Telegram Group Search
💥خەڵكی سنە یادی ئارمان بەنەفشیان لە چلەی ئەو لاوە فیداكارەدا بەرز ڕاگرت

خەڵکی شاری سنە بە ئامادەبوونیان لە سەر مەزاری ئارمان بەنەفشی ڕێزیان لە یادی ئەو لاوە گرت.

ناوبراو لە ٣١ی خاكەلێوە دوای ئەوەی ژیانی چوار کەسی لەنێو بیرێکی ئاودا ڕزگارکرد، گیانی لە دەست دا.

ئارمان بەنەفشی، دوای بیستنی هاواری دراوسێ باخەکەی، دەچێتە نێو باخەکەیانەوە بۆ یارمەتیدانیان و ژیانی چوار کەسی کە گاز لێیدابوون ڕزگار كرد و دواجار لەنێو چاڵەكەدا خۆی گیانی لەدەستدا.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی چابەهار بەهۆی پچڕانی کارەباوە

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتیانی دانیشتووی چەند ناوچەیەکی شاری چابەهار لە بەردەم بینای ئیدارەی کارەبای شاری چابەهار گردبوونەوە و داوای چارەسەرکردنی ئەم دۆخەیان کرد.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان هیچ بەرپرسێک ئامادە نەبووە وەڵامی ئەو هاووڵاتییە ناڕازییانە بداتەوە.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ورمێ
مانگرتنی شۆفێرانی کارگەی چیمەنتۆ

شۆفێرانی کارگەی چیمەنتۆی
ورمێ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کەمیی حەقدەستی گواستنەوەی بارهەڵگرەکان، مانیان گرت و ئامادە نەبوون چیمەنتۆ بار بكەن.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنێك لە ڕەنج و نەهامەتیی ژیانی سەختی كۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

كۆڵبەران بۆ بەردەوام بوون لە ژیان و لە پێناو پەیدا كردنی ناندا ناچارن ئەو ڕێگا سەختانە ببڕن كە سەرەڕای ڕێگای سەخت و پڕ لە هەوراز و نشێو، بەردەوام دەبنە ئامانجی تەقەی بەكرێگیراوانی خامنەیی و بریندار دەبن و گیان لە دەست دەدەن.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥💎خوێندکارانی "زانکۆی ڕۆژاوا" لە ڕۆژاوای کوردستان، ڕۆباتێکیان کە بە دەستووری دەنگی قسە دەکات، بەرهەم هێناوە.

- خەڵکی کوێیت؟
+ من خەڵکی کوردستانم.
- بنچەی تۆ چییە؟
+ بنچەی من کوردە.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کۆبوونەوەی ڕاستڕەوانی ڕەخنەگری ئیسلام لە شاری مانهایم و چەند کەسێکی بریندار کردووە. لە نێو بریندارەکاندا ناوی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی دژ بە ئیسلام دەبینرێت. ئاژانسی ڕۆیتەرز نووسیویەتی پۆلیس تەقەی لەم کەسە کردووە کە لە وێنەکاندا "سمێڵێکی هەیە"، برینداری کردووە و دەستگیری کردووە.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر فەرماندەی قودسی سپا و وەزیری بەرگری و جێگری وەزیری بەرگریی ئێراندا سەپاند

یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر شەش کەس و سێ دامودەزگادا بەهۆی بەشداریکردنیان لە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران یان ڕۆڵیان لە گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکراینیادا سەپاندووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران و ئەفشین خەواجەفەرد جێگری وەزیری بەرگری و بەرپرسی ڕێکخراوی پیشەسازییە ئاسمانییەکانی وەزارەتی بەرگری سزا دراون.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هەتاو ئەکرەمی، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخواز

ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی تیکاب لە گوندی "ئینگیجە"ی سەر بە شاری بۆکان لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵی دایک و بابی دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەکرەمی، نزیک بە بیست کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایک و باوکی هەتاو ئەکرەمی و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.

هەروەها، هێزەکانی سوپای
پاسداران دوای دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، ماڵی دایک و باوکیان بەتەواوی پشکنیوە.

هەتاو ئەکرەمی، ئامۆزای مێهران ئەکرەمییە كە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن
ژیان ئازادی" لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و لەژێر ئەشکەنجەی بەكرێگیراواندا گیانی لە دەست دا.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥مەهاباد؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی زارا نەبی‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، زارا نەبی‌زادە، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری مەهاباد، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی زارا نەبی‌زادە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوەی لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە بەو بنەماڵە خۆ دەبوێرن.

زارا نەبی‌زادە پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" و لە کاتێکدا کە دووگیان بوو لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.





🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥یادی ٣٢ ساڵەی لەدایکبوونی عیرفان خەزایی یەکێک لە شەهیدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕیی ژن ژیان ئازادی

ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەیکوشتبا ئەمڕۆ تەمەنی ٣٢ ساڵ بوو.

بە بۆنەی ٣٢ ساڵەی لەدایک بوونی، براکەی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی؛ ڕۆژی لەدایک بوونت لە ئاسماندا پیرۆز بێت.




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ئەلعەرەبیە: لە هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن ٣١ ئەندامی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵا کوژران

ئەلعەرەبیە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە کاتی هێرشی ئاسمانیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان بۆ سەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن، ٣١ ئەندامی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان کوژراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە، ئەندامە کوژراوەکانی سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنان لەو شارەزایانە بوون کە لەم ماوەیەی دواییدا دەستیان لە هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپی حوسییەکان هەبووە.

تا ئێستا سوپای پاسداران لە بەردەم ئەم هێرشە کوشندەیەی ئەمریکا و بەریتانیا بێدەنگ بووە و هیچ هەڵوێستێکی نەبووە




🔹٥٨٥ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،
١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ڕۆژتان باش

سروشتی جوانی خەسرەو خان، دەڤەری خوڕخوڕە




🔹٥٨٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥١٢ی جۆزەردان، ئێعدامی ٥٩ لاوی مەهاباد بە دەستی ڕێژیمی ئێران

▪️ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی هەر ساڵێک وەبیرهێنەرەوەی جەنایەتێکی دیکەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستاندایه.

▪️لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی‌دا ڕێژیمی دڕندەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چاوترسێنکردنی خەڵکی خەباتکاری کوردستان، بە تایبەتی لاوانی شۆڕشگێڕ، بۆ تۆڵەئەستاندنەوە لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، لەوپەڕی دڕندەییدا ٥٩ لاوی کوردیان لە شاری مەهاباد ئێعدام کرد.




🔹٥٨٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥گلەیی و گازندەی هاووڵاتییەكی خەڵكی دیواندەرە لە نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی گەندەڵ




🔹٥٨٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ماوەی چەند ڕۆژێكە ئاوی بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری ئیلام وشك بووە و بەرپرسانیش هەوڵیان نەداوە كێشەكانیان چارەسەر بكەن




🔹٥٨٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥#بۆکان

سووتاندنی بەنێری ئیبراهیم ڕەئیسی قاتڵ و جەنایەتکار




🔹٥٨٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئەفسانە شاهی بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، ئەفسانە شاهی، شاخەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی هێرشی چەکداریی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ بەڵگەی دادوەری و بە شێوەیەکی دڕندانە چوونەتە ماڵی بنەماڵەی ئەفسانە شاهی و چەکیان بە ڕووی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە و میوانەکانیان ڕاگرتووە.

ئەفسانە شاهی، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر تەندروستی، ئەوتۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و دۆخی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.




🔹٥٨٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ شەممە،
١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
2024/06/01 09:05:09
Back to Top
HTML Embed Code: