Telegram Group Search
"چیرۆک"

پیاوێک کۆچی دوایی کرد، پێش بەخاک سپاردنی جەنازەکەی
کەسێک هاواری کرد بەدەنگی بەرز ئەم کەسە کە مردووە پێنج سەد هەزاری من قەرزارە ناهێڵم جەنازەکەی بخەنە ژێر خاک تا قەرزەکەی من ڕۆشن نەبێتەوە.
چەند کوڕێک و کچێکی کۆچکردوو لەوێ ئامادەبوون،
کوڕەکان وتیان شتی وانییه و باوکمان هیچی لای ئێمە باس نەکردووە کە قەزرارە و قەرزەکەی بدەینەوە...
ئەوە دەبوو پێش ئەوەی باوکمان کۆچی دوایی بکات تۆ داوای حەقی خۆتت لێی بکردایە، پیاوەکەش لەسەر هات و هاوار بەردەوام بوو کوڕەکانیش کەسیان نەچوونە ژێر باری
دانەوەی قەرزی باوکیان.
کچە تاقانەکەی کۆچکردوو کە کەمێک ئاڵتوونی پێوەبوو ئاڵتوونەکانی لەخۆی کردەوە و هێنای بە بەرچاوی براکان وخەڵکەکەوە دایە دەستی کابرا و پێی وت:
ئەمە بگرە لەبری ئەو قەرزەی لەلای باوکمە و باقیەکەشی چەند مایەوە من دەتدەمەوە با پارەم بێتە دەست...
بەلام ئیتر بێ دەنگ بە و هات وهاوار مەکە بهێڵە با باوکم بەئارامی سەر بنێتەوە، کابراش ئاڵتوونەکانی هێشتا بەدەستەوە بوو فرمێسک بەچاوەکانیدا هاتە خوارەوە
ڕووی لە خەڵک و کورەکانی کابرای کۆچکردوو کرد و وتی:
باوکتان وکۆچکردوو هیچ قەرزاری من نییە،
ئەوە منم بری پێنج سەد هەزاری باوکتان قەرزدارم و ویستم نەوەی ڕاستەقینەی باوکتان بناسم که میراتگریەتی، تا قەرزەکە بدەمەوە بەو..بۆیە ئێوە شاهید بن
میراتگری کۆچکردوو ئەو کچەیە،
ئەوا من ئەم پێنج سەد هەزارە دەدەمەوە کچەکەی بۆیە فرمێسکیش لەچاوم هاتەخوار چوونکە من سێ کوڕم هەیە و کچم نییە کە میراتگرم بێت!


Tel⇔ @mlwankay_shin
نە پێی ڕۆیین، نە ڕێ بۆ دەستی کۆشش
ئیلاھی! کەس نەبێ وەک من گرفتار..


#سالم
#کورتەچیرۆک

پیرەپیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی ژیانێکی خۆشیان تێپەڕ دەکرد.
کاتی نوستن خاتوونەکەی داوا دەکات بەیانی شانەیێکی بۆ بکڕێت تا پرچەکانی پێ دابهێنێ.
پیرەپیاو بە دڵتەنگیەوە گوتی ناتوانم ، دەستم تەنگە...
هێندە دەستم خاڵیە کە بەندی سەعاتەکەیشم خراو بووە ناتوانم بیکڕم.
هاوسەرەکەی گوڵبزەیێکی کرد و بێدەنگ بوو...
پیرەپیاوە بەیانیەکەی دوای ئیشی ڕۆژانەی خێرا سەردانێکی بازاڕی کرد کاتژمێرەکەی فرۆشت و شانەیێکی بۆ هاوژینەکەی کڕی ، هەر لە دڵی خۆیەوە دەیکوت حەیفە ئەو پرچە کاڵانەت بێناز بێت خاتوونەکەم...
کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە هێشتا شانەکەی بەدەستەوە بوو کە سەیری کرد خانمەکەی پرچەکانی کورت کردوەتەوە و فرۆشتوویەتی و دەستبەندێکی جوانی بۆ سەعاتی هاوسەرەکەی کڕیوە.
مات و سەرسام فرمێسکەکانیان دەهاتە خوار.
فرمێسک بۆ ئەوە نەبوو ئیشەکەیان بەفیڕۆ چووە ، بۆ ئەوەی بوو کە ئەوینەکەیان بەیەک ڕادەدا بێخەوش و پاک بوو ، پەیمانی ئەشقیان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بتەو و قایمتر دەبوو.
ئەوان بە شوێنی  دڵخۆشی یەکترەوە بوون.
(ئەوین و دلۆڤانی بە قسە نییە بە کردەوەیە).



وەرگێڕان  :  خالیـــد ڕەحیــــمی سەقـــــز


#نێردراو_بۆ_کاناڵ


Tel⇔ @mlwankay_shin
مامۆستا هێمن دەفەرمێ:
مان و نەمانی من گرینگ نییە
ئێوە بمێنن، زمانی
#کوردی بمێنێ.!
من دەبێ ڕۆژێک هەر بمرم
بەڵام نە
#کورد دەمرێ و نە زمانەکەی.!

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن موکریانییە ڕوحی شاد جێگای بەهەشت بێت.🩵




@rstayjoan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوەی چەند شێعرێکی
مامۆستا هێمن بە دەنگی خۆیان

ڕۆحی شاد ناوی هەرمان❤️

Tel⇔ @mlwankay_shin
بە ڕۆژ ترساو و تاساوی زڕەی کاسەی شەوی پێشووم
بە شەو سەرخۆش و مەستی جامی قەهری ڕۆژگارم!

#دڵدار
ھەر پەرچەم و پێشانییە فیکری شەو و ڕۆژم
ھەر گەردەن و زوڵفە ئەمەلی دوور و درێژم!


#حەزرەتی_نالی
کەسێک مەستی دوو چاوت بێ، ئیتر مەیخانه ناناسێ
به لێوت ئاشنا بێ لێو، ئیتر پەیمانه ناناسێ!

خاڵه قازی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ڕابردوو، درۆیەک زیاتر نییە و
بیرەوەری گەڕانەوەی نییە،
هەر بەهارێک کە دەڕوات، چیتر ناگەڕێتەوە و تەنانەت سەختترین و شێتانەترین خۆشەویستییەکانیش
بەردەوام نین!

📚لە کتێبی: سەد ساڵ تەنیایی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئازار ئەوەیە
ژیانت بەو جۆرە نەبوو کە دەتویست...💔


#مەحموود_دەروێش
گوتی زوڵفم؟ گوتم: داوی بەڵایه
گوتی: ئەبرۆم؟ گوتم: تیغی فەنایە

گوتی: کوڵمم؟ گوتم: بۆ شەو چرایە
گوتی: لێوم؟ گوتم: کانی بەقایە!

#عەونی
یەکێ خوماری مەی و بەزمی عیززەت و ئیقباڵ
یەکێ زەبوونی غەمی زیلـلەتە و پەرێشانی

بە خۆشی و غەمی ئەم ئاسیابە تەفرە مەخۆ
کە هەروەها بووە ئەوزاع و چەرخ و دەورانی!

#شێخ_نووری_شێخ_ساڵح
گەشتیار عومەر - لەبیرت مابێ
ملوانکەی شین
🎤: گەشتیار عومەر
🎼: "له بیرت مابێ هەموو ئێواران
دەس یەکمان ئەگرت، له ژێری باران🌧"

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
من بڕوام وایە تۆ دەتوانی
بخوێنیتەوە و ئاگات لە مەڕەکانیشت بێ.!
ڕۆشنبیری پەیوەندی بە قاوە و کورسی و کتێبخانەیەکەوە نییە.!


#پاولۆ_کویلۆ


Tel⇔
@mlwankay_shin
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاتمان زۆر کەمە
تکایە ئاڵا بنێرە و ئەم ڤیدیۆیە
بنێرە بۆ هاوڕێکەت 🇹🇯


Tel⇔ @mlwankay_shin
ئاوەدانیی ئەم دونیایە بە من چی
كاتێک من لە ناخەوە وێرانم
ئەو برینەی لە مندایە
هی ڕۆژگار نییە
هی ژیان نییە،
جێ دەستی گیانلەبەرێكە ناوی مرۆڤە.
لەم سەرزەمینە برینێكم نەبینی
قووڵتر
سەختتر
بەئازارتر
لەو برینەی مرۆڤ دەیخاتە ناو ژیانتەوە


نەبەز گۆران"

Tel⇔ @mlwankay_shin
دڵم بێ تابە، ئەحواڵم خرابە
ھەتا تۆمی دڵ ئارام و دڵ ئارا!

#حەزرەتی_مەحوی
چۆپی فەتاح - جوانترین چاو
ملوانکەی شین
🎤: چۆپی فەتاح
🎼: جوانترین چاو

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
سوبحی عیشقە شەمعی عەقڵم ڕوو لە خامۆشی دەکا!

#سالم
لە کۆتاییدا قسەی دوژمنانمان لەبیر دەچێتەوە؛ بەڵام بێدەنگی هاوڕێکانمان هەرگیز..!

#مارتین_لووتێركينگ


Tel⇔ @mlwankay_shin
2024/04/20 11:41:07
Back to Top
HTML Embed Code: