Telegram Group Search
دیتنەوەت چ سەختە
تەنانەت ئەو دەمەی پێکەوەین.
ونبوونت چ دژوار،
تەنانەت ئەو دەمەی لێک دوورین.

#مارف_ئاغایی
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔸
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "گلەیی"
🎼بە دەنگی:
#لەیلا_فەریقی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

(گلەییم هەیە لێت
ئەم دڵەم چەند ئەژێت
گوناهێکی هەیەبێ لەوەی
دایم بۆت ئەسووتێت)۲

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

گلەییم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ ژێت
ئەترسم ئاهی من بتگرێت

گلەییم هەیە لێت
گەر نازم بکێشی
چی ئەبێ چی؟!
ئەزانی چاوم
تەنها تۆ ئەبینێت

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚
💿: Echoes of the past
📆 2017


@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_کتێب

📚 کورتەیەک لە کتێب
ــــــــــــــــــــــــــــــ

بە باوەڕی کامۆ، بینینی دونیا وەک خۆی، بێ مکیاژی دین و ئایدۆلۆژیا و ئەخلاقی باڵادەست، مرۆڤ تووشی نائومێدییەکی گەورە دەکات، چونکە ئەم بینینە هەستکردنی مرۆڤ بە ناماقووڵی و دونیا بەهێزتر و قووڵتر دەکاتەوە،

مرۆڤیش ڕووبەڕووی پووچگەرایییەکی قووڵ و فراوان دەکاتەوە و دەزانێت لە دونیایەکدا دەژی، کە تێکەڵێکی گەورە لە پووچگەرایی و ناماقووڵییە، ئەمانەش شتگەلێکن، مرۆڤ نایەوێت ڕووبەڕوویان بێتەوە، نایەوێت بیانبینێت و ببن بە بەشێک لە ژیانی. بۆیە بەرهەمهێنانی وەهم، پیشەسازییەکی بەبرەوە و جۆرێکیشە لە ناچاری دەروونی و ڕۆحی، میکانیزمێکە بۆ هەڵاتن لە ڕووبەڕووبونەوەی ژیان لە ڕووتێتیی خۆیدا، ژیان بە هەموو ماقووڵ و ناماقووڵەکان و بە هەموو برین و نابرینەکانییەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە کتێبی: #دڵڕەقی_و_بێمانایی
نووسەر: #مەریوان_وریا_قانع
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

بەبێ تۆ؛
ناوم مغدیدە
تەمەن پەنجا و چوار ساڵە
سێزدە ساڵە ئاوارەی کەرکووکم
مامۆستای ماتماتیکم لە گوندی (قۆڕیتان)ی نزیک هەولێر
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە
دوو هەفتە جارێک ڕیشم دەتاشم
ڕقی دنیام لە عەترە.

لەگەڵ تۆ؛
ناوم دەبێتە (کامەران)
تەمەنم دەبێتە نۆزدە ساڵ
حەزدەکەم بچمە لای سەهۆڵەکە چاوەڕێی تۆ بکەم تێبپەڕیت
لە ڕێکخراوی NDP کاردەکەم و مانگانە پانزە گەڵا وەردەگرم

بەهاری داهاتوو بەتەمای گواستنەوەی تۆم و
بۆ مانگی هەنگووینی دەچینە ئەستەنبۆڵ
هەموو ڕۆژێک کە دەچمە دەرەوە
ڕیشم پاک پاک دەتراشم و
عەتری (سکۆخیپۆن) نەبێ لە خۆمی نادەم.

لەگەڵ تۆ: خەونەکانم دەبنە ڕاستەقینەیەک
لەگەڵ تۆ: پڕ دەبم لە شۆڕ و شەوق و شادی
لەگەڵ تۆ بەناوەڕاستی زەوق و چێژ و بەختەوەری و گۆرانییەکاندا تێپەڕ دەبم
لەگەڵ تۆ: عاشقترین عاشقم، کامەرانترین گەنجی دنیام

لەگەڵ تۆ ناویشم دەبێتە (کامەران)
بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەنم پەنجا و چوار ساڵە
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#فەرهاد_پیرباڵ
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەژیم!
تەنانەت ئەگەر باشترینەکانم لە دەست بدەم؛
چونکە ئەوە ژینە
کە باشترینەکانمان بۆ دروست دەکات.
بهێڵە هەر شتێک لە دەست دەڕوات بڕوات،
من ئەو شتەم دەوێت کە بە سکاڵا و پاڕانەوە پیس نەبووبێت.
تەنانەت ژیانیش!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#چێگڤارا
وەرگێڕ: #سامرەند
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بوێرن ڕاست و حەقیقی بن،
بوێرن ناحەز بن،
خۆتان هەر بەو شێوازەی کە هەن پیشان بدەن
ئەم سووراوە قیزەونەی دووڕوویی‌یە لە ڕوومەتی ڕۆحتان  بسڕنەوە و
بە ئاوێکی زۆر بیشۆن

#ڕۆمەن_ڕۆلان📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ ڕووشەممە
☀️ ۲۱ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

تیشکی چاوت کە لە بن هەوری ڕەشی مەقنەوە دابڕژێنی
کۆلکەزێڕینە، گوڵم! پردی ئەوینی مە لە پاش گریانە!

#ئەمین_گەردیگلانی

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#تفەنگ

تفەنگ؛ گەڵاکانی ئاشتی هەڵوەرین و تۆ هەر بە سەوزی مایتەوە.
تفەنگ؛ جوانی چۆکی دادا و تۆش هەر کەحێلێکی خۆشڕەوی.
تفەنگ؛ عیشق ددانەکانی کەوتن و تۆش هەر تۆڵازێکی خوێنگەرمی.
تفەنگ؛ چرا کوێرایی داهات و تۆش هەر چاوە شینەکانی یەمامەی.

میژووت ئەی تفەنگ؛
ڕەشترە لە گۆنای گوناهـ و ئایندەت تاڵترە لە ژەکی ژەهر.

#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ناتوانم بیر لە هیچ خۆشبەختییەکی مەزن بکەمەوە گەر من لەگەڵ تۆ نەبم، هەرچەند هەست دەکەم لەم جیهانەدا شوێنێکی شیاوی لێ نییە بۆ خۆشەویستیمان، بێگومان نە لەم گوندە و نە لە هیچ جێگەیەکی تر، لەبەر ئەوە بیر لە گۆڕێکی قووڵ و تەسک دەکەمەوە من و تۆ بە دەستەکانمان یەکتر لە ئامێز بگرین...

هەر لەوێدا من ڕوخسارم لە تۆدا بزر کەم تۆش لە مندا، ئیدی ئەو کات هیچ کەسێک ناتوانێت لێمان بنواڕێت..!

ــــــــــــــــــــــــــــ
#کافکا
#تاپوی_نووسراوە📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
هەموو ئەوەی دەمانەوێت لەم ژیانەدا:
دەستێک بێت دەستمان بگرێت و
دڵێک هەبێ لێمان تێبگات!
ــــــــــــــــــــ
#چارڵی_چاپلن
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لەناو کورددا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی
ـــــــــــــــــ
مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "گلەیی"
🎼بە دەنگی:
#لەیلا_فەریقی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

(گلەییم هەیە لێت
ئەم دڵەم چەند ئەژێت
گوناهێکی هەیەبێ لەوەی
دایم بۆت ئەسووتێت)۲

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

گلەییم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ ژێت
ئەترسم ئاهی من بتگرێت

گلەییم هەیە لێت
گەر نازم بکێشی
چی ئەبێ چی؟!
ئەزانی چاوم
تەنها تۆ ئەبینێت

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚
💿: Echoes of the past
📆 2017


@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک

📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ

من لەمڕۆوە ئاسوودەم.. من لە فیتنەی ئەو جاڵجاڵۆکانە تێدەگەم کە بە بیانووی پیاسەوە لە تەونەکەمان نزیک دەبنەوە... ئیدی تۆ مەچۆڕە دەرێ... تۆ هی خۆمی.. من ڕۆژانە مێشی جوانت بۆ ڕاو دەکەم.. پەپوولەی تازە باڵکردوو.
جۆرەها زیندەوەری بەلەزەت... قەت نامەوێ ماندوو بیت.. ئەی جوانترین زیندانی لەنێو بەندیخانەی عیشقی من..
دەمەوێت تا ماویت خزمەتت بکەم..
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
ژمارەی لاپەڕە: 44
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە
☀️ ۲۲ی  جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

چی لە دڵ کەم هەگبەی غەمە و
غەمی تۆشی لە ناو دایە
غەم هات و چوو، نازانم بۆ؟
غەمی تۆشی لێ دەرنایە

#یووسف_حەمە_ڕەشید

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

‍ من دەڵێم سەردارى ئێمه
چەته و مافيا و گەلفرۆشن!
دەڵێن نـا نـا، ئەوان ماندوون
بۆ نانى گەل تێدەکۆشن!
من دەڵێم لەبرى شەراب
ئەوان خوێنى گەل دەنۆشن!

لێم پەست دەبن کۆيله و دەربار
ئەوانەى دايمه له کۆشن!
ده تێبگەن هەتا ئێوه
مەڕن، کەڕن، کەلـلە بۆشن!
ئەوان چاکتر دەستيان ڕادێ
چاکتر ئەو گەله دەدۆشن!

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#ئومید_ئەحمەد
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

چەندە
بێدەنگیی تۆ؛
لەسەر جەستەم
هاوار دەکات.

بە قەت
مەراقی ڕۆژاوابوونی
هەینی
لە گیانی حەوتوودا...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #ئایدین_غولامحوسێینی
و. #پەخشان
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#وتەی_ناوداران

چون پێویستم بوو پێی
کە خۆشم بوێن و
خۆشیان بوێم
وامدەزانی کە عاشق بووم،
بە واتایەکی تر
خۆم دابوو لە گەوجــی!
ـــــــــــــــــــ

#ئالبێر_کامۆ
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔸
مەجنوون هەمیشە پیاو نییە!
هەندێک جار کچێکی تەنیایە
کە سەردەمانێک لەیلای کەسێک بووە...
ـــــــ
#بەهارە_باقری
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
Forwarded from اتچ بات
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #گۆرانی: "لێت ڕاهاتووم:
🎼به دەنگی #عادڵ_نادری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم

ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!

لێت ڕاهاتووم
وەک خەنجەر لە کالانی خۆی.
قەرەج لە ئاگردانی خۆی.
وەک کیژی لادێی کوردستان
لە کلچووک و کلدانی خۆی!

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم

ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!

لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕا هاتووم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هۆنەر: #عەبدوڵڵا_پەشێو
#تاپوی_نووسراوە 📚

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

پێش ئەوەی بمرم داوام لە خۆم کرد، دوا ئارەزووت لە ژیاندا چییە؟ بیڵێ تا بۆت جێبەجێ بکەم.
لە قووڵاییی ناخمەوە هاوارێک هەستا، ژیان ژیان بە خۆمم وت واز لەو داواکارییەت بێنە بۆ دواجار پێت دەڵێم: دوایین داواکاریت چییە؟

چونکە هەمیشە ئەوانەی حوکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا دەسەپێنن ئەو پرسیارەیان لێ دەکەن. ئەگەر داواکارییەکی ئاساییت هەیە، فەرموو داوای کە.
دیسان لە ناخێکی قووڵتر هاوارێکی بەرزتر، ژیان، ژیان...
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #کەری_تۆپیو
نووسەر: #عەزیز_نەسین
وەرگێڕان:#عەلی_حەمەدی_برایم
ژمارەی لاپەڕە:۷
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
2024/06/16 14:05:41
Back to Top
HTML Embed Code: