« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
خۆشەویستی پێویستی بە دەقەیەکە
لە بیرکردنیش سەدەیەک🌚
خواش وەک دڵم ئاگای لێت بێت 🤎.
خۆ دەتوانم دەست هەڵگرم لێت و بڕۆم بەڵام من دەزانم زۆری دەوێت تا لە دڵما کاڵ بیتەوە،هێندە درەنگ کە ڕەنگە ئیتر ژیان بەشی زەردەخەنەیەکمی تێدا نەمێنیتەوە🫠
ڕاستە من زۆر بیرت دەکەم
بەڵام لەمە بە دواوە هەر کاتێک بێی درەنگە زۆر درەنگە 🤎
لە یاد کردنەوەی هەندێ لە ئازیزانت
دەبێ بڵێی هەبوو نەبوو"
ئێستا تاقەتی ئەوەم نەماوە بڵێم بۆ
هەر دەقەیەک کە ئەڵێی ئەڕۆم ئەڵێم بڕۆ
پێم ناخۆشە پەنجەشم ماندوو ئەکەم
بە نووسینی چەند دێڕێک لە پێناوی تۆ
تەنانەت شایەنی ئەوەش نیت
ئەزانی تۆ چیت
گرینگ نەمایت لای من .🌚
بوو بە دوو ساڵ وجوودت هەیە لە ژیانم هەموو شتێک لە یادەوەریمدا ماوە، چیڕۆکەکە لە یەکێک لە شەوەکانی مانگی پێنجدا دەستی پێکرد، تۆ جوانترین و شیرینترین ڕووداوی ژیانم بووى، وەلێ تۆ تەنیا ئەو ڕووداوەی کە ژیانمت جوانتر کردووە بڕوام پێبکە ئەوەی دەیڵێم لە دڵەوەیە دواتر تێدەگەیت کە کەس بەو شێوەیەی من خۆشم ویستوویت خۆشی ناوێیت، بەشە غەمگینەکەی منیش ئەوەیە هیچ کەس ناتوانێت وەک تۆ بگاتە قوڵترینی ڕوحم، لە کاتێک ئەوەی هەنگاوێکی دەنا لێم نزیک بێت من دوو هەنگاو دوور دەکەوتمەوە دڵنیام کەس وەک من نابێت بۆی، وە کەسیش نابێتە ئەو مەوداکە کەمبوو: پایزێک و زستانێک و هاوینێک و بەهارێکمان بەیەکەوە بەڕێکرد بارانێک و بەفرێک و چەند جەژنێکیشمان تێپەڕاند هەمووی هەر بەقەد سەد ساڵێ دەبوو ،گەر ئێستا بمەوێ هەموو شتێک باس بکەم پێویستم بە وشەی زیاترە، نامەوێ بیگێڕمەوە قەرارە هەمووی لەو دڵە جوان و پاکەی خۆمدا هەڵبگرم، بۆ هەمیشە و تا ئەبەد وەک جوانترین چیڕۆک لە ژیانمدا دەمێنیتەوە "♥️

٢٠٢٢.٥.٥
٢٠٢٤.٥.٥
کە چاوم لەسەر تۆ بوو
مەترسە لەو چاوانەی لەسەر منن🌚
تۆ پرچە زەردە وەریوەکەم نیت
تا خەمت لێ بخۆم🫠
متمانەیەک بە ڕەفتار لە ناوچووبێت
بە قسە دروست نابێتەوە🦦
تۆ بوویتە هۆکاری ئەوەی
چەندەها جار لە خۆم بپرسم
مەگەر من چیم بۆ نەکردبوو
مەگەر من چیم کەمبوو؟
خۆزگە هیچ کات دووریتم تەجروبە نەکردبا🫠
من دڵم بۆ خۆشم تەنگ نابێ
حەز دەکەی بڕۆ بمرە🦦
سەیری خودا چی لە تۆدا خوڵقاندووە
چ جوانیەکی یەکجار وردی لەناو تۆدا نەخشاندووە
هەر کەچاوم کەوتە سەرت وامزانی لە ئاسمانی خوداوە کەوتویتە سەر تەختی زەوی هەتا ئێستاش وا دەزانم یان ئەستێرەی دابەزیوی یان پریشکێکی گەرمی ئەوی🤎
من لەگەڵ کەسێک لە پێش چاوم کەوتووە بەڵام لە دڵم نەڕۆشتووە چی بکەم؟
نەبوونیشم لە وجوودی هەمووان جوانترە🤎
شتە جوانەکان زۆرن
بۆ نموونە دوو خوێنەر یەکیان خۆشبووێ🤎
2024/05/29 09:22:42
Back to Top
HTML Embed Code: