tg-me.com/tweshuiqyamat/35906
Last Update:
📿 پێشبڕكێی زیكر و سوننەتەكانی ڕۆژانە 📿
دەستپێکی ساڵی تازە بە پڕۆژەیەکی جیاواز لەگەڵ ئێمە بەسەر ببە☺️
لە ژێر ناونیشانی:-
📿ژیان لەگەڵ خوا📿
پڕۆژەی توێشووی قیامەت پێشبڕکێی خوێندنی زیکرەکانی ڕۆژانە بۆ قۆناغی سێزدەیەم ڕادەگەیەنێتەوە.
✔️ پێشبڕكێیەكەمان بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێت بە جۆرێك ڕۆژانە لەگەڵ ئێمە (١٠) زيكر دەخوێنیت.
پاشان بە سیستەمێکی داخراو ڕێژەی پابەند بوون بە خوێندنی زیکرەکان بۆ هەر كەسێك بە جیا هەژمار دەکرێت.
📝بۆ ئەم قۆناغە (35) خەڵات بۆ یەكەمەكان ئامادەکراوە کە پێکدێن لە:-
🕋 دوو خەڵاتی گەشتی عومڕە (ئاسمانی و وشکانی).
🎁 سی و سێ خەڵاتی دیكەی شایستە.
😊لە بیرتان نەچێت ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕاهێنانی تاکی مسوڵمانە لەسەر خوێندنی بەردەوامی زیکرەكانی ڕۆژانە و ئەنجامدانی سوننەتەكانی سەروەرمان ﷺ.
🛑تێبینی:-
1- ناونووسین سنوردارە، لە بەرواری (2024/1/1) دووشەممە لەگەڵ بانگی نوێژی بەیانی پڕۆژەکە دەست پێ دەکات.
2- پێش دەستپێکردنی پڕۆژە زانیاری تەواو لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکە بەبەشداربووان دەدرێ.
3- بۆ ناوتۆمارکردن لە تێلێگرام نامه بۆ ئەم لینکەی خوارەوە بنێرە و تەنها ئەم دوو زانیارییە بنێرە: (ناوی سیانی و شوێنی نیشتەجێبوون)، دواتر چاوەڕێ بكە وەڵام دەدرێیتەوە و كۆدی تایبەتی بەشداریكردنت پێ دەدرێ، لەوانەیە ٢ بۆ ٣
ڕۆژ کاتی بوێ تا وەڵام دەدرێیتەوە، بەڵام بێخەمبە کە وەڵام دەدرێیتەوە.
(تکایە تەنها نامە بۆ یەکێکیان بنێرە:
لینکی تێلێگرام👇
https://www.tg-me.com/tweshu
BY 🌻توێشووی قیامەت🌻
Share with your friend now:
tg-me.com/tweshuiqyamat/35906