Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پەیامێك بۆ ئەوکەسانەی کە ڕێگرن لەپڕۆسەی هاوسەرگیری کچ و کوڕەکانیان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاگاداری ئەو کەسانە بن کەبەڕاستی خۆشیان دەوێن
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ ((حُجِبَتِ النَّارُ بِالشَّهَوَاتِ، وَحُجِبَتِ الجَنَّةُ بِالْمَكَارِهِ))



رواه البخاري ٦٤٨٧


واتە: ((دۆزەخ دەورە دراوە بە ئارەزوو و هەوەس بازی, وە بەهەشت دەورە دراوە بە ناخۆشی و ناڕەحەتی)).

*واتە: ئەگەر بتەوێ بە بەهەشت شاد بیت دەبێ ئارام بگری لە سەر نەكردنی تاوان و ئارەزووە حەڕامەكان
واز لە پەڕاوی
کردەوەی خەڵکی بێنە
خەریکی پەڕاوی کار و کردەوەی خۆتبە !!
چونکە لەکارەکانی خۆت لێپێچینەوەت لەگەڵ ئەکرێت نەك هی خەڵك !!
ئەمەش بـــــزانە
لەدوای ئەم نوسینە،ئیتر لەدوعاکانتا مەڵێ  ( يارب )
بەڵکو بڵێ : ( ربِ )

*بابزانین نهێنی لەسڕینەوەی  " *يا* " پێش "رب" چیە  *نداء " بانگ کردن پێش دوعا لەقورئاندا؟*

لەم ئایەتانەی قورئان تێڕابمێنە ؛
*(ربِ أرني أنظر إليك)*

*(ربنا أفرغ علينا صبرا)*

*(ربِ لا تذرني فردا)*

*(ربِ إن ابني من أهلي)*

*(ربِ اجعلني مقيم الصلاة و من ذريتي )*

  *(ربنا اجعلنا مسلمين لك و من ذريتنا أمة مسلمة  لك)*

*( ربِ اغفر وارحم وانت خير الراحمين )*

*( ربِ ابن لي عندك بيتا في الجنة )*

  *(ربِ إني لما انزلت الي من خير فقير)*

*( ربنا لاتزغ قلوبنا بعد إذ هديتنا )*

*( ربِ إني مسني الضر وأنت أرحم الراحمين )*

*( ربِ هب  لي من لدنك ذرية طيبه انك سميع الدعاء )* 

لەچورچێوەی دوعا لەقورئان بەبانگ کردنی ️ اللّٰه دوعا نەکراوە ، وواتە : حەرفێکی نیداء بە ناوەکانی اللە نەلکاوە ، بەهیچ شێوەیەک  بەڵکو لەهەموو قورئاندا سڕاوەتەوە ٫٫
نهێنی بەلاغەی ئەم نەصە لەوەدایە : کە
یا " بۆ بانگکردنیکی  دوور بەکار دێت !
بەڵام ️ اللّٰه  نزیکترە لە شادەماری گەردنت
نهێنی ئەم گنجاندنەش لەنبونی نیداء" بانگ کردن  ئەم ئایەتەی پەروەردگارە کە دەفەرمووێت :
*ونحن أقرب إليه من حبل الوريد*"

دیسان دەفەرمووێت : 
( *واذا سألك عبادي عني فإني قريب* )

ئایا ئیستا زانیت نزیکی ئەوکەسەی بانگی دەکەی چەندە ؟!
️ اللّٰه دەفەرمووێت :
{ *وَاسجُدْ وَاقتَرب*}
کڕنووش ببەو نزیک ببەرەوە .
پێویستت بەسەفەر نیە بۆئەو نزیک بونەوەیە ، مەرج نیە دەنگت ساز و بەئاواز بێ .
"تەنها سوجدە ببە ، لەبەردەم ️ اللّٰه  موجود و حازر دەبیت ئینجا هەرچیت پێخۆشە و دەتەوێ  داوای بکە ..
عیبادەتێک هەیە ناوی وازهێنانە لە حەرامکراوەکـان:

- هەتا گوێ لە گۆرانی نەگریت و گوێ لە قورئان بگریت،
تۆ لە عیبادەتدایبت...

- باڵاپۆش بیت و دووربیت لە سفوری،
تۆ لە عیبادەتدایبت...

- دووربیت لە غەیبەت و  قسەی خراپ عیبادەتــە...

٭ دوورکەوتنەوە و خۆپاراستن لە حەرام عیبادەتە.🤍🫀
بەئاشڪرا نەفرەت لە " ئیبلیس " دەڪەین
بە نهێنی دۆستی ئەوین ...!

بڕوابڪەن هەنێ سیفاتی خراپ هەیە مرۆڤ دەیڪات
شەیتان ڕێگاشی پێنازانێ
گۆڕ چەوری و گۆشت دەخـوات
بەڵام ئیمان نــاخـوات.

"حەسەنی بەصری-رحمەاللە".
سوپاسی خوا بکە

سوپاسی خوابکە کە تۆ نانت هەیە و دەتوانی هەموو خواردنێک بخۆیت، بەڵام کەسانێک هەن نانیان نیە بیخۆن و وە کەسانێک هەن پزیشک بەهۆی نەخۆشیەوە دەیان خواردنی لێ قەدەغەکردوون..

سوپاسی خوابکە کاتێک لە خەو هەڵدەستی، چونکە مردبووی بەڵام خوا گەورە دوباره ژیانی پێ بەخشیەوە...

سوپاسی خوابکە کاتێک تۆ بەئارامی دەخەویت، چونکە زۆر خەڵک هەن بەئاواتی ئەوەن کە خەویان لێبکەوێت، بەڵام ناتوانن بەهۆی نەخۆشیەوە بخەون.

سوپاسی خوا بکە کە ئیشو کاری هەیە چونکه هەزاران خه ڵک هەن بێکارن..

سوپاسی خوا بکە کە کێشەو گرفتت نیە، چونکە زۆرکەس هەن بەدەست کێشەوە دەناڵێنن و ژیانتان تاڵ بووە..

سوپاسی خوا بکە کە تەندروستیت باشه چونکە ملیۆنان کەس هەن بەدەست نەخۆشی دەناڵێنن..

سوپاسی خوا بکە کە تۆ دەتوانی بەچاوەکانت سروشت و کەسە ئازیزەکانت   و هەموو دروستکراوەکانی خوای پێ ببینی ، هەزاران کەس هەیە کوێرن و هیچ نابینن...

سوپاسی خوابکە کەتۆ دەتوانی قسەبکە بکەیت و ببیستی، چونکە کەسانێک هەن بێبەشن له و نیعمەتەی خوای گەورە.

سوپاسی خوابکە کە تۆ له دایک وباوکێکی موسوڵمان لە دایک بووی و ئێستاش لەسەر ڕێبازی ئیسلامی ملیاران مرۆڤ هەیە لەم سەرزەوی یە کافرن و جگە لە خوا شتی تر دەپەرستن وەک مشک  مانگا، مرۆڤ ، ئاگر..ڕۆژ...

سوپاسی خوا بکە کەدەزانی دایک و باوکت کێن و بەحەڵاڵی لێ یان بویت هەزاران کەس هەن بە زۆڵی له دایک بوونەو نازانن کێن و کوڕی کێن....

سوپاسی خوابکە کە خێزانێکی ڕێک و پێکی بەقسمەت کردووی هەزاران گەنج بەئاواتی ئەو ڕۆژەن بچنە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری..

سوپاسی خوا بکە کە خاوەن منداڵی سەدان هەزار ژنو مێرد هەن له و بەخششەی خوا بێبەشن ..

سوپاسی خوا بکە لەسەر هەموو ئەو شتانەی کە خوا پێی بەخشیوی لە بچووکترینی تا گەورەترینی ..
#کارەساتێکی ناخۆش....
کچێک دەڵێ: زۆر دایک بونەتە هۆی کێشە بۆ کچەکانیان، من شوم کرد، هەموو جارێک دایکم دەیگوت ناحەقی لە مێردت قبوڵ مەکە، ڕێگە مەدە قسەت پێ بڵێ، ئەگەر کێشەت هەبوو وەرەوە لای من، گەر بە قسەی نەکردی لێی قبوڵ مەکە.

ئەم نسحەتانەی منی دەکرد، دوای دوو ساڵ بەقسەی دایکمم کرد، ڕۆژێک مێردەکەم لە کرێکاری هاتەوە زۆر ماندوو بوو، وتی ژنەکە چیمان هەیە، منیش بە توڕەی وتم بڕۆ لە بازاڕ نان بخۆ، زۆر پێی ناخۆش بوو.

کاتێک چوو بۆ بازاڕ نانی خوارد نەهاتەوە، ڕۆیشتەوە بۆ سەر کارەکەی، ئێوارە هاتەوە هێلکەو ڕۆنم بۆ ئامادە کردبوو، لە پڕ تەقیەوە و توڕە بوو، وتی ژنەکە سوێند بە ئیلاهی دوو ساڵە لێت قبوڵ دەکەم لەبەر ئەوەی زۆرم خۆش دەوێی، بەڵام ئەمجارە لێت قبوڵ ناکەم، منی سواری سەیارە کرد و بردمیەوە بۆ ماڵی باوکم، بە باوکمی گوت من ژنی وام ناوێ فەرموو ئەوە کچەکەتان.

باوکم وتی هۆکار چیه، ئیتر مێردەکەم هەموو شتێکی بۆ باس کرد، منیش قسەم نەکرد چونکە حەق بەو بوو، باوکیشم وتی حەق بە تۆیە و کچەکەم تاوانبارە.

باوکم وتی کوڕم یەک تکات لێ دەکەم، مێردەکەم وتی چیە مامە، باوکم بەچاوی پڕ فرمێسکەوە وتی لەبەر حورمەتی ڕیشی سپی من ئەمجارە کچەکەم بیبورە چونکە وەڵاهی نامەوێ خەڵک قسەم لەسەر بکات و حایە و حورمەتی خۆمم زۆر خۆش دەوێ، مێردەکەم بە باوکی گوت مامە بۆ حورمەتی ڕیشە سپیەکەت ئەمجارە کچەکەتم بەخشی و دەیبەمەوە، بەس ئەمجارە بێ حورمەتم بکات لە ماڵەوە سێ بەسێ تەڵاقی دەدەم.

دوای دوو ڕۆژ دایکم تەلەفونی کرد وتی کچم نەکەی بکەویته فێڵی ئەمانە و هیچ لە مێردەکەت قبوڵ نەکەی، منیش وتم دایکە ئەگەر جارێکی تر ئەم نسحەتانەی من بکەی لێت قبوڵ ناکەم، چونکە نامەوێ باوکم شەرمەزار بکەم، ئیتر بەقسەی دایکمم نەکردەوە، هەرچی مێردەکەم داوای بکات بەقسەی دەکەم، بەیانیان قۆندەرەکانیشی بۆ بۆیاخ دەکەم، دەی سوێند بە خودا ئێستا منی لەدایکی خۆشتر دەوێ، هەر ڕۆژێک بێتەوە ماچم دەکات، چونکە بە قسەی دایکم ناکەم.

ڕۆژێک دایکم وتی بۆ بەقسەی من ناکەی، وتم ئەگەر ژنی بڕۆ تۆش وەکوو من حورمەتی مێردی خۆت بگرە پێش ئەوەی بمرێ، بڕۆ گەردنی خۆتی پێ ئازاد بکە پێش ئەوەی لەدەستی بدەی، چونکە لەوەی بیرم دێ تۆ ڕێزی باوکی منت نەگرتووە.

جا بۆیە زۆر جار دایک دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی شیرازەی کچەکەی و ماڵوێرانی، کچینە نەکەن بە نسحەتی دایک و خوشکتان لەگەڵ مێردەکانتان خراپ بن، بەخودا ماڵوێران دەبن، خوتان لای خودا شەرمەزار مەکەن.

تکایە دایکان مەبنەکێشە بۆ کچەکانتان
دەبێ بگەینە ئەو قەناعەتەی دووری لەزۆرێ لەمرۆڤەکان سەلامەتی و خۆشبەختیە
هەركات دڵت توندبوو بە گوناهێكت بیرت بێت كە تۆ لە خۆشەویستانی پەروەردگاری!!
چونكە دڵ توندبوون واتە داوای تەوبە و پەشیمانی ئەكات لەخودا
وە پەروەردگاریش تەوبەكارانی خۆش دەوێت

" إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ "
2024/04/27 23:56:13
Back to Top
HTML Embed Code: