Telegram Group Search
🔻ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو چەتەی داعش لە کانتۆنی جەزیرە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکانمان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندی ئیسکەندەرون لە شاری تەل حەمیس ئەنجامدا، دوو چەتەی د*اع*شی*ان دەستگیرکرد، کە بەشدارییان کردووە لە ئەنجامدانی کردەوەی کوشتن، ڕفاندن، و بۆردومانکردن لە ناوچەکەدا

پاش ئەوەی هێزەکانمان گەمارۆیەکی توندی حەشارگەی ئەو دوو چەتایەیاندا توانیان دەستگیربکەن

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو چەتانە قەسەدە ئاماژەی بەوە داوە
چەتەکان ناویان موهەند مەحجوب مەدلول کە نازناوی “ئەبو شام” ە و سەعد مەحجوب مەدلولکە نازناوەکەی “ئەبو سەدام”ە، هەروەها لە کاتى دەستگیرکردنى ئەو دوو چەتەدا هێزەکانمان دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵیک چەک و پێداویستی سەربازیدا.

ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانمان دژی چەتەکانی داعش بەردەوامن بە مەبەستى پاککردنەوەى ناوچەکە لەو چەتانە.

@aryentvnews
🔻جەنگاوەرانی ئەدهەم ساریسولوکی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لە دژی کارگەکانی فاشیستانی ئاکەپە-مەهەپە لە ئیزمیر و بوورسای تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

کاتژمێر ٨ـی شەوی ٩ـێ ئەم حوزەیران، لە کەمال پاشای ئیزمیر، جەنگاوەرانمان کارگەیەکی پالێتی فاشیستانیان سووتاند، بە هۆیەوە کارگەکە، دوو تراکتۆر و حەفارەیەک زیانیان پێ گەیاندرا.

چالاکییەکانی ١٠ـی حوزەیران لە بوورسا لە ئەستۆ گرت، کە گورز لە کارگەکانی ڕستن و چنین و ئەلیکترۆنیک وەشێندرابوو.

بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان لە بەرەی هەموو چەوساوەکاندا بەشدارە، بانگەواز ئاراستەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و لایەنگرانیان دەکەین، ئێوە دەکرێنە ئامانجی جەنگاوەرانمان! ئێمە ئەو چالاکیانەمان وەک وەڵامێک لە دژی زەوتکردنی قەیوم ئەنجامدا، بژی شۆڕشی یەکگرتوومان.

@aryentvnews
🔻لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل و دانانی قەیوم، گەنجانی یەپەسە و یەپەسە ژن ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

لە هەڵبژاردنی شارەوانی جۆلەمێرگدا گەلەکەمان ڕێگەی بە ڕژێمی ئەردۆغان نەدا دەنگ بهێنێت و سەرکەوێت،وێڕای هەموو فرت و فێڵەکانی دەسەڵاتی فاشیست لە هەڵبژاردنەکاندا، گەلەکەمان توانی شارەوانی بەدەستبهێنیت و سەربکەوێت

تاکەی خاوەنداریی لە ناموسی خۆمان ناکەین دەستدرێژی کراوەتە سەر شارەوانی و ئابڕوومان، ئەمە دەسترێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلمان،گەر لەمرۆدا هێرش دەکەنە سەر شارەوانییەکان، ئەوا لە سبەینێشدا هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەکانمان هێرشی دایکان و منداڵانمانیش دەکەن، دەڵێن ئێوە کۆیلەن، بە گوێرەی خواستەکانی من ژیان بکەن وەک ئەوەی گەلەکەمان هەمیشە ڕابەرایەتی بەرخۆدانی کردووە،پێویستە لێرەشدا بەرخۆدان بکەین

گەر کوردستانێکی ئازادمان بوێت، دەبێت وەک گەنجانی جۆلەمێرگ بە هەڵوێست بین، خەبات بکەین،تا بەدەستهێنانەوەی شارەوانیمان لە دەستی ئەردۆغانی خوێن مژ، نابێت لە بەرخۆدان بکشێنەوە بۆیە دەڵێین،ڕۆژ ڕۆژی کەرامەت و ئابڕوومانە، وەک گەنجانی جۆلەمێرگ پێویستە شارەوانییەکەمان لە دەستی دووژمن وەرگرینەوە و سەربەرز بژین

@aryentvnews
🔻میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە پلانێکی دەوڵەتی تورکیا لەبارەى هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانى کورد لە وڵاتى سوید بەمجۆرە زانیارییان خستەڕوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی دەزگای میتەوە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر هاوڵاتیانی ڕۆژئاواى کوردستان، کە لە سوید نیشتەجێن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ناوی ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە ناو لیستەکەی دەوڵەتی تورکیادا هاتووە تا هێرشبکەنە سەریان.

جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا سەرەڕای دەسترێژییەکانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەنهێنی و بە ئاشکراش پێشلکاری ئەنجام دەدات بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بە ڤیدۆ:
بۆردومانی چیای مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر
@aryentvnews
🔻دوو ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی تەقاندنەوەی ئەنجوومەنی گەلی سنونێ لەلایەن پەدەکە و میتەوە تێدەپەڕێت.

ئەنجوومەنی گەل لە سنونێ دوو ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن سیخوڕەکانی پەدەکەوە و بە فەرمانی وەزارەتی بەرگری و میت بە دانانی بۆمب تەقێندرایەوە.

لە ١٥ـی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی گەلی سنونێ بە بۆمب تەقێندرایەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی “ساڵح ماسۆ” شەهید و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی ئیبراهیم دەروێش عەڤدی بەهۆی سەرختی برینەکەیەوە، دوای هەفتەیەک لە نەخۆشخانەی موسڵ گیانی لەدەستدا.


جیاواز لەم هێرشەش پێشتر ئۆتۆمبێلی هاوسەرۆکی دەستەی کارگێڕی شنگال مەروان بێدەل (دژوار فەقیر) تەقێنرایەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی خانەسۆر. هێڕشەکان پلانێکی هەمەلایەنە بوو، کە لەلایەن میت و پەدەکەوە ئامادەکرا و حکوومەتی کازمی بە هەموو شێوەیەک هاوبەشی ئەو هێرشانە بوو.

@aryentvnews
🔻کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شاری ڕەفح زرێپۆشێکی سەربازانی ئیسرائیل تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، بەو هۆیەشەوە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە غەزە گەیشتە ٦٥٨ کەس.

دوای ڕووداوەکە سوپای ئیسرائیل بۆی دەرکەوتووە زرێپۆشەکە لە ڕێگەی مووشەکی دژە تانکەوە تەقیوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ناسنامەی ٦٥٠ سەربازی وڵاتەکەی ئاشکراکرد، کە لە شەڕی کەرتی غەزەدا کوژراون

@aryentvnews
🔻ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شانەکانی د*اع*شی تیرۆرست ڕۆژی پێنج شەممە لە شارۆچکەی ئەبو هەمامی شاری هەجینی دێرەزور هێرشێکی ترسنۆکانەی ئەنجامدا. لەو هێرشەدا شەڕڤانانمان سەعید (بەشار عەبد ئەل عەلی) و خەتاب (حەمەد محمەد ئەل شەحازە) لەو کاتەی لەسەر ئەرکەکانیان بوون شەهید بوون.

سەری بنەماڵەی هەردوو شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان ساغبێت. خوێنی شەهیدانمان سوربوونی ئێمە زیاتر دەکات بۆ تۆڵەکردنەوەیە لە بکوژان و بەردەوامیدانی تێکۆشانە لە دژی ڕێکخستنە تیرۆرستیەکان تا کۆتایپێهێنانیان."

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻هونەرمەند تارا ڕەسوڵ نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی ئەی هاوسێکەی بەرپەنجەرە ی بڵاوکردەوە.
@aryentvnews
🔸باشووری کوردستان - چەند دیمەنێکی سروشتی گوندی وێزی

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔶گوێبیستی گۆرانییەک بن بەدەنگی هونەرمەند لوقمان سەلیم

#بەرنامەی_شەنی_ئاواز

@aryentvnews
🔻ئەمڕۆ، لە شارەدێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، هەریەکە لە کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و بەشێک لە وڵاتپارێزان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی سەردانی مەزاری شەهید قارەمانیان کرد.

@aryentvnews
2024/06/15 17:47:45
Back to Top
HTML Embed Code: