Telegram Group Search
فەرموودەی «إذا انتصف الشعبان فلا تصوموا »


« ئەگەر شەعبان نیوەی تەواو کرد ئیتر بەڕۆژوو مەبن».

فەرموودەیەکی ڕاست نیه و مونکەرە

ئەم پێشەوایانە یە مونکەریام داناوڵ

- عبدالرحمن کوڕی مەهدی
- ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ( مسائل أبو داود ، علل المروذي ، مسائل الحرب )
- یەحیای کوڕی مەعین ( فتح بن حجر )
- ئەبو زورعەی ڕازی « سؤالات البرذعي»
- نەسائی « السنن الکبری »
- ئەبو داود « السنن »
- ئەثرەم

پێشەوا حەڕب فەرموویەتی : گوێم لە ئەحمەد بووە دەربارەی ئەو فەرموودەیەی کە هاتووە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم:

«إذا كان النصف من شعبان فلا صوم إلا رمضان»

« ئەگەر شەعبان نیوەی تەواو کرد ئیتر بەڕۆژوو مەبن».

پێشەوا ئەحمەد فەرموویەتی : هذا حديث منكر.

فەرموودەیەکی مونکەرە ( جۆریکی قورسی فەرموودەی لاوازە )

وە کەحال باسی کردووە پێشەوا ئەحمەد فەرموویەتی :

هذا الحديث ليس بمحفوظ, والمحفوظ الذي يروى عن أبي سلمة عن أم سلمة أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يصوم شعبان ورمضان.

ئەم فەرموودەیە ڕاست نیه ، ئەوەی ڕاستە فەرموودەکەی ئوم سەلەمەیه کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم شەعبان و ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبوو.

شرح كتاب الصيام من العمدة لابن تيمية (ص649). ورواية الكحال في طبقات الحنابلة (1/328).



•┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 #بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ١ ]


[ أن ابن مسعود سئل كيف كنتم تستقبلون رمضان قال ما كان أحدنا يجرؤ أن يستقبل الهلال وفيه قلبه مثقال ذرة من حقد على أخيه ]

[ پرسیاركرا كه‌ عبدالله‌ ی كوڕی مسعود ; چۆن پێشوازیتان له‌ رمضان ده‌كرد ؟
فه‌رمووی : كه‌س له‌ ئێمه‌ جورئه‌تی نه‌ده‌كرد كه‌ پێشوازی له‌ هیلالی رمضان بكات
وه‌ له‌ دڵیدابه‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك ڕقی له‌ براكه‌ی بوایه] ‌


درۆیە و ھیچ ئەسڵی نەبووە و ھیچ سەنەدێكی نیە و لە ھەڵبەستراوی ھەندێ نەزانی ئەم سەردەمە دەچێت والله أعلم
┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ٢ ]


[ رجب شهر الله وشعبان شهري ورمضان شهر أمتي ]

[ رجب مانگی خوایە ، وە شعبان مانگی منە - پێغەمبەر - ، وە رمضان مانگی ئوممەتەكەمە]

درۆیە كۆمەڵێكی زۆر لەوانەی كتێبیان داناوە دەربارەی فەرموودە درۆكان باسیان كردووە


┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ٣ ]

حديث : [ صوموا تصحوا ]

فەرموودەی [ بەڕۆژوو بن ، تەندروست دەبن ]

پلەی ئەم فەرموودەیە : " ضعيف جداً " " زۆر لاوازه "

الصغاني لە الموضوعات [ لاپەڕی 3 ] باسی كردووە


┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ٤ ]

حديث : [ صوم رمضان معلق بين السماء والأرض ولا يرفع إلا بزكاة الفطر ]


فەرموودەی [ ڕۆژووی رمضان ھەڵواسراوە لە نێوان ئاسمان و زەویدا ، بەرز نابێتەوە ھەتا زەكاتی فطر نەدرێت]

پلەی فەرموودەكە : [ منكر ] [ زۆر لاوازە ]

زۆرێك لەوانەی دەربارەی فەرموودوی منكر و ناڕاست دەنوسن ئەم فەرموودەیان ھێناوە ،
ھیچ یەكێكیش لە كتێبە باوەڕپێكراوەكان نەیگێڕاوەتەوە



┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ٥]

حديث : [ خمس تفطر الصائم:الكذب والغيبة والنميمة والنظر بشهوة واليمين الفاجرة ]


فەرموودەی [ پێنج شت ڕۆژوو دەشكێنن ; درۆ ، غەیبەت ، دووزمانی ، سەیركردن بە ئارەزووەوە ، سوێندی فاجرە - ناڕاست - ]

پلەی فەرموودەكە : [ درۆیە و ڕاست نیە لە پێغەمبەرەوە ]


بەڵام صحیح بووە لە ھەندێك لە پێشینانەوە كە درۆ و غەیبەت ڕۆژوو دەشكێنن

لەوانەیە مەبەست پێی ئەوەیە پاداشتك ڕۆژووەكەی ھەمووی دەڕوات وەك ئەوەی بەڕۆژوو نەبووبیت

نەك بڵێی ڕۆژوو دەشكێنێت و دەبێت ڕۆژێك بگریتەوە لە شوێنی ، والله أعلم



┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ٦ ]

حديث : [ صمت الصائم تسبيح ونومه عباده ودعاؤه مستجاب ] .


فەرموودەی [ بێدەنگی ڕۆژوەوان سبحان اللە یە ، خەوەكەی بەندایەتیە ، دوعاكانی قەبوڵە ]

پلەی ئەم فەرموودەیە : " منكر ،ضعيف جداً " " زۆر لاوازه "

الربيع بن بدر الأعرجي ڕیوایەتی دەكات كەسێكە وازی لێ ھێنراوە و زۆر لاوازە


┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ٧ ]

حديث : [ لو يعلم العباد ما في رمضان لتمنت أمتي أن تكون السنة كلها رمضان ]

فەرموودەی [ ئەگەر بەندەكان دەیانزانی چی - خێرێك - ھەیە لە رمضاندا ، ئوممەتەكەم ھیوایان دەخواست ھەموو ساڵەكە رمضان بێت ]


پلەی ئەم فەرموودەیە : " كذب ،موضوع " " درۆیە و ھەڵبەستراوە" كۆمەڵێك كەسێك كە كتێبیان داناوە لە بواری فەرموودەی ھەڵبەستراو باسیان كردووە

جرير بن أيوب البجلي ڕیوایەتی دەكات كەسێكە وازی لێ ھێنراوە و زۆر لاوازە و تاوانبارە بە درۆ


┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
#ڕاست_نیە_دەربارەی_رمضان [ ١٥ ]

[ ئاگاداری ]


ئەو دوعایانەی بڵاودەكرێنەوە و تایبەت دەكرێن بە ڕۆژەكانی ڕەمەزان

دوعای ڕۆژی یەكەم
دوعای ڕۆژی دووەم
..
..
دوعای ڕۆژی سیەم

ھیچ بنەمایەكی نیە و ئەسڵی نیە و خۆتان بەدووربگرن لە بڵاوكردنەوەی


┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وآله وصحبه ومن والاه

أما بعد :


فەرموودەیەکی زۆر بڵاومان هەیە کە تەبەڕانی لە[ مسند الشاميين 2109 ] هێناویەتی و دەڵێت :

حدثنا عمرو بن أبي الطاهر بن السرح ، ثنا عبد الغفار بن داود أبو صالح الحراني ، ثنا موسى بن أعين ، عن بكر بن خنيس ، عن عتبة بن حميد ، عن عيسى بن سنان ، عن يعلى بن شداد بن أوس ،

عن عبادة بن الصامت ، قال :

سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول :


« من استغفر للمؤمنين والمؤمنات كتب الله له بكل مؤمن ومؤمنة حسنة»

واتە « هەرکەسێک داوای لێخۆشبون بۆ بڕاوادارانی پیاو و ئافرەت بکات خوای گەورە بە ئەندازەی هەر بڕوادارێکی پیاو و ئافرەت چاکەی بۆ دەنوسێت ».

ئەمەش سەنودەکەی لاوازە

عیسای کوڕی سنان القسملي تێدایە کە

لە پەرتوکی [ التقريب ] هاتووە :" لين الحديث "

وە زەهەبی وتوویەتی :" ضعيف ولم يترك " « لاوازە و بەڵام ریوایەت کردن لێوەی وازلێهێنراو نیە »

وە بەکری کوری خنيس تێدایە گشت زانایان لەسەر ئەوەن کە لاوازە

وە ابن حبان وتوویەتی :« روى عن البصريين و الكوفيين أشياء موضوعة يسبق إلى القلب أنه المتعمد لها »
« ڕیوایەتی کردووە لە بەسڕی و کوفیەکان شتانێکی هەڵبەستراو کە وا دێتە دڵەوە بە ئەنقەست وای کردبێت »
ئەم فەرموودەیەش لە ڕیوایەتەکانیەتی لەوانەوە

وە شاهیدێکی تری هەیە بە لەفزی :

« من استغفر للمؤمنين والمؤمنات رد الله عز وجل عليه من آدم فما دونه»

واتە « هەرکەسێک داوای لێخۆشبون بۆ بڕاوادارانی پیاو و ئافرەت بکات خوای گەورە لە ئادەمەوە تا دواینیان دەیگەرێنێتەوە بۆی».

ئەمە ابن بشران لە فەرموودەی ئەنەسی کوڕی مالیک ڕیواتی کردووە و

پێشەوا بوخاری و ئیبن عەدی و زەهەبی بە مونکەریان زانیوە


بەڵام ئەم ڕیوایەتەمان هەیە کە دڵی پێ خۆش بکرێت

ئەبو نوعەیم لە الحلية (10/113) وتوویەتی :

حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ الثَّقَفِيُّ قَالَ:

سَمِعْتُ أَحْمَدَ بْنَ الضَّحَّاكِ الْخَشَّابَ، يَقُولُ وَكَانَ مِنَ الْبَكَّائِينَ:

« رَأَيْتُ فِيمَا يَرَى النَّائِمُ شُرَيْحَ بْنَ يُونُسَ فَقُلْتُ: مَا فَعَلَ بِكَ رَبُّكَ يَا أَبَا الْحَارِثِ؟

فَقَالَ: غَفَرَ لِي وَمَعَ ذَلِكَ جَعَلَ قَصْرِي إِلَى جَنْبِ قَصْرِ مُحَمَّدِ بْنِ بَشِيرِ بْنِ عَطَاءٍ الْكِنْدِيِّ،

فَقُلْتُ: يَا أَبَا الْحَارِثِ، أَنْتَ عِنْدَنَا أَكْبَرُ مِنْ مُحَمَّدِ بْنِ بَشِيرٍ،

فَقَالَ: لَا تَقُلْ ذَاكَ فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى جَعَلَ لِمُحَمَّدِ بْنِ بَشِيرٍ حَظًّا فِي عَمَلِ كُلِّ مُؤْمِنٍ وَمُؤْمِنَةٍ؛

لِأَنَّهُ كَانَ إِذَا دَعَا اللَّهَ قَالَ:

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْكَائِنِينَ مِنْهُمْ وَالْأَمْوَاتِ »

ئەحمەدی کوڕی ضحاک پیاوێک بوو زۆر دەگریا فەرموویەتی :

بینیم لە خەومدا شورەیحی کوڕی یونس وتم : خوای گەورە چی لەگەڵ کردگ ئەی باوکی حارث؟

فەرمووی : لێم خۆش بوو و کۆشکەکەی لە تەنیشت کۆشکەکەی موحەممەدی کوڕی بەشیری کوری عەطائی کیندیەوە دانا،

وتم : ئەی باوکی حارث، تۆلای ئێمە گەورەتری لە موحەممەدی کوڕی بەشیر

فەرمووی : ئەوە مەڵی، چونکە خوای گەورە لە کردەوەی هەموو بڕوادارێکی پیاو و ئافرەت پشکێکی بۆ موحەممەدی کوڕی بەشیر دانا

چونکە کە داوای لە خوای گەوەرە دەکرد دەیفەرموو :

یا اللە لە بڕوادارانی پیاو و ئافرە و موسوڵمانانی پیاو و ئافرەت و ئەوانەی زیندوون و مردوون خۆشبە»

ئەمەش سەنەدێکی بەهێزە، سەیرکە گەیش بەو پلەوە بەهۆی ئەوەی داوای لێخۆشبوونی بۆ بڕوادارانی پیاو و ئافرەت کرد.


کەواتە ئەم فەرموودەیە لاوازە، وە راستی ماناکەی واناکات بڵێن پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وای وتووە


هذا وصل اللهم على محمد وعلى آله وصحبه وسلم

« سودبینراوە لە نوسینێکی مامۆستای بەڕێزمان »


┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
ابن القيم فەرموویەتی :

"وكل حديث في ذَمّ بني أُمية فهو كذبٌ"


« هەر فەرموودەیەک هاتبوو دەربارەی سەرزەنشتکردنی بەنی ئومەییە ئەوا درۆیە»

[ المنار المنيف ١١١/١ ]

┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 كه‌ناڵی 🔻

#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
Forwarded from شوان حميد
پۆشاکی ئافرەتی موسوڵمان.pdf
2 MB
پۆشاکی ئافرەتی موسوڵمان


کۆکراوەی کەناڵی الفضيلة والعفاف & آثار وفوائد السلفية لە تێلیگرام


وەرگێڕانی باوکی شام و دایکی شام


بڵاوی بکەنەوە بارک اللە فیکم

https://www.tg-me.com/Aldrws/2064
قال أبو الشيخ في كتاب التوبيخ له: حدثنا عبد الرحمن، حدثنا العباس بن أحمد بن الأزهر:

سألت أحمد بن حنبل عن حديث: "‌لا ‌تكفروا ‌أحدًا ‌من ‌أهل ‌القبلة ‌بذنب"

فقال: موضوع لا أصل له.


پرسیم لە #پێشەوا_ئەحمەد کوری حەنبەل دەربارەی فەرموودەی :

« لا ‌تكفروا ‌أحدًا ‌من ‌أهل ‌القبلة ‌بذنب»

« هیچ کەس لە ئەهلی قیبلە بە تاوان کافر مەکەن»

فەرمووی : هەڵبەستراوە و هیچ ئەسڵێکی نیە.


کەناڵی

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
ئەم قسەیە درۆیە بە ناوی ابن تیمیەوە
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
أما بعد :


بڵاوبۆته‌وه‌ لای خه‌ڵكی فه‌رمووده‌یه‌ك كه‌ پاڵ ده‌درێته‌ لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه‌ وتبێتی :
[ من قتل دون أرضه فهو شهيد ]

واته‌ هه‌ركه‌سێك له‌ پێناو زه‌وی خۆی بمرێت ئه‌وه‌ شه‌هیده‌

ئه‌م وته‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ درۆیه‌ و له‌ هیچ كتێبێكدا بوونی نیه‌ ، وه‌ هیچ اسنادێكی نیه‌

به‌ڵكو یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ لێی تێكچووه‌ و ئه‌و وته‌یه‌ی به‌كارهێناوه‌ و هه‌ندێ خه‌ڵك بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌

واجبه‌ له‌كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌ك دڵنیابین له‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی!
كه‌ ئه‌مه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر ئاسانه‌ و كه‌س هیچ بیانوویه‌كی نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى
الله عليه وسلم بكات

ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :

من قتل دون ماله فهو شهيد ومن مات في سبيل الله
هه‌ركه‌سێك له‌ پێناو ماڵیدا بمرێت ئه‌وه‌ شه‌هیده‌ وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ پێناو خوادا بمرێت
- ئه‌مه‌ له‌ كتێبی صحيح دا هه‌یه‌ -

له‌ كتێبه‌كانی سوننه‌ن و له‌ المسند ی پێشه‌وا أحمدیش به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌ :

دون عرضه , ودون حقه , ودون مظلمته
له‌پێناو شه‌ره‌فی ، له‌پێناو مافی خۆی ، له‌پێناو سته‌مێك كه‌ لێی كراوه

له‌ هیچ كتێبێكدا نه‌هاتوه‌ وشه‌ی [ أرضه ] ، [ زه‌وی ]
بۆیه‌ پێویست بوو ئاگادار بن

•┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 #بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
 
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
أما بعد :

ئه‌م چیرۆكه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ ناو خه‌ڵكیدا و له‌ تۆڕه‌‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مه‌لاكانیش زۆر له‌ مێژه‌ باسی ده‌كه‌ن له‌ وتاره‌كانیاندااً

[ پیاوێك ئافره‌تێكی پیری بینی له‌ مه‌ككه‌ كه‌ ده‌یوسیت پارچه‌ دار بۆ ئاگر كۆبكاته‌وه ،
كاتێك پیاوه‌كه زانی ژنه‌كه‌ پیره‌ چوو به‌ره‌و ڕووی
پێی وت : من له‌جیاتی تۆ هه‌ڵی ده‌گرم ، پێم بڵێ ماڵتان له‌ كوێیه‌،
ڕێگاكه‌ش دوور بوو ، لمێكی گه‌رم بوو، خۆریش سوتێنه‌ر بوو ئه‌وه‌نه‌ گه‌رم بوو ، هه‌وایه‌كی گه‌رم و سوتێنه‌ر بوو ،ماڵیش دوور بوو ، باره‌كه‌ش قورس بوو
كاتێك گه‌یشته‌ ماڵی ئافره‌ته‌ پیره‌كه‌ ، ئافره‌ته‌كه‌ وتی :

كوڕم هیچم نیه‌ پاداشتی تۆی پێ بده‌مه‌وه‌ به‌ڵام ئامۆژگاریه‌كت ده‌كه‌م ،;

كاتێك گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ ناو گه‌له‌كه‌ت له‌ مه‌ككه‌ پیاوێكی لێیه‌ ساحیره‌ و پێی وایه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ ناوی محمده‌ ، ئه‌گه‌ر بینیت به‌ڕاستی نه‌زانیت و ئاگاداربه‌ شوێنی نه‌كه‌ویت !

پیاوه‌كه‌ وتی بۆچی ؟
وتی : چونكه‌ ڕه‌وشتی خراپه‌ !
فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌گه‌ر من محمد بم
ئه‌گه‌ر تۆ محمد بیت ئه‌وا
أشهد إن لا إله إلا الله وانك رسول الله ]

ده‌ڵێم :
ئه‌م چیرۆكه‌ درۆیه‌ و بونی نیه‌ و‌ هیچ اسنادێكی نیه‌

هه‌نێك ده‌یگێڕنه‌وه‌ ; زیادی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر و هه‌نێكیش لێی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌
به‌ڵام درۆیه‌ و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و هیچ اسنادێكی نیه‌ و كه‌سیش باسی نه‌كردوه‌ هه‌رگیز

بێگومان ئه‌مه‌ درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوی هه‌ندێ نه‌زانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمانه‌

به‌ڕاستی تیاچووه‌ و خه‌ساره‌تمه‌ند بووه‌ كه‌سێك گومانی وابێت پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ صلى الله عليه وسلم - سه‌ر ده‌خات به‌ درۆكردن به‌ده‌میه‌وه‌ !


هذا وصل اللهم على محمد وعلى آله وصحبه وسلم

•┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 #بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
 
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه

[ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌صیه‌تی كردووه‌ به‌ حه‌وت دراوسێ..! ]


الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
أما بعد :

بڵاوبوه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان موسوڵمانان له‌ گشت وڵاته‌كاندا ئه‌م وته‌یه‌

[ النبي صلى الله عليه وسلم وصّى بسابع جار ! ]

[ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌صیه‌تی كردووه‌ به‌ حه‌وت دراوسێ ! ]

ئه‌م وته‌یه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نیه‌ و هیچ اسنادێكی نیه‌ ، زۆرێك له‌ باحثه‌كان به‌دوای گه‌ڕاون هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌

بێگومان ئه‌م وته‌یه‌ درۆیه‌ به‌ ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم،،

وه‌صیه‌ت كردن به‌وه‌ی باشبین له‌گه‌ڵ دراوسێدا هـاتووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌ی ڕاستدا كه‌ ئێره‌ شوێنی باسكردنی نیه‌

به‌ڵام دیاری كردنی به‌ حه‌وت دانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌ و هیچ زانایه‌ك باسی نه‌كردووه‌

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ واز له‌م وته‌یه‌ بهێنرێت و پاڵ نه‌درێته‌ لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ،،والله الموفق

وصل اللهم على محمد وعبى آله وصحبه وسلم


•┈┈┈••✵☁️✵••┈┈┈•
📡 #بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نیه‌ :

https://www.tg-me.com/بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌ ڕاست نیه‌ /com.Rast_Nea
 
2024/04/27 03:43:00
Back to Top
HTML Embed Code: