پێدیکۆڕ

: تووتنی خۆش و ئاغای کەر! بۆ ناکڕێ بابم؟ لە ماڵی بابیشی ئاوای بۆ دەگوزەرا. ئەو مانگە ئەوە چوار کراس.
بە خودای هەر دەیبینم بێزم لێی هەڵدەستێ. ئەو دەست و پەلەی دەڵێی چنگە پشیلەیە. وەرە تێمهەڵدە، ئەو ساڵ فێر بووە نینۆکی لاقیشی درێژ دەکاتەوە. دنیا بۆ کاول نابێ؟ هەموو مانگێ سێسەد، چوارسەد هەزار هەر لە نینۆکی دەست و لاقی دەدا. ئەدا و بەزمی دیکەشی لەوێ ڕاوەستابێ...

: دایە ئەوە چییە، لەگەڵ کێتە؟
:هیچ، بۆخۆم دەزانم. خودا غەزەب لەوە گرێ ئەوەی بە وڵات داهێنا.
: کامە؟ باسی کێ دەکەی؟
:هەیهوو هەیهوو بۆ من چەند بووکم هەیە؟
: تۆ بووکت نییە دایە گیان.
: چۆنم نییە، شا ئەو قسە قۆڕە.
: دایە گیان خۆ تۆ کوڕت نییە، ئێمە چوار خوشکین.
: زمانت شکێ یا خودا، کچێ دەمت لێک نێ.
: باشە دایە گیان. دە قەیناکە براژنیشمان گوناحە.
:گوناحی چی، هەتیوە ماڵوێرانەکەم گوناحە. بزانە چۆنی تەڵاق‌بەقوون دەکەم.

دەیبەمە سەر جێگاکەی و دەرمانەکانی بە زۆری دەرخوارد دەدەم.
خەریکم گڵۆپە دەکووژێنمە، دەنگی هەڵدێنێ و دەڵێ: دەرمانەکانم نادەیەی؟
:خواردت دایە گیان.
:کچێ چم خوارد؟ هەڵدەستێ و گڕێی دەڵقی دەرمانەکان دەکاتەوە، خۆی دەگەیەنمێ و لە دەستی ڕادەپسکێنم.

: ئەو نینۆکانەت بۆ وا کۆڵ و ناحەزن، هی براژنت جوانە، هەر قامکێکی ڕەنگێکە!

لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"

1399/12/1
https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
Audio
♦️"لە پلاندانانی زمانییەوە بۆ توێژینەوەی زانستی: خەسارناسیی گۆڤارە ئەکادیمییە کوردییەکان"

🔷 سمیناری دوکتۆر #بەختیار_سەجادی

زانکۆی سۆران
۱ی ڕەشەمەی ۱٤۰۰ی هەتاوی


⚪️ www.tg-me.com/SomaGovar
🪰🐜🐞🦋بەزوویی🐝🦄🪱🐛🕷
ناساندنی کتێب👇👇👇👇👇👇
کتێبی بەرخۆڵە نووسراوەی ڕەسووڵ ڕەش‌ئەحمەدی
پێشەکی: مامۆستا هێمن
بەدیار لاپەڕەکانی ئەم کتێبەوە چەند کاتژمێرێکم ڕابوارد. کتێبێک کە لەسەر ڕووبەرگەکەی نووسراوە چیرۆک بۆ منداڵان و هانی دام بۆ خوێندنەوەی.
چیرۆکەکە وەرگێڕان نا کە وەرگیرانێکی ئازادە لە چیرۆکێکی عەزیز نەسین کە کۆمەڵەچیرۆکیشی هەر بەم ناوە هەیە بە وەرگێڕانی چەند وەرگێڕی فارس وەک ڕەزا هەمڕاە، سەمین باخچەبان و ... لە ژێر ناوی( برەای کە گرگ شد، گوسفندی کە گرگ شد).
ئەم چیرۆکە بە شێوازی ڕێئالی جادوو نووسراوە و تەشەر و ئیعتڕازێکی ڕامیاری- کۆمەڵایەتییە کە کەسیەتییە سەرەکییەکانی، بەرخۆڵە و دایکی بەرخۆڵە (شەکۆڵە) و شوانی بێڕەحمە. بەرخۆڵەیەک کە زەبر و زەنگ و جەوری نابەجێی شوان وای‌لێدەکا ببێتە گورگێکی دڕندە و ترسێنەر و بۆ تۆڵەساندنەوەی خوێنی دایکی کە لە ژێر ئەشکەنجەی شواندا کووژراوە مەسخ بێت و ببێتە گورگ و لە کۆتاییشدا‌ بە کوشتنی شوان و ڕزگاری مەڕەکان بە دەست بەرخۆڵە و گەییشتن بە ئازادییەکی سەمەرە بەڵام چێژبەخش کۆتایی بە داستان دێت.
بگێڕەوەی زانای هەموو‌شتێ زان لە ڕەوایەتێکی خەتیدا بەم ئاکامەمان دەگەیەنێ کە بەرخ هەر لە ژێر سەوتەدا نامێنێ!
بە گورگ‌بوونی مەڕەکە هەندێ کەم کاری بۆ کراوە و باش باوەڕ‌ناکردرێ بۆ بەردەنگ.
دیارە‌ ئەم چیرۆکە هەڵگری باس‌ و خواسێکی زۆرە بەڵام وەک خۆم بە چیرۆکی منداڵانم وەرنگرت تەنانەت مێرمنداڵانیش. پێشەکییەکەی مامۆستا، هێمن کە لەسەر نووسەر و فۆلکلۆر و... دەیکا ناچێتە خانەی ئەدەبی منداڵەوە، زمانی چیرۆک زۆر تۆخ و پڕاوپڕی وشەی ئارکائیک و ڕەسەن و قورسە و دوور لە زمانی باو و سەردەمە( دەبێ لەبیرمان بێ جەغزی وشەی منداڵ کەمە و بۆ بردنە‌سەرێی ئەم ئاستە هێواش هێواش و هەر دەقە و شێعر و چیرۆکێ یەک و دوان ئەم کارە ڕادەسێ، نەک لە چیرۆکێکی کورتدا پتر لە سەد وشەی ئەوها بخەینە مێشکی منداڵەوە. لەبیریشمان بێ کە چێژبەخشین لە ئەدەبی منداڵدا بە گشتی و لە چیرۆکی منداڵدا بە تایبەتی ڕۆڵی یەکەم دەگێڕێ و ئەوانی دی وەک لایەنی فێرکاری و زانستی و زمان وهتد دەکەونە پاش ئەوەوە).
نیگارەکان ڕێئاڵ و بێ‌ڕەنگ، چاپێکی پڕهەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانی، بێ‌مەودا و بێ‌جوانکاریش ڕێژەی بە ئەدەبی منداڵ‌کردنی ئەم بەرهەمە زیاتر دادەبەزێنێ.
کتێبێکی باش کە دەکرێ لە نووسینەوەیەکی دووبارەدا بە هەندێ گۆڕانکارییەوە( بەتایبەت لە باری زمانییەوە) و هەروەها بەردنەسەرێی ئاستی کەڵەجانی ڕووداوەکان و خەیاڵاویترکردنی وەک چیرۆکی منداڵ وەرگیرێ.
سڵاو لە ڕووحی  مامۆستایان، ڕەش‌ئەحمەدی و هێمن.

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
Forwarded from Shaho Piroz
فایلی دەنگیی وتوێژی ڕادیۆ و سۆشیال میدیای كوردستان ٢٤ لەگەڵ عەبدولخالق یەعقووبی وەرگێڕی كتێبی «زانست و دین»، بەرهەمی تۆماس دیكسۆن، لەسەر ناوەڕۆكی كتێبی ناوبراو
""بێنە دەستت""


خۆت ئەزانی خۆشەویستم زیا لە حەد، دێوانەتم
من پەرێشانی نیگاە و دەنگ و ئەو لێوانەتم

ئەو دەمەی ناوم ئەهێنی خۆ دڵی من شەق ئەبا
من هەتاکوو هەم بەگیانم، کووشتە و وێرانەتم

کێ وەکوو من موبتەلایە بەو دڵ و چاوەت گوڵم؟
دەردەدارم، چاوەڕێی جامێکی ئەو دەرمانەتم

بۆ نەخۆشێکی وەکوو من چارە تەنیا باوەشە
کوا شەرابی وەسڵی تۆ؟ قوربانی ئەو پەیمانەتم

خۆزگە دەتزانی چ سەختە بێ پەناهی و بێ کەسی
کۆترێکی دەستە مۆم و مەیلی دانە و لانەتم

من کە هەنگاوم هەڵێنا و ئەو سنوورەم تێپەڕاند
پێ هەڵێنه و بێنە دەستت، تالەسەر ئەو ژوانەتم


سنوور.خ.سەقز
99/06/30
16:45


#kurdi
#n36
@sinur_xidri_poetry
شێعری منداڵان


ئەمڕۆ دایکم نەخۆشە
ئەمن چێشتم لێناوە
لە نانەواخانەکەش
نانی گەرمم هێناوە

قاپێ بڕوێش و دوو نان
لەسەر کەشەف دادەنێم
دەیبەم بۆ ژووری دایکم
پێدەکەنێ دایە پێم

چێشت و نانی قەستینەم
لە کاغەزێک کێشاوە
هەرچەند بۆی نەخورا دایکم
بەڵام کۆخەی نەماوە

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400

شاعیر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
نیگارکێش: ڕووناک سوڵتانی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاوان عەڕشی ئازیز، شێعرەکەمان بۆ دەخوێنێتەوە. ئاوان لەو منداڵە پڕبەهرانەیە وا زۆر زوو شێعرەکان لەبەر دەکا و زۆر ڕەوان و جوان دەیانڵێتەوە. لێرەوە سپاسی دایکی ئازیزیشی دەکەم.
دەی گریمان
ڕەشەبایە و گەڵاگەڵا باخی وەراند
یا لە ڕقان
پۆپی وەبەر پێلاقە دا و
لقی شکاند
دیدەی بە گوڵ هەر هەڵنەهات
گڵۆکیشی دەسبەسەر کرد
یا قاچی گوڵدانی شکاند

دە دیبەکەی
پەردووشی لە هەور تێکدا
دایکی زەویشی نەزۆک کرد
گەرای پەپوولەشی دزی و
باوکی بارانیشی خەساند

ئەوپەڕەکەی
پەلکی شۆڕەبی ڕنیەوە
یا سەرخۆشی توولەمێوی بە نەعرەتەی نێرەمووکان، لەسەر پەڕاند

وای دادەنێین
تەریقەتی شەوەزەنگە و زیکری مەرگ پیشەیەتی
وای دادەنێین
درەختی باخی دەرهێنا و لە جێگەی ئەو سێدارەشی لە خاک چەقاند

بەڵام بە من
بەم حاڵەوەش
دەستی بە ڕەگ قەت ڕاناگا و
ڕەگاژۆی پێ توونا نابێ
هەر چەند خۆی زۆر ماڕز نواند
خودای مێژوو
زۆر بەر لە خەلقی زۆڵەتوو
تا هێزی بوو
لە چوار لاوە
قووڵکەی داوە و بەڕووی
لێ چاند.
https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
چیرۆکی منداڵان

ناوی چیرۆک: دە هاوڕێ و دوو دەستەوانە

نووسەر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
چەند ڕۆژە بەفر دەبارێ. ڕۆژ ڕۆژی شەڕەتۆپەڵە و خلیسکێنە.
بەڵام "تووتە" زۆر وەڕەزە. ئاخر خۆ بە تەنیا ناتوانێ شەڕەتۆپەڵە بکات. هەر بۆیە بە براکەی "براتووتە" دەڵێ: کاکە! دێی بچین بۆ ماڵی زەڕنەقووتە بزانین بەو بەفر و سەرمایە چی دەکا؟
"تووتە" و "براتووتە" چوونە ناو دوو قامکی دەستەوانەکەی وا داپیرە دوێنێ  چنیبووی و وەڕێ کەوتن بۆ ماڵی "زەڕنەقووتە".
"زەڕنەقووتە" لە ماڵێ بوو و لەگەڵ "دۆشاومژە" دانیشتبوون بەفر و دۆشاویان دەخوارد. بە دیتنی "تووتە" و براتووتە زۆر شاد بوون و هەر چواریان لە دەوری کورسییەکەی بەر پەنجەرە دانیشتن. لەو کاتەدا "ئەسپێ‌کوژەیان" دیت کە لەو بەفرەدا هاواری دەکرد
ئەسپێ! هۆ ئەسپێ!  مەچۆ نێو ئەو بەفرەوە. ڕەق هەڵدێی لە سەرمان. ئەو نێوەیان لەخۆڕا لە من ناوە.  زەمانی قەدیم باب و باپیرانم ئەسپێیان دەکوشت. من کارم بە تۆ نییە. وەرە بۆخوت بچۆوە ناو گوڵە کامواکانی وا داپیرە خەریکە دەستەوانەی ژمارە دوویان  پێدەچنێ، خۆت گەرم کەوە. منیش لەگەڵ ئەو چوار هاوڕێیەم دەچینە لینگی ژمارە یەکەوە و ساز دەبین بۆ شەڕە تۆپەڵە.

ئەسپێ بە ترسەوە، بەلەرزەوە، وەڕێکەوت بۆ لای داپیرە.
پێنج هاوڕێکانیش چوونە نێو دەستەوانەی ژمارە یەکەوە. بەڵام ئەوان پێویستیان بە پێنج هاوڕێی دیکەش بوو. ئاخر کایەی شەڕەتۆپەڵە دە یاریزان و دوو دەستەوانەی پێویست بوو. هەر بۆیە بڕیاریان دا چەند ڕۆژی دیکەش چاوەڕێ بن تا داپیرە دەستەوانەی ژمارە دووش تەواو دەکا.
من و منداڵانی ناو چیرۆکەکانیش ئاواتەخوازین تا ئەودەم بەفر لێی نەکاتەوە و ئەو دە هاوڕێیە پەکی شەڕەتۆپەڵەکەیان نەکەوێ!


https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
لێم دەپرسێ شێعر چییە؟
هێندە ئەم پرسیارە لەوسەم جواب داوەتەوە، هێندە گریمانە و مانیفێست و پێناسەی گەورەنووسران و لێکۆلەڕانم پێن پێی بڵێم، بەڵام بێدەنگەی لێدێنم و دەڕۆم.

ئێستێ نیوەشەوە، دەڵێم بڵێم! لەوانەیە تا ئەم نووسراوەیە بە ئاخر و ئۆخریی خۆی بگا، ببێتە سیوادی بەیانی.

بیر لەم ساڵانە دەکەمەوە کە خۆم لە بەحری بێ‌بنی ئەدەبیات بە تایبەت شێعری کوردی هاویشت. ئەو هەستانەی وا درکاندمن و چاک و خراپ نووسیمن، ئەوانەی وا سەرکوتم کردن نەمهێشت بگوورێن. ڕەنجەکانی لەم ماوەیەدا بە دەست هۆگران و دژەشاعیرانەوە چێژتم، بارەقەڵڵاکانی وا نەبوونە باڵ و بوونە وەباڵی ئەستۆی شێعر و نووسراوەکانم، بنەماڵەی دووهەمم وەک بنەماڵەی ئەدەبیم.
وەباڵ بە ئەستۆم هێندی هەموو هەناسەکانی گشت ساڵەکانم ئەزموونی چاک و خراپ خڕ کردۆتەوە. ئێستێ ماومەتەوە چی وەپێش چی خەم و کام ئەزموونم لەسەرەتاوە بنووسم؟
من بەشەرێکی سەربزێو، سەرشێت، سەرەڕۆی پڕ سەربهوردەی سەمەرە، هەر چۆنی هەم هەر ئاوهام و هەرگیز حەولم نەداوە ئەوەی نیم لە خۆوە خۆ نیشان دەم. ئەمشەو شاعیرێکی دیکە مرد، نێوی چی بوو؟ بۆم فەرقیش دەکا؟...
بیر لە خۆم دەکەمەوە شاعیری بۆ وایە؟ شێعر کامە سێحرە کە لێی هیلاک نابی، کە بکێشت دەکا و پەلکێشت دەکا و سەر لە سەر و دڵ لە دڵت ناکاتەوە.
بۆ هەر کەس پێناسەی شێعر شتێکە هەرچەند دەیان پێناسەی زانستی و نازانستی شێعرم بیستووە بەڵام شێعر وەک مەفهوومێکی ئینتزاعی بۆ هەر کەسەوە پێناسەیەکی هەیە. هەڵبەت ئەو بەشەی وا وەک فەن و زانستی شێعر و تکنیک و... جیایە، ئەوی دیکەی بۆ هەر کەسەو شتێکە. بۆ من هەناسەیە. هەناسەیەک کە جاری وایە دەمخاتە تەنگەژەوە، جاری واشە ختووکەی هەناوم دەدا، جاری وایە خەنیم دەکا و جاری واشە غەنیمی نایەم و تەپ دەداتە سەرم و بزگوڕ بزگوڕم دەکاتن. بەڵام بە هەموو ئەوانەوە ئاخری دوای ئەو هەموو ساڵە، ئەم هەموو نەهامەتیانە، ئەم هەموو ئەزموونە خۆش و ناخۆشە، تەنیا پێناسەم بۆ شێعر کورت و کورمانجی ئەوەیە: ئەوینی هەتاهەتاییم.
ئەوینێکی کە لە جۆری ئەوینی‌ مرۆڤ نییە و هەرچەندێکت ئێش بە هەناوان بگەیەنێ و چاوت پێ کز کات، بارتەقای ئەوەیش ئارامشت و هێمنیت دەداتەوە.

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
ئەم کتێبەی نووسراوەی دوکتور پیرباڵم خوێندەوە. ئۆتۆبیۆگڕافییەکی (نووسینی سەربهوردەی نووسەر بەسەری‌زیندی لە لایەن خۆیەوە)، زۆر شیرین کە جاری وایە شان‌لەشانی ڕۆمانێکی بەهێز دەدات لە نزیک دووسەد لاپەڕەدا. هەموو ڕووداوەکان ڕاستیی ژیانی پیرباڵن لە ماوەی ئەو ساڵانەی لە ئێران و فەڕانسەدا ژیاوە تا 1991 کە گەڕاوەتەوە بۆ کورستان و لەوێ لە هوتێل ئەوڕووپا لە شارێکی فەڕانسەدا کاری کردووە و خەریکی نیگارکێشانەو بووە. ناوی هەندێ لە کەسایەتییەکان وەک خۆی دەڵێ لەبەر هەندێ بابەتی مەترسیدار و پاراستنی ئەوان گۆڕاوە بەڵام هەموو ڕووداەکان ڕاستەقینەن. محەمەدی حاجی‌زاە و مۆسیۆ لووسیانا بەشێکی هەرە زۆری ئەم لاپەڕانەیان ڕەش کردۆتەوە کە لە ڕواڵەتدا زۆر لەیەکدی دەچن. ئەمیان مەلایەکی کورد کە لە دەورانی "خەڵخاڵ"یدا، لە تاران خەلعی لیباسی مەلایەتی دەکرێ و بە قاچاخ لە ڕێگەی تورکیەوە و دواتر یۆنان هەڵدێتە فەڕانسە و هەرگیز وەک شارومەندی ئەوێ وەرناگیرێ، تووشی هەندێ کاری سەمەرە و بێ‌ئەخلاقی دێ و ئەویتریشیان جوولەکەیەکی بەڕەگەز پورتۆگالی، جێنتێل‌مەنێکی بە تەواو مانا، عێرفان‌ناسێکی خولیای ئەدەبیات و هونەر. ئەم دوو کەسییەتیە لە پەنای فەرهاد کە هەمان فەرهاد پیرباڵە، بۆ ماوەیەک جێگەکانیان دەگۆڕدرێتەوە، لەوانەشە بۆ هەمیشە. https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
خوێندنەوەی ئەم کتێبە زانیاری ڕامیاری و مێژوویی بەردەنگ زۆر زیاد دەکات. پێشنیاری دەدەم. وێڕای سپاس لە کاناڵی https://www.tg-me.com/art_heja کە فایلی دەنگی و پیدی‌ئێفی ئەم کتێبەی دابەزاند.
چه بی تابانه می خواهمت - شاملو
@iMovie_iBook کانال
|🎧دسته بندی : دکلمه
|✍🏻سراینده : احمد شاملو
|🎙با صدا : احمد شاملو

•|🎼این دکلمه شامل دو شعر است : فراقی(۱) و شبانه(۲)


(۱)
چه بی‌تابانه می‌خواهمت ای دوری‌ات آزمونِ تلخِ زنده‌به‌گوری!
چه بی‌تابانه تو را طلب می‌کنم!
بر پُشتِ سمندی
گویی نوزین که قرارش نیست.
و فاصله تجربه‌یی بیهوده است.

بوی پیرهنت،
این‌جا
و اکنون. ــ
کوه‌ها در فاصله
سردند.

دست
در کوچه و بستر
حضورِ مأنوسِ دستِ تو را می‌جوید،
و به راه اندیشیدن
یأس را رَج می‌زند.
بی‌نجوای انگشتانت
فقط. ــ
و جهان از هر سلامی خالی‌ست.

(۲)
شانه‌ات مُجابم می‌کند
در بستری که عشق تشنگی‌ست
زلالِ شانه‌هایت همچنانم عطش می‌دهد
در بستری که عشق
مُجابش کرده است.




•|عضویت در کانال سینما ادبیات👇🏻
🆔@iMovie_iBook

•|عضویت در گروه چت و گفتگو👇🏻
🆔@iRAaN_021
2023/01/28 04:31:44
Back to Top
HTML Embed Code: