tg-me.com/jwanit/14440
Last Update:
خۆزگە قەرەجێک ئەبووم ؛
خۆزگە قەرەجێکی پێست سووتاوی بەر خۆر و
قژێکی دوو ڕەنگ ئەبووم
کاتێک کوڕێک توانجی بدایە
بە دەنگی بەرزەوە کام جنێو ناشرین بوایە پێم بدایە،
وە قەرەجێک بم هەر نینۆکێکم ڕەنگێک بێت و
تەنورەیەکی درێژی شێوە پلیسی ڕەنگی سپیم ئەپۆشی و ،
ئەو تەوقانەم لە قژم دەدا کە دۆزیبونمەوە،
ئەو دەسبەندەم لە دەس ئەکرد
کە دووکاندارێک فڕێی دەدا
گوڵم ئەفرۆشت ؛
جوانترین گوڵەکانم هەڵەبژارد،
بۆنم لە ڕۆحی گوڵەکان ئەبڕی و
دووبارە لەبەردەم چۆگەلەیەکا تەڕم ئەکردن
تا ماندوێتیان دەرچێت،
بێباکانە لە کام شەقام حەزم لێبوایە
بە قاقای بەرزەوە تێمەپەڕان ؛
خەڵکم بە قیژە قیژ بێزار ئەکرد
نـەک بە درۆو دووڕووی خۆم شیرینکەم
باکم بە خۆشویستنی کەسیش نە دەبوو ،
ئەوەندە دەسوڕامەوە تا هێندە ماندوو بومایە
کاتم نەبووایە بیر لە کەس بکەمەوە..
- گەشبینـ🌻
BY Jwanit |🤎.
Share with your friend now:
tg-me.com/jwanit/14440