Telegram Group Search
ئەوە
چەندمین پاکەوانە
کە شوێن پێی تۆی
پێ پاک نەکراوەتەوە
ئەوە
چەندمین بارانە
وەچەندمین ساڵە
کە تۆ
بەهێڵی بزماری
و لێدانی چەکووش
هەڵکەندراوی
بە دیوارەکانی
بناغەی مێژۆوە

#ئەحمەددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

این چندمین رفتگر است
که از پس ردپای تو بر نیامده است
این چندمین باران
و این چندمین سال
تو حک شده ای
به دیواره های بنایی باستانی
به خط میخ
و ضربان چکش

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
بێ تۆ
نە ڕیشەم دەگاتە ئاو
نە دەستم دەگا بە چرۆ
کاتێ
بسکی زەوی
ڕادەژێنی
هەست دەکەم
کە من دەدوێنی

#مرێم_گومار

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
پرسییان:
بۆچی وا بێ سنوور
خۆشت دەویست؟
کوتم:
ئەو برینەکانمی ماچ کرد
باوەڕی به
ئازارەکانم کرد...

#وە_نادرمستەفازادە

.کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
بە چاوی تۆ قەسەم لەم خاکە ناڕۆم
ئەبەد پشت ناکەمە زێد و گەلی خۆم

ئەگەر زانیت، کە یاخی و سەربزێوم
تەنافی زولفی خۆت باوێژە ئەستۆم

گلە ناکەم لە بێگانە و لە نامۆ
سکاڵای من لە خۆمە! خۆیی وەک خۆم

ئەوەی ژاری خەیانەت چۆتە ناخی
مەحاڵە پاکی کا زەریاچە و چۆم

قەل و داڵاش لە زێدی من دەتارێن
ئەگەر دیسان هەڵۆ دیار بن لە ئاسۆم

هەڵۆ ئاسا دژی لاشخۆر و داڵم
پڕە کوێستان، لە ئاساری پەڕ و پۆم

برەو دەگرێتەوە بازاڕی ئێمەش
گەلێ زیاتر لە بەغدا و ئەنقەرە و ڕۆم

هومێدی من بە ئازادی وڵاتم
وەکوو خوێن چۆتە ناو ناخی ڕەگ و پۆم!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
23/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/23هەتاوی

ئینسانەکان دەبێ شتێک لە بابەت
خۆیانەوە بزانن، و تەماشا کەن بڵێن
ئێمە لە کوێ بەختەوەرین، لێرە دا
مەبەست شوێنێکی جۆغڕافیایی نیە
بەڵکوو مەبەست خاڵی چێژ بردن لە
ژیانە،لە هەر شوێنێکن هیوادارین شاد بن
وە چێژ لە ژیانتان بەرن...

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
کاتێ پاییز
جل و بەرگ لە بەر خۆی
دادڕنێ
بە لەشی ڕووتەوە
لە کۆڵان و بازاڕی شار
بۆ ئازادی
دەکا هاوار

تەورەکان
بەڕیز دەڕۆن
بە سەر
کراسی شەو
و پرچی ئاوریشمی‌دا
تێ‌دەپەڕن
بە ناو
ئەو چۆگانەی
کە وا مشکەکانی
خەویان دەجوو
لە بەر چاوی
گورگ خسڵەتانی بێ‌شەرما

#زلیخا_احمدی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە سەرێکی قژن مێردم کرد

وتووێژی ڕەسۆکەی لەگەڵ ژنێکی بەساڵاچوو

☑️کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
🟣شی کردنەوەی وشەی گێرە شێوێن

گێرە + شێوێن

🔻گێرە:لە ساڵانی پێشوو کە هێشتا تراکتۆر نەهاتبۆ ناو کاری وەرزێرێوە، کار وردکردن کوتانی دەغڵ و دان و کاو و گزرەیان بە گوێدرێژ یان گا جێ بە جێ دەکرد،لە گێرەدا
چەندئەسپ و گوێدرێژ یان گایان بە ڕیز لە مل یەک دەبەست و لە سەر کڵۆش یان یەنجە و گیا بە دەوری خۆیان‌دا دەخولاندنەوە تاکوو ورد دەبوو،لەو ماوەیەدا جاری وابۆ یەکێ ئەسپ و گا یان گوێدرێژەکان لە گەڵ ئەوانی ڕێک نەدەکەوت و دەبۆ هۆی تێک ئاڵان و ئاڵۆزی ئەوانی تریش کە بەو کارەیان دەکوت،گێرەی شێواند،یان گێرە شێوێن،کە خاوەن کار ناچار دەبوو هەموویان بکاتەوە تاکوو ڕاست بنەوە...


#ئامادە_کردنی_نادمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
وەرە گیانە
بۆ شاری دڵم
کە لە وڵاتی
بێ‌سنووری
ئەوینت‌دا
ئاوەدانە

وەرە
بۆ سەر چۆپی
مەملەکەتی
بێ خۆرنشینی هەناسەم
سەرت بنێ بە سینگمەوە
تا لەشایی
ئەوینێکی ماندوو
تێکەڵ بن
زولف و هەوری
با دامرکێ
ئاوات و تاسەم


نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
ئەمڕۆ 50 ساڵ به ‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی #له‌یلا_قاسم تێدەپەڕێت
لەیلا قاسم لە دووا ساتەکانی ژیانیدا بە جەلادەکانی بەعس دەڵێت:
"دوای لەسێدارەدانی من، ھەزاران کورد وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم، کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری دەکەم"
لە كاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژی 12ی ئایاری 1974زاینی، لەیلا قاسم و ھەر چووار ھاوڕێكەی بە ناوەکانی #جەواد_ھەمەوەندی،
#نەریمان_فوئاد، #حەسەن_حەمەڕەشید
و #ئازاد_سلێمان
لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دران.
لەیلا قاسم بە جلی کوردییەوە دەچێتە بەردەم پەتی سێدارە.


د.محمدباقر پیری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
24/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/2/24هەتاوی


سڵاو

بەیانی یانی بۆنی ژین
یانی بۆنی خۆشەویستی
بۆنی دڵداری و ئەوین
هیوادارم ژیانت
وەکوو بەیان
لێو ڕێژبێ لە خۆشی و
دیمەنی جوان

نامەی عەنبەربۆت باد سوبح ئاوەرد
عەترش زامەکەی کۆنەم تازە کەرد

موتاڵەعەم کەرد وە  دەم دەردەوە
جەفاکەی وەرین جە یاد بەردەوە

فیدای خامەت بام وە یادم کەردەن
یادم نمەشی تا وە ڕۆی  مەردەن

#مەولەوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
کچەکەم!
ئەوان هەرگیز واز ناهێنن لەوەیکە پێت بڵێن:
"بەپێی تەمەنت هەڵسووکەوت بکە"
ئەوانەیان بە منیش کوت،
بەڵام هەرگیز کۆڵم نەدا.
تەمەنی من هەر ئەوەیە کە ڕۆحم هەستی پێدەکا!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی
خدر محەممەدی ـ پیرانشار

ئاردی خوڕاسانێ و تڕی هەمەدانێ!

ئەمە مەسەلێکی کۆنە و لە نێوماندا باوە. ئەم مەسەلەیەی بۆ بابەتێک و ڕووداوێک دێننەوە کە لەگەڵ عەمەلی کارەکە، هۆگانەجووتێک لێک دوور بن و چیان بەسەریەکەوە نەبێت!
ڕەحمەتی خوا لە گۆڕ و بان و ڕۆحی پاکی عەوڵازەبرەی قسەخۆش بێت، ئەو بە مەجلیس دەیگێڕاوە:
چێوداریمان دەکرد و دەگەڵ شەریکەکەم لە یەکێ لە دێهاتەکان شەومان بەسەردا هات و لە ماڵێک میوان بووین و بۆ خەوتنێش هەر لەوێندەرێ ماینەوە کە تەنیا متبەقێکیان هەبوو. بەیانی زوو کابانی ماڵ تێکوشینی بەماستی بۆ منداڵە دوو - سێ ساڵانەکەی کردبوو و لەتەنیشتی خۆی ڕۆ نابوو و بە چەنگە قوڵەکانی دەیخوارد. کابان بۆخۆشی خەریکی هەویرشێلان بوو. من سەرم لەبن لێفەکە دەرێنابوو و لە دیمەنی جوانی تێکوشینخواردنی منداڵەکە وەڕامابووم کە دەمولووتی دەبەر ماست هەڵاتبوون. گوێم لێ بوو ژنەکە دەگەڵ قوونجووڵاندنەوەی هەویرشێلانەکە، تڕێکی لێ بەر بوو؛ ئەمما شاتڕ! خێرا گورگاوڕێکی توندی وەلای ئێمە(میوانەکان) دایەوە تاکوو بزانێت بەخەبەرین یان نا. کە چاوە زەقەکانی منی ئەنگاوتن، چەپۆکێکی بەهەویرەوەی بە سەری منداڵەکەی دادا و یەکبەخۆ گوتی: "حەک تێت ڕانەیە، کوودەڵە ورچ! ماڵتە هیندی تێ داخنی..."
وەختابوو لەحەیفانی بتەقم کە دیتم پێی‌ دەبەنگم! بۆیە گورجێ لێفەم لەسەر خۆم کردەوە و لەسەر جێیەکەم هەڵترووشکام. دە خۆم نووسام و بە هەموو هێزی خۆم، تڕێکم کەند وەک تەقینەوەی مووشەکێ، گرمەی هات! ئیدی لەپێش چاوی ژنەکە چووم چەپۆکێکم بە سەری منداڵەکە دادا و گوتم: حەک ڕەببی دەردڕێی!
ژنەکە بەحەبەساوییەوە گوتی: "حا...! ئاردی خوڕاسانێ و تڕی هەمەدانێ! جا کاکە ئەتۆ لێت‌ بەر دەبێ بۆ چەپۆکێ بە سەری ئەو تفیلە بێگوناحەمدا دەدەی؟"
گوتم: براژن حای ناوێت؛ بۆ مەگەر خوا ئەو منداڵەی بۆیە نەداونێ کە هەرچی دەو ماڵەیدا لێی‌ بەر بێ، دەبێ بچێت چەپۆکێکی بەسەر دادات؟! هەر بۆیە ئەمنیش وەکوو تۆ ڕقی تڕینی خۆم بەو تفیلە دەر کرد!

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
پەندێکی سوورپێستەکانە کە دەڵێن:
تەنیا ئەوکاتەی ئاخرین دار بمرێ،ئاخرین چۆم درمانداو وە ئاخرین ماسی ڕاو کرێ،ئەو کاتەیە کە ئینسانەکان تێدەگەن
ناکرێ پووڵ بخۆی...

ـــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

نا تنها وقتی آخرین درخت بمیرد و اخرین رودخانه مسموم شود و آخرین ماهی شکار شود ، انسانها خواهند فهمید که نمیشود پول را خورد!

ضرب المثل سرخپوستى

وە ـــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساحل کرماشانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
لە فیلمی "سەرکۆمار"  دیکتاتۆڕی هەڵاتوو بە هاوڕێی نەوەکەی،پەنا بۆ ماڵی ژنێک‌ دەبا کە پێشتر لە کاتی لاوی گراو و دڵداری خۆی بوو،لەوێ تێدەگا کە ئەو ژنە لە بەر هەژاری بۆ بژیوی ژیانی لەش‌فرۆشی دەکا وە هەر وەها خوشکی ئەو ژنەش بە دەستی ئەو دیکتاتۆڕە کوژرابوو...
بۆ دۆزینەوەی سەرکۆماری هەڵاتوو لە لایەن شۆڕشگێڕانەوە،خەڵاتێکی زۆر دیاری کرابوو،بەو هۆیەوە ئەو لەو ژنە خراپە دەپرسێ:
ئایا ئێستا مەبەستت ئاشکرا کردن من نیە وناتهەوێ ڕادەستی ئەوانم کەی و خەڵاتەکەم وەرگری؟
ژنە لە وەڵام‌دا دەڵێ:من ئەگەر ئینسان‌فرۆشیم کردبایە لەش فرۆشیم نەدەکرد...

دەسکیس و هەواڵبەران و ئینسان‌فرۆشەکان پیسترین و
خراپترین کەسانی سەر گۆی زەوین...

وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/ژیانجوانه/com.Mostafazadeh2
2024/05/14 02:57:51
Back to Top
HTML Embed Code: