Telegram Group Search
Audio
اللهم استجب دعاء العلامة صالح اللحيدان يا سميع يا مجيب🤲

دعاء
على اليهود

....
https://www.tg-me.com/tawhid_alg
پڕوپاگەندەکانی ڕۆژئاواو هاوئاوازەکانیان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ بەگشتی و بە تایبەتیش مافی منداڵان و ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئاشکرا دەبێت کە ئەمە تەنها دروشمێکە بۆ فریودانی ووڵاتی موسوڵمانان و لە خشتە ترازاندنی گەنج و لاوەکانیان... ئەگینا بە ئامانجگرتن و بۆردومان کردنی نەخۆشخانە و خوێندنگا و شوێنی هاووڵاتیان و کوشتنی هەموە ژن و منداڵە چ وەڵامێکی تری هەیە...؟
ئەمە بە نیسبەت کەسانێکەوە کە لە مێژوو شارەزابن هیچ غەریب نیە چونکە لە مێژودا لەم جۆرە کۆمەڵکوژییە لە لایەن بێ باوەڕانەوە زۆر دوبارە بوەتەوە....

محسن محمود سلیمان
3 / ڕەبیعی دووەهەم / 1445 ک
اللهم عليك باليهود
اللهم نج المستضعفين من المؤمنين
اللهم احفظ فلسطين وسائر بلاد المسلمين من خطط اليهود
اللهم سلط على اليهود جنود من عندك
❪✹❫ مەڵئ نەفرەتی خودا لە ئیسرائیل

شيخ صالح الفوزان حفظه الله فەرموویەتی:

⇚❪الیهود❫ ناوی ناسراویان ❪الیهود❫ـە بەڵام دواتر وتیان ئیسرائیل وە ئیسرائيل ـ عليه السلام ـ يەعقوبی کوڕی ئیسحاقە، ئەمەش لە داپۆشینی کاری ئەوانە .
⇚کێشەکە ئەوەیە هەندێک خەڵک دەڵێت ❪اللهم اللعن إسرائیل❫ واتە نەفرەت لە یعقوب علیە السلام،مرۆڤ لەمە ئاگادار دەکرێتەوە، یاخود نەفرەتی خودا لە ئیسرائیل نەخێر بڵێ ❪لعنة الله على اليهود❫ یاخود ❪لعن الله اليهود❫ مەڵێ ئیسرائیل انتهی .

لە فەتوایەکی زانایی بەرێز وەرمان گرتووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
❴ التمسك بالڪتاب والسنة ❵
قسە خۆشی و ڕووگەشی لەگەڵ ماڵ و منداڵ.
م. محسن محمود
(حاڵی ئەوان لەگەڵ خێزانەڪانیان)

زەیدی ڪوڕی ثابت گاڵتەچی ترین ڪەس بوو لەناو ماڵەڪەی ، بەڵام ڪاتێك دەچووە دەرەوە پیاوێك بوو لە پیاوان.

"شرح السنة، للبغوي، 13/183."
من أيقَن بِالمَوْتِ كَيفَ يفرح؟.. من علم قُرب الحساب كَيفَ يلهو؟.. من عرف تقليب القُلُوب كَيفَ يَأْمَن؟!

ابن الجوزي | المدهش (٥٠٠)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کورتە_وتارەکانی_چرا

نەخۆشی قەومانی پێشوو دێن بۆ ئێمەش !!
م. محسن محمود سليمان .

#چرا_Chra
Forwarded from نسيم الجنة (شادان عمر الکوردیة...)
اهلی سونە داوا لەخوای گەورە ئەکەن کە ڕەحم بەمردووەکانیان بکات سۆفیەکانیش داوا لەمردوەکان ئەکەن ڕەحم بەزیندوەکان بکەن ..
ئایا شرک و توحید وەک یەکن ؟
بەمزوانە ان شاءالله ...
ئاسانترین ڕێگا بۆ لەبەرکردنی قورئان و فەرموودە و کتێبە شەرعێکان .

#تێبینی
تەنها لە یوتیوب و تیلیگرامی کەناڵی چرا بڵاوی دەکەینەوە .

لینکی یوتیوب :
https://youtube.com/@chra_bangawaz?si=SZVyV3231IBbSLTL

لینکی تیلیگرام :
https://www.tg-me.com/Chra_Bangauaz

#چرا_Chra
نوسینێک بۆ خوشکەکانم :

🔶 خوشکە بەڕێزەکەم ئەگەر لە لەبەرکردنی پۆشاکەکەتدا مەبەستت لەبەرکردنی جل و بەرگی شەرعیە و ھەموو لاشەت داپۆشیوە (بێگومان کە دەم و چاویشت داپۆشیوە) بارک اللە فیک ئازیزم.
🔷 بەڵام ئەوەی کە خۆی ناگرێتەوە لەگەڵ تۆدا کە بەو شێوەیەیت دانانی وێنەی خۆت یاخود ئافرەتانی تری نیقابە کە دروست نیە.
ئاخر خوشکم چ سوودێک یاخود جوانیەک لەو ڕەسمەدا ھەیە کە ھیچ کوێی دیار نیە؟!

🔷 تۆ بەرگەی ئەو ھەموو ناڕەحەتیە دەگریت کە بەھۆی نیقابەکەتەوە توشت ئەبێت، لە گەرمای ھاوین، سەرمای زستان، قسە ڕەقەکان کە لەبەرد ڕەقترن، ئازاردانی نەفست، گاڵتەپێکردن و بەکەم سەیرکردنت..... زۆری تریش کە تەنھا لەبەر خوای گەورە ئارام دەگریت لەسەریان، بەڵام ھەموو ئەمانە خەریکە بەھۆی دانانی وێنەیەکەوە دەبێت بە خۆڵێکی بابردوو؟! ئاخر بۆچی نەفست ناتوانێت ئەوە قبوڵ بکات کە ڕەسم ھەر ڕەسمە بە نیقابەوە بیت یان نا حەرامە.

🔶 بیربکەوە شەیتان خستوتیەتە چ داوێکەوە لەبری ئەوەی ڕوخسارت دیاربێت بە تیری چاوەکانت ڕەگەزی بەرامبەرت دەکەیتە قوربانی و توشی چەندەھا گوناھی دەکەیت....

دەپرسم خوشکم ئەمە چ نیقابێکە کە تۆ دەیکەیت؟!

🔷 سبحان اللە ئێمە لە کوێ و ئافرەتانی پێشینمان لەکوێ لە جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی خوای گەورە و شەرم و حەیایاندا؟!

🔶 شیرینەکەم منیش وەکو تۆ شانازی بە نیقابەکەمەوە دەکەم بەڵام من کاتێک بیر لە حیکمەتی نیقاب دەکەمەوە کە بۆ نەھێشتنی فیتنەیە نەک خۆی ببێتە فیتنە دوردەکەومەوە لەوەی کە وێنە بگرم و بڵاوی بکەمەوە تا برا دینیەکانم توشی لادان نەکەم و پاداشتی گوێڕایەڵی کردنەکەشم بۆ اللە سبحانە و تعالی لەدەست نەدەم.  

🔷 ھەر بۆیە لە خۆت بپرسە و محاسەبەی نەفست بکە و بڵێ:
- بۆچی من نیقابم کردوە؟!
- چ پاداشتێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕەسمەدا وەردەگرم؟!

🖊: #دايـــکی ئیـــناس
@AfratanyMusulman2
👆ئەو نوسینەم ٢٠١٨ نوسیوە کە ئەو کات تەنها عابا و نیقابی ڕەش هەبوون و بەدەگمەن ڕەنگی تر و مۆدێلات هەبوو،
ئەوڕەسمانەشی ئەگیران و بڵاو ئەکرانەوە تەنها کەمێک چاویان دیاربوو "هەرچەنە هەر حەرامە"و شێوازی جلەکان بە عام شەرعی بوو٫
🔺بەڵام بەڕاستی بەداخەوەم ڕەسم و بڵاوکراوەکانی ئێستا نازانی باسی کامە لایەنی بکەیت، هەر لە نا دروستی شێوازی دورینی عاباکە، نیقابەکە، ڕەنگەکە، جۆری قوماشەکە، تا ئەو هەموو مۆدێلاتەی کە خوشکانی موسوڵمانی گیرۆدەی خۆی کردوە. نسٲل اللە السلامة
پێشتر بس حیجابە پاکە ڕەسەنەکە هەبوو بەراورد لەگەڵ بەناو حیجابە ئیسلامیەکانی تر، بەڵام ئێستا چەنەها شێواز هەیە و حیجابی پای ڕەسەن زۆر کەم بۆتەوە ئوەشی بیکات تووشی چەنەها ناڕەحەتی دەبێتەوە لەلایەن مۆدێلاتکارەکان......

#دايـــکی ئیناس
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
گەنجەکانمان بەرەو کوێ؟

تەنها بەناوی خوا:
لەئاهـ وبێتاقەتی وخەم وخەفەتی گەنجەکانمان پێم خۆشە سەرپێییەك چەند ئامۆژگاریەك بچرپێنم بەگوێی خوشك وبرا لاوە دیندارەکاندا کەخۆیان پاراستووە لەفیتنە وئارەزوو وچێژە دوونیاییەکان وخۆیان بۆخوای خالقیان یەکلاکردوەتەوە بەڵام کەوتونەتە ناو چەند سەرپێچیەکی زەقەوە کەشەیطان بەرەو تیاچون وهیلاکچونیان ئەبات ئەگەر بەهۆش خۆیان نەیەنەوە.

ئەزیزانم ئاشکرا وڕوونە دەست گرتن بەدینی الله وە عزوجل قوربانی وئازارو بەرگەگرتنی ناڕەحەتی ئەوێت وەپێویستە کەبزانین بەوەی تەنها بەوەندەی کەخۆمان مەشغوڵی دینداری کردووە ئیتر شەیطان وازمان لێ نایەنێت بەڵکو زیاتر لەخەڵکانی تر ئەکەوێتە کەمینەوە بۆمان، جایان ئەیەوێت نیەتەکەمان تێكبدات وڕیاو پێشچاوی تێبخات یان کێشە بخاتە اتباعەکەمانەوە وفێری کەم ڕەوی وزیاد ڕەویمان بکات یاخود عوجب وسەرسامی ولەخۆگۆڕان یاخود دەیان شتی تر لەفێڵەکانی شەیطان.

ئەوەی ئەمەوێت بەکورتی تیشك بخەمە سەری ئەوەیە گەنجە ڕیشدارەکانمان برایانی ئازیزم وازح وڕوونە لەواجب بوونی ڕیش هێشتنەوە ودەستکاری نەکردنی برای عەزیزم ئەم دەستکاری کردن وجوان کردن وکورت کردنەوە مانای چیە؟ کاتێك لێشی بپرسی ئەڵێت هێشتنەوەی واجبە بەس ئاوا جوانترە یەعنی چی جوانترە؟ واتە خەڵکی ئەم جۆرەیان پێ جوانە!
بۆمەگەر لەبەر جوان بینینی خەڵک داتناوە یان لەبەر خوای خالق بەخالصی؟ ئالێرەدا شەیطان تداخل ئەکات وتوشی ڕیات ئەکات، پەنا ئەگرم بەخوای خالق.

بۆخوشکانی بەڕێزم: لەناو دەیان وسەدان ئافرەتاندا خودا ڕێزی لێناون وجیای کردوونەتەوە وفەزڵ ومنەتی خۆیی ڕشتووە بەسەرتاندا بەپۆشینی عابا ونیقابی شەرعی پێویستە سوپاسی خوای لەسەر بکەن، وەوانەزانن بەونەی ئەو پۆشاکەتان پۆشی ئیتر شیطان وازتان لێ ئەهێنێت نابەخوا بەڵکو زیاتر لەکەمیندایە بۆتان بەڵام بەداخەوە ئەوەی لەم ڕۆژگارە ئەیبینین ئەوەیە پۆشاکی شەرم وشکۆو حەیاو حیشمەتی خوشکانمان گۆڕدراوە لەپۆشاکە ڕەشە پڕ تەقواکەی جارانەوە بۆ پۆشاکە ڕەنگاو ڕەنگ وسەرنج ڕاکێشەکانی ئێستا! لەیەك پارچەوە بۆدووپارچە وکراوەیی ودەرخستنی قیاسی لاشەیان!
لەپۆشاکی تەقواوە بۆ ئێرانی وتورکی، هتد...
یا الله مەگەر ئێوە بەم جۆرە شوکری خوائەکەن لەسەر ئەو منەتەی ڕشتویەتی بەسەرتاندا؟ ئاخر عابا ونیقاب وعەینەكی جوانی! ئاخر عابا ونیقاب وڕەشکردنی چاوەکان وزیاتر دەرخستنی وزەق کردنەوەی! ئاخر پۆشینی عابا ونیقاب وپێڵاوی بن بەرز زۆر دوورن لەیەك!
ئاخر پۆشینی پۆشاکی عیزەت لەگەڵ خۆدەرخستن کەی یەکدەگرێتەوە؟
ئاوا جوانترە؟ ستایل ومۆدێلات وشتی تازە کەوتوەتە بازاڕەوە وئێوەش بەپێی ڕۆژگار ئەگۆڕێن؟ ئەی ئەو جیلەی خۆتان جیاکردووەتەوە بەحساب لەکەسانی تر وبۆخوا سوڵحاون ئەمانە کرداری ئافرەتانی صحابیات بوون؟
شوێنی ئەوان کەوتون وبەخۆشتان ئەڵێن دایکە عائشە پێشەنگ وقدوەمانە؟
بەم جۆرە شوکری ئەو نیعمەتە ئەکەن کەخوا پێی داون؟ ناترسن لەوەی الله عزوجل لێتانی وەربگرێتەوە؟
پێویستە بیربکەنەوە وبەخۆتاندا بچنەوە.

خاڵێکی تر لەو خاڵانەی شەیطان گەنجانی لەخشتە بردووە لەم سەردەمەدا:
گوێگرتن وئالوودە بوونە بەنەشیدەوە بەجۆرێك وای لێهاتووە ئەونەی گوێ لەنەشید ئەگرن وپێوەی سەرقاڵن هێندە بەکەلامەکەی خواوە سەرقاڵ نین! لەکاتێکدا لێشیان بپرسی مەولود وتەعزیە بۆناکەن ئەڵێن بیدعەیە، زۆرباشە بۆمەگەر نەشید بیدعە نیە؟ مەگەر هەموو بیدعەیەکیش گومڕایی نیە؟ یان وەك صۆفیەکانمان لێهاتووە وئەڵێین بیدعەی چاک وخراپ هەیە! خۆ ئێوە گوێ لەمۆسیقا ناگرن لەکاتێکدا تاوانە، ئەی خۆ نەشید بیدعەیه وبیدعەش لەتاوان خۆشەویسترێکە لای شیطان، پێویستە بەخۆماندا بچینەوە وبیر لەنیعمەتەکانی خوا بکەینەوە بەسەرمانەوە.

خاڵێکی تر لەو خاڵانەی شەیطان گەنجانمانی لەخشتە بردووە:
گرتنی وێنەیە جا بەکاملی بێت یان بەنیوەیی یان نیو ڕیش نیو نیقاب نیو دەمووچاوو لەمل بەرەو خوار بۆکوڕان لەپشتەوە بۆکچان ئەمانە چین بەجددی؟
ئەتانەوێ بەم وێنانە بڵێن چی؟
خوشک وبرایانی سەربەرزم ئایا بیرتان کردووەتەوە لەوەی بەم کارە ئەتانەوێت چی بکەن؟ چی بەخەڵکی بگەیەنن؟
گەر بەخەڵکی ئەڵێن ئەوە ئێمەین دیندارین ئەوە ناترسن لەڕیا وبەتاڵ بوونەوەی کارەکانتان؟ ناترسن لەخەشم وتوڕەیی الله عزوجل کەبەو ڕێگایە کەسانی تر لەخەشتە ئەبەن؟
وریابن خەڵەتاندنی خەڵکی بەناوی دنیاوە ئەهوەنترە لەخەڵەتاندن ولەخشتە بردنیان بەناوی دینەوە!
ئێستا وای لێهاتووە هەموو جوڵە وحاڵ وبار وهەڵسوکەوتێکی ڕۆژانە وێنە دەگرن وبڵاوی دەکەنەوە! بۆهەر جێیەك بچن بەهەر ڕێگایەکدا بڕۆن تەنانەت وێنەی قاچەکان وپۆشاکەکان وڕێکردنیان! لێشیان بپرسی خۆیان بەشوێن کەوتەی هاوەڵان ئەزانن؟ هاوەڵان ئاوابوون؟
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
ئافرەتانی صحابیات زەروڕ نەبوایە لەماڵ دەرنەدەچوون دەریش چوونایە ئەونە بەلای دیوارەکەوە نزیکەبونەوە کەپۆشاکەکانیان لێی ئەخشا! بەڵام ئێستا بەناوەڕاستی جادە وشوێنە گشتیەکاندا ئەڕۆن وسێڵفی ووێنە ئەگرن وتەسویری جوڵەو ڕۆشتنیان ئەکەن وئەشڵێن شوێنی صحابیات کەوتوین! خوای گەورە اصلاحی حاڵمان بکات.

بیرمە لەساڵی 2014 لەگەڵ برایەك دانیشتبووین وتەیەکی امامی ابن القیمی باسکرد کەتائێستاش لەگوێیەکانمدا ئەزرنگێتەوە کەئەوکات باسی پۆشاک شۆڕیمان کرد فەرمووی ڕۆژێك یەت خەڵکی پۆشاکەکەیان ئەونە کورتەکەنەوە لەسونەتەکە دەرەچێت وتاسەر ئەژنۆ کورتیەکەنەوە کەلەو کاتەدا پۆشاک کورتی زۆر کەم بوو پێمان سەیر بوو وتمان چۆن؟ فەرمووی:
ابن القیم رحمە الله دەفەرمووێت: شەیطان بەلایەوە گرنگ نیە چۆن مرۆڤەکان لەخشتە ببات بەتوند ڕەوی بێت یان بەشڵڕەوی ئەوەی بەلایەوە گرنگە ئەوەیە لەخشتەی ببات!

بێگوومان گەر ورد بینەوە جاران و2012 وئەوناوە یان ساڵانی دواتریش ڕێژەی ڕیشدار ونیقابەکانمان بەمجۆرەی ئێستا نەبوون زۆر قورس بوو کەسێك ببوایە بەڕیشدار یان نیقاب زۆرکەمبوو زیاتر عابا بەسەربوون بەڵام بەویقارو بەحیشمەت بەڵام ئێستا ڕێژەکە زیادی کردووە بەداخەوە بەشێکی بۆبەرچاوی وخۆدەرخستن ومۆدێلات وڕۆشتنە لەگەڵ ڕۆژگاردا! برا ڕیشدارەکانیشمان مۆدێلاتیان کردووەتە ناو ڕیشەکانیانەوە!.

پەنا بەخوا ئەگرین لەخەشم وغەزەب وتوڕەیی خۆی، داوای لێخۆشبوونی لێ ئەکەین بەڕەحم ومیهرەبانی خۆی، خوایە لێتەپاڕێمەوە گەنجەکانمان ڕێنوێنی بکە بۆباشترین شت کەدەست گرتنە بەقورئان وفەرموودەوە بەوشێوەیەی کەتۆ ئەتەوێت نەك بەوشێوەیەی کەخۆمان ئەمانەوێت، نسٲل الله العفو والعافية.

والله ٲعلم.

محمد کامیل سەنگاوی
Forwarded from «ئاشنابوون بەسەلەفیەت» (محمد کامیل سەنگاوی)
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2024/04/29 05:56:31
Back to Top
HTML Embed Code: