Telegram Group Search
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەندەش بڕووا بکە سوێند نەخورێ
‏پیاوی دایە لاری گۆشتیشی ئەخـورێ

‏ئەڵێـن ڕێوی گـەڕ لەگـەڕ گـەڕ ئـەکـا
‏بـۆ شاهـێدی خۆی کلکی پەل ئـەکـا

‏حـاڵـم قەت بـەحاڵ زۆر زانـێ نـەبـێ
‏لـە ڕوو ڕەشـیـدا شـەرمــەزار ئــەبـێ

‏شکـۆو شەهامەت کەی جاران وابـوو
‏ئـەی کەی و لـەکوێ درۆزان دیار بـوو

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گـەر دووجار چـزای نـەبوو بـەدەرسێ
‏هەق وایـە بمری و کەس لێت نەپرسێ

‏مەچۆ سەربـەردێ پـێت لێـی خزابـێ
‏گـێـلـەو گـەواڵـە هـەر کـەسێ وابـێ

‏کـەلەیـە بـۆش بێ هەتـاڵ و بـەتـاڵ
‏پەمووی پێ بارکەی بۆت ئەکا بەگـاڵ

‏نـیشـانـەی کـەسی ئاقـڵ خـەسـارە
‏لەدوو جێ گەزای کەی خەتای مـارە

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بـمـێنـەرەوە لەلای ئـەو کەسە
‏کەبێزاریش بوو ئەڵێ تۆم بەسە

‏ئولفەتی دڵی تۆبـێ و بـڵـێ بـەس
‏هۆگری تۆبێ لەجێی هەموو کەس

‏والێت بڕووانێ یەک نەفەری و بەس
‏وەک ڕۆح ساکن بێ تاکو دووا نەفەس

‏ئەوکەسەی کەوا تۆی لامـەبـەستـە
‏لـێت حاڵی ئـەبێ هەر بەیەک ڕستـە

‏Adil Hama Ali
‏8/12/2030
‏بۆ یادگاری

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەندێ دۆست هەیە دوورە پەرێـزە
‏بـەس لـەکـەماڵـدا خـاوەنـی ڕێــزە

‏هـەندێ دۆستی تـر وەکو پشکـۆیـە
‏لـەدوژمـن زیـاتـر بــوغـزی لاکـۆیـە

‏ئاخ لەدەست دۆستێ جێی متمانەیە
‏سەد ئەسەف ئەخۆم چـزەو پـیاڵەیـە

‏زۆر دۆستـیش هەیە دۆستی گیانیـیـە
‏وەک ئـاوی ڕۆشـن لـەوێـنـەی نـیـیــە

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاتێ کەزانینم ڕوی تیرلەمنە
‏زۆرگوێم پێ نەداوتم دوژمنە

‏بەڵام کەزانیم تیرهاویژ دۆستە
‏مەرگمم بینی زانیم کەکۆستمە

‏کەوتوینەڕۆژێ داخم لای دۆستە
‏کەپێشت هەڵکەوت تەڵەکەی دۆستە

‏ئەمڕۆ دۆستێکەوسبەی وەک دوژمن
‏یاڕەب قەت دۆستم نەکەی بەدوژمن

‏بۆ ئەوەی تیری ڕونەکالەمن
‏یاڕەب دۆستەکەم قەڵابێ بۆمن

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی وەتەن

‏ئەی قەرینی دڵەی بەسووێم
‏تــاقـە بـۆ تـۆ ڕێـبـواری ڕێـم

‏گوێم لێ ڕادێـرە بۆت ئەدوێـم
‏هـەر تـۆی هەوارگەی ماڵ جێم

‏خۆشم ئەوێی بەڕۆح و گیانم پێت ئەڵێم
‏چەند شیرینی یاڕەب یەک چرکە لێت نەبڕێم

‏ئەی وەتەن ئەی ساکنی دڵـی لەجێم
‏خۆشم ئەوێی بەڵێـنـێـکەو بەتۆ ئەڵێم

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەوری ئەم دونیاش هەردەم ئەسوڕێ
‏دەوران دەورانـە زوو زووش ئـەگـۆڕێ

‏جارێ ڕوو لـەتـۆ جارێ پـشت لـەتـۆ
‏ڕایــەتــر کـەدێ زۆر بـێ بــەشـی تـۆ

‏ڕۆژێک دەست لەسنگ بۆ پیاوی دەغەڵ
‏لـەدەوریـا هاتـووچـۆ ئـەکـەن چـەقەڵ

‏ڕۆژێــک ڕۆژ ڕۆژی گـوورپـەیـەو ڕێـوی
‏حـەوشەو هەیوانیـان پـڕ لـەخوێـڕییـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏ئەگەر چاکەت کرد بەدووایـدا مەچـۆ
‏بۆ دۆستی گیانیت وەک شیرهەڵمەچۆ

‏ژیـان ئـەزمـوونـە باپـێـت هـەڵکـەوێ
‏لـەم کـەیـن و بـەیـنـە ئـەبـێ ڕێـکەوێ

‏کـێ وویستـی وابـوو لەڕێـت دوورکەوێ
‏دەست بەدوعـا بـۆی یاخوا سـەرکـەوێ

‏قەت بەدووای لەکەی هیچ کەس نەکەوی
‏بەهەق هەق بڵێ و سەر نەکەی نەوی

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
گـەمـژەیـەک پـارە گـەورە کـردبـێ
‏لەلای مـاستـاوچی مەگەر گەورەبێ

‏وەک هەڵەو هـەرزەو تازەپـیاکەوتـوو
‏هەڵسوکەت ئەکات بەس عەقڵ خەوتوو

‏هـیـچ فـامی نـیـیـەو یـەک لەدوونـاکـا
‏سـپـی لـێـڵ ڕەشا لـێـک جوودا نـاکـا

‏بـێ بـادە مـەستـە کوێـرەو کـەڕەو لـاڵ
‏پـێ لـەهـەق نـانـێ قـسەی زەهـرەتـاڵ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر ئەو ئازیزەی لەلات ئازیـزە
‏بـێگانـە نـابـێ و لـەدڵـدا ڕیـزە

‏کێ دیوویە ماسی بێ ئاو هەڵبکا
‏ئەی ئەبـێ بەهار لەگوڵ سڵ بکا

‏ئەو کەسەی کەوا لەدڵ جێگیـرە
‏گللەیی ئەکات چوون لای عەزیزە

‏دڵ وەک مـنـاڵە زۆر کەڕەت گـیرە
‏فـەقەت ووڕکی گرت ئەداتە زیـڕە

‏Adil Hama Ali

‏25/2/2024
‏بۆ یادگاری

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏چـاوێ بـگـێـڕە لـەم دەورو بــانـە
‏ئـەم ژیـنـە تـاڵـە و سـوێـرە بـزانـە

‏خەم و پـێکەنین هیچیان تاسەر نین
‏خەم بوونی نـەبـێ پێکەنین هیچ نین

‏جارێ تەماشاو سەیری خوار خۆتکـە
‏سەیـری زۆرەکەی بەشەکەی خۆتکـە

‏قــەت وامـەڕوانــە کـەپــەل بــڕاوی
‏ئـومـێد بـگـرە دڵ کـەجـێ نـەمــاوی


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏هەرگیز خێری کەم لەلات کەم نەوێ
‏لـە کیسەی خـاڵـی تـەنگـاتـە ئـەوێ

‏مرۆڤ عاقڵ بـوو خـۆی لاکەم ئـەوێ
‏کەم دێتە گوفتار دوو جار گوێ ئەگرێ

‏چوویتـە مـەجلـیـسێ کەم بڵێ بەڵـێ
‏کـەزووانت بـگری سـەر ڕەحەت ئەوێ

‏بـنـیـام کەژیـروو ڕێـز لەخۆی ئـەگـرێ
‏لـەهـەر کـەوتـنـێ دەرس وەرئـەگـرێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
منیش لەم دەشت و کەژ و دۆڵە بووم
‏لـەئـەم سـروشـتـە دڵ ڕفـێـنـە بـووم

‏دڵ سازی ئەکرد چاو گەش ئـەیـڕوانی
‏ئـەهـات بـەیـەکدا دیـمەنـی جـوانـی

‏ڕانـە مـەڕ دەرکەوت لەو پێ دەشتـەدا
‏جـلـیـوەی جـوانـی دای بـەو کـێـوەدا

‏شـنەی بایـەک هات کـزبـوو خۆرەتـاو
‏بـۆ گەرمایی گـیـان چایـەک هـاتە نـاو

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏‌ئاگاتان لەهەژاربێ

‏مـاندوو کەسێکـە شەو بـەخەبـەربـێ
‏سەر لەسەرینکـاو دوو دیدەی نەنـوێ

‏حەسرەتـی ڕۆژی لای شەوگـار دانـێ
‏بەدەست خەمەوە جۆشیش دامابـێ

‏خـەو نـەچێـتـە ناو چاوانی گـەشـی
‏شەکـەت ئـەوەیـە خەو نەدا بـەشـی

‏دوو چـاوی بـگـڕێ شەو تـابەیـان دێ
‏خـەیـاڵـی سەرشـێت لـەگەڵـی دابـێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏ئەوکاتەی وڵات ئەبێ بەوێرانە
‏عاقڵ ئەبێ بەشێت ودێوانە

‏پارویەنان ئەبێ بەسک بۆ جەژنانە
‏خەم وەک خۆرە ئەدا لەدڵ کەپڕژانە

‏پێشمەرگەیەک چۆک دائەدا بۆیەک عانە
‏دایکێ فرمێسکی نایەتەخوار لەبەرتانە

‏باوکێ جۆش داماوە لەبەردەم ژینێ کەژانە
‏سەرداری وڵات لێمان ئەبێ بەبێگانە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏ئـاگـاتـان لـەهـەژاربـێ
‏ئـەی ئـەوکـەسـەی مـێـژوو نووسی
‏شـەرمـەزاربـی گـەر هەقیقەت باش نـەنـووسـی

‏نـەڵـێـی ڕۆژگـارێ بـوو بـرسێـتـی بوو
‏بـەدەسـت زووحـاکی سـەرکـوورسـیـی

‏شـەمـەزاربـی گـەر نـەنووسی حـاشا لـەچـوارقـاچـی کـورسـی

‏ئـای نیشتمان دەسڕی سواڵت چین چین دانا
‏هیچ گوێت نەدا کێ نەزانەو کێیە دانا
‏ئەی ئەم ئێستا داد بۆکێ بـەرم لای کـام زانـا

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ
‏توخوا ئێمە برسیمانە
‏ئەم کوڕوزانەوەی تۆ بخەمەکام
‏دێڕە شیعری شەرمەزارم
‏لەکام پەڕەی مێژودا جێگەی بکەمەوە
‏ئەم وشانە بۆ ئەوەندە ئازار بەدڵ ئەگەیەنێ
‏بۆبڕستی شەوی سەردارێ ناشێوێنێ
‏نەوەک دیدە چاوی دڵیش ئەگرێنێ
‏من نیشتمان وەک سەرابێ ئەبینیم
‏قەت تونێتی و برسێتی من ناشکێنێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏چاوێ وێنەی بەرق نەگەڕێ بۆتۆ
‏یاخوا ئەو چاوە هەر زوو کوێر بێ تۆ

‏دڵێ وەک مەنجەڵ بۆت کەف و کوڵ نەکا
‏یاخوا ئەو دڵە خۆشی قەت نەکا

‏پێیەک بەرەو ڕووی تۆ هەنگاو نەنێ
‏یاخوا ئەو پێیە هێزێکی نەبێ

‏دەستێك نووقاوبێ و بۆتۆ نەبەخشێ
‏یاخوا ئەو دەستە دەستگیری نەبێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏چـاکەیـە بـکەو بیـدەرە دەم ئـاو
‏سەدساڵ تێپەڕێ دێتە ڕێت بەنـاو

‏مەپرسە لەوەی خۆی خەریک ئەکـا
‏لەدەست نووقاوی عومر کورتـەکـا

‏چرووک بـی و ڕەزیـل زەرە بـۆ دیـن
‏سەلامەت نـابێ بـاخی بێ پـەژیـن

‏سەربەرز کەسێکە کەزۆر ئەبەخشێ
‏وەک گوڵ لەدڵدا بێ حەد ئەنەخشێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگات لەهەژاربێ

‏لەنیگای قوڵیان بنواڕن

‏لەڕۆحی شەکەتیان تێبگەن

‏دەست ئاوەڵاکەن بزانن

‏هەگبەی ئەوانە زۆربەتاڵە

‏دڵیان پڕە لەناسۆری

‏لەئێشو دەردەسەری

‏ژینی ئەوان زۆر دژوارە

‏یەک جار نییەو هەزاربارە

‏وەرن ببین بەبزەی لێو

‏پەپولە ئاسا میهرەبان

‏بەسۆزی دڵی بریان

‏دوریانخەین لەئێش وژان

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
2024/03/28 23:03:03
Back to Top
HTML Embed Code: