Telegram Group Search
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نووسی بووی هەرچی بوو تەواو بوو
نووسی بووم عومری من بە بـا چوو
نووسی بووی ڕۆیشتی لە یادم!
خۆزگە لێدانی دڵم دەنگی دڵی تۆ نەدەبوو.
بەشی ئەوە ئەقڵت هەبێ،
کە چیتر هەستت کرد گرنگیت نەماوە
بتوانیت خۆت بڕۆیت!
ڕەنگە تەنهایی بە ئازار بێت
بەڵام نابێتە هۆی مردنت
کەواتە غروری خۆت بپارێزە.
گرنگ ئەوەیە دەروونت ئاسودە بێت
ئەگەرنا هەموو دونیا لای تۆ بێت چ سوود؟!
بەدوای هەنگاوەکانی دڵم کەوتم
بەبێ گوێدانە ئەوەی بزانم
چارەنووس چیم بۆ دەنووسێت.
زەردەخەنە بکەو بەردەوام بە
لەوانەیە ئەو ڕۆژانەت سەخت بێت
بەڵام مانای ئەوە نییە تەواوی ژیانت
بەم شێوەیە بەڕێ دەکەیت.
ئەگەر بێ تۆ دڵخۆشە
جێی بهێڵە بەڵێ جێی بهێڵە!
خۆ ئەو ئۆکسجین و ئاوت پێنادات..
WARA
HARDI SALAMI
وای دابنێ دڵم وەکو
کێڵگەی وشکە لە بەهاردا
بۆ بارانێک تامەزرۆمە
تۆ بارانی من بــە وەرە
وەرە نەبادە ووشک بم
وەرە نەباده نوقم بم
وەرە دڵم هێزی نەما :(
بـا لەلای تۆ ئارام بگرم.
تەنانەت ڕقت لێیان نەبێتەوە
چونکە ئەوان شایەنی هیچ شوێنێک نین
لەناو مێشکت هەیانبێت!
هەست بە تاوانباری مەکە
بەرامبەر هەر بڕیارێک
لەپێناو دڵخۆشی و باشەی خۆت داوتە.
ئەگەر لەمەودوا قسەشمان نەکردەوە
هێشتا زۆر دڵخۆشم چونکە
هەندێک جار بەدڵی تۆ بووم
ئەوەش خۆشترین هەست بوو..
من کەسێکی خۆپەرست نیم،
بەڵام زۆر زوو
دەست لەو شتانە هەڵدەگرم
کە بۆم دەردەکەوێ لە بەرژەوەندی و
هۆی دڵخۆشی من نین..
بە چەپڵەی دۆست هەڵمەخەڵەتێ و
بە تیری دوژمنیش ئەژنۆ دامەنێ!
مەترسە لەوەی کەسێک لە دەست بدەی
بەڵکو بترسە لەوەی بەهۆی کەسێکەوە
گرینگی و بەهای خۆت لەبیر بکەیت!
پێم باشترە هەر تەنها بم
وەک لەوەی کەسانێک لە دەورم بن
لەگەڵ جەو و مەزاجی من نەگونجێن!
پشت بەخۆت ببەستە
ئەگەر پشتیشت بشکێت
غرورت ناشکێت..!
ڕەنگە زۆرجار وا بیربکەیتەوە
دان پێدانانی هەستەکانت بۆ کەسێک بێسوودە
بەڵام لەوانەشە یەک یادگاری بچووک
لە خۆشویستنی ئەو کەسەوە
ببێتە هێز بۆ تەواوی ژیانت...
لەبیری مەکە
هیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ
دوورکەوتنەوە لە کەسانێک
قەدری گرینگیدان و باشیەکانت نازانن!
هەتا زیاتر
هەوڵدەی لەگەڵ خەڵکی تێکەڵ بیت
زیاتر بۆت ڕوون دەبێتەوە
بۆچی باشترە لێیان دوورکەویتەوە.
ئاسۆی ژیان بەو جۆرەیە
ناتوانیت هەموو خەڵکی بگۆڕیت
بەڵام دەتوانیت خۆت بگۆڕیت بۆ باشتر
کەواتە لە خۆشویستنی خۆت بەردەوامبە
خەڵکیش هەر ئەوە دەکەن کە دەیانەوێ!
2024/04/26 03:38:10
Back to Top
HTML Embed Code: