Telegram Group Search
پێشکەش🥰
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سینگت بەفری قەندیلی گیانە،بە شنەی با
دەتوەتەوە
یارم چووتە سەفەرێ دووعام بۆ بکەن بێتەوە


#ماملێ❤️
@dloowan
تۆ ئەخەمە قەدی کتێبێکی کۆنەوە
تا کەس نەتبینێتەوە تا کەس نەتخوێنێتەوە.

@dloowan
🙃❤️
بیرەوەریت
جاترە کێویلەی ئاربەبا
هەتا زیاتر بۆنی دەکەم
زیاتر پەرێشانم دەکا!

#ک_د_ئازاد 🌱
@dloowan
هەرگیز بۆ ئەوینداربوون بە شوێن باران و بەیبوونەوە مەبە هەندێ جار لە کۆتایی دڕکەکانی کاکتووسێکدا دەگەیە خونچەیەک کە ڕووناکی دەداتە ژیانت!

@dloowan
جوانی🫠❤️
بەڵێ گریانی نێوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم

#هێمن🌱
@dloowan
😍❤️
ئەگەر کەسێکتان بینی بێ دەنگ دانیشتبوو
ئەژنۆی خۆی لە باوەش گرتبوو، لێی گەڕین سڵاوی لێ مەکەن،
خەیاڵەکانی مەپچڕێنن، ئەکرێت بە خەیاڵ لە لای یار بێت،
یان ئەکرێت بوبێت بە پاشای سەر زەوی،
یان ئەکرێت لە خەیاڵەکانیدا ھەموو شتێک بە دڵی ئەو بن،
بۆیە لێی گەڕێن، ئەگەر لە شوێنێک کەسێکتان بینی مردبوو
لێی گەڕێبن مەینێژن، با ھەر لەو شوێنە بمێنێتەوە
مەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی تر،
ئەو ئەو شوێنەی پێ خۆشە کە تیایا مردووە💔

@dloowan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ بارانی وەرزی موژدەی ، ئای لالۆ گیان لالۆ
بە سەرمانا دەباری ، نەمردووی هەر ماوی تۆ

#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی🌱
@dloowan
ڕووبار، کۆچ و
کێو،
مانەوە و
منیش دوو دڵ
لە نێوانی ئەو دووانەوە
نە پێی ڕۆیشتنم هەیە
نە هیچ مەیلێ بۆ مانەوە!

#ک_د_ئازاد🌱
@dloowan
🤍
دوای تۆ
نە زەمان وەک جاران ماوە
نە من
نە ژیان!

#ڕەفیق_سابیر🌱
@dloowan
🥰❤️
ئەبێ بزانیت کە لە وڵاتی مندا سینەی قارەمانەکان بە فیشەک و زگی خائینان بە پارە پڕ ئەبێت و
ئەوانەی کە حەقیان مەرگ نییە بە دەستی کەسانێکەوە ئەکوژرێن کە شایەنی ژیان نین!

#موحەممەد_ماغووت🌱
@dloowan
دەڵێن لەم شارە بۆنی خەم دێ، زانیم
کە تۆ چوویە سەفەر، هاوار بە ماڵم!

#ک_د_ئازاد 🌱
@dloowan
2024/06/17 17:06:30
Back to Top
HTML Embed Code: