This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەموو دونیا بۆ ئێوە، ئەوبۆ من•🤍💍
سڵاو، ئێستا کاتژمێر 10 و 43خولەکە کەمن دەست ئەکەم بە نوسینی ئەم نامەیە بۆ تۆ، من لەم کاتەدا گوێ لە گۆرانیە دڵخوازەکەم ئەگرم کە لەوانەیە بزانیت کام گۆرانیە بوو بەڵام لەوانەیە بیرت نەمابێت ئەمە ئاساییە هەموومان کۆمەڵە شتانێک لەبیر ئەکەین کە ڕۆژێک لامان گرنگ بوون بۆیە من گرنگی بەمە نادەم، لە ڕاستیدا کە ئەم نامەیە ئەنوسم من لە نۆتەکەی خۆم ئەینووسم چونکە من چیتر ناتوانم بۆ تۆ بنوسم، ئەمەوێ پێت بڵێم ژیانی من لەو کاتەوەی تۆ نەماویت زۆر گۆڕاوە، نازانم هۆکارەکەی چیە بەڵام شتانێک کە پەیوەندیان بە تۆوەش نەبوو گۆڕاون، زۆر سەیرە وەک ئەوەی تۆ هێڵێک بیت لە نێوان من و جیهاندا بە نەبوونت من لە هەموو شتێک دابڕام، ئەمەوێت بزانیت من دەمێکە لە نەبوونیت ئەنوسم بەڵام تۆ گرنگی بە نوسینە منداڵانەکەی من مەدە، من نامەوێ بە باسی حاڵی خۆم بەزەیت پێم دابێتەوە من تەنها باسی ژیانی خۆم بۆ ئەو خەڵکە ئەکەم کە ئەخوێننەوە ئازیزم بۆیە تۆ دڵگران مەبە!🖤
هەموو شتێکمان گواستوەتەوە بۆ نێو ئەم دونیایی سۆشیال میدیاوە، هەست، جنێو، شەڕەکانمان، گریان وپێکەنین، هەزەلیات و جدیات و هەموو شتێک لە دەرەوە نییە و لێرە هەیە، وردە وردە خەریکە بە دەرەوە نامۆ ئەبین، هەنێک جار ئەڕۆینە دەرەوە تاقەتی هیچمان نییە یان هەر نازانین بۆچی ڕۆشتوینەتە دەرەوە، حەزەکەین بگەڕێینەوە ماڵەوە و دوبارە بڕۆینەوە نێو ئەم دونیای سۆشیال میدیاوە، بووین بە مرۆڤێکی میزاجی زۆر بێتام!🖤
من زۆر شتم لە دەست دا کە پێم وابوو هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت و لە دوای زۆر شت ژیام کە نەدەبوو لەم تەمەنمدا بژیم، بەڵام من بەرگریم کرد و بە خۆڕاگریی مامەوە هەتا زانیم کە ژیان هەمیشە بەو شێوەیەی ئێمە دەمانەوێ نایەتەدی!🖤