ئەحكامی جەژن .pdf
1 MB
ئەحکامەکانی جەژن
نوسینی : محمد عبدالحمید

"موسڵمان تەنها دوو جەژنی هەیە ( جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان)، جگە لەم دوو دانە موسڵمان پەیوەندی بە هیچ جەژن و بۆنەیەکی تر نییە و دروست نییە بەژداری جەژنی کافران بکرێت، جەژنی موسڵمان ئەحکامی تایبەتی خۆی هەیە، ئەم نامیلکە بچوکەی بەردەستت بە کورتی و بە پوختی لە هەندێک لە ئەحکامەکانی جەژن دەدوێت
"

ناوەڕۆکی کتێبەکە گشتی باسی جەژنە بە پوختی چی بکرێت و چی نەکرێت سەبارەت بە ڕۆژی جەژن، خوێنەر بن إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه سوودی ئەبێت
چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟
بەداخەوە كاتێك مردویەكمان ئەمرێ‌ تا ماوەی چەن مانگێك یادی ئەكەینەوە، بەڵام هەر كە ڕەمەزان كۆتایی هات نویژەكانی بەیانیانمان ئەكەینە قوربانی خەوی بەیانی و نیوەڕۆیش ئەكەینە قوربانی نانی جەژن، و هەر لە گەڵ بەرەڵا بوونی جنۆكە و شەیتانەكان زۆرێكمان جڵەوی ئارەزوو و شەهوەتەكانی خۆیان بەرەڵا دەكەن، چاوەكان بۆ تەماشا كردنی حەرام و گوێیەكان بۆ بیستنی حەرام، و قاچەكانیش لەڕەمەزاندا لەڕێگای بەرەو مزگەوت چوون ماندو ئەبوون، كەچی لەپاش ڕەمەزان بۆ تاوانكاری و بەدوای عەیبەی خەڵكی گەڕان دەبێتە پیشەی زۆرێكمان !!! وە بە چەند ڕۆژێكی كەم قورئان لەیاد ئەكەین !!!
كچانیش هەر لەیەكەم ڕۆژی جەژنەوە دەگەڕێنەوە سەر مكیاج كردن و جل و بەرگ و پۆشاكی مۆدەی تەسك و نیوە ڕووتی ناشەرعی !!! هەروەها گەڕانەوە بۆ سەر ڕێگای گوێگرتن لە گۆرانی و تەماشاكردنی زنجیرە تەلەفزیۆنیەكان !!! گەڕانەوە بۆ سەر تەلیفۆن كردن و عەشقبازی و دەمەتەقێی ناشەرعی !!! بە هەمان شێوە كوڕانیش، ئەمە جگە لە گەڕان بە دوای عەیبەی خەڵكی و ڕوشاندنی سومعەتیان !!! بە ڕاستی مردنمان باشترە لەم حاڵە كە بەم شێوەیە ماڵئاوایی لەم مانگە پیرۆزە بكەین، برا و خوشكی ڕۆژوەوان ئەو خوایەی لە ڕەمەزان لێی ئەترسایت و ئاگای لە كردەوەكانت هەبوو هەمان ئەو خوایە لە مانگەكانی تریش ئاگای لە كارەكانتە، بۆیە تەنها پێت ئەڵێم نوێژی جەماعەت و ڕۆژوو گرتن پەیوەست نیە بە مانگی ڕەمەزانەوە، هەروەها گوێگرتن لەحەرام و تەماشا كردنی حەرام لە هەموو مانگەكان و لەهەموو كاتێكدا هەر حەرامە، لەپاش ڕەمەزانیش دەرگای شەونوێژ و صەدەقە كردن و جۆرەكانی چاكە كردن داناخرێت، بۆیە وەك برایەك پێتان ئەڵێم با ڕەمەزانیش بەسەرچێ‌، تۆ هەر لەدڵی خۆتدا وای دانە دوانزە مانگەی ساڵ ڕەمەزانە و ڕۆژانی دوای ڕەمەزانیش هەر وەكو ڕەمەزان لێبكە و بە خواپەرستی بیڕازێنەوە، هەر بۆیە چۆن پلانێكمان داڕشت بۆ بەڕێ كردنی ڕەمەزان ئەتوانیت بەهەمان شێوە هەمان پلان دابڕێژی بۆ مانگەكانی تر، چونكە ساردبونەوە لە پەرستن لە پاش ڕەمەزان تاوانێكی گەورەیە و بەرەو ئاكامێكی خراپت ئەبات ئەویش ئەوەیە كە شكت هەبێ‌ لە دەسەڵاتی خوا لەپاش ڕەمەزان (نعوذ بالله) بگرە زۆرێكمان خۆشحاڵە بە ماڵئاوایی كردنی مانگی ڕەمەزان !! وەك بڵێ‌ی بارێكی قورسی لە كۆڵ بوبێتەوە !!! حەق وایە بە خۆماندا بچینەوە و لە خۆمان و لەو كەسانەی كە كەمتەرخەمیان كردوە بپرسین و بڵێین: ئایە خوای ڕەمەزان خوای مانگەكانی تریش نیە ؟! كەوا لە مانگەكانی تردا هێندە سست و كەم تەرخەمین ؟!! تۆ بڵێی كەسانێك هەبن وابیر بكەنەوە كە خوای ڕەمەزان باڵادەست و توندوتیژ بێ‌ بۆیە بە باشی دەیپەرستین ؟!!!! كەچی لەبەر ئەوەی خوای مانگەكانی تر كەم دەسەڵات !!! و بەبەزیی یە بەباشی نایپەرستین (نعوذ بالله).
بێگومان وازهێنان لە پەرستنەكان لە دوای ڕەمەزان هیچ كەمتر نیە لەو جۆرە بیركردنەوەی سەرەوە، با بەو شیوەیەش بیر نەكەنەوە خۆ هیچ نەبێ‌ كردەوەكانیان ئەو بیركردنەوەیەی سەرەوە ئەسەلمێنێ‌، چونكە هەموو مانگەكان هی یەك پەروەردگارن و یەك خاوەن و دروستكاریان هەیە، بۆیە پەرستنی ئەو یەك پەروەردگارە پێویستە بەیەك شێوە بێ‌ نەوەك لەڕەمەزان و شەوال نوێژ بكەین و لەمانگەكانی تر پشوو بە خۆمان بدەین !!!! بەواتایەكی تر لە هەموو مانگەكانی ساڵدا پەرستنی پەروەردگار واجبە لەسەر هەموومان بەبێ‌ گوێدانە ناوی مانگەكان و فەزڵ و گەورەییان. بۆیە كاتێك تەرخان بكە بۆ قورئان خوێندن و شەونوێژ و صەدەقەكردن و گەیاندنی صلەی ڕەحم و پاڕانەوە و مانەوە لەمزگەوت و فێركردی قورئان... هەموو كارێكی چاكە. بەكورتی لەدڵی خۆتدا ناوی مانگەكان بگۆڕە با ناوی هەموویان ببێ‌ بە ڕەمەزان و بە پەرستن بیانرازێنەوە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

ستافى وەڵامەکان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جەژنتان پڕ خۆشی و بەرەڪاتی ئیلاهی بێت🌺
نوێژ و ڕۆژوو و دوعای هەموولایەڪ قبوول بێت💐
لەوانەیە هندێ کات هەستی پێ نەکەین بەلام هەموو ڕۆژێک لە نێو ئەو نیعمەتەدا دەژین کە لە رابردوومان ئاواتەخواستی بووین ، هێواکەت با بەقەد رەحمی خودا گەورەبێت 🥹🤲🫶
مەسەلەن
دەم و ئێوارەیەک لە خزمەت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم
😢
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
tamny lawy
🌟 Sticker
مناڵەکانت سەرەتا لە حدیث و ئایەتەکانی #توحید_ئێمانەوە فێربکە پاشان تجوید خوێنەوەی قورئان

#بە_ئاسانی_کور_و_کچەکانتان_فێری_
#تەوحید_بکەن_بە_دووبارە_کردنەوەی_ئەم_
#پرسیارانە_لێیان"

#پرسیار ۱/لە کێ وە عەقیدە وەردەگرین؟
#وەڵام : لەقورئان و سوونەت

#پرسیار ۲/️ اللّٰه لەکوێیە ؟
#وەڵام :لە ئاسمان دا لەسەر عەرش

#پرسیار ۳/بەڵگەی قورئان چیە کە️ اللّٰه لەسەر عەرشە؟
#وەڵام :{الرحمن علی العرش ٲستوی)📓

#پرسیار ٤/مانای ٲستوی چیە؟
#وەڵام : بلند وو بەرز بوووەوە

#پرسیار ٥/بۆچی️ اللّٰه جن و مرۆڤ خەلق کردووە؟
#وەڵام : تاکو تەنها عیبادەتی️ اللّٰه ﷻ  بکەن و هیچ شیرکێکی بۆ دانەنێن

#پرسیار ٦/بەڵگەی قورئان هەیە کە️ اللّٰه تەنها بۆ عیبادەت مرۆڤ و جنی خەلق کردووە؟
#وەڵام :{ وما خلقت الجن و الانس الا لیعبدون}
"بەدلنایی ئێمەتەنها جن و مرۆڤ خەلق کردووە بۆ عیبادەت کردن"

#پرسیار ۷/ مانای یعبدون چیە؟
#وەڵام :واتە توحیدی "یەک خودا پەرستی " بکەن

#پرسیار ٨/ مانای لا الە الا️ اللّٰه چیە؟
#وەڵام :واتە هیچ کەسێک شایستەی پەرستنی بە حەق نیە ئیلا️ اللّٰه نەبێت

#پرسیار ۹/گەورەترین عیبادەت چییە؟
#وەڵام : التوحید" یەک خودا پەرستی"

#پرسیار ۱۰/ئەی گەورەترین تاوان چیە؟
#وەڵام :شیرک"

#پرسیار ۱۱/ توحید"یەک خودا پەرستی "چیە؟
#وەڵام :بە تاک دانانی️ اللّٰه لە عیبادات

#پرسیار ۱۲/ ئەی شیرک چیە؟
#وەڵام :عیبادە کردنی غەیری️ اللّٰه

#پرسیار ۱۳/ئەی بەشەکانی توحید"یەک خودا پەرستی" چەندن؟
#وەڵام :سێ بەشن"۳"

#پرسیار ۱٤/ ئەی ئەو بەشانە چی و چین؟
#وەڵام :الربوبیة"و الالوهیة" و الاسماء و الصفات"

#پرسیار ۱٥/ ئەی الربوبیة چیە؟
#وەڵام :واتە تاک کردنی️ اللّٰه لەکردەوەکانی وەک"خەلق کردن و رزق دان و هتد.."

#پرسیار ۱٦/ئەی الالوهیة چیە؟
#وەڵام :واتە تاک کردنی️ اللّٰه لە کردەوە عبادەتەکان وەک"دوعا و هاوار و سەر برینی ئاژەل و نوێژ و ڕۆژ و زەکات و حوکم و هتد.." هەمووی بەس بۆ️ اللّٰه ﷻ بێت.

#پرسیار ۱۷/ ئایا️ اللّٰه ٱسماء و صیفات{ناو سیفات}ی هەیە؟
#وەڵام : بەڵێ

#پرسیار ۱٨/ لە کێ وە ٱسماء و صیفاتی وەردەگرین؟
#وەڵام :لە قورئان و سوونەت

#پرسیار ۱۹/ ئایا صیفەتەکانی️ اللّٰه وەک هی ئێمە دەبێت؟
#وەڵام :نەخێر

#پرسیار ۲۰/ چ بەڵگەی قورئان هەیە کە صیفاتی وەک هی ئێمە نیە؟
#وەڵام :{لیس کمثلە شیء وهو السمیع العلیم}📓
#واتە" هیچ هاوشێوەیەکی نیە و هەر ئەو گوێ بیستەوە و بە زانایایە"

#پرسیار ۲۱/ قورئان قسەی کێیە؟
#وەڵام :️ اللّٰه تعالی

#پرسیار ۲۲/ قورئان وتەی اللەیە یان درووست کراو مەخلوقە ؟
#وەڵام : قورئان وتەی اللەیە ، مەخلوق درووست کراو نیە  .

#پرسیار ۲۳/ مانای بعث"Resrectted" چیە؟
#وەڵام : واتە زیندووبوونەوەی خەڵک لە دوای مردن .

#پرسیار ۲٤/بەڵگەی چیە ئەوانەی کوفریان کرد گەر بلێن زیندوو نابینەوە؟
#وەڵام :{زعم الذین كفروا ٱن لن یبعثوا}📓

#واتە" بەراستی ئەوانەی کوفریان کرد وایان دانابوو کە زیندوو نابنەوە"

#پرسیار ۲٥/بەڵگەی قورئان چیە کە ئێمە زیندوو دەبینەوە؟
#وەڵام :{قل بلی و ربی لتبعثن}
"بلێ بەڵێ و سوێند بە زاتی خوا هەمووتان زیندوو دەکرێنەوە"

#پرسیار ۲٦/ ڕوکنەکانی ئیسلام چەندن؟
#وەڵام پێنج(٥)

#پرسیار ۲۷/ ئەی ڕوکنەکانی ئیمان چەندن؟
#وەڵام :شەش[٦]

#پرسیار ۲٨/ ڕوکنەکانی احسان"چاکە"چەندن"؟
#وەڵام :یەک(۱)

#پرسیار ۲۹/ناسینی ئیسلام چۆنە؟
#وەڵام :واتە تەسلیم بوون بۆ️ اللّٰه بە یەک خودا پەرستنی و گوێ ڕایەلی بوون و خۆ بەریکردن لە تاوان کردن و"براء" لەهەموو شرکێک و هاوەڵانی" خەڵکی" موشریک .

#پرسیار ۳۰/ ئەی ناسینی ئیمان چۆنە؟
#وەڵام : بە بڕوا کردن بە️ اللّٰه و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پەیامبێرەکانی و ڕۆژیی دوایی "قیامەت" و القدر"قەزا وقەدەر"باش و خەراپەی بە ئیمان و بڕوا کردن لە دلەوە دواتر زمان دواتر کار پێ کردنی، گوێ رایەلی زیاد دەکات تاوانیش کەم دەکات .

#پرسیار ۳۱/بۆ کێ نوێژ دەکەین و ئاژەل سەر دەبڕین؟
#وەڵام :بۆ️ اللّٰه ی تاکو تەنیا کە هیچ شەریکێکی نیە

#پرسیار/دەکرێت نوێژ و ئاژەڵ سەر بڕین بۆ غەیری️ اللّٰه بکەین ؟
#وەڵام : نەخێر

#پرسیار 32/ حوکمی نوێژ و ئاژەڵ سەر بڕین بۆ غەیری️ اللّٰه چیە ؟
#وەڵام :"شیرکێکی گەورە"

#پرسیار 33/ ئایا دەکرێت حوکم بکرێت بە غەیری شەریعەتی️ اللّٰه لە یاسای عام #گەشتی وەڵات  ؟
#وەڵام :نەخێر، دروست نیە حوکم بە غەیری شەریعەت بکرێ لە یاسای #عام گەشتی وەڵات وە گەر کەسێک لە یاسای گەشتی تشریع عامی وەڵاتدا حوکم بە غەیری شەریعەت بکات لە جێگای ئەو حوکم بە یاسای تەتار یان ئەمریکی فەڕنسی  علمانی بکات  کافرە بەلکو گەورەترین شرکە لە میلەت دەرکراو گەر حەرام و حەڵاڵ بکات لە بری️ اللّٰه و شرکە بە قەولی️ اللّٰه تعالے{ولا یشرک فی حوکمە ٲحدا} 📓
#واتە"هیچ کەسێکیش لە حوکمەکەی بەشدار ناکات.
تێبینی بەداخەوە زۆربەی هەرەزۆری گەورەکان نازانن وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە.
عەبد ئەگەر تاوانێکی کرد ئەوە خاڵێکی ڕەش لەسەر دڵی دائەنرێت، ئەگەر تەوبەی کردن ئەسڕێتەوە ،. ئەگەر گەڕایەوە سەر تاوان خاڵێکی تر دائەنرێت ، هەتاوەکو دڵی یەک پارچە ئەبێتە ڕەشی….


چۆن نەگەڕێینەوە سەر تاوان ؟
1. بە بوونی علمی شەرعی
2. بوونی هاوڕێی باش
3. توند ڕەو نەبوون
4. بەردەوام بوون لەسەر عملی صالح ( کەم کەمی بەردەوام باشترە لە زۆری پچڕ پچڕ )
5. دەست گرتن بە خواوە
6. دورکەوتنەوە لەو شتانەی بەرەو تاوان ئەتبەن
7. دوعای بەردەوام
8. بەشداری کردن لە مەجلیسی خێر
9. گوێ گرتن لە وتار و محاضرە
10. خوێندنەوەی کتێب و نامیلکەکان


بەڕێز م. علی خان خوا بیپارێزێت
^^
حوڪمۍ ئەو ئافرەتەۍ ڪە پیاوەڪەۍ بەناوۍ خۆۍ بانگـ ئەڪات :-

لە ڪتێـبۍ | الدر المختار | ووتەیەڪۍ حەنەفیەڪان نەقڵ ڪراوە ڪە ئەڵێن : [ مەڪڕوهە بۆ ئافرەت بانگـۍ هاوسـەرەڪەۍ بڪات بەناوۍ خۆیەوە ] .

ٳبن عابدین ـیش لە | حاشـیةڪەدا | ئەڵێت :
" پێویسـتە هەندێڪ جۆر ووشە دەرببڕدرێن ڪە دەلالەت بڪات لەسـەر بە گـەورە دانان وەڪ: وتنۍ " یا سـیدۍ ــ ئەۍ گـەورەم " وە هاوشـێوەۍ ئەم جۆرە لەفزانە .
وە لە عوثمانۍ ڪوڕۍ عەطاء ـەوە ڕیوایەت ڪراوە , ئەویش لە باوڪیەوە ڪە وتوویەتۍ : خێزانۍ سەعیدۍ ڪوڕۍ موسـەییەب دەیفەرموو : وەڪ چۆن ئێوە قسـە لەگـەڵ سـەرڪردەڪانتان ئەڪەن , ئا ئێمەش بەو شـێوەیە قسـەمان لەگـەڵ هاوسـەرەڪانمان ئەڪرد... .

وە ٲم دەڕداء ڪاتێڪ حەدیثۍ لە هاوسـەرەڪەۍ ٲبو دەڕداء ـەوە ڕیوایەت ئەڪرد ( الله لێیان ڕازۍ بێت ) دەیوت : " حدثنۍ سـيدۍ " واتە : گـەورەم بۆۍ گـێڕامەوە....

نەوەوۍ ـش لە شـەرحۍ صەحیحۍ موسـلیم ـدا ئەڵێت : " هەرڪاتێڪ: حدثتنۍ ٲم دەڕداء هاتبێت , وتوویەتۍ : حدثنۍ سـيدۍ " یانۍ هاوسـەرەڪەۍ ٲبو دەڕداء , ڪە ئەمەش درووستیەتۍ ناونانۍ ( سـید )ـۍ تێدایە لەلایەن ئافرەتەوە بۆ پیاوەڪەۍ , وەڪو ڕێزگـرتنێڪ لێۍ .

وە هەروەها ئەم نموونەیەش لە قورئاندا هاتووە : ( وٲلفيا سـيدها لدۍ الباب ) یانۍ : هاوسـەرەڪەۍ...

فـ ڕەحمەتۍ الله لە ئافرەتانۍ سـەلەف...
گەورەترین گەڕانەوە بۆ لای خوا گەڕانەوەیە بە شەهیدی


یەکەم و کۆتا نوسینی
بانگخوازی غەززە عیسی مقداد
کەلەکاتی گەڕانەوە لەنوێژی بەیانی لەغەززە شەهیدکرا

تەنها ئەو پۆستەکراوە لە تویتەرەکەی 🔻
🌻 ڕابـــردوو باس نــاکرێـــت 🌻

وتراوە کە مسعود کوڕی محمد الهمذاني لە باشترینەکانی نێو خەڵك بووە ، وە زۆر لە خەڵکی خۆشدەبوو بە ووتنی: "ڕابردوو باس ناکرێ".
وە ووترا: لە خەوندا بینرا و پێی ووترا: الله تعالى چی لێ کردیت؟
ووتی: لەبەردەمیدا ڕایوەستاندم و پێی ووتم: ئەی مسعود! ڕابردوو باس ناکرێت ، بەڕێ بکەوە بەرەو بەهەشت.

📙تأريخ الإسلام  {327/42}
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مرۆڤ لەبەرامبەر ئەو ئیماندارانەدا خۆی زۆر لاواز دێتەپێش چاو!
دایکی حەمزەیە، حەمزەی کوڕی شەهید بووە و دەڵێت:
فیدای ئەقسا بی.
سەلام لە پێغەمبەر (علیە السلام) بکە.
پێی بڵێ دایکی ئارامگرە.

ئەو ئارامگرییەی ئەو دایکە هەر بە تەماشکردن ئاسانە، ئەگەرنا لەدەستدانی منداڵ زۆۆۆۆۆر سەختە.
ئەو وتانە لە دەروون و فیکرێکی زۆر ئیمانی قووڵەوە سەرچاوە دەگرن!
ئافره‌ت وه زانستی شه‌رحی

بشير الإبراهيمي دەڵێت :ئەگەر ئافرەت نەزان بوو ، پیاو ماندوەبێت وە منداڵەکان خراپ دەرەچن وە ئومەتیش تیادەچێت


الآثار: (٤٩-٥٠ /٤)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئیمام الآجري دەفەرمووێت:-

ينبغي لمن رزقه الله حسن الصوت بالقرآن، أن يعلم أن الله قد خصه بخير عظيم، فليعرف قدر ما خصه الله به، وليقرأ لله، لا للمخلوقين.

#واته: پێویستە لەسەر ئەو ڪەسەی الله تعالی دەنگێڪی خۆشی پێداوە لە قورئان خوێندنەوەدا، بزانێت ڪە الله تعالی تایبەتی ڪردووە بە چاڪەیەڪی گەورە، جا با قەدری ئەوە بزانێت ڪە الله تعالی تایبەتی ڪردووە پێی، وە با قوڕئان لەبەر الله تعالی بخوێنێت، نەك لەبەر دروستڪراوەڪانی الله ( مه‌به‌ست بۆ رییایی ).

[ أخلاق حملة القرآن ]
شانازی بە خۆتەوە بکە
چونکە تەنھا خۆت دەزانی چەند کەوتوی، چەند بریندار بووی.. بەڵام ھەستاویتەتەوە
تەنھا خۆت دەزانی کە چ شتانێکت تێپەڕاندووە و چیت بەسەرھاتووە بەڵام بەردەوام بووی...
تەنھا خۆت دەزانی
کە بەسەر چ شتانێکدا زاڵ بووی و بەرگەی چیت گرتووە
کە لە چ بارودۆخێکدا بووی و ئەزموونی چ ھەستێکت کردووە ..
تۆ بێ وێنەی.. وە ئەوە با ھەمیشە لە یادتدا بمێنێتەوە ...
♥️
2024/04/28 12:56:33
Back to Top
HTML Embed Code: