Telegram Group Search
❴پەروەردەی منداڵی موسڵمان❵
Photo
💎شێخ صالح الفوزان (خوای گەورە بیپارێزێت) دەفەرمووێت:👇

🔷هەندێک کەس پەروەردەی منداڵەکانیان ناکەن ئیللا بە پەروەردەیەکی ئاژەڵانە منداڵەکانیان پەروەردە دەکەن، خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگی بۆ دابین دەکات، دووردەکەوێتەوە لە پەروەردەکردنی لەسەر ئایین و ئەخلاقی باش،  بۆیە فێری ناکات چ شتێك سوودی بۆی دەبێت وە گرنگی نادات بە فەرمانەکانی دینەکەی.

                 💎🍃💎🍃💎🍃💎🍃💎

💎قال العلامة صالح الفوزان (حفظه الله)

🔷بعض الناس لا يُرَبِّي ولدَه إلا التربية الحيوانية
فيأتي له بالطعام والشراب والكسوة
ويتركُ تربيته على الدين والأخلاق الفاضلة فلا يُعَلِّمُهُ ما ينفعه ولا يهتم بأمر دينه

📚 مختارات من الخطب (صـ١٢٤)

https://www.tg-me.com/telegram/com.parwarday_mndale_muslman
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❴پەروەردەی منداڵی موسڵمان❵
Photo
#بیرێك_بکەوە_کە_تۆ_موسڵمانی_بێباوەڕنیت
#هەست_بەئازاری_خوشك‌و_برایانی_موسڵمانت_بکە

💦لە فەڵەستین ئاگری شەڕو کوشتاری موسڵمانان شەوان ڕووناک دەکاتەوە .

🤚🏽 تۆی موسڵمانیش وا بەنیازی بەدڵخۆشیەوە بە یارییە ئاگرینەکان شەوی سەری ساڵ ڕووناك بکەیتەوە .

📌تۆی موسڵمان بە چ ئیمان و ویژدان و دڵێکەوە بەشداری ئەکەیت لە ئاهەنگی سەری ساڵ کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەی موسڵمانەوە نییه .

📌چۆن ئەتوانی دڵ خۆشی خۆت دەربڕی لەکاتێکا کە گەورەترینی تاوانەکان دروشمی بەناو جەژنی سەری ساڵەکەیانە شەریک بۆ خودا بڕیاردانە

📌چۆن ئەتوانی دڵخۆش بیت و بەشداری بکەیت یاخود پیرۆزبای بکەین لەکاتێکا خوشك و برایانی موسڵمانانمان لە فەڵەستین بەهەزاران کەسیان لێ کوژراو دەکوژرێت، خودا بە شەهید قبوڵیان بکات.

📌لەخودا بترسن نەبەشداری بکەن لە ئاهەنگی بێباوەڕان وە نە پیرۆزباییان لێبکەن ، تەماشایەکی فرمێسکی دایک و منداڵانی غەززە بکەن ئەوجا بیرێکی تر بکەوە کە تۆ خەریکی چیت ....!!!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/telegram/com.parwarday_mndale_muslman
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#القرآن_والأولاد 🍒

من مركز إعداد الرجال

غفوة جواد

قال عبد الله بن عيسى رحمه الله:

«لاتزالُ هذه الأمّة بخير ماتعلّم وِلدانُها القرآن».

📚 موسوعة ابن أبي الدنيا: 8/75.

...
https://www.tg-me.com/tawhid_alg
❴پەروەردەی منداڵی موسڵمان❵
هيّا نتعلم الآداب النبوية.pdf
با_پێکەوە_فێری_ئادابەکانی_سەروەرمان_بین_ﷺ.pdf
2.8 MB
📖 📚 📖

📖【وەرن با فێری ڕەوشت بین لە پێغەمبەری خوا ﷺ】📖

📚ئەم ❪ pdf ❫ە پێکهاتوە لەچەند فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا|ﷺ| بۆ منداڵان کراوە بە کوردی، باس لە کۆمەڵێك ئادابی گرنگی ڕۆژانە دەکات ♻️

            💎📚💎📚💎📚💎📚💎

💎کـەنــاڵی
🎀پەروەردەی منداڵی موسڵمان🎀

🍃 @parwarday_mndale_muslman
کاریگەرییەکانی پەروەردەی خراپ:-

ـ ئەو مرۆڤانەی کە لەناو پەروەردەیەکی خراپدا گەورە دەبن، زیاتر لەناو کۆمەڵگادا روبەڕووی کارەساتی خراپ دەبنەوە..

ـ ئەو کچ و کوڕانەی کە لەناو بنەماڵەکانیاندا بێ ڕێزن و بێ بەشن لە نازو خۆشەویستی زۆرترین ئەگەری هۆگر بوونیان هەیە لەلایەن کەسانی دیکەوە. کاتێک کەسێک دەبینن کە ڕێزیان لێدەگرێت و خۆشەویستیان بۆ دەردەبڕێت و گرنگیان پێ دەدات و قسەی خۆش و باشیان لەگەڵ دەکات و نازیان دەکێشێت زیاتر هۆگری ئەو کەسانە دەبن و زووتر هەڵدەخەڵەتێنرێن..

ئەنجام؛ بۆیە پێویستە دایک و باوکەکان ئاگایان لە شێوازی مامەڵەو هەڵسوکەوتەکانیان بێت لەناو خێزاندا، نه ئەوەندە نازو خۆشەویستیان پێ بدەن کە نەتوانن بەرگەی بچووکترین کاردانەوە بگرن نە ئەوەندەش بێ بەشیان بکەن کە هەمیشە هەست بە بۆشایی ئەو هەستە بکەن و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە پەنا بەرن بۆ بێگانە، با دایک و باوکەکان بۆ هەموو شتێکیان لە ژیاندا هاوسەنگییەک هەبێت لە نێوانیادا..

وەرگیراوە
🩸بەخراپ باسکردنی پیاو لەلای خێزانەی،
وە بەهەمان شێوەش بەخراپ باسکردنی ئافرەت لەلای مێردەکەی

👈کارێکی زۆر ناشرین و ناشەرعیە،
جۆرێکە لە "التخبیب"
کە پێغەمبەرﷺ فەرموویەتی:
(ليسَ منَّا من خبَّبَ امرأةً علَى زوجِها).

👈لە ئێمەنیە ئەوەی ژنێک لە مێردەکەی هەڵگەڕێنێتەوە.
https://www.tg-me.com/hardysardar2
🍓خوشکە بەڕێزەکەم،

هەوڵبدە ئەم #ڕەمەزانە جیاواز بێت لە
#ڕەمەزانی ساڵانی پێشووت،

#لە پارێزگاری کردن لە نوێژە فەڕزەکان لەکاتی خۆیدا،

#دەستگرتن بە سونەتەکان بەتایبەت دوای نوێژە فەڕزەکان، پاشان چێشتەنگاو و ئەوانی تر.

#تێڕامان و وردبونەوە لە قورئان و لەبەرکردن بە زۆری،

#زیکر کردنێکی بەردەوام بەشێوەیەک هەمیشە دەمت بە زیکر بێت و غافڵ مەبە،

#خوێندنی ئەو عیلمە شەرعیەی کە واجبە لەسەرت فێری بیت،

#پاش ئەمانە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماڵ و مناڵت بەشێوەیەک نە #زیادەڕەویان تێدا بکەیت کە کاربکاتە سەر خاڵەکانی سەرەوە نە #کەمتەرخەمیش بنوێنیت لەو ئەرکە پیرۆزەت...
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🖊: دایکی ئیناس

@AfratanyMusulman2
اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي
لم يرث من والديه مالًا ولا قصورًا..
لكنهم أورثوه ما هو أغلى وأبقى ❤️
❴پەروەردەی منداڵی موسڵمان❵
لم يرث من والديه مالًا ولا قصورًا.. لكنهم أورثوه ما هو أغلى وأبقى ❤️
هیچ پارە و کۆشکێکی لە دایک و باوکی بە میرات نەگرتووە. بەڵام ئەوەی بەنرخترین و بەردەوامترینە بۆیان وەسیەت کرد
●اللَّهُمَّ صَـــلِّ وَسَلِّــمْ وبارک عَلَـــى نَبِيـِّنَا محمد
2_5440388795570601615.pdf
601 KB
🌿کتاب الطهـارة
🌿پەرتوکی پاکوخاوێنی بۆلاوان

هەردی محمد زەنگەنە

پـــــــێـــــڪهـــاتــــــوە لــەبــــــاســـــی:

جۆری ئاوەکان
حوکمی ئاوەکان
💫 سەرئاوو ئادابی تەوالێت
چۆنێتی دەستنوێژ
💦 مەرجەکانی دەستنوێژ هەڵوەشێنەرەوەکانی دەستنوێژ
🫧تـەیــەمـومـ کـردن

نامیلکەکە بۆ دەرسی منداڵان نوسراوە لەمزگەوتەکان دەتوانرێت سودی لێببینرێت وەچاپبکرێت بۆدەرس ، بەپوختی باس لەوبابەتانەکراوە کەمناڵ لێی تێدەگات و پێویستیەتی
#پەروەردە

🌸💧دایك و باوکی بەڕێز بە سەقافەت و پێشکەوتنی مەزانن ئەم بێ ئاگاییە لە منداڵەکانتان 💦

💎🎀دایك و باوکی بەڕێز ئەمە سەقافەتی پێناڵێن منداڵەکەت لە ژووری خۆی بەتەنها بێ ئەوەی ئاگات لێی بێت خەریکی چییە ، موبایلیشی لەلایە، وە خەتی ئەنتەرنێتیشی بۆ دانراوە، بێ ئاگان لەوەی ئایا ئەم منداڵە چی ئەکات و خەریکی چیە، سێیری چی ئەکات ، لەگەڵ کێ قسەئەکات ...هتد📱💻📵

🛑 بتانەوێت و نەتانەوێت ئێوە منداڵەکەتان خستوەتە ناو ئاگرەکەو ئنجا پێیشی ئەڵێن وریابە نەسوتێی ‼️

💡ڕەنگبێت وابزانن مافی منداڵ لەسەر دایک و باوکی تەنها ئەم پێداویستیانە بێت👈 جلو بەرگی بۆ بکڕیت، خواردنی بدەیتێ و ژووری خۆی هەبێت و داوای چیکرد بۆی جێبەجێبکەیت و .... تەواو ئیتر هەموو شت حەل بوو، نەخێر ئەگەر ئەم بیرکردنەوەتان هەیە ئەوە بزانن کە زۆۆر هەڵەن ، ئەو منداڵەی ئێوە پێویستی بە پەروەردەیەکی ڕوحی هەیە، پێویستی بەوەیە لەگەڵی دابنیشیت قسەی لەگەڵ بکەیت ، ئامۆژگاری بکەیت ، فێری دینی بکەین، پەروەردەی ڕاست و باشی فێربکەیت لە باوەشی بگریت، خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕیت، لێی تێبگەیت ،قسەی خۆشی لەگەڵ بکەیت پێبکەنیت لەگەڵی ، یاری لەگەڵ بکەیت ، .....هتد🏡

📝جا هەموو ئەمانەی کە باسم کرد لەڕووی مادیەوە هیچ تێچوویەکیشی ناوێت بەخوا ، بەراورد بەو پەروەردە سەقەتەی سەرەوە کە باسمان کرد ژووروو ، موبایل و ئەنترنێت و ......هتد

⌛️جا دایك و باوکی بەڕێز با لە داهاتوودا کە منداڵەکەتان پێئەگات سەربەرزبن پێیەوە، بەو پەروەردەیەی کە کردووتانە ، نەوەك منداڵەکانتان ببنە هۆی سەرشۆڕیتان لەکاتێکا کە بەرهەمی دەستی خۆتانن، کەواتە بەشێوەیەکی گشتی، باش و خراپ بوونی منداڵ هۆکارەکەی بۆ پەروەردەی دایك و باوك ئەگەڕێتەوە بۆیە ئاگاداربن چ جۆرە پەروەردەیەک پێشکەش بە منداڵەکانتان ئەکەن.🤚

       💧🎀💧🎀💧🎀💧🎀💧🎀💧🎀💧

💎کـەنــاڵی
🎀پەروەردەی منداڵی موسڵمان🎀

💎 @parwarday_mndale_muslman
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەخێوکردن و #پەروەردەکردن

🌸💧(بەخێوکردن و پەروەردەکردن) دوو شتی لێک جیاوازن ، بەڵام زۆرێك لە دایكان و باوكان پەروەردەکردنی مناڵ هەر بە بەخێوکردن تێگەیشتوون، زۆر هەڵەیە ، ئەوە بزانن منداڵ پێویستی بە پەروەردەیە پاشان بەخێوکردن.

💡 #پەروەردەکردن گرنگی پێدانی منداڵە لەڕووی تێگەیاندنی دین و بیروباوەڕ و فێرکردنی ئاداب و ڕەوەشت و مامەڵەکردن...

💡 #بەخێوکردن پێگەیاندنی منداڵە لە ڕووی دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیان، وەك خواردن و خواردنەوە و جلو بەرگ....

🩸زۆر بەداخەوە زۆرێك هەن ئەو دوو دەستەواژەیە بە یەك شت تێگەیشتوون بەڵام لە ڕاستیا زۆریش لەیەك جیاوازن.

👌ئەبێت ئەوە بزانین پەروەردەکردن زۆر لەپێشتر و گرنگتر و پێویست ترە وەك لە بەخێو کردن.

💢 زۆرێك لە 🎀دایکان و باوکان💎 هەموو شتێکیان بۆ منداڵەکانیان دابینکردوە جا کاتێك کە شتێك ڕووئەدات یان کە بەقسەیان ناکەن ، یان کارێکی خراپ ئەنجامئەدەن ، پێیان ئەڵێن لە چیتان کەمە ، هەموو شتێکتان بۆ کراوە بۆ وا ئەکەن .....لەم جۆرە قسانە، وڵامەکە و چارەسەرەکە لای دایك و باوکەکەیە بەڵام بێئاگان لێی ئەویش ئەوەیە  پەروەردەکردنیان باش نیە یان لە پەروەردە کردنیان کەمە نەوەک بەخێوکردنەکەیان باش نەبێت.

📝وتەیەك هەیە ئەڵێ ، زۆربەی زۆری خەڵکی بەخێوکراوە بەڵام پەروەردە نەکراوە.

♻️ بۆیە دایكان و باوکانی بەڕێز ئاگاداربن منداڵەکانتان پەروەردە بکەن پاشان بەخێویان بکەن.

                    ┈┅❀🍃🫧🌸🫧🍃❀┉┈

💧کـەنــاڵی
💧پەروەردەی منداڵی موسڵمان💧

🍃 @parwarday_mndale_muslman
2024/05/14 18:32:01
Back to Top
HTML Embed Code: