کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی هۆنراوەی شەنگ
سەرم دەبێ بە لافاوی سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم تک تک بە گوێ
دە بۆم بدوێ
دە بۆم بدوێ
بـدوێ
بـدوێ
با لە بێشکەی سۆزی دەنگتا
گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ..!

لەتیف ھەڵمەت
@Amezi_to❤️
Hasan Zirak | Shaw
@Amezi_to
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو....🍂

حەسەن زیرەک
@Amezi_to
خۆ من ماڵم نییە لەیلی گیان کەمە حەراج بۆت ، سەرێ بەرزۆ کە عەزیزم دڵم دەرهات بۆت 🫠

@Amezi_to
قەت بە پاییز نەڵێن لە کوێم
ئەگەر بە جێگەم بزانێ
گەردەلوولم ئەکاتە سەر
دێت و هەرچی خەمی جوانمە
دێت و هەرچی ئازاری چاو ڕەشمە ئەیفڕێنێ..
لە دواییشدا.. منی عاشق
چۆن بەبێ ژان ببارێم و
تەڕتان بکەم تا سەر ئێسقان!🫠

شێرکۆ بێکەس
@Amezi_to🕸
سەفەرت خێر وا ئەمجارەش ڕێگای کۆچت گرتەوە بەر...🫠
@Amezi_to🍂
نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسیدا، خەم نەبێ
چاکە ئەو لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ.

هێمن
@Amezi_to
Deta Delem Nashkeni
Hasan Hayas@KordMusic
دڵم بییە خۆڵەکوی بەر تەنورو کوانییەکەت..🫠

تایبەت 👌🏾
@Amezi_to
کوتم ئەی دڵ موتاعم، گەر موتیعی بۆ مولەممەع نی.
کوتی بۆ نیم لە کاتێکا کە تۆ موبدیعی موتلەع نی...


قاسم موئەییدزادە
@Amezi_to❤️
میکاییل - دڵتەنگ مەبە
@Amezi_to
چ دڵتەنگە گوڵم بێ تۆ شەوانی دووری و غوربەتی ...🫠

@Amezi_to
Murat Dağ Çerkes Hatune speed up
azr
çerkes xatûne
@Amezi_to🫀
نیشتمان ڕۆحی منی خستبووە  ناو
چوارچێوەیەکی تەنگەبەری خۆیەوە
بەڵام ئەو کچە هات
و ڕۆحی گیرۆدەی منی
بەرەو مەوداکانی گەردونێ هەڵفڕان...

-شێرکۆ بێکەس
@Amezi_to
ئەگەر پێت خۆشە هەروا بتپەرەستم
نەکەی لادەی لە دابی کوردەواری

“هێمن”
@Amezi_to
ڕۆژی خۆشەویستیت پیرۆز خوێنی خوێنەکەم..♥️
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە بیکاتە بەری خۆی منم !


- شێرکۆ بێکەس
@Amezi_to♥️
دڵم هێند تەنگە...🤍
@Amezi_to
ڕێم کەوتە گوڵستانەوە لای بولبولی مەست
به چریکەیێ پێی وتم گەلێ ڕاز و مەبەست:
تـا گوڵ نەوەریوە، تـا لەشت نەبووه بە گـڵ
وەک گوڵ به: دەمێ دەم‌بەبزە و پیاڵەبەدەست

خەییام_هەژار
@Amezi_to❤️
ئامێز
@Amezi_to
مات بوو
جگەرەیەکی دەرهێنا
بۆم داگیرساند
بەره بەره،
جگەرەکه،
له بەینی پەنجەکانیدا
بوو به سووتەک
بەره بەره
منی سووتەک
له بەینی لێوەکانیدا
بووم به جگەره...

پەشێو
@Amezi_to❤️
2024/04/27 06:23:40
Back to Top
HTML Embed Code: