Telegram Group Search
باوەڕکەن دڵتەنگتان بووم 🤍
ئیلاھی
ستار العیوب ئەگەر نەبویتایە
چیمان دەکرد لە ڕسوایی؟
ئەم ڕۆژانە لە خەو کە هەڵدەستم شتێک بەخۆم دەڵێم، دەڵێم:
ئەمڕۆ کۆتایەمین ڕۆژی ژیانتە
دەتەوێ کۆتا ڕۆژ چۆن بژی،
کێ ببینی، چی بکەی، چی بڵێی
کۆتا ڕۆژی ژیانت دەتەوێ چۆن تێپەڕێنی، ئاوا تێیپەڕێنە!
چون
کێ دەزانێت؟
ڕەنگە بەڕاستی کۆتا ڕۆژ بێت … :)

#دیدنوس
ئەوپەڕی تەنیایی تەنها لەوێ کە کاشانی دەڵێت:
تۆ سەفەرت کرد و من بووم بە غەریبە لە نیشتماندا…
ژیانە ئیتر
پارچە پارچەت دەکات ولە کۆتاییدا لەنێوان پارچەکانتدا، نوورێک لە ئومێد دەدرەوشێنێتەوە.
نازانم بۆ ئێوە
بەڵام بۆ من بەو جۆرەیە کە
ڕۆژێک لە ڕۆژان
لەناکاو قسەیەکی دایەگیان، قسەیەکی بابە گیان دێتەوە یادم کە کاتی خۆی کە پێی وتووم لەوانەیە پێی بێزاربووبم، یا هەتا پێم ناخۆش بووە بەو مانایەی کە پێویستم پێ نییە..
بەڵام ئەمڕۆ سوودی لێوەردەگرم و
تێدەگەم کە چەنێک حەق بووە!
هەندێ جار
هەندێ کچی تەمەنی خۆم کە دەبینم
دەمەوێ ڕاکەم دەستی دایکم و باوکم ماچ بکەم و
سوپاسیان بکەم
سوپاسیان بکەم کە منیان بەو جۆرە پەروەردە کردووە …

#دیدنوس
بەخەبەری ؟
من لە جیاتی هەموو مرۆڤەکانی دنیا
لە جیاتی هەموو ئەو کەسانەی حەزت دەکرد ڕۆژێک لێیانەوە بیبیستی،
پێت دەڵێم کە :
شانازیت پێوە دەکەم 🤍
زۆر شانازیت پێوە دەکەم
ئەوەی تۆ دەیکەی
هەموو کەسێک نایکات

شەوت ئارام
ئاسودە بخەوی
🌿

#دیدنوس
ویستیان ئێمە بنێژن
غافڵ لەوەی کە ئێمە تۆو بووین :) 🌱
وەرە هەندێک کات تەنها گوێ بین بۆ بیستنی یەکتر.
باوەڕبکە هەموو کێشەکانی جیهان، لەسەر ئامۆژگارییەکانی من و تۆ نەوەستاون!
هەندێک پرسیارەکان وەڵامیان ناوێت.
وە هەندێک فرمێسکەکان بێ تاوانبار دەکەونە خوارەوە.
مرۆڤەکان هەندێ کات دڵیان دەگیرێت.
متمانەیان کە پێکردی
پەنات بۆ دێنن
دەردەدڵ دەکەن
وە لە زەمین و زەمان گلەییان هەیە.
قوڕگیان پڕدەبێت، فرمێسک دەڕێژن، قسەدەکەن، ئارام دەبنەوە، دەڕۆن و بەردەوام دەبن بە وورەیەکی زیاترەوە …
هەر بەو سادەییە!
وەرە ڕای خۆمان نەڵێین، سەرزەنشت نەکەین، بەدوای تاوانبارەوە نەبین، خۆمان وەک مرۆڤە تێگەیشتوو کامڵەکان دەرنەخەین…
تەنها گوێ بین،
گوێ بۆ بیستنی قسە کەڵەکەبووەکانی قوڕگە بەستووەکان…
باش کردنی حاڵی کەسانی تر تەنها کەمێک درک پێکردنی دەوێت…
مرۆڤەکان ئەوەندەش سەخت و ئاڵۆز نین!
هەندێ کات تەواوی کێشەکانیان، بە یەک بیستنی سادە چارەدەبن، وە دنیای ماندوویان
دەبێتە شوێنێکی جوانتر بۆ ژیان…
بەڵام ئەو کەسەی کە باوەڕی پێت هەیە
هەنگاوێک لەپێشترە لەو کەسەی کە خۆشی دەوێی..
قبوڵتە ؟
بەڵام من فرمێسکم خۆشدەوێت
پێم وایە کە گریان زۆر باشە
مرۆڤ ئیسراحەت دەکات
کاممان بەتەنیا، بەدزییەوە نەگریاوین کە !
زۆر گریاوین
بەتەنیا خۆمان خزاندۆتەوە گۆشەیەکەو و گریاوین، گریاوین، گریاوین
تۆزێک باری شانمان کە سوک بووە وتوومانە بەسە
توند هەر بە دەستەکانی خۆمان کۆتا فرمێسکیشمان سڕیوە و
توند دەستەکانمان لەسەر ئەژنۆ داناوە و هەستاوینەتەوە
وتوومانە دەی تەواو
ژیان بەردەوامە
هەر لەو شوێنەی کە دەستت کرد بە گریان
هەر لەو خاڵەوە ژیان بەردەوامە
وە بەردەوام بووین…
کاممان لەم ساتانەمان نەبووە !

#دیدنوس
+ بووی بە دکتۆر، سەروەت و سامانت هەیە، هەرچی بتەوێ هەتە.. چیت ئەوێ لەوە زیاتر ؟
- دڵخۆشیم نییە…
هەرچەنێکیش حەزت لە تەنیایی بێت و حاڵت لەگەڵ خۆت باش بێت، لە
کۆتاییدا پێویستت بە کەسێک هەیە کە کاتێک لە زەمین و زەمان پڕی، گوێت لێبگرێت
قسەی بۆ بکەی
قسەت بۆ بکات
هەڵەکانت پێبڵێت ..
من کە ئەڵێم ئەمە جۆرێکی چارەسەرە
بەناوی “ ڕەفیق ثێراپی” … :))
قبوڵتە؟
#دیدنوس
2024/04/28 23:05:48
Back to Top
HTML Embed Code: