tg-me.com/nawext/353
Last Update:
شیعری نوێ: فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەک بیانوویەک
بڵند ئێزەدی
شیعری نوێی ئێمە و ڕۆژئاواش، ڕوونە کە خۆی دەرباز کردووە لە خۆبەستنەوە بە کێش و سەروای کلاسیکەوە؛ بەڵام بەرئەنجامی ئەم خۆڕزگارکردنەش تەنیا باشییەکانیشی نییە، بەڵکوو مەترسییەکانیشییەتی. مەترسییەک کە لە باشووردا، بەتایبەت لەم ١٠ ساڵەی ڕابردوودا، زۆر بە زەقیی درکی پێدەکرێت، مەترسیی درووستبوونی جۆرێک لە تاسەیە بۆ شیعرنووسی. دونیای ئێمە لە پاش ڕەهەندییەکانەوە، دونیایەکە تێیدا نووسین تێیدا دەبێتە جۆرێک لە ژێستی نووسەربوون. بەدیاریکراوی، پاش زەمەنی گۆڤاری ڕەهەند، پاش لەدایکبوونی گۆڤارێکی گرنگ لە مێژووی ئیمەدا، کە چاوەڕوان دەکرا نووسین بەو چەشنەی کە دەبێت هەبێت، جیدیی تر ببێتەوە، بەڵام ئەدەبی ئێمە، خۆی لەم جیدییتە دوورخستەوە. دونیای ئێمە، کە تێیدا ئەدەب و بەتایبەتی شیعر، چیدی بوو بە کاڵایەک، شتێک کە تۆ ئاسان دەستت پێی بگات؛ بەدەر لە چەشتنی ئازار و تەیکردنی ڕێیەکی سەخت. ئەم مەترسییە، مەترسیی شێواوی چییەتی شیعر درووست دەکات. لە دونیایەکدا تەکنەلۆجیا فۆڕمێکی ڕووکەشییانە دەبەخشێت بە هەموو کایەیەک، زۆر ئاسان شیعر بەشێک دەبێت لەم ڕووکەشگەراییە. شیعر دەبێت بە هەر شتێک کە هەر کەسێک بیەوێت. شیعر دەبێتە پاشکۆی هەر شتێک کە بگووترێ و لە کۆتاییشدا ناشیعر بێت. لەم کاتەدا فەزای ڕۆشنبیریی لە دونیای ئێمەدا، ناتوانێت خودی جیدییەتیی دەقێک و ناجیدییەتیی دەقێک ناتوانێت جودا بکاتەوە. لێرەشەوە کێشە یەک لەدوای یەکەکانی دیکە دێن، کێشەی ڕیتمی شیعری، فۆڕمی شیعری، ناوەڕۆکی شیعری، ئیستیعارە و مێتافۆڕ.
لینکی وتارەکە لە تێلیگرام:
https://bit.ly/3zyiIHc
لینکی وتارەکە لە وێبسایتی ناوەخت:
https://bit.ly/3PQGXWf
BY Nawext
Share with your friend now:
tg-me.com/nawext/353