Telegram Group Search
دە وەرە با
گەڵا تەڕەکانی لێوت ڕابمووسم...!!!!


#شنۆ_ئەحمەد_غەفوور
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێستا ژنێکی هەڵاتووم لە پرچی خۆم،
ڕەدووی سیگارێک دەکەوم
بۆنی تۆم بیر دەخاتەوە..!!!!



#چنوور_نامێق
ــــــــــــــــــــــــ
سەر کە خاڵی بێ لە فیکری میللەتی قەت سەر نییە
دڵ کە گەرمی تیا نەبێ قەت قابلی دولبەر نییە


#قانع
ـــــــــــ
بنووسن بۆی
لەوانەیە لێرەوە بیخوێنێتەوە...!!


#کۆمێنت
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٦٥)

چ بکەین بەدەس ئەو خوانەناسەوە
نەسرەوت، خوێنی ڕشتە کاسەوە

خوێنی ئەو ئاخوندە بێ شەرمانە
بۆ بزنی گەڕۆڵ ئێژن دەرمانە

کێ لە دوژمنم کا حیمایەتێ
خوێنیشی وەخۆم، ئۆخەم نایەتێ

خەتای من چییە، بەختەکەم شەڕە
کۆچم ئاوێتەی کۆچی سەگ وەڕە

خەتەنە دیارە سوننەتە بەڵام
نەکەی بیبڕی لەبن‌دا تەمام

هەواڵیش بەرن لە بۆ یەزدی گورد
ئێژن کارەکەر کارەکەری گرد

خەزێم تامی چوو، بوو بە بڕنووتی
خۆ کەس نەماوە، نەیکاتە لووتی

خەڵک ئەلاوێنێ کۆچکە بەسەرێ
ئێمەش ناز ئەدەین بە هۆڵی کەرێ

لە تۆ جوانە ڕێ و ڕەسمی دەروێشی
هەم خەڵوەکێشی، هەم بەنگ ئەکێشی

خوا پێم بێڵێ ئەم دەست و پلەی خۆم
ڕازیم بە خەلەی خۆم و گەلەی خۆم

داخی دوژمنم هێند لە دڵ‌دایە
خەنجێرم لێ دەن، خوێنم لێ نایە

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
دەروێشێک لەو نێوانەدا لە حەللاج هاتە پێش و پرسی:
ئەوین چییە؟
وڵامی دایەوە:
ئەمڕۆ و سبەی و دووسبەی ئەیبینی!
ئەو ڕۆژە کوشتیان و ڕۆژی دواتر سووتاندیان و ڕۆژی سێهەم خۆڵەمێشەکەیان بە بادا کرد
واتە ئەوین ئەمەیە.


#عەتتار_نەیشابووری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەی کە لە نەبوون دەزانێت،
لە فەرامۆش کردنیشدا لێزانە.
قەت بڕوا بە قسەی ئەو غایبە مەکەن کە دەڵێت
نەمتوانی لەبیرت کەم....!!!!


#غادە_سەمان
ـــــــــــــــــــــــــ
وەتەنی ئێمە نان و خوانی هەیە
وەتەنی ئێمە لاوەکانی هەیە

چەن هەزاران تفەنگچی مووئەنگێو
چەن کوڕی سەف دڕی جیهانی هەیە

چەن هەزار نازەنینی باڵابەرز
چەندە هەر وەک پەری کچانی هەیە

هەر مناڵێ کە هاتە هەشت و نۆ
ئارەزووی یەکیەتی گەلانی هەیە

هەرچی بابی هەیە لە کوڕ چاکتر
ئارەزووی خوێندنی جوانی هەیە

کوڕ لە بابی ، بە هەڵمەت و سورعەت
بێ شک و شوبهە سەد چەنانی هەیە

چەن سواری هەیە کە شێر ئەدڕن
چەندە بێ باک و سەر گرانی هەیە

عەیبی ئەم کوردە گەر ببێ ئەمەیە
(قانعی) سست و بێ زمانی هەیە


#قانع
ــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی( ٦٦٦)

بەم واتە باوەڕ دەکەن پیاو و ژن
خەنە کە زۆر بوو دەگیرێ لە گون

خەو خۆشەویستتر لە نان و بەرگە
ئەگەر چی برا چکۆلەی مەرگە

خەونی شووم و سامناک و ترسێنەر
وریاش بیتەوە دەرناچێ لە سەر

ڕامەسێ، خۆت بە دار و بەردا دەی
فیشاڵە، وەکوو خەنجەر لە کا دەی

ژیان بەنرخە، ڕانەبرێ بە خەو
چون شەرمەزاری ڕۆژە خەوی شەو

کەوای بابە شێخ چووبێ بە بەرتا
جا خێر بێ و بێر بێ و بڕژێ بە سەرتا

خێل بەرەو خوارە و خێڵ بەرەو ژوورە
هەر بزنە بەلە و جاجمە سوورە

ئەی خوایە داد لە دەس کەپەنەکە بۆر
ماڵ لە خاوەن ماڵ ئەسێنێ بە زۆر

کەسێ نەیناسێ، خۆی پێ مەسپێرە
دار لە دوورەوە سەری زەنوێرە

دار ئەڵێ تەور کلکی لە خۆمە
هەر بۆیە پشتم لە حاستی کۆمە

زوویان بە ئێمە ئەم هەواڵەدا
دار مەکەن بە کون زەردەواڵەدا

مەلا غەفوور دەباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
هێندە خۆشم دەوێی کە خۆیشم نازانم چەندە،
هەر جارێک ئەپرسی "چەند"
بیر ئەکەمەوە
ئاخۆ زەریا چۆن حیسابی شەپۆلەکانی ئەکا...!!!!


#نزار_قەبانی
ــــــــــــــــــــــــــ
گەر ڕۆژێک ماچت کەم و بچمە جەهەننەم،
ئەتوانم بە شانازییەوە بۆ شەیتانی بگێڕمەوە و بڵێم من پێشتر بەهەشتم دیوە بێ ئەوەی بچمە ناوی...!!!!


#شێکسپییەر
ـــــــــــــــــــــــ
چرام، مۆمم، روناهی دەم سپیدەم
دەمێکە من، خەمی دیداری دیدەم

ئەگەر وەسڵی دییەت ئیمان و دینە
بڵێ پێم تاوەکوو دەرلەحزە بیدەم

بەتاڵان بردی چی دوڕ و عەقیقە
بەتاڵم من، لەگشت فیکر و عەقیدەم

وەرە (پیر)م وەرە فریادی پیریم
بە؟کوێری لەم گڕستانە گەڕیدەم

سەرو ڕیشم سپی بوو چەشنی کافوور
چ کافر بوو، نەپشکوت هەر، گوڵیدەم
ــــــــــــــــــــــــــــ


شێعری کام شاعیرە؟
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٦۷)

هۆی بڕینەوەی دارە بێ‌بەری
داری خوار و خێچ، لارە سێبەری

تا دنیا بە دنیایە گۆشت و دار
ئاشنا نەبوون، پێکەوە هیچ جار

دار نییە بە بای توند نەهاژابێ
کچ نییە ئاوی شەرمی نەڕژابێ

دێتەوە بیرم بە چریکەی مەل
پردی گاڕان و دارەکەی سەر کەل

هەم ڕۆڵەی چیا، هەم باخەوانە
هەم دارە وانە، هەم شاخەوانە

داریان ئەکوتا قنگی ئەحمەقێ
دەیکوت دێتە گۆێی من تەقەتەقێ

داری پیرەدار قەت بە دار نابێ
یاری  دوور وڵات قەت بە یار نابێ

کێ ڕشتی خوێنی زەکەریا و یەحیا
خوا داری تۆڵەی زوو دا بە ڕوحیا

مەشهوورە کە شەیتان نەمردووە
بەشەر داری بۆ شەیتان کردووە

خوا لە دار بگرێ غەزەبی تەواو
ئێژن ئەیکاتە چەقەنەی ئاسیاو

چ عالەمی تر، چ ئێمەمانان
نابێ وەشارین داس لە سەپانان

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
لەگەڵ تۆدا هەموو شتێکم جیاوازە،
تەنانەت پێکەنینەکانیشم...!!!!
تاوانمان چییە
کە بەهاری تەمەنمان لە پاییزی نیشتماندایە...!!!


#مەحموود_دەروێش
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2024/06/03 11:28:47
Back to Top
HTML Embed Code: