڵکەندرابوون».

1991/01
ستۆکهۆڵم

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Êsta kiçêk nîştimanime
ID☞ @Sherko_bekas
هەندێ لەو شیعرە ورد و بچووکانەی کە لە شەوانی پاسەوانیدا لە عەمباری کتێبەکاندا و لەو دە شەوەدا نووسیمن!

🎀 @Sherko_bekas
instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە "بەشی۳۸"
#سیحر

ھاتە ژوورێ، لە پڕێکدا
گەمیەی چاوی ھەر ھەموومان
کەوتە ناو سیحری چاویەوە و
تیا نوقوم بووین.
- شیعری جوانیش سیحری قەڵەم
وەکوو ئا ئەو شۆخە وایە!.
ئەو وەختەی دێت ھەر کوت و پڕ:

ئەتکا بە ماسیی گۆمی خۆی،
ئەتکا بە ئەڵقەی پەنجەی خۆی
ئەتکا بە باڵندەی بەژنی.
ئەتکا بە سێبەری وشەی
ئەتکا بە ژێی گۆرانیەکەی
ڕەنگە گۆمەکەیش لە (چین) بێ
ڕەنگە پەنجەکەیش لە (ئۆسلۆ) و
بەژنیش لە دوورگەی «کریت» و
وشەیش
خەڵکی ئەفریقا و گۆرانییەکەیش
باڵندەی باخی «لاتین» بێ!.

1992/08/09
🎀 @Sherko_bekas
http://instagram.com/_u/Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#زنەی_شیعر
#ئاو

ئەی هاژەهاژی ڕووناکی!.
ئەی نووری ئاو!.
بە ڕێ و بانی عەشقا وەرە و
ڕوو بکەرە ئەم دەڤەرە و
لە مسەرەوە و لەو سەرەوە
سەرتاپامان بدەرە بە شەپۆلانت و
هەڵمانکێشە لە بێگەردیی بەفراوانت و
چون گژوگیا و بەردی کەنار جۆگەکانت
جەستە و ڕۆحی ڕق گرتوومان
پاکژ... پاکژ
بە یەکەوە بشۆرەوە!.

ئاوی هەتاو
ئەی تیشکی تەڕی چاوی خوا!
هەر لە بەردەم نیگاتەوە
بماندەرە دەست ساڵاوی تەماشات و
دەست خۆشەویستیی ڕەهات و
بە لێزمە و ڕێژنەوە
داکە بەسەر هەمووماندا و
وەک زناری بەر تاڤگەت
ئەم نەخشەیە
لەو هەموو ژەنگی تۆڵەیە و
لەو هەموو چڵکی گوناهە
پاک کەرەوە!
ئاو.. ئاو.. ئاو.. ئاو!.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست
.
ئەی پەری خان
باران نەنووست و
نەنووستم ...
بەڵام چبکەم
پێت نەگەیشتم؟!

هەموو شەوێ کە فورات دێتە دیدەنیم؛
حیکایەتی ماسیی چاوی
بە زۆر لە ئاو دەرهێنراوی
تۆی بۆ ئەکەم...
گوێم بۆ ئەگرێ...
کە من ئەگریم؛
ئەویش ئەگری
ئەگری و ئەگری و ...

هەتا وەنەوز لە شەپۆلی
چاوەکانیا
ئەیباتەوە،
هەتا لەناو گیانما ئەنوێ ...

ئەی پەری خان
وا فورات نووست
وا باران نووست
تەنانەت وا ژوورەکەم نووست
پێخەفم نووست

بەڵام پەری
ئەی ''پەری خان''ی وڵاتی خۆڵەمێش و گوڵەباخم
من نەنووستم
من نەنووستم
من نەنووستم ...


🎀 @Sherko_bekas

شێرکۆ بێکەس
#باوەش

ئەو باخچەیه
هەموو ڕەنگێکیان بۆ هێنا
هەموو بۆنێکیان بۆ هێنا
هەموو تیشکێکیان بۆ هێنا و
هەر دڵتەنگ بوو!

کەناریی و بولبولیان دایە و
کەروێشک و مامزیان دایە و
خۆرەتاویان لەبەر کرد و
مانگەشەویان پێشکەش کرد و
هەر دڵتەنگ بوو!

ئەو باخچەیە
وەختێ دڵی کرایەوە و
تەنها ئەو کاتە پێکەنی
بەیانییەک
دوو منداڵی کوڕ و کچی
ئێسکسووکی
لە باوەشی خۆیدا بینی!

#شێرکۆ_بێکەس
#خۆم_ئەو_وەختەی_باڵندەم 📚

🎀@sherko_bekas
2024/05/28 18:27:57
Back to Top
HTML Embed Code: