Telegram Group Search
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەوری ئەم دونیاش هەردەم ئەسوڕێ
‏دەوران دەورانـە زوو زووش ئـەگـۆڕێ

‏جارێ ڕوو لـەتـۆ جارێ پـشت لـەتـۆ
‏ڕایــەتــر کـەدێ زۆر بـێ بــەشـی تـۆ

‏ڕۆژێک دەست لەسنگ بۆ پیاوی دەغەڵ
‏لـەدەوریـا هاتـووچـۆ ئـەکـەن چـەقەڵ

‏ڕۆژێــک ڕۆژ ڕۆژی گـوورپـەیـەو ڕێـوی
‏حـەوشەو هەیوانیـان پـڕ لـەخوێـڕییـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏ئەگەر چاکەت کرد بەدووایـدا مەچـۆ
‏بۆ دۆستی گیانیت وەک شیرهەڵمەچۆ

‏ژیـان ئـەزمـوونـە باپـێـت هـەڵکـەوێ
‏لـەم کـەیـن و بـەیـنـە ئـەبـێ ڕێـکەوێ

‏کـێ وویستـی وابـوو لەڕێـت دوورکەوێ
‏دەست بەدوعـا بـۆی یاخوا سـەرکـەوێ

‏قەت بەدووای لەکەی هیچ کەس نەکەوی
‏بەهەق هەق بڵێ و سەر نەکەی نەوی

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
گـەمـژەیـەک پـارە گـەورە کـردبـێ
‏لەلای مـاستـاوچی مەگەر گەورەبێ

‏وەک هەڵەو هـەرزەو تازەپـیاکەوتـوو
‏هەڵسوکەت ئەکات بەس عەقڵ خەوتوو

‏هـیـچ فـامی نـیـیـەو یـەک لەدوونـاکـا
‏سـپـی لـێـڵ ڕەشا لـێـک جوودا نـاکـا

‏بـێ بـادە مـەستـە کوێـرەو کـەڕەو لـاڵ
‏پـێ لـەهـەق نـانـێ قـسەی زەهـرەتـاڵ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر ئەو ئازیزەی لەلات ئازیـزە
‏بـێگانـە نـابـێ و لـەدڵـدا ڕیـزە

‏کێ دیوویە ماسی بێ ئاو هەڵبکا
‏ئەی ئەبـێ بەهار لەگوڵ سڵ بکا

‏ئەو کەسەی کەوا لەدڵ جێگیـرە
‏گللەیی ئەکات چوون لای عەزیزە

‏دڵ وەک مـنـاڵە زۆر کەڕەت گـیرە
‏فـەقەت ووڕکی گرت ئەداتە زیـڕە

‏Adil Hama Ali

‏25/2/2024
‏بۆ یادگاری

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏چـاوێ بـگـێـڕە لـەم دەورو بــانـە
‏ئـەم ژیـنـە تـاڵـە و سـوێـرە بـزانـە

‏خەم و پـێکەنین هیچیان تاسەر نین
‏خەم بوونی نـەبـێ پێکەنین هیچ نین

‏جارێ تەماشاو سەیری خوار خۆتکـە
‏سەیـری زۆرەکەی بەشەکەی خۆتکـە

‏قــەت وامـەڕوانــە کـەپــەل بــڕاوی
‏ئـومـێد بـگـرە دڵ کـەجـێ نـەمــاوی


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏هەرگیز خێری کەم لەلات کەم نەوێ
‏لـە کیسەی خـاڵـی تـەنگـاتـە ئـەوێ

‏مرۆڤ عاقڵ بـوو خـۆی لاکەم ئـەوێ
‏کەم دێتە گوفتار دوو جار گوێ ئەگرێ

‏چوویتـە مـەجلـیـسێ کەم بڵێ بەڵـێ
‏کـەزووانت بـگری سـەر ڕەحەت ئەوێ

‏بـنـیـام کەژیـروو ڕێـز لەخۆی ئـەگـرێ
‏لـەهـەر کـەوتـنـێ دەرس وەرئـەگـرێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
منیش لەم دەشت و کەژ و دۆڵە بووم
‏لـەئـەم سـروشـتـە دڵ ڕفـێـنـە بـووم

‏دڵ سازی ئەکرد چاو گەش ئـەیـڕوانی
‏ئـەهـات بـەیـەکدا دیـمەنـی جـوانـی

‏ڕانـە مـەڕ دەرکەوت لەو پێ دەشتـەدا
‏جـلـیـوەی جـوانـی دای بـەو کـێـوەدا

‏شـنەی بایـەک هات کـزبـوو خۆرەتـاو
‏بـۆ گەرمایی گـیـان چایـەک هـاتە نـاو

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏‌ئاگاتان لەهەژاربێ

‏مـاندوو کەسێکـە شەو بـەخەبـەربـێ
‏سەر لەسەرینکـاو دوو دیدەی نەنـوێ

‏حەسرەتـی ڕۆژی لای شەوگـار دانـێ
‏بەدەست خەمەوە جۆشیش دامابـێ

‏خـەو نـەچێـتـە ناو چاوانی گـەشـی
‏شەکـەت ئـەوەیـە خەو نەدا بـەشـی

‏دوو چـاوی بـگـڕێ شەو تـابەیـان دێ
‏خـەیـاڵـی سەرشـێت لـەگەڵـی دابـێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏ئەوکاتەی وڵات ئەبێ بەوێرانە
‏عاقڵ ئەبێ بەشێت ودێوانە

‏پارویەنان ئەبێ بەسک بۆ جەژنانە
‏خەم وەک خۆرە ئەدا لەدڵ کەپڕژانە

‏پێشمەرگەیەک چۆک دائەدا بۆیەک عانە
‏دایکێ فرمێسکی نایەتەخوار لەبەرتانە

‏باوکێ جۆش داماوە لەبەردەم ژینێ کەژانە
‏سەرداری وڵات لێمان ئەبێ بەبێگانە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏ئـاگـاتـان لـەهـەژاربـێ
‏ئـەی ئـەوکـەسـەی مـێـژوو نووسی
‏شـەرمـەزاربـی گـەر هەقیقەت باش نـەنـووسـی

‏نـەڵـێـی ڕۆژگـارێ بـوو بـرسێـتـی بوو
‏بـەدەسـت زووحـاکی سـەرکـوورسـیـی

‏شـەمـەزاربـی گـەر نـەنووسی حـاشا لـەچـوارقـاچـی کـورسـی

‏ئـای نیشتمان دەسڕی سواڵت چین چین دانا
‏هیچ گوێت نەدا کێ نەزانەو کێیە دانا
‏ئەی ئەم ئێستا داد بۆکێ بـەرم لای کـام زانـا

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ
‏توخوا ئێمە برسیمانە
‏ئەم کوڕوزانەوەی تۆ بخەمەکام
‏دێڕە شیعری شەرمەزارم
‏لەکام پەڕەی مێژودا جێگەی بکەمەوە
‏ئەم وشانە بۆ ئەوەندە ئازار بەدڵ ئەگەیەنێ
‏بۆبڕستی شەوی سەردارێ ناشێوێنێ
‏نەوەک دیدە چاوی دڵیش ئەگرێنێ
‏من نیشتمان وەک سەرابێ ئەبینیم
‏قەت تونێتی و برسێتی من ناشکێنێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏چاوێ وێنەی بەرق نەگەڕێ بۆتۆ
‏یاخوا ئەو چاوە هەر زوو کوێر بێ تۆ

‏دڵێ وەک مەنجەڵ بۆت کەف و کوڵ نەکا
‏یاخوا ئەو دڵە خۆشی قەت نەکا

‏پێیەک بەرەو ڕووی تۆ هەنگاو نەنێ
‏یاخوا ئەو پێیە هێزێکی نەبێ

‏دەستێك نووقاوبێ و بۆتۆ نەبەخشێ
‏یاخوا ئەو دەستە دەستگیری نەبێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگاتان لەهەژاربێ

‏چـاکەیـە بـکەو بیـدەرە دەم ئـاو
‏سەدساڵ تێپەڕێ دێتە ڕێت بەنـاو

‏مەپرسە لەوەی خۆی خەریک ئەکـا
‏لەدەست نووقاوی عومر کورتـەکـا

‏چرووک بـی و ڕەزیـل زەرە بـۆ دیـن
‏سەلامەت نـابێ بـاخی بێ پـەژیـن

‏سەربەرز کەسێکە کەزۆر ئەبەخشێ
‏وەک گوڵ لەدڵدا بێ حەد ئەنەخشێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئاگات لەهەژاربێ

‏لەنیگای قوڵیان بنواڕن

‏لەڕۆحی شەکەتیان تێبگەن

‏دەست ئاوەڵاکەن بزانن

‏هەگبەی ئەوانە زۆربەتاڵە

‏دڵیان پڕە لەناسۆری

‏لەئێشو دەردەسەری

‏ژینی ئەوان زۆر دژوارە

‏یەک جار نییەو هەزاربارە

‏وەرن ببین بەبزەی لێو

‏پەپولە ئاسا میهرەبان

‏بەسۆزی دڵی بریان

‏دوریانخەین لەئێش وژان

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئـاگـاتـان لـەهـەژاربـێ

‏تـۆ چـوزانـی سـکـی بـرسـی واتـای چـیـیـە
‏خـەوزڕوای ژوورێـکـی تــار مـانـای چـیـیـە

‏تـۆ چــوزانـی خــۆڕاگـری لای تـۆ چـیــیـە
‏هـەر ئـەزانـی سفرەیـەکـی خـاڵـی چـیـیـە

‏تـۆ چـوزانی ئـاهـێـکـی سارد ئێـشی چیـیـە
‏نەتبیستووە نەتبینیـووە فرمێـسکی نـاچاری چییە

‏تـۆ چـوزانی ڕەنگی زەردم بۆبەهارێکی نیـیـە
‏ئاشی نەزان کەی ئەزانێ بۆچی باراشی نیـیـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فێربووم خۆ تەمەن وەک بەرق ئـەڕوا
‏پیـاو کۆیـلە نەبێ بۆ کەمێـک حەڵـوا

‏فێربووم ئەم دەورە دەوری جاسوسـە
‏دەوری ماستاوچی و خەڵكی دەم لووسە

‏فـێربـووم فێـرببـم سەر نـەکەم نـەوی
‏نـەچمـە بەر درگای زۆر کەسی خوێـڕی

‏فێربووم هەمووشت مانای خۆی هەیـە
‏ئـەم ژیـنـە تـاڵـی و سـوێـری زۆر هەیـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏تـۆچـوزانـی هەمـوو ڕۆژێ سەد جار ئـەمـرم
‏ڕۆح دەرنـاچـێ سەبـری ڕۆح پڕوکێـن ئەگـرم

‏تـۆ چوزانی شکانی دڵ قرچەی چەنێ بەئازارە
‏شکـۆ شکان چەنـدێ سەختـە چـەن بـەژانـە

‏تۆ چوزانی لەئاسمانەوە ئەڕوانی خەبەر چییە
‏حاڵی دەردەداری من کەئەبینی چیم لەچییە

‏تـۆ چوزانی ژیـنی تفت وتاڵ و بارگرانی چییـە
‏ئێستـا زانیـم کەتۆ تێری ئاگات لەبرسی نییـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەی ناڕۆشبیر
‏هەی هەتە لەتۆ
‏هەی بەلاش خۆری
‏مێزی گفتگۆ
‏گەر دونیا دیدەی
‏ڕۆشن فکرەکەی
‏کۆیلەیی بەسکە
‏پێ لەو پێت دانێ
‏لەلای ماستاخۆر
‏کەم ماستاو دانێ
‏گەر بەگوێم بکەی
‏ئاشت ئەگەڕێ
‏لای ساحێب باراش
‏هیچی دیت ناوێ

‏Adil Hama Ali
‏3/4/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کات هات و چوو تەمەنیش چوو
‏نیگەرانی سبەی ئەبی کەنایە زوو

‏بوو بەدوێنێ سەد سبەینێ وائاوابوو
‏بوو بەمێژوو بەپووشی دەم باوە چوو

‏چیم لێ ئەکەی ئەی نەفسی ئامارەسوو
‏نیگەرانم کەوا عومرم چۆن لەپـڕ چوو

‏واسەرەی مەرگم نزیکە چیم چێنا چوو
‏لەلێواری گۆڕ نزیکم تەمەن ڕۆیی بەفەنا چوو

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
ئێرە بێ تۆ
لەباخێکی بێ گوڵ ئەچێ
کەبولبول نایەتە میوانی
لەماڵێکی زۆر چۆڵ ئەچێ
کەنەیماوە ئەبەد جوانی
لەدڵێکی پڕ ئاه ئەچێ
کەنایهەژێنی یەک شادی
لەشەوێکی بێدەنگی کپ ئەچێ
هیچ خەیاڵێ ڕایناژەنێ
دەسا وەرە حزورت بێ
تادڵ شادبێ لێو پێکەنێ
ڕۆح تاسقی لەتۆ بشكێ
2024/04/27 14:53:25
Back to Top
HTML Embed Code: