Telegram Group Search
💥موسلێح جەعفەری ڕەمشتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا و بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

▪️ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، موسلێح جەعفەری ڕەمشتی، برای بەندکراوی سیاسیی پێشوو موسلێم (هەڵۆ) جەعفەری ڕەمشتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

▪️بە وتەی سەرچاوەیەەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە یەک کاتژمێر دوای گەیشتنەوە بۆ سنە، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی ئەم
شارە كرا.
▪️موسلێح جەعفەری ڕەمشتی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە بەندیخانەی ئێڤین، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە و سییەکانی و پشتی تووشی کێشە بوونە.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥هەڵواسینی بەنێری تووماج ساڵحی لە شەقامی مودەرسی تاران بە مەبەستی پشیوانی كردن لەو هونەرمەندە سەبارەت بە دەركردنی حوكمی ئیعدام لە لایەن دەزگای بە ناو دادوەریی ڕێژیمی خامنەیی.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمەكەیان بۆ زیندانی نەغەدە گوازرانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلیرەزا محەممەدی ئەرشەد کوڕی ئیبراهیم، ​​ئیسماعیل تەجلە کوڕی محەممەد، هیوا مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا، ئارام خالیدی کوڕی جەلال، محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کوڕی عەزیز، و ئیحسان گولابی کوڕی خالید" خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێ كردنی حوکمی زیندانییەكەیان بۆ زیندانی نەغەدە گواسترانەوە..




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا: تووماج نوێنەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و خراپەی کۆماری ئیسلامی دەکات

بێرد شێرمەن، ئەندامی دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەژماری بەکارهێنەری خۆیدا سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی هونەرمەند و زیندانیی سیاسی نووسیویەتی؛

ڕێژیمی ئێران ژمارەیەكی زۆر لە ناڕازییان كە لە دوای کوشتنی مەهسا (ژینا) ئەمینی بۆ ژن و ژیان و ئازادی شۆڕشیان كرد، كوشت.

ئێستا ڕێژیم بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین سزای لە سێدارەدانی بەسەر تووماج ساڵحی سەپاندووە؛ بەڵام ئەوەی تووماج نوێنەرایەتیی دەکات، شەڕی خراپەکاری و گەندەڵیی دەسەڵاتە، هەرگیز نامرێت.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥گیانی ئەو ئازادیخوازانە لە مەترسیی لە سێدارەدان دایە

#ڕەزا ڕەسایی
#عەباس دریس
#تووماج ساڵحی
#موجاهید كوركور




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی چەكدارانی حکومەتی خامنەیی لە سنووری "تەتە"ی هەورامان

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٣ سێ کۆڵبەر بە تەقەی چەكدارانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوون.

بە گوتەی كوردپا ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ژنکوژی؛ ڕاپۆرتێک لە سەر کوژرانی ژنێکی لاو لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە ئورمیە

▪️
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، نزیک کاتژمێر ٧ی بەیانیی ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ژنێکی لاو بە ناسنامەی سامێرە موختارپوور، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتووی ئورمیە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و تەرمەکەی لە نزیک ڕێگای مەهاباد دۆزرایەوە.

▪️سەرچاوە خۆجێییەکان پێشتر هەواڵی دیتنەوەی تەرمی ژنێکیان لە نێوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ و لە ١١ کیلۆمەتریی مەهاباد ڕاگەیاندبوو.

▪️بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سامێرە موختارپوور، دەرچووی بەشی یاسا و دایکی کچێکی بچووک بوو و بەردەوام لەگەڵ توندوتیژیی جەستەیی و زارەکی هاوسەرەکەی ڕووبەڕوو بووە.

▪️بکوژ بە نێوی بەهمەن مەیقانی، دوای دەستبەسەربوون وتوویەتی کە لە ڕەوتی مشتومڕێکدا، سەرەتا بە چەندین جار لێدان لە سەر و ملی قوربانی، بێهۆشی کردووە و دواتر بە ملپێچ خنکاندوویەتی.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥هێزەکانی ڕێژیم لە پیرانشار دەستیان بە سەر زیاتر لە ٣٠٠ ئەسپی کاسبکاراندا گرتووە و پێیان فرۆشتوونەتەوە

▪️ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕ هێزەکانی سپای پاسداران هاوکات لەگەڵ هێزەکانی سەر سنوور لە گوندی قەبری حوسێن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک و زیاتر لە ٣٠٠ ئەسپی کاسبکارانیان بە تاڵان بردووە.

▪️سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو هێزانە بەرەبەیانیی زوو و بەر لەوەی خەڵک لە خەو هەستن بە چەند ماشین و هێزێکی زۆرەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خەڵک و دەستیان بە سەر ئەسپەکاندا گرتووە.

▪️سەرچاوەیەکی ئاگادار وتوویەتی: '' پاش دەسبەسەرداگرتنی ئەسپەکان، خەڵکی گوند بە شۆفێری بارهەڵگرەکانیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بارکردنی ماڵی بەتاڵانچووان ئەوانیش لەو تاوانەدا بەشدارن و بەرپرسیار دەبن.''

▪️لە ئاکامدا هێزە داگیرکەرەکان چونكە نەیانتوانیوە ئەسپەکان بار بکەن بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە کە هەر یەک لە ئەسپەکان بە نرخی ١٧ میلیۆن تمەن بە خاوەنەکانی خۆیان دەفرۆشنەوە.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کۆبوونەوەی ئازادیخوازان لە هۆڵەندا بۆ مەحکوومکردنی حوکمی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

ئازادیخوازانی دانیشتووی هۆڵەندا لە لاهای لە بەردەم پەرلەمان گردبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و وێڕای مەحکوومکردنی حوکمی ئێعدام بۆ تووماج ساڵحی، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم حوکمە نامرۆڤانەیە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بوون.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥پەیامی ڕوونی ئازادیخوازان لە ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ حوكمی ئیعدامی تووماج ساڵحی: بۆ تووماج ساڵحی; بە هێزەوە دەگەڕێینەوە سەر شەقامەكان




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کاردانەوەی هەواڵنێرە جیهانییەکان و پشتیوانیی پەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەوروپایی لەسەر دەرچوونی حوکمی سێدارەی تووماج ساڵحی


▪️حوکمی سێداره بۆ هونەرمەندێکی خۆپیشاندەر لە هیچ شوێنێکی جیهاندا ڕووی نەداوە. ئێران تاکە وڵاتێکه کە هونەرمەندان بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی دەسەڵاتەکەی دەزانێت.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بڕیاری دژەژنی پارێزگای کرماشان؛ دامەزراندنی سکرتێری ژن قەدەغەیە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بڵاویان کردۆتەوە، پارێزگاری کرماشان لەم دواییانەدا لە بڕیارێکی دژەژنیدا دامەزراندنی سکرتێری ژنی قەدەغە کردووە.

باس لەوە دەکرێت کە ئەم بڕیارەی پارێزگاری کرماشان لە دوو حەوتەی داهاتوودا لە ڕێکخراوە حکومییەکان و ئیدارەکانی ئەم پارێزگایە جێبەجێ دەکرێت.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥جێگیرکردنی بەکرێگیراوانی سەپاندنی "حیجابی ئیجباری" لە زانکۆی تاران

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بە دەست گەیشتووە دەریدەخات کە ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕ، ژمارەیەکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سەپاندنی حیجابی ناچاری کۆماری ئیسلامی، لە شوێنی چوونە ژوورەوەی زانکۆی تاران جێگیر كراون.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥پارلەمانی ئورووپا بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی پەسند کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕ، نوێنەرانی پارلەمانی ئورووپا بە پەسەند كردنی بڕیارنامەیەك خوازیاری زیادکردنی هێزەکانی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا بۆ لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لەلایەن یەکێتیی ئورووپاوە بوو.

لەم بڕیارنامەیەدا کە بە ٣٥٧ دەنگی بەڵێ و ٢٠ دەنگی نەخێر و ٥٨ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا، هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیلیش مەحكووم كرا.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەی پەسەندکراوی خۆیاندا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئورووپا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خوازیاری فراوانکردنی گەمارۆکانی یەکێتیی ئورووپا لەدژی بەرنامەکانی چەکسازیی کۆماری ئیسلامی بوون.

لەم دیدارەدا هانا نۆمەن، پەرلەمانتاری ئەڵمانی بە جۆزێپ بورێلی ڕاگەیاندووە، پێویستە سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

هەروەها باس لە کردەوەی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی و هاوبەشی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی حوسییەكان لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا کراوە.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سونیا شەریفی یەکێک له دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" شاری ئاودانان، به بڵاوکردنەوەی چەند ستۆرییەك له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، پشتیوانیی خۆی له تووماج ساڵحی دەربڕی.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥بۆكان

خوشکی شۆڕشی شەهیدی ژینا، شەهریار محەممەدی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی برایەكەی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.

"شەهریار محەممەدی" لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری بۆكان لەلایەن هێزە سەرکوتكەرەكانەوە کوژرا.




🔹٥٤٩ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
2024/04/26 02:49:04
Back to Top
HTML Embed Code: