Telegram Group Search
💥لەنێوبردنی دارستانەكانی بانە بە بیانووی دروستكردنی شارۆچكەی پیشەسازی

ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەی پاژین لە بانە دەڵێت; سەدان دار لە دەروازەی شاری بانە بە بیانووی دروستكردنی شارۆچكەی پیشەسازی لەنێو براون.
پاژین دەڵێت: تەرخانكردن و پێدانی مۆڵەت بۆ لەنێوبردنی دارستان بۆ دروستكردنی كارگە و كارخانە، پرسێكی نایاساییە و داوا دەكەن سەرپێچیكاران سزا بدەن.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥نیوزلەند چەندین کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئێرانی سزادا

دەوڵەتی نیوزلەندا ڕایگەیاند کە ٢٨ کەس و ١٤ دامەزراوەی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی، بە تاوانی هاوکاری کردنی ڕووسیە بۆ هێرش بردنە سەر ئۆکرانیای خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە.
 
وینستۆن پیتێڕز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕایگەیاندووە کە کەس یان کەسان و دامەزراوە سزادراوەکان لە "ماشێنی سەربازی- پیشەسازی ڕووسیە لە دەستدرێژیی نایاسایی بۆ سەر ئۆکرانیا کە هێرش بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەیە" پشتیوانی دەکەن.

لە بەشێک لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی نیوزلەندا هاتووە کە سزا نوێیەکانی ئەم دەوڵەتە لە دژی کەسان و دامەزراوەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە هۆی گواستنەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووسیە و پشتگیریی ئەم وڵاتە لە شەڕی نایاسایی دژی ئۆکرانیا ئەنجام دراوە.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥چوار براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل داوای پێشگرتن بە ئێعدامەکان لە ئێراندا دەكەن

چوار براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و وێڕای مەحکوومکردنی لەسێدارەدانەکان لە ئێران داوایان کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەنگاری ڕێژیمی ئێران ببێتەوە کە لە لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن لە کۆمەڵگادا کەڵک وەردەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە کراوە کە بە شێوەی نێونجی ڕۆژانە لە ئێران کەسێک بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان یان پێشێلکاریی ئاینیی لە سێدارە دەدرێت.

ڕاگەیەندراوەكە لەلایەن شیرین عیبادی، جودی ویلیامز، تەوەکول کرمان و لیما گبووی واژۆ کراوە و داوا لە براوەکانی دیکەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل کراوە کە ئەوانیش واژۆی لەسەر بکەن.

واژۆکەران زیادیان کرد لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، خەڵک لە بزووتنەوەیەکدا بە ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی ڕێژیم ڕاپەڕین. دەیان هەزار کەس لەوانە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، هونەرمەندان، نووسەران، ڕۆژنامەنووسان و هەر کەسێک کە بوێری دژایەتیی ڕێژێمی هەبوو، دەسبەسەر و سەدان کەسیش کوژران.



🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣
@avatodaykurdi
💥ژنکوژی لە سایەی كۆماری ئیسلامیدا؛ کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی لە دێلوڕان

ژنێک بەناوی کوبرا دلاوەر لە دێلوڕان لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. هۆکاری کوژرانی ناوبراو بە "کێشەی خێزانی" نێو بردراوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کوبرا دلاوەر، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی "پەهلەی زەڕیناوا" سەر بە شاری دێلوڕان لەلایەن هاوژینەکەی لەو شارەدا کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، قوربانی بەهۆی بەرکەوتنی تەنی سەخت لە بەشی سەردا کوژراوە و بکوژ دوای کوشتنی ناوبراو هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستبەسەر نەكراوە.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥#مەهاباد

گڵکۆی شەهید کوبڕا شێخە
دایکی نیشتمان و یەكێك لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا





🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥هەڵەیەکی گەورەی خامنەیی هەموو شتزان!

خامنەیی خیانەتکار کە وەهمی ئەوەی هەیە کە وەلی فەقیهی موسوڵمانان دەریاك زانستە، لە پێشانگای کتێب لە تاران بە گێڕانەوەیەكی تەواو هەڵەی ڕۆمانی بەناوبانگی "نان و شەراب" هەڵەیەکی گەورەی کرد.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم کتێبە "وێنەیەکی جوانی لە ستەمی یۆنانیەکان لە بەرامبەر تورکەکانی عوسمانی دەخاتە ڕوو"، لە کاتێکدا کتێبەکە بەرهەمی سیلۆنە، نووسەرێکی بەناوبانگە كە پەیوەندی بە بارودۆخی ئیتالیا لە سەردەمی دەسەڵاتی فاشیستی مۆسۆلینیدا هەیە.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنی ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی خوسرەو بەشارەت لە گۆڕستانی گۆگتەپەی مەهاباد

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣، تەرمی خوسرەو بەشارات، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی لە سێدارەدراو، هێنرایەوە مەهاباد و لە گۆڕستانی گۆگتەپەی ئەم شارە بەخاک سپێردرا.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥هۆشداریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوكردنەوەی نامەیەکی کراوە ڕوو لە سیستەمی دادوەریی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدان و ئازادکردنی تۆماج ساڵحی، نووسیویەتی:

توماج ساڵحی، ڕاپەری ناڕازی، دوای ئەوەی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان لە خاكەلێوەی ئەمساڵدا تەنها بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی" و بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا کە ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران گرتووە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

دادگاییکردنەكەی ناوبراو بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە بووە و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سکاڵاکانی ناوبراویان لە ئەشکەنجەدان، لەوان تەزووی کارەبا و هەڕەشەی کوشتن و لێدان کە بووەتە هۆی شكانی ئێسکەکانی و چاوێکی تێکچووبوو، ڕەتکردەوە.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بەداخەوە لە سایەی كەمتەرخەمی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ گەنمی خەڵكی گوندی ڕەشیاوا لە ناوچەی سەرپێڵ زەهاو ئاگری گرت و چەندین هێكتار گەنمی سووتاند و زیانێكی زۆری بە جووتیاران گەیاند و ئاگرەكە بە هەوڵی خەڵك كوژێنرایەوە.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ئەم وێنانە، نموونەیەك لە دڕندەیی بەكرێگیراوانی خامنەییە كە بە بیانووی حیجابی زۆرەملێ هێرشیان كردووەتە سەر ژنێك لە ئیسفەهان، لێیانداوە و برینداریان كردووە.




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥دەرپێ

هۆنراوەی ڕەسووڵ سوڵتانی

بە بۆنەی سیاسەتی پەراوێزخستنی كەسایەتیی سیاسی و ئەدەبیی كورد

مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥كوژرانی سەرکردەیەکی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە

لقی سەربازیی گرووپی تیرۆریستی حەماس ڕایگەیاند کە "شەرحبیل ئەلسەید" ناسراو بە "ئەبوو عومەر"، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە، لە هێرشێكی ئیسرائیلدا كوژراوە..




🔹٥٧١ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
2024/05/17 21:01:49
Back to Top
HTML Embed Code: