Telegram Group Search
نیگەرانی ھیچ
لە دۆخەڪەت ناگۆڕێت
دوعا ، خـێر ، نوێژ ، دەتوانن🤲🏻


#سورەتی_الملك
#شەونوێژ
#سوننەتی_وەتر
دوعای نوێژی بەیانی
یاڕەبی چاومان لەڕەحمەت و لێخۆشبونتە ئێمەش لەو کەسانەبین بەر رەحمەتی خۆتیان ئەخەیت🤍🤲🏻
ڕۆژێـک ئیمامی ئەبوبەکر چووە سەر مینبەر و فەرمووی:
کێ لەئێوە سوورەتی تەوبە دەخوێنێتەوە؟
پیاوێک وتی: من.
فەرمووی: بـخوێـنـە.
کە گەیشت بە ئایەتی:
" إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ" بە هاوڕێکەی وت خەمبار مەبە.

گریا و فەرمووی وەڵڵاهی من هاوڕێکەیم...💔

و: ئەیاد فەهمی
ئیمامی شافیعی دەفەرمووێت : ئەگەر لە شوێنێك بەتەنها بووین ئامۆژگاریت کردم ئەوە ئامۆژگاریت کردووم بەڵام ئەگەر لەناو خەڵك ئامۆژگاریم بکەیت ئەوە حەیای منت برد .
حوکمی بە جیا گرتنی سێ ڕۆژ لە هەر مانگێکد واتا بەسەر یەکەوە نەبێت .

پرسیار

خوشکێک دەپرسێ ئایا گرتنی ڕۆژووی سێ ڕۆژ لە هەر مانگێکە مەرجە تەنها بەسەر یەکەوە بگیرێت یان دەکرێ لە سێ ڕۆژی جیاوازی مانگەکەدا بێت؟

❗️وەڵام

هەردووکی جائیزە إن شآء الله بەسەر یەک گرتنیان یان بە جیاواز گرتنیان بەڵام ئەگەر بۆی بکرێ بەسەر یەکەوە بیانگرێ لە ڕۆژە سپیەکان ئەوا خێری زیاترە.

📙فەتواکانی نور علی الدرب شێخ ابن باز📙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دڵشکاندن!

م.محمد عبدالکریم طالب
تـاوەکـو شـیـریـنی ئـیـمان نەچـێـژیت
نازانیت گوناهــ چەندە تاڵە❤️‍🩹🤲🏻


#سورەتی_الملك
#شەونوێژ
#سوننەتی_وەتر
دوعای نوێژی بەیانی
یاڕەبی خاوەن دڵێکی پاک و ڕزقێکی حەڵاڵ و زمانێکی بە زیکر و ماڵێکی ئارام و ئیمانێکی پتەوبین
⛔️*ئاگاداری لە فیتنەی ئافرەتان*🔥


عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه، عن النبي صلى الله عليه وسلم، قال: *«إن الدنيا حلوة خضرة، وإن الله مستخلفكم فيها، فينظر كيف تعملون، فاتقوا الدنيا واتقوا النساء، فإن أول فتنة بني إسرائيل كانت في النساء»*
📚 رواه مسلم وغيره

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: * دونیا سەوزاییو جوانیە وەخوداش ئێوەی ڪردوە بە جێنشین تیایدا، وە سەیر دەڪات چۆن و چی دەڪەن، جا پارێز لە دونیا بڪەن و پارێز لە ئافرەت بڪەن،چونڪە یەڪەم فیتنەی بنی اسراءیل لە ئافرەتاندابوو.،"

وعن أسامة بن زيد رضي الله عنهما، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: *«ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء»*
📚 رواه البخاري وغيره

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: هیچ فیتنەیەڪم بەجێنەهێشتوە لەدوای خۆم زیانبەخشتر لە ئافرەت لەسەر پیاوان..."

وعن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه، قال: خرج رسول الله صلى الله عليه وسلم في أضحى أو فطر إلى المصلى، فمر على النساء، فقال: *«يا معشر النساء تصدقن فإني أريتكن أكثر أهل النار»* فقلن: وبم يا رسول الله؟ قال: *«تكثرن اللعن، وتكفرن العشير، ما رأيت من ناقصات عقل ودين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن»،* قلن: وما نقصان ديننا وعقلنا يا رسول الله؟ قال: *«أليس شهادة المرأة مثل نصف شهادة الرجل»* قلن: بلى، قال: *«فذلك من نقصان عقلها، أليس إذا حاضت لم تصل ولم تصم»* قلن: بلى، قال: *«فذلك من نقصان دينها»*
📚 رواه البخاري وغيره

ابو سعیدی خدری خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چوەدەرەوە لە جەژنی قوربان یان ڕەمەزان بۆ مزگەوت،بەلای ئافرەتاندا ڕۆیی و پێیانی فەرموو: ئەی ڪۆمەڵی ئافرەتان چاڪە بڪەن چونڪە من بینیم زۆرینەی ئافرەت بوو لەناو ئاگردا...ئەوانیش وتیان : لەبەرچی ئەی پێغەمبەری خودا.؟؟.فەرمووی : زۆر نەفرەت دەڪەن و ناڕەزایی کفر بەرامبەر نیعمەت و ژیان و هاوسەرانتان دەردەبڕن..نەم بینیوە لە ئێوەی ناقس لە دین و عەقڵا خراپتر ڪە ڪاردەڪاتە سەر مێشڪی پیاو* وتیان: نەقسانی دین و عەقڵمان چیە ئەی پێغەمبەر ؟! * فەرموی :ئایا شایەتی یەڪێڪ لەئێوە واتای نیوەی شایەتی پیاونیە!؟ وتیان: بەڵێ فەرموی: جا ئەوە نەقسانی ئەقڵتانە* فەرمووی: ئایا گەر ئافرەت ڪەوتە سوڕی مانگانەوە واز لە نوێژ و ڕۆژوو نایەنێت؟! *وتیان بەڵێ: فەرمووی: جا ئەوە نەقسانی دینتانە*
پێشەوا( ابن القيم )ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (وكان هديه ﷺ يدعو إلى الإحسان, والصدقة, والمعروف، ولذلك كان ﷺ أشرح الخلق صدراً، وأطيبهم نفساً، وأنعمهم قلباً. فإن للصدقة وفعل المعروف تأثيراً عجيباً في شرح الصدر..).

واتە: عادەتی پێغەمبەری خوا ﷺ وابوو بانگەشەی دەکرد بۆ چاکە ، و سەدەقە ، و خێر ، هەر بۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ دڵحۆشترین کەس بوو ، ودڵپاکترین مرۆڤ بوو ، ودڵئارام ترینیان بوو ، بێگومان خێر وسەدەقه کاریگەریەکی عەجیبی هەیە لەدڵخۆش کردنی مرۆڤدا.
مەڕیەم وتی: ( یٰلَیْتَنِیْ مِتُّ قَبْلَ ھٰذَا )
واتا: خۆزگە پێش ئەم حاڵەتە بمردمایە
نەیزانی لەناو سکیدا پێغەمبەرێک هەیە.

هەندێک ناڕەحەتی،
لەناخیدا چەندین بەخششی لەخۆ گرتووە
بێئومێد مەبە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چوار سیفات ئەگەر لەتۆی موسڵمان هەبێت ،بەبێ حساب دەچیتە بەهەشت!!خوای گەورەبەقسمەتمانی بکەیت

م.محمد احمد کەلاری
بیرخستنەوەیەک ⏱️

سبەی دووشەممەیە
دوو ئەجری تێدایە...

یەک بەڕۆژوو بوون تیێدا سونەتی پێغەمبەری خوایە ﷺ
دوو مانگی شەوال 19ی ڕۆشتوە
بۆ شەشەڵان هێشتا کات ماوە فرسەتە.
لە دەستی خۆتانی مەدەن
پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرموویەتی: سوڕەتێك هەیە لە ڪتێبەڪەی خوای گەورە کە تەنیا 30 ئایەتە و تڪای لە خوای گەورە ڪرد لە خوێنەرەڪەی خۆشبێت ئەویش سوڕەتی ( الملك)


#سورەتی_الملك
#شەونوێژ
#سوننەتی_وەتر
#دوعا
دوعاى نوێژی بەیانی
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي, وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي

خودایە لێم خۆش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و لەش ساغم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە.
اللهم ئامین یارب العالمین🤲
باشترین شوێنی پاڕانەوە لەناو نوێژدا
پرسیار:
ئایا پاڕانەوە لەکاتی سەژدە بردندا یاخود تەحیاتی کۆتایی باشترە و فەزڵی زۆر ترە لە شوێنەکانی تر ؟
وەڵام :
بێگومان پاڕانەوە لەو دوو جێگەیەدا یەکێکن لەباشترین جێگەکان لەناو نوێژدا ؛چونکە پاڕانەوە ودوعا ، واتە : خۆ زەلیل کردن وبێدەسەڵاتی بەرانبەر بەخودا ، ودەربڕینی پێویستی بەخودا ، وباشترین حاڵەت بۆ ئەو کەسەی دەپاڕیتەوە  پێویستیەکانی بەخودا پیشان دەدات حاڵەتی خۆ زەلیل کردن وپیشاندانی بێدەسەڵاتی بەرانبەر بەخودایە ، وبەم شێوەیە زیاتر لەخودا نزیک دەبێتەوە ، وبێگومان ئەم حاڵەتەش بەجوانی لەسەژدەدا بەرجەستە دەبێت ، ئەبوهوریرە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ( أَقْرَبُ ما يَكونُ العَبْدُ مِن رَبِّهِ، وهو ساجِدٌ، فأكْثِرُوا الدُّعاءَ) صحيح مسلم
واتە :  نزیکترین شوێن کەبەندە لەخودای خۆیەوە نزیکە ئەو ساتەیە کەلەسەژدەدایە ، بۆیە زۆر لەسەژدەدا بپاڕێنەوە .
هەروەها بەهەمان شێوە دوعا و پاڕانەوە سوننەتە لە دواى خوێندنى تەحیاتی کۆتایی و پێش سەلامدانەوە ، عبداللەی کوڕی مەسعود ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ دەڵێ : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (...  ثُمَّ يَتَخَيَّرُ مِنَ الدُّعَاءِ أعْجَبَهُ إلَيْهِ، فَيَدْعُو) متفق علیه .
واتە : دوای ئەوەی شایەتومانی کۆتای خوێند پاشان بابەدڵی خۆی ئەو دوعایانە هەڵبژێرێت کە حەزی لێیەتی ، وپێی بپاڕێتەوە .
کەواتە : باشترین کات بۆ دوعا کردن لە کاتى سوجدە بردن و دواى خوێندنی تەحیات و پێش سەلام دانەوەیە .
ئەمەش هەندێ لەو دوعایانەى کە لە سوننەتدا هاتوون :
(اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ)
(اللَّهُمَّ إِنِّـي أَسْأَلُكَ الْـهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَـى)
(اللَّهُمَّ أَعِنِّـي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)
(اللَّهُمَّ إنِّـي أَسْأَلُكَ الْـجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِك مِنْ النَّارِ )
--------------------------------
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ... 🌼🌼🌿
تۆ بەردەوام سەلامەتی هەتاوەكو بێدەنگ بیت ،
کە قسەت کرد یا بۆت دەنوسرێ ( چاکە )
یا لەسەرت دەنوسرێ ( خراپە )

صحيح الترغيب 2866
حوکمی بینی خوێنێکی کەم لە دوای خۆشۆردن لەسوڕی مانگانە ...

پرسیار :

ئەگەر ئافرەت خۆی شۆرد لەسوڕی مانگانە پاش ئەوەی کەتەواو خوێنێکی کەم ببینێت ، ئایە خۆشۆردن دوبارە دەکاتەوە یان دەست نوێژ دەشوات و نوێژ دەکات ؟ وە حاڵەتێکی کە هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئافرەت خۆی شۆرد و نوێژی کرد دوای ڕۆژێک تۆزێک خوێن دەبینێت ئایا خۆشۆردن دوبارە دەکاتەوە ؟


وەڵام :

ئافرەت دوای ئەوەی کە زانی تەواو پاک بۆتەوە  پاشان خۆی شۆرد بۆ سوڕی مانگانە ، پاشان گەر شتێک لەخوێنی بینی ئەوا ئاوڕی بۆ ناداتەوە و گوێی پێ نادات ، پاک بونەوەکەی دروست و صەحیحە نوێژەکەشی هەر صەحیح و دروستە ، بەڵام پێویستە لەسەری بۆ هەموو نوێژێک دەست نوێژ بگرێتەوە ئەگەر خوێنەکە بەردەوام بوو لەگەڵیدا ؛ چونکە ئەم خوێنە بەخوێن بەربون دادەنرێت ، نەک خوێنی سوڕی مانگانە ، ئەگەر ڕۆژانی سوڕی مانگانەکەی خۆی تەواو کردبێت .

اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

تێبینی / بەڵام ئەم خوێنە دەست نوێژ دەشکێنێت .
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خۆت فێری ئەم دینەبکە!

م.محمد فائق شارەزووری
اللهمّ ٳني ٱسٲَلُكَ خَیرَ ما سَٲَل مِنكَ عبدُك وَنَبیُّكَ محمّد، وٲعوذُ بكَ من شَرِّ ما استَعاذَ منهُ عَبدك ونبیُّكَ محَمّد

خوایه داوای هەموو ئەو چاکەو خێرانەت لێ دەکەم، کەپێغەمبەرەکەت داوای لێکردووی،
وە پەنا بەتۆ دەگرم لە هەموو ئەو خراپیانە کە پێغەمبەرەکەت پەنای لێ گرتوە بەتۆ.🤲🏻🤍



#سورەتی_الملك
#شەونوێژ
#سوننەتی_وەتر
#دوعا
2024/04/30 00:05:50
Back to Top
HTML Embed Code: