Telegram Group Search
ماڵ سووتاو ماڵی کەی بووە بـەمـاڵ
‏ئیش و کارەکەی سواڵ بێ یـاحەمـاڵ

‏وێــرانـە مـاڵـێ پــڕبـێ لــەدەم ڕاسـت
‏قەت شیری خاوی دەست نادا بۆ ماست

‏ئـێـمـە هـەربـەوە نــاومـان دەرچـووە
‏لـەبـیـرمـان ئـەچـێ چـیـمان لێ چووە

‏دەستمان لەبـنی گـشت شت دەرچـووە
‏لـەشـەرق و لـەغـەرب حەیاشمان چووە


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏ئێرە بێ تۆ

‏لەباخێکی بێ گوڵ ئەچێ
‏کەبولبول نایەتە میوانی

‏لەماڵێکی زۆر چۆڵ ئەچێ
‏کەنەیماوە ئەبەد جوانی

‏لەدڵێکی پڕ ئاه ئەچێ
‏کەنایهەژێنی یەک شادی

‏لەشەوێکی بێدەنگی کپ ئەچێ
‏خولیاو خەیاڵ ڕایناژەنێ

‏دەسا وەرە حزورت بێ
‏تادڵ شادبێ لێو پێکەنێ

‏ڕۆح تاسقی لەتۆ بشكێ
‏ئەم غوربەتەش لەنێو بچێ


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏کەسەر هۆشی بڵاوەی کرد
‏دوڕو مەرجان بێ بەهایە

‏ڕۆح کەنەقسی هات بەبەرا
‏سوکە لەلای دوو دیووی دونیا لای کایە

‏ڕۆژە کەی ڕۆشنە قوربان لای من شەوە
‏ئەی شەو بۆ وونە کوا ڕۆشانیی مانگە شەو

‏لەمابەین ئەم شەو و ڕۆژە ڕوم وەڕگێڕەمە کام لا
‏لەهەرچی لایەک ڕووئەکەم یەکێ ناڵێ سا
‏مەرحەبا


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەشێت بووم کەوتمە سەرشەقام
‏رەنگە ئاهی ئێستەشم لەوێ بێ

‏ئەشێ لەوێ وەبیرتان بێ
‏سووتانەکەم ڕەنگە بۆخەمی ئەمڕۆبێ

‏وەرەو بمگرە ئامێزێ بائاسوودەم لەوێ
‏بەدەم سۆزی لایەلایە خەوم لەوێ کۆتایی بێ

‏لەو ساتەوە دەستپێکی چیرۆکم بەجێ بێ
‏لەسەرەتا تاکۆتایی بابزەیەکم بالای تۆبێ

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بـۆ سەبـر عـومـرێ ڕاوێسـی کـەمـە
‏قـەناعەت هـەوێ خەم دائم کـەمـە

‏یەژن کەم و پوخت بۆ گیـان شیفـایـە
‏وورگـ گـەورەبــوو دەردی لــەدوایــە

‏قەت بەهەڵـپەی زۆر کار ناچێـتە سـەر
‏شەیتـان پـەلەی کرد قوڕی هاتـە سـەر

‏تـاتـیکـەکەم بێ دووختـەر بێ ئـیـشـە
‏کـێ زۆری پـرسـی بـەوخـوا بێ ئـیـشـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دایک
‏ئەو بونەوەرە زۆر شیرینەیە
‏کەژینی تاڵ شیرین ئەکا
‏بەهەر شوێنێکدا گوزەرەکا
‏بەدوای ئەودا خونچە بۆ گوڵ سەردەرئەکا

‏دایک بزەی لێوە خەندەی ڕۆحە
‏جەمسەری هەر دوو دونیایە
‏بەهەشتێکە خۆشییەکە لەژێر دوو پێکەی ئەودایە
‏تاقە مەخولقی دونیایە
‏کەهیچ کەس و هێزێ لەگەڵیدا
‏بۆی ناکرێ ئەبەد کایە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەم فرمێسکەئێشی دڵێکی زامدارە
‏کۆڵی قورسی ڕۆژانێکەکەزامی کۆنی تێزاوە

‏باری قورسی دڵێکی پڕلەئێش وزامە
‏لەسۆزی لانەوەی دایکێک زۆرخەمناکترە

‏لەلاڵانەوەی باوکێکی جەرگبڕ وێرانترە
‏لەخەمی قوڵی وڵاتێکی بێ کەس ئەچێ
‏لەتەنهایداجێماوە
‏کێ مەلی سەربڕاوی نەدیووە
‏لەتاوئێشی پەلەقاژە ئەکابەچوارلاوە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏دەستی شلم چی بنووسێ
‏بەم دیمەنە پێنووسەکەم پشتی شکا

‏دڵ لەژێرسینەدا کەرت وپەرت بوو پژا
‏ڕۆح وەک پەروانەلەتاوانا هاتەسەما

‏گیانمە لەرزێ وەک باڵدارێکی بێ پەنا
‏بەندی دڵم هێزی گیانم تۆمەکەوە دەستی نزمم بەرەو ئاسمان ئەکانزا

‏چاوی دڵم فرمێسکی هۆن هۆنی لێ ڕژا
‏قوربانتبم ئەی تاقە پشتو پەنا

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەم ماڵەدا لەئەم حەوشەو هەیوانەدا
لـەئـەم دەنـگ و سـەدایـەدا
خـەیـاڵ دێـت و ئـەچـێ لـەم نـاوەدا
ژیـنـی سـادەم چـەنـد خـۆشەوێ
هـۆگـرم پـێـی لەئـەم حـاڵە شـپـرزەدا
مـن تـاق و تـەنـهـا ئـەوم گـەرک
یـەکـە نـاسـم لـەم شـارە جـەنجـاڵـەدا
تـاقە دڵـێک وەک و ئـاشنـا کەئـاشنایـبم
تـاقـە ڕۆحـێ وەک پـەروانە لەدەوریـابـم
وەک شـەمعـی شەوان بـۆی ئەسووتـێـم لەگەڵیابم
ئـەوم هـەبێ ئـیـتـربـێ خەم ئەڵێم کەژیـاوم
مـن ژیـاوم بـەدیـداری ئەو لێـرە مـاوم

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژتان باش ڕۆژێ مووژدەبێ بۆتۆ
‏لەم دەرو دەشتـە گوڵ بـێـنێ بۆتۆ

‏ڕۆژێک بێ کەڕۆح لەشەقـەی بـاڵدا
‏ڕۆح لـەپەنـای دڵ لـەیـەک هەواردا

‏دەست و پـل بـگـرن لـەژێـر دەواردا
‏دەردە دڵ بـۆیەک لەگەڵ دوو چـادا

‏لەگەڵ نیگای قووڵ کە بۆیەک بـکرێ
‏ئـەویـنـی دوو دڵ لەیـەکـتـر بـدرێ

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەحەیا نەما حورمەت خۆی ئەمرێ
‏بێ حەیاو حورمەت ئیمان کـز ئـەبێ

‏حورمەت و حەیا وەک لاشە و ڕۆحـن
‏یەکیان کۆچ بکات وەک گوێزی پـوچن

‏کێ حەیای تـکـا دێـتـە خـوار بـەهـای
‏حـورمـەتـی ئـەشکێ کـز ئەبێ سەدای

‏حورمەت و حەیـا کێ بێ بەش بوو لێی
‏چی بکا و چی نەکا گوێ نـەدا بـەخـۆی

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شوێنک بۆت نەبوو بەمەنزڵگای ڕۆح
‏بۆی بەرپامەکە بـۆی مـەچۆ بـەڕۆح

‏مەچـۆ مەنـزڵێ بۆ جێی و مەکـانـێ
‏نـەزان دوو لـەجێـی زانـا شان دانـێ

‏چ دەورو خول خوات هەڵفڕێ بەبـاڵ
‏بایەقووش ئـەبـەد دەست ناداتە بـاڵ

‏لەخەرمانـی پـووچ دڵ خەفەت بـارە
‏هەرگیـز مـتمـانـەش نـاکـڕێ بـەپـارە

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏‌لـەدوای تـاریـکـی ڕۆژ هــەر دێــتــەوە
مـەڕ بـەقـەساب و گـورگ ئـەبـڕێـتـەوە

کـاری خـوای گـەورە حـیـکمـەتی تیـایـە
بـەس بـەنـی ئـــادەم نـاگـات لـەم کایــە

خوای گەورە هەندێ کار مەیـسـەرئـەکـا
جوجەکەی ناوهێلکە حوکمی مەل ئەکا

سەیرەو تـەعەجووب ئـەیـکـەن بـەهـەرا
هـەنـدێ دەست خـاڵـی بـوونــەتــە بــەڵا

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam

10/1/2023
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مرۆڤ لۆمە ناکرێ لەوەی هەژارە
‏لەسەر ڕووخساری کەوەک دەوارە

‏لۆمەش ناکرێ لـەشکـڵ و شێوەی
‏ناشیرن یاجوان وەک مانگ بێ شێوەی

‏فەقەت سەدلەسەد بێ شک و گومان
‏لـۆمـە زۆر ئـەکـرێ لـەهەڵـەی زووبان

‏لۆمەی تـرئەکرێ لەخولق و ئـەدەب
‏کەلێی بێ بەشبێ بەڕاست و بەچەپ

‏Adil Hama Ali
‏20/5/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەرامم بوو گوزەر بکەم لەباخا
‏ئیشتهام مرد سەرم هەڵگرت لەداخا

‏لەسەوزەڵان دڵم بەجارێ هەڵکەوت
‏نەکەوتمە ڕێی چیمەنێ سەوز بەڕێکەوت

‏بەو یادەوە خەون و خەیاڵم ژێرکەوت
‏هیواو خولیام نەچووە سەرو هەر داکەوت

‏بووم بەئەسیر نیگایەکی بەڕێکەوت
‏عومرم ڕۆیی لەدونیای هیچ چیم چنگ کەوت

‏Adil Ham Ali

20/5/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەناعەت بکە بەو بەشەی هەتە
‏پێچ و مێزەری ئەم دونیاش لەتـە

‏قـەیـنا پێـخـۆرت تـۆڵـەکەو نانـە
‏بێ فەڕ لەوکەسە لووت لەئاسمانە

‏کـێ بـوو بـەئـاغـا بـەشـان و شـەوکەت
‏هەر بەیەک پخـە هەردوو پێی هەڵکەوت

‏گـۆشتـی چۆلـەکـە تامی یـەک بـزنـە
‏هـەندێ بێگانەش چاکتر لەخزمە

‏Adil Hama Ali
‏20/5/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کوێستان بەمەعنا یەعنی فەسڵی گوڵ
‏بەواتای جوانی کەیفەخاتە دڵ

‏بەنەغمەی مەل و شڵپە شڵپی چەم
‏ڕۆح ئەلاوێنێ کۆچئـەکـا چی خەم

‏دەشت و دەر لەم سەر تائەوسەر سەوزە
‏نیقاشی جوانی داوە لەم دەورە

‏شنەی شەماڵی فێنک و دڵ گـیـر
‏بەیەک شان دانان گەنجیم هاتە بیر

‏Adil Hama Ali

‏21/5/2024

‏بۆ یادگاری

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەسا وەرە ڕووکە ڕووم
‏لەبەرچی ڕوو ناکەیتە ڕووم

‏ڕوو مەچەرخێنە لەڕووم
‏بەڕووی تۆ دڵشادە ڕووم

‏گەر ڕۆژێ پشتەکەیتە ڕووم
‏ئیدی قەت خۆش نابێ ڕووم

‏وەرە ئەی دڵشادی ڕووم
‏بۆچ دوور ئەگری تۆ لەڕووم

‏گەر نیگای قووڵ کەیتە ڕووم
‏خۆشبەختەبم تائەبەد خۆشەبێ ڕووم

‏Adil Hama Ali

‏21/5/2024

‏بۆیادگاری

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئـەگـەردڵ ڕەقـی ئـاوابـێ
‏شـەرتـەلای ئـەویـن لانـەدەم

‏وەک بـاڵـدارێـکـی نـاو قـەفـەس
‏شـەرتـە هـەوڵـی فـڕیـن نـەدەم

‏ئـەگـەر غـەرقـی نـاوی تـۆ بـووم
‏شـەرتـە نـاوی تـۆ قـەت نـەبـەم

‏لـەبـێ مـروەتـیـت سـەد ئـەسـەف
‏شـەرتـە بـڕۆم قـەت لانـەدەم

‏ڕێـگـەی هـات و نـەهـات بـگـرم
‏هـەرگـیـز ئـاوڕ بـۆ ڕابردوو نـەدەم

‏ئـەوەپـەنـدە بـاش بـگـرمـە گـوێـچـکـەم
‏درگـای دڵـم بـۆ کـەسی وەک تـۆ لانـەدەم

Adil Hama Ali
21/5/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
ڕیشوێنی هەندێ لەبەشەر وایە
عومرێ لەگەڵتە تێک نادا کـایـە

بەوکەسە ئەڵێن دۆستی ڕۆژ و شەو
قەت هەڵەو پەڵەت ناکا شەن و کەو

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
2024/05/23 09:59:37
Back to Top
HTML Embed Code: