tg-me.com/regaybahasht/11433
Last Update:
[ مەبەست له «مقاصد الشریعة» چیە ؟ ]
دەچیت کتێبی «العقیدة الإسلامية»
دەخوێنیت باس لەئیمان دەکات
ئیمان ھێنان بەپێغەمبەران [ علیهم السلام ]
لەلایەکی تر دەچیت کتێبێکی «الفقە» دەخوێنیت باس لەحوکمە شەرعیەکان دەکات
بەھەمان شێوە کتێبێکی سلوکی دەخوێنیت
وەکو «ریاض الصالحین» باس لە ڕەوشت
و سلوک دەکات ... ھتد
جا ئەمانە چ سوودێکی دەبێت بخوێنیت
وە یاخود بۆچی بخوێنین ھەموو ئەمانە خوای پەروەردگار تەنھا بۆ «بەختەوەری بەندەکانی» داناوە ھەم لەدونیا و ھەمیش لەدواڕۆژ .
جا پرسیار دەکەین چ بەختەوەری و چ سعادەتێکی ئینسانەکان لەوەدایە کە
من ئیمانم بەخوا بێت ؟
بێ گومان ئەمە گەورەترین سعادەتە وە حەقیقەتی سعادەت لەوەدایە، چونکە پەروەردگار دەفەرمووێت :
[ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] [الرعد : 28]
چ سعادەتێکی ئینسان لەوەدایە کە باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەبێت بێ گومان گەر کەسێک باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەبێت ئەوە زوڵم و ستەم ناکات !
چ سعادەتێکی ئینسان لەوەدایە کە زەکات بدات و نوێژ بکات و ڕۆژوو بگرێت ؟
بێ گومان ئەو ڕۆژوو گرتنە وات لێ دەکات کە بەزەییت بەفەقیر ھەژارەکان بێتەوە و یارمەتیان بدەیت بەنوێژ کردن دوور دەکەویتەوە لەخراپە و تاوان کردن و کۆمەڵگاش لێت سەلامەت دەبێت !
چ سعادەتێکی ئینسان لەوەدایە کە پابەندی
ئەحکامەکانی کڕین و فرۆشتن بێت ؟
بێ گومان ئەمە وات لێ دەکات کە کۆمەڵگا دوور بێت لەفێڵ کردن و ڕیبا خواردن و درۆکردن .. ھتد
چ سعادەتێکی تاک و کۆمەڵ لەوەدایە کە ئەحکامە سلوکیەکان بخوێنین ؟
بێ گومان بەرەو کۆمەڵگایەکی جوان دەچێت
ئەخلاق و ڕەوشتی جوان چۆنە لەگەڵ بچووک لەگەڵ گەورە لەگەڵ ھاوتەمەنی خۆت لەگەڵ دوژمن و چۆن ھەڵسم و چۆن دانیشم .!
کەواتە کورتەی قسە ئەوەیە خوای پەروەردگار ھیچ پێویستیەکی بەمانە نیە بەڵکو بۆ بەختەوەری مرۆڤاکانی داناوە تاوەکو کۆمەڵگاکەمان بەختەوەر بێت و دوور بێت لەکاری خراپە و ڕەوشتی خراپ جا «مقاصد الشریعة» بۆ بەختەوەری مرۆڤ
دانراوە تاوەکو بەختەوەر بین ھەم لەدونیا ھەم لەدوا ڕۆژ
پـێـشـێـن | Peshin
BY [ ڕێگای بـەهـەشــت ]
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280
Share with your friend now:
tg-me.com/regaybahasht/11433