Telegram Group Search
لێکچونێکی ڕافیضە بە جولەکەکان......

‏شێخ موقبیل الوادعي رحمه الله دەفەرموێت:

《 وە یەکێک لە لێکچون و موشابەهەی ڕافیضە،شیعە بە جولەکەکان ئەوەیە کە:
جولەکەکان تۆمەتی داوێن پیسیان دایە پاڵ مەریەم عليها السلام!!،

وە ڕافیضەکان تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ عائیشە رضي الله عنها!! 》.

سەرچاوە: [ الإلحاد الخميني في بلاد الحرمين (٢٢٨) ].

ــــــــــــــــــــــــــــ

‏قال الإمام الوادعي رحمه الله:
《 ومن مشابهة الرافضة لليهود أن اليهود رموا مريم عليها السلام بالفاحشة،والرافضة رمت عائشة رضي الله عنها بالفاحشة 》.
[ الإلحاد الخميني في بلاد الحرمين (٢٢٨) ].
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👈 خوای پەروەردگار لە شەڕی ڕافضە بمانپاریزێ

🔖قال اﺑﻦ ﺗﻴﻤﻴﺔ رحمه الله :"فلينظر كل عاقل فيما يحدث في زمانه...من الفتن والشرور والفساد...فإنه يجد معظم ذلك من قبل الرافضة".

📌منهاج السنة (6/ 249).

شیخ الاسلام ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت : -

با سەیربکەن هەموو خاوەن ئەقڵەکان لەوەی روودەدات لە سەردەمی خۆیدا ، لە فیتنە و شەر و خراپ بوون ،
ئەوە بۆی دەردەکەیت زۆربەی ئەوانەی ڕوودەدات ( لە فیتنە و شەر و فەساد ) ئەوا لەلایان رافضەیە ( شیعة )

📌منهاج السنة (6/ 249).

* شیخ الاسلام ابن تیمیة لە سەردەمی خۆی ئەم قسەیەی کرد ، ئەوەی ئەمرۆ دەبینین هەمان قسەی ئیمامی ابن تیمیة هاتۆتە جێ کە دەبینین بە چاوی خۆمان هەموو شەڕ و فەساد وخراپەکاری زۆربەی لەلایان رافضەیە ( شیعە )
ڕەحمەتی خوات لێبێت شێخ و الاسلام قسەکانت چەند بە فائیدەو گرینگن بۆ موسلمانان ،
بەڵام بەداخەوە زۆربەی موسڵمانان ئەمرۆ هەم و غەمیان بۆتە مالی دونیا ، لەکاتێکدا ڕافضە رۆژ لە دوای رۆژ پەرە بە مەذهبە خبیثەکەی دەدا خوای پەروەردگار بمانپارێزێ لە شەڕیان.

وەرگیراوە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

「 جديد 」

↲ •| مجالس العلماء |•

• مجـلس عـلمي مفيد في زيارتنا لشيخنا العلامة عبد الرحـمن بن عـوف كـوني حفظه الله.

لشيخنا د. عرفات بن حسن المحمدي حفظه الله.

وكانت هذه الزيارة ليلة الأحد ليلة ٢٩ من شعبان ١٤٤٥ه‍

http://www.tg-me.com/arafatbinhassan
مەجلیس ودانیشتنی دوو زاناو کەڵەپیاوی ئووممەت لەئێستادا شەیخی بەڕێزو زانای ڕێزداری نەحەوی وئوصوڵی ولوغەوی شیخنا الوالد عبدالرحمن بن عوف كوني، لەگەڵ شەیخی فەقیهـ ونازدارمان شێخ عرفات خوا بیان پارێزێت لەسەردانێکی شێخ عرفات بۆلای شەیخی کونی دا، بەگوێبیست بوونت ئەوسا تێ ئەگەیت مەجالیسی ئەهلی عیلم چۆناییە، ومەجالیسی ئەوانەشی خۆیان بەئەهلی عیلم ئەزانن چۆناییە، جێی خۆیەتی کەسی موسوڵمانی سوننی گرنگی بدات بەوەرگرتنی زانستی شەرعی لەمەنبەع وکانیاوی ڕەسەنی خۆیەوە نەوەك لەو کەسانەی ناوی گەورە گەورە ئەدرێتە پاڵیان ودووریشن لەنەهجی ئەهلی عیلم وئەدەب وڕێبازیانەوە.
حكم صناعة مربعات خشبية على هيئة سترة توضع داخل المساجد عبيد الجابري
كبار العلماء
دانانی تەختە چوارگۆشەکان لەمزگەوتەکاندا بۆ سوترە بیدعەیە

زانای ڕێزدار شێخ عبید الجابري غەرقی ڕەحمەت بێت وگۆڕی پڕ نوور بێت.
براکەم هاوڕێی لاوم:

خەمخۆری بریتیە لەهاوکاری کردنی هاوڕێکەت بۆ ئەنجامدانی کاری چاك وبەدوورگرتنی لەکاری خراپ!
نەوەك بریتی بێت لەتووش کردنی بەتاوان وسەرپێچی خودا!
جوان وتراوە:
ئەگەر کلکێك بم لەحەقدا پێم خۆشترە لەوەی سەرێك بم لەباتڵدا.

لٲن ٲکون ذنَباً في الحق ٲحب ٳلي من ٲن ٲكون رٲسا في الباطل.

الذَّنَب : (معجم الوسيط)
الذَّنَبُ من كلّ شيء: آخره. يقال: نظر إِليه بذنب عينه، أي بمؤخرها.
یەحيای کوڕی مەعاذ رحمه الله ئەفەرمووێت: 

نەوەی ئادەم زۆر هەژارو داماوە، خۆگەر ئەونەی لەفەقیری ئەترسێت لەئاگر بترسایە، ئەچووە بەهەشتەوە!.

[مسكيـن ابن آدم، لو خـــــاف النـار كمـا يخاف الفقر، دخـل الجنة!].

سەرچاوە: [تاريخ بغداد (٢١٥/١٤) ].

https://www.tg-me.com/«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»/com.Ashnabun_Ba_Salafiat/4996
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەدری زێڕ لای زەڕەنگەرە
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
«❿» زانیاری سەرسوڕهێنەر لەسەر «لا ٳلە ٳلا الله» کەپێناچێت بیستبێتت وبینیبێتت.

لەسەر سوڕهێنەرەکانی ووشەی پاکی گەورەی «لا إله إلا اللە»:

❶: تەنها یەك نوکتەی تیا نی یە.

❷: هەمووی ئەگەڕێتەوە بۆ سێ پیت، ئەوانیش ئەلیف ولام وهائە، ئەوەش بریتیە لە «ٳلە»، کەهەر سێ پیتەکەی تیا کۆبوەتەوە.

❸: دەتوانیت بیڵێیت بەبێ ئەوەی لێوی سەرەوە وخوارەوەت بجوڵێت.

❹: پێك هاتوە لە جێگیر کردن «ٳلا الله» ونەفی کردن «لا ٳلە»، وڕەدیشە بۆ مولحیدەکان وصۆفیە ڕۆچووەکان لەئەهلی حلول ووحدة الوجود؛ «ئەوانەی ئەڵێن هەموو شتێك خوایە وخوای گەورە تێکەڵی هەموو شتێك بووە، وەك: ابنُ عربي صۆفی کەئەڵێت: من نازانم ئایا من خوای جلەکەمم یان جلەکەم خوای منە؟؟ .. تعالی الله عما یقولون علواً کبیراً».

❺: «لا ٳلە» بەئاسانی بەسەر زمان یەت، «ٳلا الله» بەقورسی یەت، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەموو شتێك جگە لەخوای گەورە سووكە ووەزنی نیە وئاوڕی بۆ نادرێتەوە وشیاوی ئەوە نیە بپەرسترێت.

❻: «لا إله»، دەستی پێ کردووە بەلامی مائیلە، «إلاَّ الله»، دەستی پێ کردووە بە ئەلیفی موستەقیم،
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەوا هەموو ئەوانەی لەغەیری خوای گەورە ئەپەرسترێن مائلن، وڕێك وموستەقیم نین.

❼: باشترین زیکرە بەهەمیشەیی.
«هیچ زیکرێكی تر نیە لەباشیدا وەکو زیکری «لا ٳلە ٳلا الله بێت».

❽: «لا» بەنیسبەتی بۆ لای «ٳلا» ناقصەیە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەوا هەموو ئەو شتانەی ئەپەرسترێت جگە لەخوای گەورە ناقصن وتەواو نین.

❾: لەگەڵ ئەوەشدا کە دەربڕینی ئاسانە، بەڵام هەرکەسێك لەژیانیدا کاری پێنەکات ئەوا لەسەرەمەرگدا وەك شاخێك لەسەر زمانی قورس دەبێت وناتوانێ بیڵێت.

❿: واتای ئەم وشە پاکە «لا إله إلاَّ الله» ئەوەیە کەوا:
«هیچ خوایەك -پەرستراوێك- نی یە شایستەی پەرستن بێت «بەحەق» جگە لە: «الله»، ئەوەش لەبەر ئەوەی پەرستراوەکانی تر لەغەیری خوای گەورە «بەناحەق» ئەپەرسترێن زۆرن.

❛━━━━━━━ ••• ━━━━━━━❜

داوا دەکەین لەخوای گەورە لەسەر ئەو وشە پاکە بمان ژیەنێت، ووتنی ئەو کلیمە پاکەمان پێ ببەخشێت لەسەرە مەرگ دا، وکاتێك بمان مریەنێت کەلێمان ڕازی بێت.

وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە:
«محمد کامیل سەنگاوی».
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
العلامة ربيع بن هادي المدخلي "حفظه الله "

يتكلم حول تقليد الشيخ الألباني رحمه الله
وغيره من الأئمة بحضور
العلامة الألباني رحمه الله

https://www.tg-me.com/Arafatbinhassan
شێخ ڕەبیع بەئامادەبوونی شێخ ئەلبانی باسی لاسایی کردنەوەی سەلەفیەکان ئەکات بۆ شێخ ئەلبانی وپێشەوایانی تری سەلەفی، ئایا هەر بەڕاست سەلەفیەکان مقلدن ولاسایی زاناکانیان ئەکەنەوە یان ئەمەش بوهتان وقسە هەڵبەستنێکی ترە بۆلەکەدارکردنی ئەهلی سوننەو سەلەفیەکان.

شێخ ئەلبانی: فەرموو، فەرموو.

شێخ ڕەبیع: بسم الله، والصلاة والسلام علی رسول الله:

بەنیسبەتی لاسایی کردنەوەی سەلەفیەکان بۆمامۆستاکانیان ئەمە شتێکه وەکو شێخ ئەلبانیش فەرمووی دروستکراوە، بەجۆرێك یەکێك لەئێمە یا لەئێمە بچووکتر وتەی شێخ فڵان شێخ ئەلبانی پێش بخات بەسەر وتەی پێشەوا گەورەکان وهاوەڵاندا، کاتێك وتەی ئەلبانیان بۆبێت وەری بگرن وتەسلیمی بن، بەڵام کاتێك وتەی هاوەڵانیان بۆبێت بڵێن: ئەوان پیاو بوونە وئێمەش پیاوین [واتە ئەوان چۆن بۆیان هەیە قسەیان هەبێت ئێمەش بۆمان هەیە بەهەمان شێوە قسەمان هەبێت]، ئەمە سوێند بەخوا وەکو خۆشتان ئەزانن بوهتانێکی گەورەیە!
شێخ ئەلبانیم ناسیوە کاتێك خوێندکاری قۆناغی یەکی زانکۆی ئیسلامی بوومە، هیچ قسەیەك ناکەم کەپێچەوانەی بیروڕام بێت -واتە هەرچی شێخ ئەلبانی فەرموویەتی یەکسەر وەرمان نەگرتوە- منیش وهاوڕێکانیشم کەخوێندکاری شێخ بووینە ئیللا موناقەشەمان لەگەڵی کردوە لەوبارەوە، جایا قەناعەتی پێ کردووینە بەوەی کەئەیڵێت حەقە بەبەڵگە لەوتەی خوای گەورە وپێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم، یاخوود دەرچووینە لای وڕازی نەبووینە بەو بۆچونەی کەهەیبووە، وەسووریش بوومە لەسەر پێچەوانەکردنی لەوکاتەوە تائێستا [لەسەر ئەو شتانە، نمونە وەکو دەست بەرزکردنەوە لەنوێژی جەنازەدا کەلەشوێنێکی تردا شێخ ڕەبیع خۆی باسیەکات چوەتە لای شێخ ئەلبانی وموناقەشەی لەگەڵ کردووە سەبارەت بەوەی دەست بەرزکردنەوەش سابت بووە بەڵام شێخ ئەلبانی لەگەڵ ئەوەیە نابێت دەست بەرز بکرێتەوە وموناقەشەی دەلیلەکانیان کردووە] وەمن کتێبەکانی ئەخوێنمەوە وەکو چۆن غەیری منیش ئەیخوێنێتەوە، ئەوەی بەحەق وصوابی بزانم وەریەگرم، ئەوەشی کەگومانی لێ بکرێت حەق نیە وەری ناگرم، مامەڵەشی لەگەڵەکەم وەکو مرۆڤێك وەوەکو زانایەك لەزاناکان، وەکو ڕێز ڕێزی ئەگرین لەبەر ئەوەی مامۆستامانە وەکو مرۆڤیش ڕێزی ئەگرین چونکە خزمەتێکی سووننەتی پێغەمبەری خوای کردوە صلی الله علیە وسلم کەهاوشێوەی نیە، بەدڵنیایی ئەم قسانە بەس لەڕووی خۆیا ناکەم بەڵکو لەشوێنی تریش بێ ئاگایی خۆی ئەیکەم، بەهەمان شێوە ئیبن تەیمیەمان هەیە کەگەورەترە لەشێخ ئەلبانی؛ ئەگەر بینیمان ابن تیمیە ئەڵێت: خوا -جل جلالە- وافەرمووی پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- وافەرمووی، ئەڵێین: وتەی خوا -جل جلالە- وەوتەی پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- لەسەر سەرو سەرچاو دائەنێین، بەڵام ئەگەر -ابن تیمیە- پێچەوانەی وتەی خوا -جل جلالە- وەوتەی پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم-ی کرد بۆچونەکەی ڕووبەڕووی حەدیثێك یان ئایەتێك وەستایەوە ئەڵێین: سلام علیکم، ئەو بۆچوونەمان ناوێت -کەپێچەوانەی ئایەت وحەدیث بێت- لەبەر ئەوەی پێچەوانەی وتەی خوای کاربەجێی کردووە، ئائەوە مەنهەجی سەلەفیەکانە؛ وتەی ئەلبانی وابن تیمیە و-محمدی- کوڕی عبدالوهاب وشافعی وئەحمەد وهەر پێشەوایەك لەپێشەواکان وەرئەگرن ئەگەر موافقەی وتەی خوا -جل جلالە- وە وتەی پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- بێت، وەئەگەر -سەلەفیەکان- بینیان وتەی هەر پێشەوایەك لەپێشەوا گەورەکان پێچەوانەی وتەی خوا -جل جلالە- وەوتەی پێغەمبەری خوایە -صلی الله علیە وسلم-، ئەوا وتەی خوای گەورە پێشەخەن، ئائەوە مەنهەجی قورئانە، مەنهەجی سووننەت وڕێبازی پێغەمبەرە صلی الله علیە وسلم، وەمەنهەجی پێشینی چاکە، وەمەنهەجی پێشەوا هیدایەتدراوەکانە، وتەی خوای تعالی -جل جلالە- وەوتەی پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- پێشەخەن بەسەر وتەی هەموو کەسێکدا، هەدی وڕێبازی خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی صلی الله علیە وسلم پێشەخەن بەسەر ڕێبازی هەموو خەڵکیدا، لەم ڕوانگەشەوە ئەبینین دوو هاوەڵەکەی ئەبو حەنیفە [محمدی کوڕی حەسەنی شەیبانی، لەگەڵ ئەبو یوسف] پێچەوانەی ئەبو حەنیفەیان کردووە لە یەك لەسەر سێ یان دوو لەسەر سێی مەزهەبی ئەبو حەنیفەدا ئەم کارەشیان نەبۆشوێنکەوتنی ئارەزووی خۆیانبوو، نەبۆ بەکەمدانانی پێشەواکەیان، بەڵکو پێچەوانەیان کردوە وەکو شوێنکەوتنێك بۆحەق...

https://www.tg-me.com/«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»/com.Ashnabun_Ba_Salafiat/5003
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد ڪامیل سەنگاوی)
لەناو خەڵکی بڵاوە کاتێ زەواج ئەکرێ یا کارێکی تر ئەوترێ دەی سووننەتی حەیاتە ئەبێ هەر بکرێ ئەم قسەیە هەڵەیە بەڵکو ئەبێ بووترێ سووننەتی خوای گەورەیە نەک سووننەتی حەیاتە چونکە تەنها خوای گەورە کاروبارەکانی بەدەستە و ئەوەشی ڕودەدا سوننەتی خوای گەورەیه و بەویستی خۆیەتی وە سووننەتی خوای گەورەش تەبدیل و گۆڕانکاری بەسەر نایەت.....

قال تعالی:
( اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ ۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ ۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلًا )
فاطر (43)
گەورەترین زوڵم و ستەم چیە ؟!

شێخ محمد ی کوڕی عبدالوهاب رحمە اللە دەفەرموێت:

لە گەورەترین جەهل و نەزانی خەواریج و تەکفیریەکان ئەوەیە کە هیچ شتێک نازانن تەنها زوڵم و ستەمی پارە دەزانن و باسی دەکەن،
بەڵام زوڵم و ستەمی شەریک بڕیاردان بۆ خوای گەورە ئەوە نایزانن و حەقیان نیە بەسەریەوە، کە خوای گەورە لەبارەیەوە دەفەرموێت: {إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ}.
واتە : بەڕاستی شیرک بڕیاردان بۆ خوای گەورە زوڵم و ستەمێکی گەلێک گەورەیە .

📕 سەرچاوە : الدرر السنية | 55/10.

ـــــــــــــــــــــــــ

‏درر درة زمانه شيخ الإسلام الإمام المجدد محمد بن عبدالوهاب:
من أعظم جهلهم، أنهم لا يعرفون إلا ظلم الأموال، وأما ظلم الشرك فلا يعرفونه، وقد قال الله تعالى: {إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ}.
📕 الدرر السنية | 55/10.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
إني شممتُ من العطور جميعَها
                 وعرفتُ أطيبَها على الإطلاق
كل العطور سينتهي مفعولها
                   ويدوم عطر مكارم الاخلاق

لەڕاستیدا من بۆنی تێکڕای بۆنەکانم کردووە
وەئەشزانم خۆشترینیشیان کامەیە بەڕەهایی
هەموو بۆنەکان بۆن وبەرامیان بەکۆتا یەت
بەڵام بۆن وبەرامی ڕەوشت بەرزی هەر ئەمێنێت.
172883c (1).pdf
8.7 MB
رسالة في الحجاب
للٳمام الفقيه العلامة ابن عثيمين رحمه الله

پوختترین کتێب لەبواری حیجاب ونیقابدا نوسرابێت ئەم نوسراوەی شەرعناسی سەردەم پێشەوا عثیمینە، لەفزی ئاسان، بەڵگەی بەهێز، پوچەڵکردنەوەی گومانەکان، وچەند تایبەتمەندیەکی تریشی تێدایە، خوای میهرەبان بیکاتە تای تەرازوی کردەوە چاکەکانی وموسوڵمانانیش لێی سوودمەند وبەهرەمەندبن، آمین.
«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
شَرْحُ_مَنْظُومَة_فِي_عَلَامَاتِ_صِحَّةِ_القَلْب.pdf
زۆر گرنگە وەکو چۆن گرنگی بەو کردەوانە ئەدەین کەبەئەندامەکانی لاشە [الجوارح] ئەنجامیان ئەدەین، لەوەش زیاتر گرنگتر ئەوەیە گرنگی بەدڵ بدەین، کردەوەکانی دڵ [ٲعمال القلوب]، وپاککردنەوەی لەکوفرو شیرك وبیدعە وتاوان وخۆشەویستی غەیری خوداو ڕیاو سومعەو عوجب وحسد ...الخ، هەموو ئەوشتانەی دڵەکانمان بەرەو بوون بەبەرد وڕەق بوون وپاشان مردن ومۆر لێدان ببەن، چونکە دڵ پاشای جەستەیە وفەرمان لای ئەوەوەیە کەئەوچاکبوو سەربازەکانیش چاکەبن [اذا صلحت صلح الجسد كله، واذا فسدت فسد الجسد كله، ٲلا وهي القلب]، گرنگی دان باچاکبوونی دڵ وتێکۆشان لەوپێناوەدا ئەوکارەیە کەزۆرێك لێی بێ ئاگان ولەباشترین جۆرەکانی تێکۆشانە لەپێناوی خوادا، لەبەرئەوەی ئەو پێوەرەی ئیمانداری ڕاستەقینە لەئیمانداری تەزویر یان مونافیق ودووڕوو جیائەکاتەوە چاکبوونی دڵە وکردەوەی دڵە، چونکە کەسی دووڕوو تەنها خەریکی قسەی گەورە گەورەن وبەقسەکانیان سەرسامت ئەکەن خۆ ئەگەر کردەوەش بکەن تەنها لاشەیانە ودڵیان وەکو داری قامیش وایە، ڕووکەشێکی جوان وناواخنێکی بۆش وبەتاڵە، [وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُواْ تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ].

جالەبەر ئەوە: پێویستە مەشغوڵی چاکردنی دڵو دەرونمان بین لەهەموو ئەوشتانەی کەخوا پێی ناخۆشە وپێی ناڕازیە پاکی کەینەوە هەربۆیەشە ئەبینین لەزۆرێك لەکتێبەکاندا یەکەم فەرموودە: ٳنما الٲعمال بالنیات....ــە، چونکە چاککردنی دڵو پتەوکردنی دڵ لەپێشینەیە، کەدڵ چەسپا ئەوسا کردەوەکانی لاشە ئاسانەبێت لەسەر شانت وە خشوع وتەقواو وەرع وزوهدو دوونیا نەویستی تەواوی ژیانت پڕ ئەکەن لەچێژی ئیمان، هەڵبەتە ئەم ئەرکە ماندووبوونی ئەوێت چونکە دڵ [القلب] بۆیە پێی وتراوە دڵ [سمي القلب قلبا لكثرة تقلبه] چونکە زۆر زوو هەڵەگەڕێتەوەو گۆڕانکاری بەسەردا یەت، هەربۆیە پێشەوامان هەمیشە دووعای ئەکرد وئەیفەرموو:
اللهم یا مقلب القلوب ثبت قلبي علی دینك.
ئەی هەڵسووڕێنەری دڵەکان دڵم جێگیر بکە لەسەر دینەکەت، کەواتە ئەولاترە بۆئێمە هەمیشە ئەو دووعایە بکەین ولەهەوڵی چاکبوونی دڵماندا بین ووریای بین هەڵنەخلیسکێت ونەگۆڕێت، چونکە لەدوا ڕۆژدا ئەوەی سوود بەخاوەنەکەی ئەگەیەنێت نەماڵەو نەپارەیە ونەموڵکەو نەخێزانە؛ بەڵکو: دڵێکی سەلیم وپاکە.
[يَوْمَ لا يَنفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ إِلا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ].

پەروەردگار بەڕەحم وبەزەیی خۆی دڵەکانمان پاکبکاتەوە لەهەموو ئەوشتانەی کەپێی ناڕازیە، وپاشانیش ئیستیقامەو کۆتاخێریمان بەقسمەتبکا.
ٲتعجب من ٲناس يعتبرون أنفسهم صادقين وحماة الدين ويبنون كلامهم وٲحكامهم الجائرة على الكذابين والأشرار بدون تثبت وتبين!
يعلمون جيدا أنهم كذابون وٲفاكون وينقلون الكلام والٲخبار منهم، ولا غرابة في ذلك لٲن المصالح تجمعهم.
وبعد أن يدركوا أنهم مخطئون لايعتذرون لمن ٲساؤوا ٳلیهم تكبرا وعنادا!
فاللهم ٳنا نعوذ بك من شرهم.

سەیرم یەت لەکەسانێك خۆیان بەڕاستگۆ وپارێزەری دین ئەزانن وقسەو حوکمە زاڵمەکانیان لەسەر کەسانی درۆزن وخراپەکار بنیادئەنێن بەبێ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی ئایا ڕاستە ئەوهەواڵە یاخود نا!
لەهەمانکاتدا خۆشیان چاك چاك ئەزانن کەئەو کەسانە درۆزنن وڕاستگۆنین کەچی قسەو هەواڵیشیان لێوە نقڵەکەن، ئەم کارەش هیچ سەیر نیە لێیانەوە چونکە بەرژەوەندی ومەصڵەحەت کۆیانەکاتەوە.
لەدوای ئەوەشی بۆیان دەرەکەوێت کەهەڵەن ئامادەنین داوای لێبووردن وگەردن ئازادی بکەن لەوکەسانەی کەهەڵەو خراپەیان بەرامبەر کردوون لەعینادی وخۆبەزلزانیاندا!

خوایە پەنا بەتۆ ئەگرین لەشەڕیان.

كتبه: ٲبو نُهی
2024/05/29 01:39:55
Back to Top
HTML Embed Code: