ئەم خەڵڪە لە ڪارگاے خودا دێتە دەرێ
هەر ڪارے ئەویشە، سیس دەبێ و هەڵدەوەرێ
ئەے خوایە ئەگەر باش بوو لە پاےچے نەتهێشت؟
گەر پووچ و چرووڪە، ڪێیە ڪردوویە بەرێ؟

مامۆستا هەژار



https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
#سووڪەڵە_ڪۆچ

بریا لەشم بەقەد لەشی پەپوولە با
چڪۆڵە با
شەموولە با
دەچوومە نێو گەڵایێڪ و دەڕۆیشتم
بە سواری ئاوی جۆگەلان
له ڕێگە دا پەلەم دەڪرد
بە هەڵبەزە و بە هەمزەلان
هەتا دەگەیمە باخە دوور دوورەڪان
لە ڕێگە دا حەڪایەتی دڵم دەڪوت
بۆ ماسیە زەرد و سوورەڪان
چ‌خۆشە گەر خەمت دەڪیتە بوخچەیێڪ و زیز دەبی
لە دۆست و یار و مام و خاڵ و پوورەڪان
پەشێو نەبی ڪە ڕازی دڵ دەگاتە گوێی غروورەڪان
ڕەها دبێ لە پاسەوان و تێڵ دڕووی سنوورەڪان
بریا لەشم بەقەد لەشی پەپوولە با
دڵی پڕم بەقەد دەنڪی بەڕوولە با

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــاو



https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
لە وڵاتێڪ
ڪە گوڵ دەخینڪێنن
لە نیوەے شەوا
پەڕ و باڵے مەل
دەقرتێنن
دەبێ فێرڪەین
مناڵەڪانمان
ئیتر نەمام
نەچێنن
ئاخر
ڪە
گەورەبوون
بۆیان دەبێت
بە سێدارە.

      موەفەق ئیبڕاهیمے
      ،سەربەرز،


https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
لەگەڵ لقێک گوڵی سەهۆڵ
ئەم زستانە سنوور دەبڕم
شوێنێک لە تەنیشت ئاگری بێناونیشان،
ئەو قەرزە کۆنەتان بۆ دەگەڕێنمەوە
بۆ ئەوەی هاوڕێی سەفەر بی
لەگەڵ ڕێبوارانی ڕێگاکە کە سەرسام بوون بە ونبوون
ڕەنگە ڕاستییەکت دۆزیبێتەوە
هەمان ڕەنگی ئاسمانی وڵاتەکەم...
.#کەژاڵ_شێرزاد

#محەمەد عەلی_سپانلوو
http://www.tg-me.com/kezhalsherzad
لە ڪۆتایی نامەڪەتا
لەنامەڪەے ئەمجارەتا
گیانە.... ئەڵێی
من بەقەت چەند، خۆشم ئەوێی؟

ئازیزەڪەم، وەڪ چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوۓ
یان پەپوولەے هەردە و نزار
هەنگی دڵدار
گوڵ باخی، ژینی خۆش ئەوۓ
شیلەے شیرینی خۆش ئەوۓ
خۆشم ئەوێی.

یان چۆن بەفر چیاے ڪوێستان
ڪانی ڕوونی، ناو دارستان
تریفەے مانگیان، خۆش ئەوۓ
گزنگی خۆریان، خۆش ئەوۓ
خۆشم ئەوێی!

ئازیزەڪەم، ئەوەندەے خۆتت،
خۆش ئەوۓ
خۆم خۆشم ئەوۓ!
خۆشم ئەوێی.

#شێرکۆ_بێکەس




https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
ئه‌وه کێ بوو
به‌ردی گرته ئاوێنه‌ی نێو چاوانی من
چڕژی تێ خست؟

ئه‌وه که‌نگێ وه‌رز گۆڕا
تووکی سه‌رم
له داری به‌ژنم هه‌ڵوه‌ری
گه‌ڵا، گه‌ڵا؟

ئه‌وه له کوێ
زه‌ریا دڵی وه‌کوڵ هات و
ڵێره هه‌ور به سه‌ر باڵای منا گریا؟

مارف ئاغایی



https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
.


تۆم لە بیر ناچی سوێندت بۆ دەخۆم
لەشم دا پاچی ســــوێندت بۆ دەخۆم

دڵـــــــــــــم تەنگیش بێ ئەتۆ تاسەمی
ورەی ژینــــــــــــــــــمی تۆ هەناسەمی

وەری مــــــــــەگرە‌وە دڵی پڕ هەستت
دڵم قــــــــوربانی عیشق ومەبەستت

من دەتپەرەستـــــــم سوێندم بەباڵات
سوێندم بە باڵای بە وێنەی ئاڵات

نەمخواردۆ لوولم سۆێنــــدم بەچاوت
من خۆشدەوێی چــــەند خۆشە ناوت

بەڵینم داوە تا دوا هـــــــــــــــەناسە‌م
هەر ئەتۆی تەنیـــــــــا ئاوات وتاسەم

#کەژاڵ_شێرزاد

http://www.tg-me.com/kezhalsherzad
#دەسگیرانی_هەتاو


کە شەو داهات
کاروانکووژ مانگ وئەستێرە
پێشیان بە خێڵی ڕۆژ ڕاگـرت
گوڵەبەڕۆژەی گەورە کچ
ئەستێرە چاوی لێ داگــرت
وەڵامی نــارد
وەڵامی سارد
تازە نەچاو داگــرە لێم
نە وەڵامم لێ بنێرە
من لەوخـاکەی دا ڕواوم
وەفـادارن کچی ئێرە
من دەسگیرانی هەتاوم
بـۆ ئەو نەماوە هەناوم
هەتا ددانم دەکەون
چاوی من چاوەڕێی ئەون
ڕەنگ زەرد وسەر نەوی دەژیم
چونکوو من بەڵێنیم داوە
بژیم بە بێ ئەوی نەژیم
هەر لەو سـاوە
سـەری بەرداوە بە شۆڕی
بەڵام دڵی خۆی نەگۆڕی

#م_ئ_هۆگر‌


https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
Forwarded from اتچ بات
ڪچە مەهابادے
هۆنراوەے:مامۆستا سەیدنووح عینایەتے
دەنگ:مامۆستا حەسەن هەیاس

https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
Forwarded from اتچ بات
ئاخ خۆشەویستەکەم کە ئیتر نایەوە ناو وڵاتی دڵم

تەقە لەدەرگای خەیاڵم ناهێنی  وسەرێک نادەی لە ماڵە چۆل وهۆلەکەم

من هێشتا چاوەڕوانی ئەو کاتەم
ئاونگی خۆشەویستیت لە گەروی ویشکم بتکێ

من هێشتا چاوەڕوانم
 باوەشت بکەی بە بێشکەیەک بۆ کاتەکانی تەنیاییم
بەڵکو سۆزی نیگات تارمایی شەوانی دڵم داپۆشێ

      موەفەق ئیبڕاهیمے
          ؛سەربەرز؛

https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin

دەنگ:کاوە مەولانی
مزگێنے دا بە سروە باے بەهارے
وا هاتەوە نەورۆزے ڪوردەوارے
بە تیشڪ تێڪ شڪا سوپاے ڪڕێوە
هەوارے ڕۆژ گەییشتە خاڪە لێوە

؛هەژار موڪریانے؛

https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
تا سونبولے زوڵفت بووە پەرژینی گوڵے ڕووت
نەمدیوە لە دووریشەوە عیشوەے خەت و خاڵان

بۆ سەبزەیے نەوخێزے خەتے لالەڕوخانم
ھەورے خەفەتم حازرە بۆ دیدەیے گریان

حەریق



https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
🍂
#قیبلەکەم

دڵم گەشە بە یادی تۆ
بە یادی جێژوانی تۆ
نیگای دوو چاوی کاڵی تۆ
دەکا مەستم خەیاڵی تۆ
ژینێکی نوێ بە ڕوح ئەدا
خەم و پەژارەم تووڕئەدا
ئەوین دەخەیتە ناو دڵم
وردە وردە لە ناخمدا دەیرازێنی
ڕووناک دەکەی ئاسمانی تاریکی من
بە لاجانگی وەکوو مانگت
دەزانی چەندە جوانی تۆ؟
بە یادی جێژوانی تۆ
پڕم لە بزەو  لە سۆز، هەست
هەڵدەفڕم لە ئاسمانی بیرەوەریت
تریفەی ڕووت، شەبەق دەخاتە ناو ڕۆحم
هەرگیز بە بێ تۆ من ناژیم
کە تۆی تەنیا مەبەستی من
خۆشەویستم، هەناسەکەم
ئەوینی تۆ شێتم دەکا
وا هەست دەکەم کە من لەیلی بێ مەجنوونم
تینی عیشقت دەمسووتێنێت،
ڕەگ و ڕیشەم لە بن دێنێ
گەر بزانم لە ڕێی تۆ دا لە خاج دەدرێم
مەسیح ئاسا
مەحاڵە بکرێ باسی دابڕان
بنووسمەوە وەکوو یاسا
کۆتەڵێک  درووست دەکەم لە پیکەرت
بۆ عەبادەت
بۆ دڵ خۆشی
خۆشەویستم
ئەوینی من هەوێنی مان و ژینی من
لە وڵاتێک دا کە بۆ ئەویندار سێدارە هەڵدەواسن
لە پێش چاوان
خۆشەویستی بۆتە تاوان
دەگرن بەری تیشکی بێ گوناحی ئەوین
دە گیانەکەم
لە هەر شەقام و کۆڵانی شارێک
کە باسی دڵداری  دەکرێ
بە گاڵتەوە لێی دەڕوانن
دەڵێن دەبێ ئاشق بمرێ
خۆشەویستم
ڕاهاتووم بە لای لایت
دەستی گەرمی ئاشناییت
لە نێو دەستی خەیاڵم دا
بە یادی جێژوانی تۆ
گوڵم دەچم هەتا عەرشی عەزیم
چلۆن ئەبێت لە تۆ دوور بم
تۆ ڕووگەمی، بارەگامی، ئاسکە جوانەکەم
لەناو هەرد  و دەشتی ئەوین
لە شێعر و عاتیفەی گەشم
کێ تێدەگا کە من هەشم
بێجگەلە  هەردوو چاوی تۆ
کێ تێدەگا گیانە
دڵم گەشە بە یادی تۆ
چ خۆشە ناوم کە لە پاشی ناوی تۆ
بە یادی جێژوانی تۆ
ئێمە دوو جەستە و یە‌‌ک دڵین
دوو گوڵپەڕی یەک تاقە گوڵین
چرکە چرکە پڕم لە تۆ
چت ناو بنێم
گوڵە گەنمێکی سەرنج ڕاکێش
کە هەتاو دەست بە سەر و زوڵفت دا دێنێ،
تیشکەکەی لە ناختدا جێ دەگرێ
یان ئاسمانێکی بێ هەوری
ئەوجار وردەورده قامەتی زێڕت دەنوێنی
هەرچی دڵ بیهەوێ ئاوای
تۆ گوڵخونچەیێکی ساوای
کە بە نووری ئەوین گەورە دەبی
دیتنت هەر دڵێکی لە دونیا وەڕەز،
زیندوو دەکاتەوە
تۆ هەورێکی پڕ بارانی کە حەیات دەدەی بە زەوی
تۆ ئامێرێکی بۆ نەخشاندنی عەشقێک
بە هاتنت دەژێتەوە
تۆ ئەو پەڕی هەست وبوونی
تۆ ئاوێکی پاک و ڕوونی،
ژیان دەبەخشێ بەجەستە
بوونی تۆ ڕووحی هەڵبەستە
دڵم چیای سارد و سڕ بوو
چاوەڕێی تیشکی بە گڕ بوو
کە تۆ هاتی ژیامەوە
چابوو وەڵامت دامەوە


          #کەژاڵ_شێرزاد



                            ۷ـ۱ـ۱٤۰۳ی هەتاوی

http://www.tg-me.com/kezhalsherzad
‍ ‍ بڕیارم بوو
بتنووسمەوە
لە لاپەڕەکانی مێژوو
یادەکانت بهۆنمەوە
کە چی خۆت مێژوی و
هەزار
ئایەتی جوانی  لە ژیان
لە ئاشتی و لە خۆشەویستی
لە عەشقی پاکی نیشتمان

      ؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
         ؛سەربەرز؛

https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
Forwarded from اتچ بات
شەهید
هۆنراوەے: مامۆستا سەیدنووح عینایەتے
وتنے:مامۆستاعومەرعەبدے


https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
ڕوخسارے تۆم
ڪە لێ دیار
بێ
هەموو ڕۆژم
ڕۆژے جێژنە

مانگ با هەر
خۆے
نیشان نەدا

موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛
https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
یاره‌ ژیکه‌ڵانه‌که‌م
گوڵم
به‌ هه‌ر نیگایێ
مه‌وجی چاوه‌ مه‌سته جوانه‌که‌ت
ده‌چێته‌ ناو دڵم

هه‌ر به‌ گوێی دڵم
گوێ ده‌گرمه‌ گرفه‌ گرفی
شیعره‌ ئاگرینه‌که‌ت
شیعره‌ ڕيک و پێکه‌که‌ی
به‌ تاو و تینه‌که‌ت

هه‌ر به‌ چاوی دڵ ده‌ڕوانمه‌
دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت
تــۆ
ئه‌وینمی
ڕێک و پێک ترینه‌ شیعری تاکوو
ئێسته‌ هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی

تۆ
هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی
هه‌ر ده‌که‌ومه‌ سه‌ر هه‌وا
به‌ هه‌ڵفڕینه‌که‌ت

به‌ جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت
به‌ شیعری باڵی چه‌نده‌ ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی
مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت
مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لادە
له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت

خۆشه‌ویسته‌که‌م
عه‌زیزه‌که‌م
گه‌زیزه‌که‌م
تاقه‌ ڕۆڵه‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت
ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م

تۆ
هه‌زار ئایه‌تی
له‌ کانیاوی پڕ له‌ ئاو و خیزه‌که‌م
له‌ کاتی تونییایه‌تی
به‌ چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ
بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی
تۆ ! قیامه‌تی
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی

تۆ
ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی
تۆ
په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده‌ هێنمی
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و
ئێسک و خوێنمی
خوێنی خوێنه‌که‌م
هیچ وه‌بیرته‌ ئه‌وده‌مه‌ی
که‌ که‌وتمه‌ جه‌غزی که‌سکه‌ که‌سکی
چاوه‌ مه‌سته‌ که‌سکه‌کانی
پڕ له‌ سیحر و جوانی تۆ ؟

بوومه‌ مه‌ستی مه‌ست و
سێحری سێحری چاوه‌ مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی
ده‌ستی خۆم بڕی به‌ به‌ژنی باڵی
شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ

بۆیه‌ کورته‌ ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له‌ هه‌وری
عاسمانی مانی تۆ

جوانه‌ بووکه‌که‌
هه‌ر هه‌نووکه‌ ده‌مهه‌وێ
که‌ بێمه‌ جێژوانی تۆ

مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لاده‌
له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت

ها ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی
شیعری شه‌و شه‌وه‌
به‌و نیگایه‌ پاکه‌ مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه‌
ببیه‌ شیعره‌که‌م
ببیه‌ شیعره‌که‌م
تاکه‌ ڕۆشنایی خاته‌ هه‌وری
دڵ برووسکه‌که‌ت

تا ڕه‌هابی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه‌ تاسکی
ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت

لاده‌ لاده‌ لاده‌ لاده
له‌چکه‌ ته‌سکه‌ کەسکەکەت

مامۆستا قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ)

https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
🔴ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە "هێمن" (شاعیر _ نووسەر)

🔹لەدایک بوون بەهاری‌ ۱۳۰۰ _ ۱۹۲۱ گوندی لاچین نزیک مەهاباد
🔹کۆچی دوایی ۱۳٦٥٫۰۱٫۲٨ _ ۱۹٨٦ ورمێ
🔹شوێنی ناشتن گردی شاعیران لە مەهاباد

https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
خوێنتاڵے مەلا بە ڕیش و پەشم و جبەوە
ئەمڕۆش لەدەست دەچے بە بیرے سبەوە
زۆر وشڪے دەبے بە دەستەچیلەے ئاگر
فەرموو وەرە مەیخانە دەمێ تەڕ ببەوە

       خەییام
هەژار موڪریانے


https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
ئێواران
ڕوو لە هەر ڪوێ ڪەم
هەستے غەریبے
دەمهەژێنێ
چاوو لە هەر ڪوێ ڪەم
لەچاوان
فرمێسڪ
قەتیس دەمێنێ
چ وێرانە ئەم
ڪۆڵانە
بێ تۆ
نەیاران
تێڪیاندا
بەینے من و تۆ
نەیانزانے
دڵت
پەڕەے گوڵە
لەرزاندیان
شەمزاندیان
لە چوارچێوەے قابێڪ
وێنەڪەمان
بە گووڵ دەڕازێنینەوە
هەناسەمان
تێڪەڵ
بە چریوەے
باڵندەڪان
جوانترین ئاهەنگے ژیان
دەچڕێ
ئەو ڪاتەے
بە یەڪ گەییشتینەوە

؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛



https://www.tg-me.com/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
2024/04/28 20:01:26
Back to Top
HTML Embed Code: