Telegram Group Search
سڵاو

سڵاوێک لێوڕێژی جوانی و خۆشەویستی پێشکێش بە ئێوە ئازیزان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
8/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/8هەتاوی


لە منداڵێوە هەڵەیان پێ‌کوتووین ـ کە دەیانکوت ـ له هیچ مەترسێن تەنیا لە خودا نەبێ، ئەو وتەیە پێچەوانەیە،
دەبێ لە هەر چی هەیە بترسێی، بەڵام تەنیا لە خودا مەترسێ و لە گەڵی دۆست بە...

وە ــ نادرمستەفازادە
من ڕووی مانگ‌وێنەت بە جیهان نافرۆشم
تاڵێکی مووی سەرت بە کەس نافرۆشم
بە ئەشقی زەوینیم شادم بە دڵبەرم
بە حۆری و پەری ئاسمانت نافرۆشم


حەمید دەروێشی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کۆمەڵگای پیاو سالاری

ئەگەر لە کۆمەڵگایەک بۆ ژنان سنوور و کەوشەن دانێن و ئەوان زەلیل و ژێر چەپۆکە کەن، بیانکەنە گاڵتە جاڕی و کارێک بکەن تاکوو گەورەترین ئاواتیان مێرد و گەورەترین هونەر و زانیارییان
چێشت ساز کردن و جل و بەرگ دورین بێ...
پەندێکیان بە سەر بێنن کە لە جەماوەر بترسێن، لە کۆمەڵگا دووری بکەن
تۆوێک لە زەینی باوکەکانیان دا بچێنن،تاکوو باوەڕیان بێ بەوەی کە دەبێ کچ لە ناو قەفەس دا گەورەبێ،کتێبی زانست و چەکووش و قەڵەم و دەفتەر
لە دەست کچەکانیان دەربێنن و بە جێی ئەوان مەڵاغە و دەرزی و دەزوو و تەشییان بدەنە دەست،لە گەڵ لاوەکانیان کارێ بکەن کە لە جینسی‌ دژیان واتە مێینە دووری بکەن، بەڵام تەواوی هزر و هۆشیان لە لای ئەوان بێ!
هەر کەس هەوڵی بۆ ئازادی ژنان دا، ناوی نۆکەری شەیتان و دوژمنی خودا و قورئانی بە سەر دابسەپێنن، ئەو دوژمنی ئێمەیە و ئێمەش خودای سەر زەوی!
من زەمانەت دەدەم و دڵنیاتان دەکەم کە ئەو کۆمەڵگایەی ژن تێیدا دەست بە سەرە و وەک کۆیلە چاوی لێ دەکرێ، ئەگەر هەزار ساڵیش هەوڵ بدا و بە سەری دا تێپەڕێ، هەر دوا کەوتوو دەمێنێتەوە و پێشکەوتن بە خۆێوە نابینێ...

👤#وينستون_چرچیل

وەرگێڕان ـ نادر مستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان
کچێک پۆستی کردبوو
خۆر بە ڕۆژ دەر ئەکەوێت
منیش بە شەو
ئێستا من کێم؟




منیش بۆم نووسی تۆ شەمشەمە کوێرەیت
لێم قەڵس بوو ئێوە بڵێن درۆم کردووە
ﭼﺮﭼﻴﻞ سەرۆک وەزیری کاتی ئینگلستان دەڵێ : ساڵی 1941ڕۆژێک سواری تاکسی
ببووم دەچووم بۆ بنکەی هەواڵنێری BBC بۆ وتووێژ کردن کاتێ گەیشتمێ بەشۆفیرەکەم کوت : بەڕادەی نیو کات ئەگەر دەکرێ ڕاوەستە تا دەگەڕێمەوە ـــ
شۆفیر کوتی: نە ئاغا من دەمهەوێ خێرا بگەڕێمەوە
تا وتووێژی چرچیل لەڕادیۆ ببیستم ـ ـ
لەهۆگری کابرا سەبارەت بە خۆم زۆر کەیف خۆش بووم ولەخۆشیان سکەیەکی دەپپوندیم دایە ـ
شۆفیر بەدیتنی پوڵەکە کوتی : بەگۆڕی بابی چرچیل ! ئەگەر بفەرموی تابەیانی لێرە ڕادەوەستم ـ
ئەوەیەکە پوڵ تەنانەتی هۆگری وهەستی ئینسانەکانیش دەگۆڕێ ـــــــــــــ

کوردی نادرمستەفازادە
رەحیم خان
💢 فیقلی دیپڵۆم

♦️ ڪابرایەڪی وەرزێر ڪوڕەڪە دەنێرێ بۆ خوێندن. ڪوڕەچەند ساڵ دەچێته مەڪتەب فەوقی دیپڵوم وەردەگرێ ودێتەوە ئاوایی.
هەرڪات باوکی دەڵێ وەرە ڪارێڪم دەگەڵ بڪە دەڵێ نازانم ئێوه چۆن تێ دەگەن ئەمن فەوقی دیپڵومم؛ فەوقی دیپڵوم! چۆن بێم ڪارتان بۆبڪەم؟! بابی لە داخان لەبەر خۆی پیش دەخواتەوە. ڕۆژێڪ لەمەزرا وە بەگوێدرێژ گوێنی دێنێ ودەگاتە جوگەلە ئاوێڪ گوێدرێژ پێ دەچەقێنێ وناپەڕێتەوە زۆر خەریڪ دەبێ؛ لە ئاخری دا دەڵێ هەچە دەی ئەتۆش فیقلی دیپڵۆمی؟!

✍️ نادر مستەفازادە /ڕەحیم خان
سڵاو
بەیانی جوانی پاییزیتان بە نم نمەی باران پڕ لە خێر و خۆشی بێ
ئەمڕۆیەکشەممە
9/گەڵاڕێزان/2721کوردی
1400/8/9هەتاوی

هیچ کەس مەکەن بە فریشتە چوونکێ ئێمە ساڵانێکە باجی ئەو شەیتانانە دەدەین کە لامان وابوو فریشتەن

وە ـ نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوو شت هیچکات کۆتاییان نایا، یەکەم کۆمەڵەی خۆر، دووهەم نەزانی و گەمژەیی بەشەر،لە بابەتی یەکەم زۆر دڵنیا نیم، بەڵام لە دووهەمی هیچ دوو دڵیم نییە...

👤 آلبرت انیشتن

وە ــ نادرمستەفازادە
کاتێ کە گەنج بووم وامدەزانی پووڵ گرینگترین شتە لە ژیاندا. ئێستا کە پیر بووم دڵنیام کە هەروایە

#ئۆسکار ـــ واێڵد
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
هەموو مانگن لەبۆ خۆیان و لای تاریکیان هەیە کە هیچکات پێشان کەسی نادەن.

#ماڕک ــ تواین
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
#پەیامی بەهاران



حاجی بایزاغا نۆکەرێکی دەبێ پیرۆتی نێو دەبێ.حاجی شەوێ نۆکەرەکەی بانگ دەکا و دەڵێ وەرە با بڕێ داب و نەریتی دیوەخانت فێرکەم. پیرۆت دەڵێ:فەرموو قوربان، حاجی بایزاغا دەڵێ :بەیانی لەگەڵ دەنگی کەڵەبابی، دەبێ سەماوەر وەکوڵ هاتبێ، نان و پێخۆر لەسەر مجۆعمان بێ، ئێمە زوو لەخەو هەڵدەستین.
پیرۆت دەڵێ :قوربان با لە ئێستاوە پێت بڵێم، با دوایە خەجاڵەتتان نەبم، ئێوە نان و چایی خۆتان بخۆن، ئەمن درەنگ لە خەو هەڵدەستم.



مزراویلکە
Audio
@Kurdish_Folklore
ژیاننامەی مامۆستا #حەسەن_زیرەک
لە زمان خۆیەوە لە کۆڕێکی دۆستانە دا.
بە هاوبەشی
مام جەلال تاڵەبانی
ئەبوو سەباح
شێخ کەریم
لە دوو بەش دا.

بەشی یەکەم



کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
@Kurdish_Folklore
ژیاننامەی مامۆستا #حەسەن_زیرەک
لە زمان خۆیەوە لە کۆڕێکی دۆستانە دا.
بە هاوبەشی
مام جەلال تاڵەبانی
ئەبوو سەباح
شێخ کەریم
لە دوو بەش دا.

بەشی دووهەم


کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ دووشەممە
10/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/10هەتاوی

هەر چەندی هەنگاوم نا بەرەو ژیان
ژیانیش خۆشی لێ کردم به سندان

نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
منداڵی ده ݩگ خۆشی ناوچه ی بۆکان


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
خوداوندا...!!
مەزهەبییەکان تێ‌بگەێنە
لەوەی کە مەزهەبێک ئەگەر پێش مردن بە کارت نەیە پاش مردن بە هیچ کارێکت نایا...!

خودایا...!!
دەنگی هزر و فکری هێندێ لە ئینسانەکانت خامۆش کە، تا دەنگی
تۆش ببیستن!
ئەوانە ئەوەندە نوقمی دادوەری و باس کردنی خەڵکن، کە لە بیریان چۆتەوە
دادوەر و قازی تۆی...!

👤دوکتور شەریعەتی

وە ــ نادرمستەفازادە
دەگێڕنەوە
باڵوێزی ئینگلیس لەدهلی لەشەقامیەکەوە بە ماشین
تێ پەڕدەبوو چاوی بەلاوێکی
هیندی کەوت کەمانگایەکی وەبەر پیلاقە وشەق دا ـ
مانگاکەلەهیندلەڕیزی خودایان دایە ـ
باڵوێزی ئینگلیس کەئەو دیمەنەی دیت لەماشین هاتە خۆارێ وهەڵات بۆلای مانگاکەو دەستی لەملی کرد و کەوتە ماچ کردن و پاڕانەوەو دەست لەسەر سینگ وڕێزدانان بۆمانگا ـ
خەڵک کەئەوڕۆاڵەتە دەبینن وابێگانەیەک ئاوا ڕێزلەمانگا
دەگرێ ولەبەرانبەری داسوژدە
دەبا لاوەکە دەگرن زۆر بەتوندی لێی دەدەن و بەندی دەکەن ـ
کاتی ڕێ کەوتنەوە هاوڕێی باڵوێز بەسەرسوڕمانەوە دەپرسێ
بۆچی ئەوکارەت کرد تۆ کە باوەڕت بەوشتانەنێ ـ
باڵوێزکوتی ـ
پێلاقەی ئەولاوە ژیر وزانایە خەریک بوو فەرهەنگی ونەریتی هیند هەزارساڵ وەپێش خا
بەڵام من بەو کار ە پێشم گرت ونەم هێشت ـــــ:::::;;:; 🍃🍃🍃وەرگێڕدراو لەفارسی
نادرمستەفازادە ڕەحیم خان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خانم مسنی به گوگوش میگه ۴ پنج سالم بود تو شکوفه نو تورو دیدم
گوگوش میگه "این سن یه عدده، مگه من چند سالمه؟! یه جوون ۷۱ ساله"
+گوگوش جان، سن برای شما یه عدده عزیزم، برای یه عده اینطور نیست!
شەویش تۆرا، دڵی گۆڕا، نەخەوتم
وەنەوزی چاوەڕای چاوانی شەوتم

بەپێی چاوت لەپای تۆران و گۆڕان
لەسەر ئەم شانە بۆ ئەوشانە کەوتم

سەلاح کوردی
دەزانی کە،دەبێ ڕاست بین بی؟؟!
دەنگ خەفەکەریشت ئەگەر پەیدا کرد، بۆم بکڕە!
دەمهەوێ کاتێ بەتاوانی ئەوین و هەڵبژاردن مۆری قەحبەم بە سەردا دەسەپێنن، ڕق و قینم لە ناو گەرووم دا خەفە کەم...!!!!

غاده السمان
وە ــ نادرمستەفازادە
2024/04/19 22:09:12
Back to Top
HTML Embed Code: