tg-me.com/nasrakabra/515
Last Update:
ئەمڕۆ 20ی خەرمانان هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا هەمیشە زیندووی گەلەکەمان مامۆستا ناسری ئاغابرا(ژاکاو) یاد و ناوی هەرمان و ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
#پێشکێش_بە_ڕوحی_پیرۆزی_مامۆستا_ناسری_ئاغابرا(ژاکاو)
نەما ڕەنگی بزە و شادی کە تۆ لەم شارە بارت کرد
هەڵۆ بووی ئاسمان جێت بوو، لەبەروەی تەرکی شارت کرد
دەبێ قەندیل لە دووی کۆچت بەرۆکی ئاسمان بگرێ
بە کۆچی پڕ لە ئازارت ئەتۆ بووی بێ تەوارت کرد
لە چاوەجوانەکەی کانی بەجێی ئاو خوێنی سوور دەڕژێ
بەجێی قاقا و بزە و شادی بەجارێ لێوبەبارت کرد
ئەوین بێکەسترین واتا لە کۆڕ و بەزمی یاران بوو
بەهەست و سۆزی بێوێنەت هەتایی ماندگارت کرد
بە حەسرەت بووی بەچاوانت ببینی جوانیی کوردستان
بەڵام جوانیت بەچاوی دڵ تەواو تێکەڵ وتارت کرد
سەفەر داخی لەنێو ماڵی دڵی دۆست و هەڤاڵت خست
چ غەدرێ بوو کە بەو کۆچەت لە خەڵکی کوردەوارت کرد؟
چ زوو هات پاییزی عومرت گوڵی "ژاکاو"ی کوردستان؟
لە ناخی پاییزی ژینا چەنێ تاسەی بەهارت کرد؟
#سپاس_و_پێزانین_بۆ_مامۆستای_خۆشەویست
#کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
@nasrakabra
BY ژاڪــــــاو
Share with your friend now:
tg-me.com/nasrakabra/515