Telegram Group Search
چیرۆک

(ئارش و شەنگە)

بةشي يةكةم

چیرۆکێکی ڕاستی شەنگەو ئارش
من ناوم (ئارش)ە تەمەنم ۳۲ ساڵە لە یەکێک لە پەیجەگەورەکانی تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسوک بوک ئەدمینم ، وەک هەمیشە پەیجەکان شتەکان لەیەکتر وەردەگرن بۆ بڵاوکردنەوە وەک وێنە و ڤیدیۆ ...هتد منیش گەشتێکم کرد بۆ ناو پەیجەکانی تری فەیسبوک بۆ سروشت و وێنەی جوانی کوردەواری بۆ ئەوەی لە پەیجی خۆم پۆستی بکەم لەو کاتەدا وێنەی کچە نەشمیلانەیەکی جوانم کەوتە بەر چاوان لەیەکێک <بڕوا بەختیار>لەپەیجەکانی تر کە خەریکی هەڵکردنی ئاگر بوو مەنجەڵێکی قور لێدراویشی خستبۆ سەر ئاگرەکە وا دیار بوو سرکەی هەناری تێدا بوو وە دوو کتری ڕەشی لەبەردەم بوون بەدەستە ناسکەکانی دارەکانی دەخستە سەر ئاگرەکە لەو کاتە فۆتۆگرافەرەکە وێنەی چرکاندبوو ، وێنەکە زۆر سەرنجی ڕاکێشام و خۆشەویستی خستە دڵمەوە منیش لە بەرواری ٦/٥/۲۰۱۷ وێنەکەمم وەک دەست پێکی ڕۆژێکی نوێ لە پەیجەکەم بڵاو کردەوە ، نوسینەکە وەک خۆی ..
لەسەر وێنەکەم نوسی

سلام علیکم چۆن باشن دانیشن تخوا هەڵمەستن .
هەر گوتم بەیانیە با سەلامەکیان لێ بکەم بزانم کەسی لێیە ؟

ئەم وێنە هەرای نایەوە 😆😆
لە بەرواری ۱٤/٥/۲۰۱۷ پەیامێک بۆ پەیج هات ڕێک ئەو کچە شۆخەی بەدیار ئاگرەکە دانیشتبو خۆی بوو منیش پەیامەکەم کردەوە نوسرابو

سڵاو
بەڕێزم ئەو وێنەیە هی منە ئەزیەت نەبێ بیسریتەوە چونکە ئاگادار نیم کە پۆست کراوە حەز ناکەم وێنەم پۆست بکرێ سوپاستەکەم

منیش وەڵامم دایەوە
سڵاو لەتۆش خانم بەڕێزی
بەڵام ئەم وێنە دەمێکە لەناو گشت تۆڕەکان بڵاوە چی تیایە شەڕەفێکی گەورەیە ئافرەتێکی جوان خەریکی فۆلکلۆریەت بێ ، من لە انستا گرامیش دویومە لەگەڵ پەیجەکانی تری کوردی

ئەویش وەڵامی دایەوە گوتی
من بەس لە پەیجەکەی ئیوە بینیومە من هەر حەز ناکەم ، لەهەر پەیجێکی تر بیبینم هەمان شتیان پێ ئەڵێم تۆش ئەتوانی پێم بڵێی لە چ پەیجێکی تر پۆست کراوە ئەزیەت نەبێ .

پەیامێکی ترم بۆی ناردەوە
والله خانم گیان من لەپەیجی تر بینیم هەر لەوێشمان هێنا بڵاومان کردەوە <بڕوا بەختیار>، ببورە نەشمان زانی کە هی کچە جوانێکی وەک ئێوەیە ،ئاساییە ڕەشی دەکەینەوە ، بەڵام چۆن وینەی وا بەبێ ڕەزامەندی بڵاو دەبێتەوە خانم ؟

ئەویش ووتی
لەکاتی کار کردنا ئەو وینەیە گیراو من بینیم کە وێنەی عامی ئەگیری بەس نەمزانی کە بڵاو دەکرێتەوە سوپاس بۆ ئەوەی کە ئەیسڕنەوە .

وەڵامم دایەوە گوتم .
نا ئێمە نامانەوێ هیچ فانێک دڵی لە ئێمە بێشیت ئێمە بۆ خزمەت کردنی ئێوە کار دەکەین نەک دڵ شکاندن لەخزمەتین .

ئەویش نوسیەوە
زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز

منیش 👍بۆی کرد .

ئینجا منیش چومە پەیامی تایبەت و داوای لێبوردنم لێ کرد و تۆزێ قسەمان کرد بەڵام دیار بوو زۆر توڕە بوو وە زۆر قسەی پێ گوتبوم 😆 کە وێنەکەم پۆست کردبوو تاوانی منیشی تیا نەبوو😟<بڕوا بەختیار> چونکە پەیجی تر پۆستی کردبوو منیش وەرم گرتبو وەک هەر وێنەیەکی تر و پۆستم کرد لە پەیجی خۆمان چونکە وێنەکە پڕ بوو لە جوانی . دوای ئەوە
ماوە ماوە قسەمان دەکرد زۆر بە کەمی بەس هەستم دەکرد کەسێکی زۆر بەڕێزە و زۆر خۆشەویستە لام ، ئەو هەمیشە بەتوڕەیی و توندی قسەی دەکرد ئەو کاتانەی قسەمان دەکرد بەڵام من زیاتر نەرمترم دەکردەوە ، توڕە بونی ئەویش داخی ئەو وێنە بوو بەرامبەر من 😆 کە پۆستم کردبوو بەس من هەر دەمگوت ببورە خەتای فۆتۆ گرافەرەکەبوو نەدەبوو پۆستی بکات ئەویش دەیگوت نەدەبوو تۆ پۆستت کردبا 😆😆 دەمگوت خەتایی من چیە یەکەمجار ئەو پۆستی کردوە ئەو پۆستی، نەکردبا من لەکوێم بوو ؟
بەڵام ئەو سور بوو لەسەرئەوەی من خەتا باری سەرەکی بم پاشان بۆ ماوەیەکی<بڕوا بەختیار> زۆر قسەکردنمان نەما بەیەکەوە نزیکەی ساڵێک دەبوو ، ڕۆژێ بینیم لەخەت بوو منیش invite ێکم کرد نامەیەکی نارد گوتی تۆ هەر ماوی نەمردووی !!! 😂
منیش ڕووداوی وێنەکەم هەر بیر نەما بوو ووتم بۆ بمرم ووتی ئەوەنەی وێنەی خەڵک پۆست بکەی 😆😆
ئینجا بیرم کەوتەوە ئەوە کام جوانکیلەیە ، کەوتینەوە قسە کردن ماوە ماوە ، قسەمان دەکرد هەستم دەکرد ئەو کەسەی من بەدوای دەگەڕێم ئەو شۆخە خۆیەتی کە خۆشەویستی لەدڵم بڕوێنی ، هەر جار قسەمان دەکرد ئەو هەر توڕە بو لەداخی وێنە پوستکراوەکە بەهەر جۆرێ بوایە حەزم نەدەکرد بیری بکەوێتەوە چونکە بەزمەکە نوێ دەبویەوە 😂😅
بەڵام ئەو هەر چەندی توڕە دەبوو من زیاتر دڵم بۆی دەچوو زیاتر بە دڵمدا ڕوو<بڕوا بەختیار> دەچوو خۆشەویستی تێدا دەڕواند .
دوای ئەوە گوتم دەمەوێ بو بینم وێنەیەکم بۆ بنێرە ڕازی نەبوو چەند جارێ داوام لێ کرد ئەو هەر سور بو لەسەر ئەوەی خۆی نیشانی من نەدا هێندە داخ لەدڵ بو و ڕقی لێم هەڵگرتبو لەبەر وێنە پۆستکراوەکە ههههه . وێنەی پۆستیشم کردبوو بۆی نەدەناردمەوە ، ووتم ئەو ئاسانە زۆر پەیدای دەکەمەوە لەناو پەیج دەگەڕێم ووتی من بۆت نانێرم تۆش کەیفی خۆتە ئینجا وێنەکەو....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆکی

(ئارش و شەنگە)

بةشي دووةم

(شەنگە) زۆر باسی چەند هاوڕێیەکی دەکرد یەکێک لەو هاوڕێیانەی ناوی (ئێوارە) بوو . ئەو گفتوگۆی ئێمەی بینی بوو ئەو ماوەی لەگەڵ یەکتر قسەمان کردبوو ،ئەویش لای ئەو باسی منی کردبوو <بڕوا بەختیار>گوتبوی پێ ناچێ کوڕێکی خراپ بێ بەگوێرەی قسەکردنی بێ ، شەوێک خۆم و تەنیایەکەم بوین بیرم کردەوە پەیامێک بۆ یەکێک لەهاوڕێکانی (شەنگە)بنێرم ئەوەبوو نامەم بۆ خاتوو (ئێوارە)نارد .
(سڵاو خوشکەکەم چۆنی من هاوڕێی شەنگەم تۆش هاوڕێی ئەی وابزانم )؟...
جوابی دامەوە (سڵاو براکەم منیش هاوڕێی ئەوم شەنگە باسی تۆی بۆ کردووم و<بڕوا بەختیار> نامەکانی ئێوەشم هەموو بینیون )
ئەو شۆخەی وێنەکەییم پۆست کردبوو زۆر باسی چەند هاوڕێیەکانی دەکرد یەکێک لەو هاوڕێیانە بوو نامەم بۆی نارد زۆر قسەمان کرد بەدزی شەنگە ..
منیش داوام لە ( شەنگە ) کرد بەهاوڕێیەکانی خۆییم بناسینی بەڵام ئەو ڕێگەی نەدەدا من هاوڕێکانی بناسم ، دوای ماوەیەک لەگەڵ ( ئێوارە ) ڕێک کەوتین بەهەردووکمان دوای لێ بکەین بەیەکمان بناسینی ئەو داوای لێ کردبوو حەزەکەم ئەو کوڕە بەمن بناسێنی کەسێکی زۆر باش و بەڕێز دیارە ئەمجۆرە قسانەی لەگەڵ کردبوون ، منیش داوام لێ کرد هاوڕێیەکی خۆتم پێ بناسینە ئەویش دەیگوت هاوڕێی منت بۆ چین گوتم بەڵکو ماوەیەک تۆ لەخەت نەبی لەو هەواڵت دەپرسم ئەویش <بڕوا بەختیار>دەیگوت پێویست نیە بەڵام بۆمن زۆر پێویست بوو چونکەئەو دڵی منی بردبوو ، ئیتر هەر چۆنێ بێ هاتە ئەو بڕوایە ئێمە بەیەکتر بناسێنی نەیدەزانی ئێمە پێشتر یەکمان ناسیوە .
ئیتر گروپ چاتێکمان دروست کرد ئێمە هەرسێ کەس قسەمان کرد و بەیەکتری ناساندین ئەو هاوڕێیەی زۆر کەسێکی تێگەیشتو و بەڕێز بوو ئەو شووی کردبوو .
پاش یەکتر ناسینەکەمان خاتو ( ئێوارە) کە منی ئاوا بینی و قسەمان بەیەکەوە کرد خوێندنەوەی بۆ کەسایەتی من کرد زۆر هەوڵی دا ئێمە لەیەکتر نزیک بکاتەوە ، دەیگوت (شەنگە)کچێکە وێنەی کەمە تۆش کەسێکی هەستەکەم زۆر گونجاو دەبن بەیەکەوە <بڕوا بەختیار>بەدڵنیاییش هەمان ئەو کچە بوو کە باسی دەکرد بەڵکو زیاتریش بوو لەو مەدح و ستایشەی ئەو هاوڕێیەی باسی دەکرد ، تا دەهات زیاتر ئێمەی شیرینتر دەکرد لە لای یەکتر ، منیش داوام لەو کچە شۆخە کردەوە وێنەیەکم بۆ بنێرە با بوبینم گوتی نەخێر گوتم ئەی تۆم هەر دیوە خۆ لەوێنە پۆستکراوەکە گوتی والله ۱۸۰ پلە گۆڕاوم ئیستا ، بیرم کردەوە لەکاتی کارکردن هێندە شۆخ و شەنگ بێ ئەبێ ۱۸۰ پلە گۆڕابێ چۆن بێ زیاتر ئارەبووی بینینی بووم ، ئیتر وێنەکەی نەنارد بەڵام گوتم پەیدای دەکەم بەڵێن بێ مادام ئاوات کرد <بڕوا بەختیار>، ئەویش منی ئازاد کرد لەوەی وێنەی ئەو پەیدا بکەم بەهەر جۆرێ بێ تەنیا لای هاوڕێکەی نەبێ ووتم باشە ، منیش چوم بە هەمان ناو بۆ انستا گرام ناوەکەییم لێ دێ چیم بینی ؟!!
کچێکی زۆر ناسک و جوان ڕەفتەیەکی خستۆتە سەر سەری و تاڵی پەرچەمە ڕەشەکانی بەسەر شان بڵاو بونەتەوە دەتگوت مانگی چواردەیە خۆی دەنوێنێ .
منیش وێنەکەم لە انستا دەرهێنا پێم گوت وێنەکەتم پەیدا کرد باوەڕی نەدەکرد بەڵام بۆم نارد زۆر لای سەیر بوو گوتی چۆن و لەکوێت هێنا .؟ ووتم لە انستا وایزانی گاڵتەی لەگەڵ دەکەم ووتی چۆن وێنەی<بڕوا بەختیار> انستا گەورە دەکرێ منیش بەرنامەیەکم پێ بوو insta3 دەستت لەسەر وێنەکە دانابا وێنەکە بەخۆی گەورە دەبوو ووتی شتی وام نەزانیوە دەبێ وێنەی سەر هەموو پڕۆفایلەکان لا بدەم انستا و ڤایبەرو هەموو شتەکان ، گوتم تازە کەیفی خۆتە گرنگ من وێنەی ۱۸۰ پلە گۆڕاوەکەشم بینی داوای کرد گوتی دەبێ وێنەکە بسڕیتەوە منیش سڕیمەوە .
بەڵام تا دەهات قسەمان زیاتر دەرکردن متمانەو خۆشەویستیشمان زیاتر لەنێوان دروست دەبوو
ئینجا ژمارەکانمان گۆڕینەوە بەس نامەوێ زیاتر درێژی بکەم بەگۆڕێنەوەی ژمارەکان ، چونکە ئەویش تۆزێکی ویست تاکو وەرم گرت .
پاشان بەردەوام بوین<بڕوا بەختیار> لەقسە کردن شەو و ڕۆژێک محاڵ بو بتوانم قسەی لەگەڵ نەکەم زۆر خۆشم دەویست ، بەڵام داوای هیچ شتێکم لێ نەکرد حەزم دەکرد زیاتر قسە بکەین و شارەزایی یەکتر بین لە هەموو شت خواست و حەزەکانی یەکتر بزانین چین .
شوکر لە زۆربەی بیرو ڕاکانمان ئەتوانم بڵێم خواستەکانمان یەکیان دەگرتەوە ، بەس شتێک نەبێ ئەو دایم توڕەیە منیش قەت توڕە نەبووم 😅

جاوةرواني بةشي كؤتايي بن
((چیرۆکی))

(ئارش و شەنگە)


بةشي كؤتايي

پاش ئەو قسە کردن و شارەزا بون و متمانە بەیەکتر کردنمان
ئەوە بوو من داوەی خۆشەویستیم لێ کرد ووتم ئەو کەسەی من بەدوای دەگەڕێم تۆیت بۆیە بیرکردنەوەیەکی ژیرانە بیر بکەوە و بڕیار بدە ماوەم بۆی دانا کە بەجوانی بیر بکاتەوە و وەڵامێکی دڵخۆشکەرانەی من بداتەوە ، بەڵام پێش وەڵامی وەرگرم بڕیارمان دا یەکتر ببینین لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان و ناوچەیەکی دێرینی ئەو شارە ، ئەوە بوو لە بەرواری (۱۰-۲-۲۰۱۸) لەو شوینەی دیاریمان کردبوو یەکترمان بینی من بەتەنیا چوم بۆ <بڕوا بەختیار>بینینی و ئەویش یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی لەگەڵ بوو کە لە پەیمانگا بەیەکەوە بون دەیان خوێند ، هاوڕێکەی بەناوی ( سارا ) بوو ئیتر من پێش ئەوان گەیشتمە شوێنەکە ، چەند وەختێک چاوەڕێم کرد نامەم بۆی نارد گوتم من لەوێم ، زۆری پێ نەچوو تەکسیەک بەڕەو ناوچە دێرینەکەی ئەو شارە هات ئەوەی من چاوەڕێی بووم گەیشت زۆر دڵخۆش بووم ، ئەوان لەبەر دەرگا وەستان تاکو من سەیارەکەم پارک کرد ، من باڵا و کێشێکی مام ناوەندم هەیە چاوم زەردە و تەنکە ڕیشێکی ڕەنگ زەردباو و قژێکی ڕەشی پڕم هەبوو بە حەلاگەیەکی شیرینی بەرەو ڕوویان<بڕوا بەختیار> چوم ، ئەوکەسەی بۆ دیداری چو بووم کچێکی جوانی باڵا بەرزی داپۆشراو بوو ، دەم و لێوێکی تۆزی تەنکی هەبوو چاویکی قاوەی و پیستیکی ڕەنگ گەنمی سپی بوو .
سەلامم کرد شەرم و ترسێک دایگرت نەیتوانی وەڵامی سەلامی من بداتەوە هاوڕێکەی سەلامی وەرگرتەوە و چوینە ژوورەوە بۆ ناو ئەو بینا دێرینەی شار دانیشتین و دەستمان کرد بە قسەو گفتو گۆ خاتوو (سارا) ووتی ئێوە درێژە بە قسەکانتان بدەن من تۆزێ پیاسە دەکەم نەشمیلانەکەم شەرمی دەکرد بەڵام من بە تامەزرۆوە دوو سعات ڕێگام بڕی بوو بو دیداری ئەو کەسەی<بڕوا بەختیار> دێتە ناو ژیانم و خۆش بەختم دەکات و خۆش بەختی دەکەم ، ئیتر تۆزێ قسەمان کردوو ئینجا پیاسەیەکمان کرد بەیەکەوە چوار پێنج وێنەی سێڵفیمان گرت وەک یادگاریەکی یەکەم بینین ، بەداخەوە دەمەو عەصران باڵی دەکێشا بەسەر شاردا دیداری ئێمەی لێک دوور دەکردەوە ، بڕیارمان دا بگەڕێینەوە ئەوان بەرەو داخیلی شارەکەو منیش بەرەو ناوچەکەی خۆم ئیتر لەگەڵ من سەرکەوتن تاکو نزیک داخیلی و ماڵئاواییمان لەیەکتر کرد ئەو ڕۆژە .
دوای هەشت ڕۆژ لەدیداری<بڕوا بەختیار> یەکتر بینین شەوی (۱۸-۲-۲۰۱۸) کاتژمێر (۱:۱۰ص) وەڵامی کۆتاییم وەرگرت کە ئێمە خۆشەویستیەکی پاک بنیات بنێین لەسەر بنەمای ڕاست گۆیی و متمانە بەیەک کردن و گرنگی دان بەیەکتری . ئەو کە ئەو وەڵامەی دامەوە ووتی دڵی من پڕنیە لەخۆشەویستی بەرامبەر بەتۆ خۆشم دەویێی بەس زۆری ماوە منیش بەڵێنم پێدا وای لێ بکەم دڵی پڕ بێ لەخۆشەویستی بەرامبەرم ووتم دەرفەتێکم پێ بدە ئەویش دەرفەتێکی پێ دام وام کرد زووتر لەو دەرفەتەی پێی دابووم وای لێ بکەم دڵی پڕ بێ لەخۆشەویستی بەرامبەر من ..
ئێستا ئەو کچە شۆخە <بڕوا بەختیار>خۆشەویستی منە تەمەنی (۲۳)ساڵه وەک ئاماژەم پێدا منیش (۳۲) ساڵم نزیکەی دە ساڵ لەتەمەن جیاوازیمان هەیە ئەگەر نا لەهەموو شتەکانی تر هاوڕاو هاوگونجاوین پێکەوە ئەو ئیستا هەموو ژیانی منە زۆر زۆرم خۆش دەوێ بەهیچ پێوەرێ خۆشەویستی من بۆ ئەو پێوەر ناکرێ .
لەو کاتەوە چەند دیدارێکی تریشمان کردووە یەکێک لە خۆشترین ئەو دیدارانە یادی لەدایک بونی بوو منیش ئەو یادەم بەرز و پیرۆز ڕاگرت بۆم کردە سوپرایزێکی جوان لەیەکیک لە پارکەکانی ئەو شارەی ئەو زانست و زانیاری تێدا دەخوێنی لەگەڵ (سارا)ی هاوڕێی کە بەیەکەوە لە پەیمانگا دەخوێنن ڕێک کەوتین ڕۆژی له دایک بونی ئەو بەهەر جۆرێ بێ بیهێنێ بۆ ئەو پارکەی شارە کە من یادی پیرۆزی هاتنە دونیای ئەوم بۆ ڕێکخست <بڕوا بەختیار>بوو ، من و خوشکێکم بوین ئامادەکاریمان بۆی کرد لەپڕ زەنگی تەلەفۆنی (سارا)لێیدا گوتی تۆ لەکوێی منیش ناو نیشانم پێیدا ئەوان نزیکی ئێمە ببون لەو کاتە من بەرەو پێشوازیان چوم (شەنگە) منی بینی زۆر لای سەیر بوو گوتی تۆ چی دەکەی لێرە ووتم هاتوم ڕۆژی هاتنە دونیای تۆ بەرز و پیرۆز ڕادەگرمم ، کاتێکی خۆشمان بەسەر برد ئەوڕۆژەش .
دوای ئەوە ئیمە زیاتر یەکتریمان بینی وەمنیش شەنگەم بەماڵی خۆمان ناساند خوشکم و براژنم و براکانم و هەنێ لەهاورێکانم گفتو گۆیان کرد بەیەکەوە ماڵی ئیمە بگرە خێزانەکەمان هەموی دەزانن کە شەنگە لەژیانی منا هەیە وە هاورێکانی شەنگە و کچی <بڕوا بەختیار>خاڵێکی و خوشکێکی دەزانن
بەمنی ناساندن ئیتر لەوکاتەوە تا کوئیستاشی لەگەڵ بێت شەنگەکەم هەموو بوون و ژیانی منە رۆژانە سپاسی خودا دەکەم کەبەمنی داوە .
منیش بەهەمان شیوە ژیانی شەنگەکەمم ان شاءللە ماوەیەکی زوور کەمیشی ماوە دەبین بەدەزگیرانی یەکتر ئیتر بۆ تاهەتایە بەیەکەوە لەژێر یەک ئاسمانی پڕ میهرەبانی و ئارامی دەژین
لیرەوە پەیامێکم بۆ ئەوانەی کەبەراستی شتێک یان کەسێکتان بوێ کاری بۆ بکەن قووربانی بۆبدەن هەر بەدەستی دەهێنن هیچ شتێک لەم جیهانە محاڵ نیە ئەکەر مرۆڤ خواستی بۆی هەبێ<بڕوا بەختیار> ، خۆشەویستی ئێمەش لە ڕقەوە سەری هەڵدا ئیستاش لەو پەڕی خۆشەویستی بەختەوەرین دەژین ، ان شاءالله هەرچی پاکە خوا کاری بۆ ئاسان بکات و بەیەکیان بگەیێنێ ..
خۆشەویستی گەوهەری ژیانه‌
وەک چـۆن هـیچ گیانێک بەبـێ ئاو ناژیـت مـرۆڤێکـیش خاڵـی بێت لە خۆشەویسـتی وەک مـردوو وایـه‌...
لە ڕێگەی خۆشـەویستیەوە ئەتوانی پەی به‌هەموو شتـێک بەریـت
لـه‌هەر بارو دۆخ و کەوتنێکدا ئەتوانی بگەی به قەراغی ئارامی.

کۆتایی


https://www.tg-me.com/barannm
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❤️‍🩹💔
چیڕۆکی

شنیار


بەشی یەکەم

من کچێکم ناوم شنیارە تەمەنم ۱۷ ساڵە لە پێنجی ئامادەیی بووم لە شاری سلێمانی دەژین لە خێزانێکی باش پەروەردە نەبووم خاوەنی خوشکێکی لە خۆم گەورەتر بووم لە مەرحەلە دووی زانکۆ بوو برایەکیشم ساڵێک لە خۆم گەورەتر بوو خوێندکاریش بوو ئیشیشی دەکرد دایک و باوکم زۆر باش نەبوون لەگەڵ یەکتر شەڕیان زۆر دەکرد چەندەھا جار باسی تەڵاق کراوەو خزم و کەسوکار پەشیمانیان ئەکردنەوە ئاستی مادیش باش بووین ئیتر نە ژووری خۆمم ھەبوو نە نازیان ھەڵدەگرتم باوکم و براکەم نێوانیان باش نەبوو منیش یارمەتی دایکمم دەدا لە ئیشداو لەگەڵ باوکیشم زۆر نزیک نەبووین وەک ھەموو باوک و کچێک ڕێز لە نێوانمان بوو گوێڕایەڵ بووم ژیانم ئاسایی بوو بەڵام ناخۆشی زۆری تیابوو بە تایبەت کێشەی خێزانی,,,من کچێکی سادە بووم باڵام ناوەند بوو ئەسمەر و چاو سەوز بووم قژم درێژ نەبوو لولیش بوو ڕەنگیشی خورمایی بوو,,,نزیکترین ھاوڕێم ناوی نیگا بوو زۆرم خۆشدەویست بە وەفاو ڕاستگۆبوو چەندین جار لە باوەشی گریاوم کچێکی باشبوو لە مەکتەبیش زۆر زیرەک نەبووم ئاستم ناوەند بوو زۆربەی ھاوڕێکانم خۆشەویستیان ھەبوو گرنگیان بە خوێندن نەدەدا ئیتر ڕۆژانە ڕێی دوورم مەکتەبوو بازاڕ بوو وەک ھەموو ڕۆژێک ئەڕۆشتین بۆ مەکتەب لە ڕێگادا نیگا وتی شنە گیان من ئیشێکم ھەیە ھەتا ئەو کۆڵانە ئەڕۆم چاوەڕێم بکە منیش سەرم سوڕما وتم باشە بەس خێراکە وتی باش و ڕۆشت لە دوورەوە تەماشام کرد بینیم دوو کوڕ کەوتنە دوای منیش ترسام شتێک ڕووبدات ڕۆشتم بە دوایاندا ھەر ڕۆشتن و لە کۆڵانێکی چۆڵدا وەستان و قسەیان ئەکرد منیش ھیچم نەکرد و گەڕامەوە دواتر گەڕایەوەو وتی سوپاس چاوەڕێت کردم وتم نایەوێ ئێ باسیکە چی بوو وتی کە ھاتینەوە بۆت باس ئەکەم ئێستا درەنگە با بڕۆین وتم باشە,,, ئەو ڕۆژە لەمەکتەب وانەی ناخۆشمان ھەبوو ھەموو بێزاربووین کە ھاتینەوە لە ڕێگادا بۆی باس کردم وتی شنە من کەسێکم خۆش دەوێت ئیترباسی کرد کە کوڕەکە خزمێتی و چەند مانگێکە پەیوەندیان ھەیە لە FB قسە ئەکەن بە یەکەوە وتم بە خۆشی بێت خوا یارمەتیتان بدات بە یەکتان بگەیەنێت ئیتر منیش بۆم باس کرد کە دوای کەوتم ترسام شتێکی خراپ ڕووبدات وتی کێشە نیە تۆ لەخەمی مندا بوویت ئیتر ڕۆشتینەوە,,کە گەڕامەوە ماڵەوە دیسان ماڵ بێدەنگ بەس دایکم لە ماڵ بوو نانی دەخوارد وتی باوکت و براکەت لە ئیشن ھێشتا نەگەڕانەتەوە منیش خۆم گۆڕی و دەستم بە نان خواردن کرد دواتر بیرم لە نیگا ئەکردەوە کە چەند دڵخۆشبوو دواتر ئیشەکانم کرد و ئێوارە ھات لە دوای نان خواردن دانیشتبووین باوکم تەماشای TV ئەکرد و براکەم خەریکی موبایل بوو من و براکەم باسی ژیانمان لای یەکتر ئەکرد ئەو خۆشەویستی ھەبوو زۆر خۆی بۆ ماندوو ئەکرد زۆر باشبوو بۆی ھەمیشە لە منیش توڕە دەبوو کە نابێت کەس لە ژیانم ھەبێت زۆر جار سەیری موبایلەکەم و FB ی دەکردم لەگەڵ دایکیشم زۆر ھاوڕێ نەبووین باسی ھیچم لا نەدەکرد<br> ئیتر ڕۆژگار تێدەپەڕی نیگا ھەموو کات باسی خۆشەویستەکەی بۆ دەکردم چی دەڵێن بە تەمای چین ناوی ئاکام بوو بە کوڕێکی باش دەچوو چەند جارێک سڵاوی لێکردووم کە دەھات بۆ بینینی نیگا <br> لە FB چەند جارێک قسەمان ئەکرد زۆر جار پێی دەوتم چۆنە تا ئێستا خۆشەویستم نیە منیش دەم وت بڕوام بە خۆشەویستی نیە لەم تەمەنەدا,,,شەوێکیان لەسەر جێگەکەم بووم ھەر سەیری پۆستەکانم دەکرد و کەس لە چات نەبوو ئەدێکم بۆ ھات کوڕێک بوو ناوی بڕوا بوو خەڵکی سلێمانی بوو ھاوڕێی ئاکام بوو منیش ھیچم نەکرد نە ڕەفزم کرد نە وەرم گرت موبایلەکەم کوژاندەوەو خەوتم بۆ سبەی کە لە مەکتەب ھاتمەوە دیسان شەڕی باوک و دایکم زۆر گریام خەمبار بووم نانم ھەر نەخوارد و ھەندێ ئیشم کردو خەوتم تا ئێوارە شەویش دوای نان سەعیم کرد تا سەعات ۱۰ دواتر چوومە خەت کوڕەکە نامەی ناردبوو سڵاوی کردبوو جوابم نەداوەو ئەدەکەم ڕەفز کرد,, خەوتم ڕۆژھەڵھات و ھەستام نانی بەیانیم ئامادە کردوو ڕۆشتم بۆ مەکتەب لە ڕێگادا ئاکام و ھاوڕێیەکی بە دوامانەوە بوون ئیتر نیگاو ئاکام قسەیان ئە کرد ئەو کوڕەش نزیک بوەوە لە من و وتی سڵاو من بڕوام منیش وتم سڵاو لە تۆش منیش..شن.. ویستم ناوەکەم بڵێم وتی شنیاریت پێکەنیم و وتم بەڵێ ئەی ئەگەر ئەزانی بۆ ئەپرسی ئەویش وتی ھھھ ھەر حەزم کرد گوێم لە دەنگت بێت ئیتر نیگا وتی وەرە بڕۆین منیش ویستم بڵێم خوات لەگەڵ ئەو پێش من کەوتوو وتی ماڵ ئاوای مەکە بڵێ یەک ئەبینینەوە چونکە ئەم دونیا بچوکە ھەلێکیتر ھەر دروست ئەبێت و یەک ئەبینینەوە من و نیگاش پێکەنین و نیگا وتی بڕۆ فەلسەفە ماڵمان وێران ئە کات دواکەوتین وا کراینە ژوورەوە ئیتر ڕۆشتین,,کە ھاتمەوە ماڵەوە ھەر بیرم لە قسەکانی ئەکردەوە من و نیگا ھەر پێدەکەنین ماڵی نیگا لە تەنیشت ماڵمان بوو ئیترحەوشەکەدا لەسەر قادرمەکان لە سەربان قسەمان ئەکرد ڕۆژانە,, شەوەکەی براکەم زۆر توڕە بوو منیش ھەر پرسیارم ئەکرد چیە بۆ توڕەی قسەی نەدەکرد دواتر زۆرم لێکرد چوینە دەرەوە
ویستی باسی بکات و وتی شنە ھەست ئەکەم خۆشەویستەکەم خیانەتم لێدەکات وتم چی بوە وتی لەگەڵ ھاوڕێکەم زۆر نزیکن نازانم بۆ ئەوەنە لە یەک نزیک ئەبنەوە وتم ھیچ نیەو کێشەکەتان چارە بکەن تۆش توڕە مەبەو بە ھێمنی ڕوونی بکەنەوە بۆ یەکتر ئیتر ئەو ڕۆشت و منیش کەمێک مامەوە لەسەر قادرمەکان بووم کاژێر ۹ بوو سەیرێکی دەرەوەم کرد کەسێکم بینی نزیکتر بومەوەو ھەستامەوە ئەویش منی بینی و ڕای کرد منیش ڕام کردە ژوورەوە شەو لەسەر جێگاکەم سەیری FB کرد ڕۆشتمە ناو پڕۆفایلی ئاکام سەیرێکی فڕێندەکانیم کرد بڕواشم بینی سەیرێکی پڕۆفایلەکەیم کرد وێنەی خۆی و ھاوڕێکانی و دایکی پۆست کردبوو چەند وتەیەکیش زۆر کوڕێکی سادەبوو ۲ ساڵ لە من گەورەتر بوو وازی لە خوێندن ھێنابوو ئیشی دەکرد,,,بۆ بەیانی ھەستام و سەعیم کرد نیوەڕۆ ھات و نانم خوارد و ڕۆشتم بۆ مەکتەب نیگا ئەمڕۆ نەھاتەوە نەخۆشبوو لە ڕێگا لەگەڵ چەند ھاوپۆلێکم ڕۆشتین کە ھاتمەوە عەسربوو ئیتر کە لەڕێگا دەھاتینەوە کوڕان دەھاتنە دوکان و ئەو کۆڵانەیان ئەگرت و سەیری کچیان ئەکرد براکەم لە نیوەی ڕێگادا وەستاو بە سەیارە منی بردەوە زۆر بێزاربووم ماندووش بووم براکەم دیسان توڕەبوو منی نەبردەوە بۆ ماڵ وتم بۆ کوێ ئەچین وتی ماڵی باپیر وتم بۆ وتی دیسان شەڕە دایکم لەوێیە تۆش بڕۆ بۆ ئەوێ وتم ئەی جلم پێ نیە ئەی ھاوار کەی شەڕی ئە دووانە کۆتای دێت زۆرم خەم خوارد لەوێش دوای نان لەگەڵ پورم دانیشتبووین پورم دڵنەوای دەدامەوە منیش ھیچ ئاگام لە دنیا نەبوو دەم وت خۆزگە ئێستا بمردمایە,,,شەو ڕۆشتمە خەت دیسان بڕوا ئەدو نامەی ناردبوو ئەم جارە نازانم بەھۆی تەنھاییمەوە بوو دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵیدا زۆر بەڕێزو قسە خۆشبوو ئیتر بەو شێوە بەردەوام قسەمان ئەکرد مانگێک تێپەڕبوو نێوانی باوکو دایکم باش بوو ئیتر ئاوابوو ماوەیە باشبوون ماوەیە خراپ,,لەگەڵ بڕوا زۆر ئاسودەبووم کە قسەم دەکرد زۆر باشبوو ماوەیەک یەکیشمان دەبینی کاتێک نیگاو ئاکام شەڕیان دەکرد ئێمە ئاشتمان ئەکردنەوە ڕۆژگار تێپەڕی و ھەستم بۆی دروست بوو وام لێھاتبوو شەوێک قسەم نەکردایە خەوم لێنەدەکەوت دواتر کە بۆ نیگام باسکرد وتی ببنە خۆشەویست سەیری ئێمە بکەن چەند ئاسودەین و شەڕیش ئەکەین بەڵام ئاشتەبینەوە ئیتر من خۆشم پێم خۆشبوو ھەر چاوەڕێبووم داوام لێبکات ھەر ھیچ زۆر ناخۆش بوو بۆ من وام دەزانی تەنھا من ئاشقی ئەوم یەک لایەنە دوای چاوەڕوانی شەوێک وتی وەرە دەرەوە کە ڕۆشتم بینیم لە دەرەوە وەستاوە پێکەنیم ھھھ وتم چیە بۆ دزی ھاتوی وتی بەڵێ ھاتوم دڵی تۆ بدزم منیش وتم چییی تێناگەم گوێم لێت نیە دەستێکی بە قژیا ھێناو وتی کچێ خۆشم ئەوێی ھھ منیش زۆر دڵخۆش بووم کەمێ نازم کرد و وتم بەڕاستە توخوا وتی ئەی ھاوار من خەریکە شێت ئەبم بۆ ئەو چاوە جوانانەت منیش زۆر ئەترسام یەکێک بمان بینێت وتم بڕۆ دواتر قسە ئەکەینەوە ڕام کردە ژوورەوە لە خۆشیدا ئاگام لە خۆم نەمابوو ھەر پێدەکەنیم دواتر بۆ بەیانی.
چيرؤكي

شەنیار



بەشي دووەم

بۆ بەیانی ھەستام ئیشەکانم کرد نیوەڕۆ ھات جیاواز لە ڕۆژانیتر ئەمڕۆ زیاتر خۆم جوان کرد زەردەخەنە لەسەر لێوم بوو زۆر دڵخۆشبووم ڕۆشتم بۆ دەرەوە ھەموو شتێکم بۆ نیگا باس کرد وتی کچێ شنە پیرۆزە لە کۆتایدا تۆم بە دڵخۆشی بینی ئیتر لە ڕێگادا بڕوا بەرەو ڕوومان ئەھات ھەموو گیانم ئەلەرزی زۆر شڵەژام توند دەستی نیگام گرتبوو ئەویش ھەر پێدەکەنی نزیک بوینەوە وتی خۆشم ئەوێی چاوجوان ئەوەندە بە پەلە وتی خۆشی نەیزانی چی وت ڕۆشت منیش ئاوڕم دایەوە پێکەنیم ئێوارە کە ھاتمەوە دیسان بینیم شەو دیسان قسەمان کرد وتی تۆ ھیچم پێ ناڵێی وتم بڵێم چی؟ وتی ئەی تۆ منت خۆشەوێ کەمێک بێدەنگ بووم وتم نا وتی بۆچیی تەواو خەم ڕووخساری داپۆشی وتم خۆشم ناوێی ئاشقتم ئاشق ھھھ زۆر دڵخۆشبووین ماوەی چەند مانگێک تێپەڕی پەیوەندیەکی جوانمان ھەبوو پڕ لە قسەی خۆش پڕ لە خۆشەویستی دواتر نزیک بوینەوە لە تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ من FBکم داخست لەگەڵ ئەویش قسەمان کرد کە دەبێت بخوێنم ئە ماوە ئیتر تاقیکردنەوە دەستی پێ کرد و باش بووم لە وانەکاندا دەرچووم بەڵام نیگا دەرنەچوو چونکە FBی دانەخستبوو وتی تاقەتی خوێندنم نیە ھەمیشە ئامۆژگاریم ئەکرد بەڵام ھیچ ھەر دەیوت زۆر کەسمان بینی تەواوی کرد و ھیچ ئیتر ڕۆژگار تێپەڕی خوشکم شووی کرد نیگاش وازی لە خوێندن ھێنا ئەو ھاوینە زۆر دڵخۆش بووم ماڵەوە کێشەمان نەبوو منیش لە خول بووم بۆ پۆنی شەش ھەموو ڕۆژێک کە دەچووم بۆ خول بڕوام ئەبینی چەندین دیاریمان بۆ یەک کڕی بوو نیگاش لەگەڵ ئاکام بە دوای دەرفەتێکدا بوون ماڵ نیگا ڕازی بکەن شوو بکات ئیتر ھاوین بە خۆشی تێپەڕی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ھۆگری بڕوا دەبووم بەختەوەر بووم بە ھەبوونی,,ئەو زۆر خۆی ماندوو دەکرد ئیشی زۆر دەکرد ھەمیشە داوام لە خودا ئەکرد سەلامەتی بکات یارمەتی بدات <br> شەوێکیان خوشکم بە پەیوەندیەکەمی زانی لە ڕێی موبایلەکەمەوە زۆر توڕە بوو سەرەتا دواتر ڕازی بوو وتم دادە من ناتوانم بێ ئەو بژیم زۆری خۆش ئەوێم زۆڕ بەڕێزە تا ئێستا ھیچی خراپم لێنەدیوە وتی باشە بەڵام ئاگاداربە خوشکم باسی چیرۆکی خۆشەویستی خۆی بۆ کردبووم کە کۆتا جار شەڕییان کردووە لە یەکجیابونەتەوە ئەمیش لە داخا شوی کرد ھیچ ھاوسەرەکەی خۆش نەدەویست مێردەکەشی باش نەبوو لەگەڵیدا ئیتر لە نیوەی وەرزی یەکەمی پۆلی شەش بوو خوشکم زۆر ژیانی ناخۆش بوو من ئاگادار بووم کە ھێشتا پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی مابوو براکەشم لە زانکۆ بوو ئاگاداری ئێرە زۆر نەبوو باوک و دایکیشم ھەر دەیان وت ھیچ نیە ھەموو ھاوسەرێک شەڕ ئەکەن بەو قسانە دادەم زیاتر بێزار دەبوو ئیتر جیابوونەوە منیش لەگەڵ بڕوا زۆر قسەمان نەدەکرد ئەو ماوە ئەترسام خوشکم توڕە بێت ئیتر دایک و باوکم زۆر سەریان ئەخستە سەر دادەم توڕەبوون دوای مانگێک خۆشەویستەکەی دادەم ھاتە داوای ماڵ ئێمەو ماڵ کوڕەکەش ڕازی نەبوون ماڵ ئێمە دەیان وت دەبێ خانوی خۆتت ھەبێ مەرجیان بۆ دانابوو ماڵ ئەوانیش دەیان وت بێوەژنە حەزمان لێی نیە من زۆر ھەوڵم ئەدا بۆ خوێندن و زۆریش خەونی جوانی داھاتوومان دانابوو لەگەڵ بڕوا ئەویش ھەر دەی وت با بێمە داوات من ڕازی نەبووم من باسی حاڵی ماڵ خۆمانم بۆ ئەو ئەکرد ئەویش زیاتر نیگەران ئەبوو تاقانە بوو بەس خۆی و دایکین ئیتر ماڵی ھەبوو سەیارەی ھەبوو دڵنیابووم ماڵەوە ناتوانن مەرج و بیانوی بۆ دانێن بەڵام خوشکم حاڵی ئەو ماڵەی تێکدابوو شەوێک دیسان شەڕ دەستی پێکرد باوکم دادەمی زۆر خۆشەویست لەبەر ئەو بێدەنگ بوو دادەم زۆر خراپ بوو ئەی وت من شێت ئەبم تا چەند ساڵێکیتر چاوەڕێیبم تا خانوو دروست ئەکات ئیتر ئەم جارە مام و ئامۆزاکانم خۆیان تێکەڵی کێشەی خێزانیمان کرد و ناخۆشیەکانیان زیاتر کرد چونکە بەوەیان زانی خوشکم پەیوەندی ھەیەو ھەر لەبەر ئەو جیابوەوە لەگەڵ مێردەکەی ئیتر لە خوشکمیاندا باوکم ڕێگری ئەکرد باسەکە بوبە باسی شەرەف ژیانمان تاڵ بوو مەکتەبم ھەر بیر نەما موبایلیان لە من سەندو نەیان ھێشت بڕۆمەوە بۆ خوێندن وتیان دادەم خوێندن کار ئاسانی بۆ کردوە ئەو کوڕە بناسێت ئیتر چەند ھەفتەیەک نەیان ھێشت بڕۆمەوە قسەشم لەگەڵ بڕوا نەکردبوو خەریکبوو شێت ئەبووم دوای ماوەیەک ئارام بونەوە ھێشتیان بڕۆمەوە ئیتر بڕوام بینی و ھەموو شتێکم بۆ باس کرد وتی خەم مەخۆ ھانی دەدام خوێندن تەواو بکەم مامەکانم ڕێگەیان نەدا باوکم دادەم بدات بەو کوڕە ئیتر خوشکم بە دزیەوە ھەر پەیوەندی لەگەڵی ھەبوو براکەشم ڕۆشت بۆ دەرەوەی وڵات کچەکەیان نەدا پێی ژیانمان بەو شێوە ناخۆشە بەردەوام بوو من چومە زانکۆ بە چی حاڵێک بە چەندین شەڕو ناخۆشی ھەفتەی چەند جارێک بڕوام دەبینی لە زانکۆ ئاسودەتر بووم دوور بووم لە ماڵەوە ڕۆژێکیان پەیوەندیەکم بۆ ھات ئاییی چیم بیست خوشکم ڕای کردووە لەگەڵ خۆشەویستەکەی بە پەلە ھاتن بە شوێنما دراوسێکان ھەموو پێیان زانیبووین دایکم وەک شێتی لێھاتبوو باوکم براکانی دەوریان دابوو ھەر دەیان وت سەرشۆڕ بووین دادەم نامەی جێھێشتبوو
ڕایان کردبوو لە نامەکە بۆ باوکمی نوسیبوو نوسیبووی باوکە گیان دایە گیان لەم کچە خراپەتان ببورن من ناچارم بڕۆم ئەزانم ناتوانم تا کۆتای بەو شێوە ژیان بەڕێ بکەم منیش حەز ئەکەم ببمە خاوەنی خێزان ئەمزانی ھەرگیز مامەکانم ڕێگەم نادەن شوو بەو کەسە بکەم کە خۆشم ئەوێ وە لە کۆتایدا ئەم دەن بە پیاوێکی پیر من ناتوانم بۆیە ڕۆشتم لەگەڵ ئەو کەسە ئەژیم کە خۆشم ئەێ خەمتان نەبێ من باش ئەبم...کە خوێندمەوە داھاتووە ڕەشەکەی خۆم ھاتە پێش چاو ئاخر دادە بۆ وات کرد بۆ لەگەڵ ژیانیژیانی ژیانی ئێمەشت وێران کرد ھەتا ئێستاش کە باسی چیرۆکی ژیانی خۆم ئەکەم یەک جار بە دزیەوە قسەم لەگەڵ کردووە ئەویش وتی بەختەوەرم لە ئەڵمانیام 2 مناڵیشم ھەیە<br> ئیتر نزیکەی ھەفتەیەک لە ماڵ نەھاتینە دەرەوە ماڵمان بار کرد بۆ گەڕەکێکیتر باوکم لە خەفەتا ڕیشی ھێشتبوەوە دایکم ماتو بێدەنگ منیش لە مەرحەلە دووی زانکۆم ئێستا ماوەیەکی زۆرو ناخۆشم بەڕێ کرد لەگەڵ بڕواش زۆر نیگەران بوین کە ماڵەوە ڕازی نەبن من بدەن بە شوو ئیتر پشویەکی زانکۆ من گەڕامەوە ماڵە ساردو پڕ خەمەکە دایک و باوکم وەک جاران شەڕیان نەدەکرد شەوان لەگەڵ دایکم کە قسەمان ئەکرد دایکم ئەی وت ھەموو خەتای ئێمەبوو شەرمەزاری خوداو ئێوەو خەڵکیش بووین نەمان توانی پەروەردەتان بکەین ئەوەتا خوشکت ڕۆشت براکەت وێڵ بوەو خوا ئەزانێ لە کوێیە بەس تۆمان ماوە بە پاکی توخوا کچم تۆش ئەو بێ وەفاییەمان لەگەڵ مەکە دڵم زۆر توند بوو بەو قسە بەڵام من پەیوەندییەکی پاکم ھەیە پێویست ناکات خەم بخۆم بەس لە کاتی نان و نوێژدا باوکمم ئەدی کە نوێژی ئەکرد ئەوەنە بە قوڵی دوعای ئەکرد ئەم وت خوایە چیمان بەسەر ھات شەوێکیان قسەشم لەگەڵ باوکم کرد باوکم وتی کچەکەم باوکان ھەموو کات دڵ ڕەق نین ئەوان ناچارن ناچار منیش وەک ئەو گەنج بووم ئەزانم خۆشەویستی چیە بەس شایەنی ئەوە بوو خۆشەویستی ئێمەی بۆ بفرۆشێت بۆ یەکەم جار باوکمم بینی گریا وتی زۆر بچوک بوو کە لەدایکبوو خستیانە باوەشم ئەو ھەستی باوکایەتی پێ بەخشیم من ئازادم کردن پارەم بۆ پەیا ئەکردن نانم ئەدانێ شایەنی ئەوە نەبووم ئەزانم ھەڵەم کرد باش نەبووم بۆتان بەس تازە پێم بڵێ چیم لە دەست دێت......
چيرؤكي

شيناره



بەشی کۆتایی

زۆر خەمباربووم دواتر لەگەڵ بڕوا قسەمان کرد وتم وەرە داوام ئیتر خاڵی لەگەڵ باوکم قسەی کردو باوکم وتی شەو وەرن دواتر زۆر دڵم خۆشبوو خۆم چاک کرد و ماڵم پاک کردەوەو شەو ھات ئاییی خوایە چەند دڵم خۆش بوو لەگەڵ بڕوا بەو کاتەش گەشتین کاتی نان خواردن تەلەفونێک بۆ باوکم ھات ئاگام لێبوو باوکم ھەر دەیوت باشە باشە ئێوە ھەقتان نەبێ ئیتر ھاتن بڕوا خۆی کەشخە کربوو دایکە میھرەبانەکەی بە خەندەوە ھاتنە ژوورەوە دوای دانیشتن و قسە کردن ھاتنە سەر بابەتەکە خاڵی قسەی خۆی کردوو ھاتە سەرەی باوکم وتم ئێستا بە دڵخۆشیەوە ڕازی ئەبێت کەچی وتی ببورن من بەڵێنم بە براکەم داوە کچەکەم پێشکەش بە برازاکەم ئەکەم ڕێک ھەناسەم وەستا وای وت دەستم بە گریان کرد ئەوانیش زۆر تێکچوون دوای ئەو شەوە تێپەڕی بە گریان ڕۆژم کردەوە بڕوا وتی خەم مەخۆ ڕازی ئەکەین ھیچیان پێ نەکرا باوکم پێداگیری ئەکردو زۆر بێزاربوو دایکم ھیچی پێنەدەکرا منیش خەفەت خەریکبوو ئەی کوشتم شەوێک باوکم لەسەر نان وتی ئەم شەو ماڵ مامت دێن خۆت ئامادە بکە وتم باوکە توخوا من نامەوێ شوو بە ئامۆزاکەم بکەم توڕە بوو دیسان شەڕ دەستی پێکرد وتم باوکە من ئەو کوڕەم بە دڵەو ئەمەوێ شوو بەو بکەم وتی نا ئامۆزاکەت باشترە وتم ئاخر من ئەوم خۆش ناوێ زۆر توڕە بوو دەستی بەرزکردەوە لێم بدا بەس لێی نەدام وتی باسی خۆشەویستی لە ماڵی منا مەکە منیش بە گریانەوە وتم داخەکەی دادەم بەسەر منا مەڕێژە وتی ناوی ئەو مەھێنە و ڕۆشت دواتر ئەوەنەی پێ نەچوو ماڵ مامم ھاتن زۆر ناخۆشبوو زۆر کە پرسیاریان لەمن کرد ڕازیم یان نا ویستم بڵێم ناااا باوکم نەی ھێشت وتی ڕازیە ئیتر ھەموو دەستیان کرد بە پیرۆزبای کردن منیش بە گریانەوە ڕۆشتم ھەموویم بۆ بڕوا باس کرد ئەویش ئەگریا لە تەلەفونەکاخەریکبوو ئەمردم لەو ھەستە ناخۆشتر نیە چەندین جار ئەم وت منیش ڕادەکەم بەڵام وام نەکرد بڕواش ھەر ئەی وت با ڕابکەین بەڵام لەبەر خوشکم نەم توانی منیش ئەو ئازارە بە ماڵەوە بدەم بۆیە داوام لە خودا ئەکرد ئەپاڕامەوە یارمەتیم بدات زۆر بێ ھیوا بووم بەڵام ھەرگیز ھەوڵی خۆ کوشتنم نەدا بیرم کردەوە بە ئامۆزاکەم بلێم تا پاشگەز ببێتەوە کە قسەمان کرد وتی شنە گیان بەخوا منیش زۆرم لێدەکەن منیش کەسێکیترم خۆش ئەوێ چی بکەین خۆت ئەزانی خێزانەکەمان چۆنن بەخوا ئەمان کوژن ھەردووکمان بێ ھیوا بوین ناچارکرا بووین باسی مارەبڕین ھات بڕوا خەمی زۆر ئەخوارد خووی دا بە جگەرە کێشان دایکی نەخۆشبوو خەریک بوو ئەمرد منیش شەو نەبوو نەگریم چونکە لەو کاتە ناخۆشانە لای نەبووم ئامۆزاکەم ناوی ھاوکاربوو ئەویش زۆر بێزاربوو مارەبڕینمان کرد دایکی بڕواش کۆچی دوایی کرد چەند ھەفتەیەک ھەواڵی بڕوام نەدەزانی منیش لەگەڵ ھاوکار نێوانمان ساردبوو باوکم نەخۆش کەوتبوو کاتی گواستنەوە ھات شەوێک زۆر لە خودا پاڕامەوە ڕێگای ڕاستم نیشان بدات من چی بکەم بڕوا تەلەفونی بۆ کردم وتی ئەشقەکەمان لە سەرە مەرگدایە وەرە با ڕزگاری بکەین وتم چی بکەین توخوا چی بکەین زۆر گریام باوکم ھات بە سەرمدا بە بێدەنگ موبایلەکەی لە دەست سەندم وتم توخوا باوکە وا لە ژیانم مەکە توخوااا وتی کچم من چیم کرد ھا من دیسان چیم کرد زۆر گریام وتم من نامەوێ شوو بە ھاوکار بکەم دایکم ھات و ئەویش وتی دەی کچەکەمان لەوە زیاتر مەکوژە باوکم وتی باشە من قسە لەگەڵ مامت ئەکەم لە خۆشیدا نەم دەزانی فرمێسکی خۆشی بڕێژم یان چیبکەم زۆر دڵ خۆش بووم
باوکم قسەی لەگەڵ مامم کرد ڕازی نەبوو زۆر توڕە بوو قسە نەما بە باوکم و منی نەڵێت بەڵام ھاوکار دڵخۆشبوو وتی منیش پێم خۆشە باوکی ڕازی کرد ھەموو خزمەکانمان ڕقیان لێ ھەڵگرتبووین بەڵام من دڵخۆشبووم بەوەی خودا گوێی لە دڵم گرتوو ڕزگاری کردم بڕوا زۆری پێخۆشبوو دوای چەند مانگێک لە یەک مارەبڕاین چوینە سەر گۆڕی دایکی بڕوا زۆر داوای لێبوردنم لێکرد دوای ئەوەی ئاھەنگێکی بچوکمان کرد دڵخۆشبوین براکەم بانگی کردین بۆ دەرەوەی وڵات ڕۆشتین ئەو شارە پڕ لە یادگارییە ناخۆشەم جێھێشت بۆ ھەمیشە گەردنی ھەمووشیانم ئازاد کرد بێ ھیوا مەبن لە خودا ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو کە ھەرگیز لە بیری ناکەم.
.
.
.
ئەزانم ئێستا ئەوانەی چیرۆکەکەی منیان خوێندەوە ھەندێکیان ئەڵێن درۆیە ھەندێکیان ئەڵێن ئەشقی بەو شێوە بوونی نییە ھەندێکیش بڕوا ئەکەن بەڵام لە بیر مەکەن لەم دونیا شتی زۆر شاراوە ھەیە ئێمە نازانین بۆیە ھەمیشە بڕواتان بە چیرۆکی زۆر کەس بێت سوپاس

كؤتايی

هیوادارم بە دڵتان بی بە هیوای سوود بینن
داپیرەم
لە ئاهەنگی هەوسەرگیری هاوڕێكەم
لە پەنا گوێی هاوڕێكەمەوە ئامۆژگاری كردكە:
هیچ كات وەسفی هیچ ئافرەتێكی تر لای مێردەكەت نەكەی
چونكە ئەبێتە هۆی ئەوەی
مێردەكەت عادەت بكات بە دیقەت دانی ئافرەتانی دەوربەری.

داپیرەم ئەیوت:
شەوان هیچكات لەگەڵ هاوسەرەكەت
بەجیا مەخەون
هاتا ئەگەر لەیەك زیز بن
بەڵكو شەو ڕویدا جارێك قاچتان لەیەك گیر ببێت.

داپیرەم ئەیوت:
هیچ كات مەهێڵە نان و هێلكە لەماڵتان تەواو ببێت
ئەگەر میوانێكی ناوەختە هاتە ماڵەكەتان
چاوەڕێی كەبابتان لێ ناكات
ئەگەر ئاوگۆشتان نەبو كە ئاوەكەی زیاد كەن
خۆ ئەتوانن هێلكەو ڕۆنێك بخەنە بەردەمی

داپیرەم هەمیشە ئەیوت:
قسەی دڵت بۆ فەرشی ماڵكەت بكە
بەڵام بۆ هێوەر ژنەكەت نا

ئەیوت ئەگەر كەسێك پێویستی بەهاوكاری بوو
لەدەرگای مەڵەكەی دایت
هەرگیز بەدەستی بەتاڵ بەڕێی مەكە

داپیرەم ئەیوت:
ئەگەر هاوسەرەكەت دۆستت بێت
هەموو دنیا دوژمنت بێت خەیاڵت ئاسودە بێت

بەڵام هەموو دنیا دۆستت بن
هاوسەرەكەت دوژمنت بێت
هیچ اسفادەی نیە

داپیرەم:
هەركات ژنێكی ببینیایە
لەگەڵ هاوسەرەكەی كێشەی هەبێت
هەمیشە ئەیوت:
ناناكاتێك لە لەناو كەشتیەكیت
هەرگیز لەگەڵ كاپتنەكە بەشەڕ نەیەیت

داپیرە ئەیوت:
هێوەرژن هێوەرژن گورج ئەكاتەوە
هەوێش هەوێ جوان ئەكات

یانی هەوێكان لە ڕوی قیافەو جوانیەوە بەیەكەوە منافەسەئەكەن
هێوەرژنەكانیش لەڕوی كارو هەوڵدان وتەرتیبیەوە منافەسە
ئەكەن

داپیرەم هەمیشە ئەیوت :
ژن ئەبێت نیوەی خۆی نیشانی هاوسەرەكەی بدات
وە نیوەكەی تری نیشان نەیات
بەڵام من هەمیشە ئەموت :
چۆن ئەبێت نیوەی نیشان بدەیت و نیوەكەی تری نا!
بەڵام دوایی تێگەشتم كە:
مەبەستی ئەوەیە كە هەموو شتێكت بە مێردەكەت مەڵێ.

شتێكی تریشی ئەوت:
ئەیوت هەمیشە پێستی لاشەت هەڵكۆڵەو پارەی تێدا دابنێ
واتە هەمیشە پاشەكەوتێكی شاراوەت بۆ خۆت هەبێت
.
داپیرەم ئەیوت :
وەسفی دوكەس لە ئاوەدانیدا مەكە
یەكێك هاوسەر یەكێك منداڵ
زوو ئەبن بەچاوەوە
داپیرەم ئەیوت:
سەرەتاو كۆتایی ژیانت تەنها هاوسەرەكەت بۆت ئەمێنێتەوە
نە مناڵەكانت
نە دایك و باوكت
نە خوشكو برات
كەواتە هەمیشە ئاگات لە هاوسەرەكەت بێت!!
داپیرەم ئەیوت:
عاشقی باج دانی ئەوێت
ئاگات لێبێت هاوسەرەكەت با نەزانێت
كە عاشقی ئەویت
ئەوكات ئەبێت باج بدەیت.❤️❤️
#چیرۆکی

من و خۆشەویستە خێر لە خۆ نەبینیوەکەم


فانێک ناردویەتی :::
چیرۆکی من و خۆشەویستە خێر لە خۆ نەبینیوەکەم
من کچێکی زۆر بوێر بووم ئەوەی کور با حیسابم بۆ ناکرد خوشکێکم هەبوو لەخۆم گەورەتر بوو خوشکەکەم قوتابی پەیمانگا بوو هاورێەکی کوری هەبوو زۆر چێگای متمانەی یەکتر بوون زۆربەی <بڕوا بەختیار>کەسەنزیکەکانی خوشکم دەیان زانی ئەو کورە هاورێ خوشکمە خوشکم چەند جارێک بۆ وانە و پسیار بەژمارەی من پەوەندی بەو هاورێ کورەی کردبو خوشکەکەم نەخۆش کەوت و عەمەلیاتی بۆ کرا دوای چەند رۆژێک هاورێکانی هەموو هاتن بۆ سەردانی خوشکم لەمالەوە هاورێکەی خوشکم منی بینی بوو منی بەدل بوو من قوتابی ئامادەی بوم خوشکم گوتی خۆشەویستی لەگەل مەکە منیش بەقسەی خوشکم کرد ئەو کورە هەر وازی نەهێنا گوتی بەس با هاورێ بین<بڕوا بەختیار> گوتم نا زۆر پئ داگری کرد هاوریەتم قبول کرد پاش ماوەی چوار تا پێنچ مانگ هاورێ بوین دواتر هەستم دەکرد زۆر سەرەنجی راکێشاوم و هەستم بۆی هەیە ئەویش داوای خۆشەویستی کردەوە منیش بێ ئەوەی بە خوشکم بلێم رازی بووم دوای ماوەیەکی زۆر خوشکم پئ زانی بەلام گوتی من هەقم لەنێوانتان نیە تۆ خوشکمی ئەویش هاوریەکی ئازیزمە ماوەیەکی زۆری پئ چوو ئەو کورە هاوریەکی خۆی پئ ناساندم دوای دوو سال<بڕوا بەختیار> لە خۆشەویستی لە یەکێک لە زانکۆکانی دەرەوەی هەولێر وەرگیرام وەلەداخیلی دەمامەوەو گوتی دێمە داوات گوتم رێگام زۆر دوورە بۆ هاتووچۆ زۆر زەحمەتە ئەویش لە دەورووبەری هەولێر لە پەیمانگا وەرگیڕا گوتم با هەردکمان خوێندن تەواو بکەین چونکە ئەو هیچ ئیشێکی نەبوو ئیتر هەردووکمان زۆر یەکمان خۆش دەویست کورەکە لەمەرحەلە یەک دەرنەچوو من بووم بەمەرحەلە سێ چونکە ئەو لە پۆلی شەش دەرنەچو بەیەکەم ساڵ و لەمەرحەلە یەکیش دەرنەچوو بۆیە من پێش ئەو کەوتم کاتێک ئەو بووە مەرحەلە دوو لە کۆتا مانگەکانی ئاخرهەستم کرد گۆراوە پێم گوت وەرە داوام داواکاری زۆرم نەبوو پێم گوت بەس مالی چیام بۆ بکە گوتی با بەبرا گەورەکەم بلێم دوای دوو رۆژ براکەی داوای کرد قسەی لەگەل بکەم منیش قسەم لەگەل کرد براکەی گوتی هەموو شتێک عایدی من <بڕوا بەختیار>بەلام هەستم دەکرد خۆشەویستەکەم شتێکم لێ دەشارێتەوە چونکە تا خۆم نامەم نەناردبا لێ نەدەپرسیم گومانم لێ هەبوو کێشەکان لێرە دروست بوو لەهەموو شتێک پەشیمانم چونکە ئەوەندە سالە قوتابی زانکۆ بووم رێگری هەموو شتێکی لێ دەکردم قەت لەسنور دەرنەدەچوم هەموو شتێکم پرسم پئ دەکرد گوتی ببەبەحیجاب کردم گوتی برۆت مەکە بەقسەیم کرد بۆ هەموو شتێک لەقسەی ئەو دەرنەدەچوم خۆزیا بێ دلی خۆمم نەکردبا هاوریانی زانکۆ هەزار سەفرە و خۆشیان دەکرد قەت نەدەچوم چەند کور داوای زەواجیان لێ کردم رەتم دەکردەوە بەکورتیەکەی لەهەموو خۆشیەک لەزانکۆ بێ بەش بووم کچێکی خزمان جوانیەکی لە رادەبەدەری هەبوو خوشکی ئەوکچە ژنی ئامۆزام بوو وە باوکی ئەو کچە برای مێردی بوورم بوو لە پەیمانگاکەی ئەو بوو منیش باسم کرد لای ئەو گوتی دەیناسم من بێ خەبەرم ئاگام لەهیچ نیە جوزانم چووە داوای خۆشەویستی لەوکچەی خزمان کردوە کچەکەش لای خوشکی<بڕوا بەختیار> کە ژنی ئامۆزامە باسی کردبوو ژنە ئامۆزاکەم بە فیس و ماسنجەر قسەی لەگەل کردبوو دیت بوی لای خوشکم برادەرە چوو بوە چاتی خوشکم گوت بوی کورێکی چۆنە خوشکم گوت بوی کورێکی زۆر باش و بەرێزە بۆ گوت بوی داوای خوشکمی کردوە بۆ زەواج خوشکم بەمنی گوت ئەو نکۆلی لێ کرد گوتی درۆیە شتی وانیە زۆر گریا چونکە دەیزانی من بەراستی عاشقی ئەوم منیش باوەرم نەکرد هەر گومانم هەبوو پاش چەند رۆژێک ژنی ئامۆزام دەچێتە <بڕوا بەختیار>مال براژنم دەلێ هاورێ دشەکەت هاتۆتە داوای خوشکم چونکە من لای براژنم گوت بووم هاورێ خوشکەکەم داوای کردوم بەلام نەم گوت بوو خۆشەویستمە بەهەرحال دیسان بووە شەرمان دیسان نکۆلی کرد پاشان دایکم دەیزانی داوای زەواچی لێ کردووم بەلام دایکم نەیزانی کەپەیوەندی خۆشەویستیم هەیە وا بۆ چوار سال....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

من و خۆشەویستە خێر لە خۆ نەبینیوەکەم

بەشی کۆتایی

زیاتر دەبێت چەند رۆژێکی پئ چوو دایکم چووە مالی پوورم کە دەکاتە مالی مامی ئەو کچە کە زۆر لێک نزیک بوین یەک مالمان بەین بوو دایکم هاتەوە گوتی مالی پورت دەلێن ئەوکچە مارەدەکرێت بۆ ئەو کورەی هاورێ خوشکت خوشکم لەو چەند سالەی ئێمە پەیوەندیمان هەبوو زەواجی کردبوو لەمالی خۆی بوو منیش تێلم بو خوشکم کرد گوتم شتێکی وا هەیە دایکم ل<بڕوا بەختیار>ەمالی پورم هاتۆتەوە باسی شتێکی وا دەکات خوشکم گوتی ئێستا تێل بۆ هاورێکەی دەکەم خوشکم تێلی بۆ هاورێکەی کرد هاورێکەی گوتی نازانم بەس دەپرسم و جوابت دەدەمەوە ئەو هاورێەی کەبەمنی ناساندبوو هاورێ خوشکیشم بوو سایەقی باس بو بەلام چ جۆرە کورێک بو زۆر رێک و زۆر بەاخلاق بوو هاورێکەی گوتی راستە رۆژی پێنچ شەمە مارەی دەکات بەلام چۆن شتی وا دەبێت ئەی خوشکت خۆ ئەوان شێت و شەیدای<بڕوا بەختیار> یەک بوون بەلام ئەو کورەو عایلەی ئەو کورە تابلێ عەشایەر بوون بەلام مالی ئەو کچە فول سفور بەس خەریکی جوانی و سناپ و فیس و ئینستاگرام عایلەی ئەو کورە موبایلیش بۆ کچ قەدەغەبوو بەس جلی کوردی و حیجاب و مەکسی مالی ئەو کچە بەس پانتۆل و سفور فول بوون بەهەرحال زۆر لێک دوور بوون منیش تێلم بو کورەکەکرد گوتم شتێکی وام گوێ لێ بووە گوتی درۆیە شتی وانیە واجارێ لەتازیەم باوکی هاوریەکی مردبوو گوتی خۆم تێلت بۆ دەکەمەوە تابەیانی بەس گریام و پارامەوە هیچ تێلی نەکرد بەیانی خۆم بۆم کردەوە گوتی دوای قسەدەکەین جارێ مەشغولم گوتم بەس پێم بلێ راستەیان نا بۆ خۆت دەدزیتەوە <بڕوا بەختیار>گەر راستە بالەخۆت گوێم لێ بێت گوتی دوای هەر ئەو دوایە بوو هیچی تر تێلی نەکردەوە منیش بەس یەک نامەم نارد گوتم من ئەوەندە کەم نیم تێلت بۆ بکەم بەلام خوا تولەی منت لێ بکاتەوە قەت گەردەنت ئازا ناکەم بەلام چ ئاگرێک لەناخم بەربوو هەموو هەولێکم دا تا ڕێک نەکەون دەمگوت هەرکچێک بێت بەس ئەو کچە نا منیش تێلم بۆ براگەورەکەی کرد تابلێ پیاوێکی هەق و راست بوو گوتی من بەس لە رسم ئەو کچەم دیوە هیچ ئەقلم ناگرێت کەپێم گوت ئەو کچە خزمی منە براکەی شێت بوو زۆر لایەنگری منی کرد خوشکم هاورێ زۆری هەبوو زۆر<بڕوا بەختیار> رێگامان تاقی کردەوە بۆ ئەوەی ئەو کچە نەبێت بەلام بوو بەلام هەر لەپاش مارە برین دەبێت بەکێشە لەنێوان مالی بووک و زاوا پاش چەندین دانیشتن کچە هەر دەیگوت شوی پئ دەکەم دایک و باوکی دەیان گوت لێ چیا
دەیان گوت لێ چیا ببەوە کچە هەر سور بوو لەسەر ئەوەی لێ چیا نابێتەوە ماوەی دەستگیران داریان نزیکی مانگ و نیو دەبوو من وەک شێتم لێ هات بوو بەلام براکەی زۆر بەرێز و بەئەمەک بوو لەهەموو شتێک ئاگاداری دەکردمەوە دلنیاشی کردبوومەوە ئەو ناچێت بۆ مارەبرین چونکە زۆر بێویژدانانە منی رووخاند وە نەجووبوو بۆ مارەبرینەکە گوتی ناهەقم پئ قبول ناکرێت وەلنیاشی کردمەوە ئەو زەواجە سەرناگرێت بەلام من هەر <بڕوا بەختیار>دەسوتام چونکە زۆرم بری بوو کەمم مابوو بەهەرحال پاش ماوەیەک چونکە ئەوان هەردووکیان لەمەرحەلە دوو دەرسیان مابوو گواستنەوەیان تاخیر کرد پاشان گوتیان هەفتەی دابێ دەیگوازنەوە من شێت بووم گویم لەمەبوو هەفتەتەواو نەبوو براکەی تێلی بۆ کردم گوتی دلت خۆش بەدەستت نەبوو بەدلت بو ئێستا یەک کارتی l0هەزاریم بۆ دەنێری وەک مزگێنی گوتم چی بووە گوتی یانی لەمالی پورت نەت زانیوە گوتم نابەخوا چ بووە گووتی فلان کەس کچەکەی تەلاق دا گوتم بۆ گوتی سوێند بەخوا منیش لەوەتەی ئەو کێشە رووی داوە لەبەردلی تۆ نەچومەتەمال باوکیشم قسەم لەگەل براکەشم نیە بەلام خوشکم واتا خوشکی کورەکە تێلی بۆ براگەورەکەی کردوو گوت بووی تەلاقی داوا نازانم سەبەبی لێک جیا بونەوەیان چی بوو چونکە هەرکەس و قسەیەکی دەکرد یەک دەیگوت لەسەر<بڕوا بەختیار> زێرە یەک دەیگوت کچەکە درۆی لەگەل کورەکە کردوە هەریەکو بەجۆرێک باسی دەکرد گرینگ خوا بەدلی کردم و ئەو کچە خزمە نەبوو خوا هەقم بکات لەرۆژی مەحشەر جونکە زۆر راستگۆیانە خۆشم ویست ئێستا کورم لەپێش چاو رەش بووە وادەزانم کور هەر بونی نیە و خوێندنم تەواو کردو و داواکارم هەیە بەلام دلم بۆ هیچ کورێک ناروات سوێند بەخوا هیچی هەلەشم<بڕوا بەختیار> لەگەل ئەو کورە نەکردبوو ئەو یەکەم خوشەویست و کۆتا خۆشەویستم بووە لەخوا داواکارم کەسێکی باش و ڕێک و دیندار ببێتە نسیبم وە داوالەکچان دەکەم هیچ کەسێک شایستەی ئەوە نیە خۆشی ژیانی خۆت وتەمەنت بۆ بەفیرۆ بدەی,,,

کۆتایی
{چـیـرۆکـی لـانـە صـدیـق}

( بـەنـاوی خـوای گـەورە و مـیـهـرەبـان)

( بـەشـی یـەک )
سەرەتا سڵاوی خوای گەورە و میهرەبانتان لێبێت من لانە صدیقم دانیشتووی گوندێک بووم ناوی بانی سەڵاوە باوکم پیاوێکی ناسراو بوو چونکە باپیرم ناودار بوو وە داپیریم دەروێش بوو خوا لێیان خۆشبێت پێش ئەوەی من لە دایک ببم مردوون چیرۆکی من بەم شێوەیە دەست پێ دەکات

=======================================

تەمەنم هات و ڕۆی ڕۆژی ناخۆش و خۆشم بەسەر برد ڕۆژێک هەواڵمان بۆ هات ماڵی مامم ئاگری گرتووە جا ئێمە لێک گوند بووین ئیتر تا باوک و براکانم ڕایان کرد بوبە قیژە و هەروا گوتیان ئامۆزاکەم مردوە ناوی عەلی بوو ئیتر مامۆژنم هێندە گریا مامم لە قەبرسان جەڵدە لێی دابوو ئیفلیج بوە لەسەر کورسیە ئیتر ڕۆژ هات و چوو گوێم لێبوو باوک و براکانم و دایکم عەسرانێک دانیشتبوون قسەیان ئەکرد وتیان عەلی پێش مردنی شەڕی لەگەڵ مامم کردوە وتویەتی یەک بە یەکتان ئەکوژم جا ئیتر ماڵی مامم ناڵێن شەڕەکە لەسەر چی بووە دایکیشم وتی خوا پەنامان با لەم ئاژاوەیە ئەوەتا عەلە داماویش تیا چوو باوکیشم زۆری پێ ناخۆش بوو ڕۆژێک بە سەردانی ڕۆشتینە ماڵی مامم لەگەڵ دایکم ئیتر براکەم ئێمەی گەیاند و ڕۆشت کە ڕۆشتینە ژورەوە بەخێرهاتن یان کردین و دانیشتین ماڵی مامم کچ و کوڕێکیان بوو دووانە بوون عەلی مرد ئیتر بەس کچە ئەمۆزاکەم مابوو کە ناوی ئەوین بوو ئەوین دوای عەلی توشی خورافیات هاتبوو دایمە نوێژی ئەکرد و دوعای ئەکرد منیش ئیزنم لە مامۆژنم وەرگرت و ڕۆشتمە ژورەکەی کە منی بینی باوەشی لێدام و گوتی بەخێربێی گوتم سوپاس ئێ چۆنی

~ بـەشـی دوو ~

گوتی بەخێربێی گوتم سوپاس ئێ چۆنی گوتی باشم ئەی تۆ چۆنی وتم الحمداللە ئیتر کەمێک سێری چواردەوی خۆی کرد وتم بە دوای چیدا ئەگەڕێی گوتی هیچ وتم ئەڵێن زۆر نوێژ و دوعا ئەکەی بۆ منیشی بکە بە پێکەنینەوە وام وت وتی ئەم بابەتە هی گاڵتەکردن نیە! وتم ئێ باشە ببورە بەڵام تۆ پێشتر وا نەبووی وتی تۆ تێناگەی وتم ئێ تێمبگەیەنە هاتە بن گوێم سێرێکی ژورەکەی کرد و وتی عەلی وەک تاعونە گشتمان ئەکوژێ باوکم جەڵدەی لێی نەدابوو بەڵکوو لەسەر قەبرسان عەلی برامی دیبوو کە لەسەر گۆڕەکە وەستابوو قوڕگی خۆی ئەبڕی و پێدەکەنی بۆیە منیش تەزێک هات بە لەشما و وتم بسم اللە ئەوە چی ئەڵێی وتی ئێ پێش ئەوەی ماڵەکەی پێشترمان ئاگر گرێ و عەلی بسوتێ شەڕی لەگەڵ باوکم کرد منیش بۆم دەرکەوت کە قسەکانی بە ڕاستیە وتم لەیەر چی شەڕیان کرد لەو کاتە دایکم بانگی کردم و وتی دەی ئەڕۆینۆ ئیتر قسەکانمان لە نیوەدا ماوە ئیتر هاتینەوە جا من دوو برام هەبوو برا گەورەکەم ژنی هێناوە برا بچوکەکەم مابوو لەگەڵ من لێک ژوور بووین بۆ خەوتن لە هۆڵەکە ئیتر جبزێکم براکەم وتی کوا بەشی منیشی لێبە وتم دەلاچۆ خۆ بە پارەی تۆ نەمکڕیوە ڕەزیل ئیتر وتی ئەوە هەر نەمویست قوتەی زمان درێژ لچ کووڵ وتم دایەەەەە دایکیشم لە مەتبەخەکەوە هاواری کرد سەرەەەە واز لەو کچە بهێنە مەبەستی سەربەستی برام بوو ئیتر وتم دەی وەرە لەگەڵم بخۆ ئەویش لە خوای ئەویست هەمووی خوارد

.............................................................چاوە‌ڕێ به‌شێ 3بن
{چـیـرۆکـی لـانـە صـدیـق}

( بـەنـاوی خـوای گـەورە و مـیـهـرەبـان)

بـەشـی سێیەم
___بـا دەسـت پـێ بـکـەیـن____

دوای کە شەو نوستین بە باوکەڕۆی باوکم خەبەرمان بویەوە کە بیستم مامم کۆچی دوای کردووە من سەیرم پێهات خۆ مامم کەمێک باش بوو کە ڕۆشتینە ماڵیان ئیتر کە ڕۆشتینە ماڵیان هەمووان دەگریان و منیش ڕۆشتمە لای ئەوین دڵم دەدایەوە لەپڕ هاواری کرد وتی خواااا تاکەی عەلی وامان لێئەکا؟؟؟؟ منیش ترسام و گریام چونکە لەپڕ هاواریکرد و قژی خۆی گرت بوو باوکم دەستی گرت و بردی تا هاوار نەکا ئیتر ڕۆژبویەوە پرسەیان دانا بوبە نیوەڕۆ منیش دوای ئەوەی خۆم شوشت لە ماڵەوە جلێکی ڕەشم کردە بەرم و لەگەڵ باوکم ڕۆشتم بۆ پرسەکە باوکم هات بوە ماڵ تا پارە ببات بۆ خەرجی منیش بەزووی خۆم شوشت و جلم پۆشی ئیتر کە گەشتین خوانیان دادەنا منیش ڕۆشتم یارمەتیان بەم سینیەک ئاوی سەفەریم برد و بۆ خانمەکانم دادەنا دواتر ڕۆشتم سینیەکەم دانا دایکم بانگی کردم کە بڕۆم خواردن ببەم تا بیخۆم منیش ڕۆشتمە لای ئەو ژنانەی خوانیان دابەش ئەکرد گوتم دادە هاتووم بۆ خوان شۆربایان کردە قاپێک بۆم و چاوەڕێی برنج بووم کە سێری شۆرباکەم کرد یەک چنگ پرچی تێدابوو قیژاندم و لە دەستم بەر بوەوە کە وتیان چیە ئەوە بۆ وات کرد وتم پرچی تێدابوو وتیان تەواوی پرچی چی؟ کە سێری ئەرزەکەم کرد پرچەکە نەمابوو ڕۆشتمە لای دایکم وتم دایە پارەم بدێ نان ناخۆم وتی چی نان ناخۆی وەرە دانیشە وتم دە پارەم بەرێ ئیتر ڕۆشتمە دوکان و شتم کڕی و لە سوچێکدانیشتم ئەم خوارد دواتر دوای چەند ڕۆژێک تاعزێی مامم تەواو بوو کە هاتینەوە ماڵ گوتم دایە ئەچم خۆم ئەشۆم وتی باوکت لە حەمامە دواتر تۆ بچۆ ئیتر باوکم هاتە دەرەوە وتم بابە .. بەڵام باوکم ڕەنگی زەرد ببوو وتم باوە ئەوە چیتە وتی هیچ نیە ڕۆڵە
بـەشـی چـوارەم

وتم ئەوە چیتە باوە وتی هیچ نیە ڕۆڵە دوای ئێوارە دوای نان وتم دایە ئەوە باوکم بۆوایە وتی تۆ مناڵی تێناگەی وتم دە دایەەە تخوا وتی باوکت لە حەمام عەلی دیوە ملی خۆی ئەبڕی و پێئەکەنی منیش ترسام و قسەکەی ئەوینم بیر کەوتەوە ڕۆشتمە هۆڵەکە وتم ویی خوایە بۆچی وازمان لێ ناهێنێ ئەی تۆ بڵێی ڕوحی مابێ ئەم قسە ڕاستە؟ نا نا گەر ڕاست نەبێ ئەی بۆچی وازناهێنێ دوای دوو ڕۆژ خۆم شوشت و هاتمە خوار کاکم جەوی نەبوو ڕۆشتم وتم خێرەکەپڵەکەت لێت جیا بوەتەوە ئەویش وتی قسەی قۆڕ من کوا فڕم بەو شتانەوە هەیە وتم ئەی مادام چیتە وتی هیچ نیە نا وتم هەرچی لەم ماڵەیە ئەڵێی بیبەری قووت یاوە ئیتر ئێوارە بینی لە حەوشە وتی چی بکەین کوڕم دایکم هاتە ژورەوە وتم دایە سەربەست چیەتی وتی کاکتیش عەلی دیوە بە چەقۆ ملی خۆی بڕیوە و پێکەنیوە وەکوو ئەوەی بابت منیش هیچم نەوت و ڕۆشتمە مەتبەخ شەربەتێکم هێنا و دەمخوارد بە دەم ڕۆشتنەوە بۆ لای تەلەڤیزیۆنی هۆڵەکە دیتم کوڕێک دانیشتووە منیش ترسام و وتم تۆ کێی هیچی نەوت کە نزیکی بومەوە بینیم برازاکەمە لە ترسا دوو هەزار قسەم پێ وتووە چوزانم کاکم کوڕەکەی هێناوە ئیتر شەو عەلی برام وتی من ئەڕۆم لە سەرۆ ئەخەوم منیش لە هۆڵەکە تا کاتژمێر 2 نەخەوتم سێریتیڤیم ئەکرد فلمێکی زۆر خۆش بوو لە نیوەی فلم گوێم لە دەنگی کاکم بوو لە حەمامەکە بانگی ئەکردم وتم سەرە خۆێڕی بەم 2ی شەوە خۆو ئەشۆی؟ ئۆف خوایە بە ناچاری بەرەو سەرەوە ئەڕۆشتم لە نیوەی ڕۆشتنە سەرەوەم

بـەشـی پـێـنجـەم

لە نیوەی ڕۆشتنە سەرەوەم دیتم گڵۆپی حەمامەکە کراوەتەوە وتم کاکە لەپڕ دەنگێک لە دیوارەکەوە هات وتم بسم اللە ڕۆشتم درگای حەمامەکەم لادا دیتم کەس نیە لە حەمام وتم قابیلە لە ژورەوە بانگی کرد بم شەرتبێ نەڕۆم ئیتر ڕۆشتمەوە هۆڵەکە سوێن بەخودا کە لە قادرمەکان ئەڕۆشتمە خوارەوە دەنگی پێی کەسێک دەهات کە لەسەر قادرمەکان بەرەوو ڕووم هات لە ترسا دەنگم نوسا و پێم خلیسکا بەرەوە بووم ڕۆشتمە هۆڵەکە هێندە گریام لە ترسا دواتر دەنگێک گوتی بڕۆ بۆ لای ئاوێنەکە منیش نەموێرا هیچ بکەم دوای وتم دە خۆ لە فلمەکانیش هەر بە دوای تارمایەکە دەگەڕێ منیش بە متمانە بە خۆ بونەوە ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە هیچ نەبوو دوبارە کاکم بانگی کردم دڵنیابووم لە حەمامەوە بوو بە خێرای ڕۆشتمە حەمامەکە هیچ نەبوو کە سێری ئاوێنەم کرد وێنەی ڕوخسارم گۆڕا بۆ عەلی منیش ترسام و لەپڕ جەستەم وشک بوو وەک ئەوەی مۆتەکە (شەوە) منی گرت بێ عەلی پێکەنی چەقۆیەکی دەرهێنا بردی بۆ لای ملی منیش چاوم توند داخست عەلی قسەی کرد گوتی هەمووتان هێندە گێژن وا دەزانن کە من ڕوحی عەلیم کە ئەو قسەی ئەکرد هەموو شتێک دەوەستا و بێدەنگ دەبوو تەنها دەنگە قوڵەکەی ئەو نەبێ منیش وتم ئەی ... ت.. تۆ ک..کک..کێی قسەم بۆ نەدەکرا وشک ببووم وتی من جنۆکەم لەسەر شکڵی ئەو منیش قیژاندم بە هەر جۆرێک بێ تاکوو ماڵەوە هاتن

چاوە‌ڕێی بـه‌شـی 6بن
{بـەنـاوی خـوای گـەورە و مـیـهـرەبـان}

(بـەشـی شـەشـەم )

___بـا دەسـت پـێ بـکـەیـن____


قیژاندم تاکوو ماڵەوە هەستان لە خەو ڕایان کردە حەمامەکە بۆ لای من منیش لە هۆش چووبووم دوای ئەو شەوە بەیانیەکەی کە باسم کرد بۆ ماڵەوە وتیان ئەمە وا نابێ دایکم باسی مەلایەکی کرد بە ناوی عبدالله باوکیشم وتی دوای نیوەڕۆ ئەچین دوای نانی نیوەڕۆ خۆمان حازر کرد و مامۆژنم و ئەوینیشمان برد کە ڕۆشتین بەخێرهاتنێکی باشیان لێ کردین و دانیشتین باسی حاڵ و وەزعی خۆمان بۆ کرد وتی خوا ڕەحمتان پێکا لە مامۆژنمی پرسی چۆن بوو عەلی کوڕتان خوا لێی خۆشبێ لەگەڵ باوکی کە دەکاتە هاوسەرەکەت شەڕیان کرد؟ لەسەر چی بوو؟ مامۆژنمیش دەستی کردە گریان و وتی وەڵای مامۆستا گیان چی بڵێم ئەم کوڕە ئەیویست لە ڕێی خوا لابدات و مەشروبی ئەهێناوە پیاوەکەشم قبوڵی نەدەکرد من و دایکم تاساین بە قسەکانی مامۆژنم مەلاکەش وتی ئێ دواتر مامۆژنم کەوتە قسە و وتی ڕۆژێک پێش ئەوەی ماڵی پێشترمان ئاگر بگرێ کوڕەکەمان دوور لە ڕووی هەمووتان ژنێکی برد بوو زینای کرد بوو لەو دەروو دەشتە تا دوو پیاوی ناسیاوی خۆمان دیبووی بە بەرد کەوتبوونە شوێنی پیاوەکەشم ئیمانی نەما کە گوێی لەمەبوو بۆیە کە عەلی هاتەوە خۆی و باوکی یەقەی یەکیان گرت بوو عەلی کوڕمان چوبووە سەر داری شەیتان تخوا ئێستا چی بکەین ئیتر دەستی کردە گریان مەلاکە وتی خوا ڕەحمتان لێبکات و لە گوناحی کوڕەکەشت خۆشبێ سزاشی دا کەمترین سزای بدا ئیتر قورئانی خوێندەسەرمان و وتی ئەم ئاوە ببەن بیپەرژێننە پێش درگا و ناو ماڵ و سوچی ژورەکان ئیتر لە خودا بە زیاد بێ الحمداللە وا هەموومان باشین و دوای ئەوەی لای مەلا عبداللە هاتینەوە هیچمان لێ نەهاتوە و باشین وە لە کۆتایدا دەڵێم هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتیک سورەتی بەقەرە و قورئان با لێبدرێ لە ماڵدا و بخوێندرێ پشت بە خوا ئەو ماڵە پارێزراوە لە شەیتان
____کـۆتـایـی_____
سوپاس بۆ خوێندنەوە وە بە کردنی لایک و کۆمێنت سوپاستان دەکەم وە ببورن کۆتا بەش کورت بوو 🩵.

چاوەڕوانی چیرۆکی نوی بن
چـیـرۆکـی_ئـەڤـیـن

بــەشــــــــــــ1ـــــــــــی

من ناوم ئەڤینە لە سلێمانی ئەژیم تەمەنم ٢٤ ساڵە وە لێرەوە چیرۆکی خۆمتان بۆ باسەکەم..سەرەتا من ١٨ ساڵ بووم پۆلی شەشم تەواو کردو ناوم لە زانکۆی سلێمانی ھاتەوە من لەوێ سەرەتا چوار ھاوڕێم پەیا کرد ناویان نەسرین و سانا و ئەحمەد و کاردین بوو ئێمە ھەموو کات پێکەوە بووین وە ماڵەوەمان زۆر سیقەیان
پێم ھەبوو وە شەوانە لەگەڵ ھاوڕێکانم ئەڕۆشتینە دەرەوە و وە ڕۆژانی زانکۆش ھەمیشە پێکەوە بووین دوای دوو حەفتە لە زانکۆ ھەستم بۆ کاردین ھەبوو بەڵام زۆر جوان بوو باڵا بەرز سپی چاو ھەنگوینی ناخی جوان من وام لێھاتبوو رۆژانی پشوو نەمەتوانی نەیبینم ھەمووکات پێکەوە بووین ڕۆژێک لە زانکۆ ھەرچوارمان دانیشتبووین کاردین وئەحمەد و سانا پێکەوە رۆشتن بۆ سەعی بەس منو نەسرین ماینەوە نەسرین وتی ئەڤین من ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم تکایە یارمەتیم بدە وتم چی بووە وتی کە من عاشقی کاردین بووم بەڵام من بروام نەکرد وتم نەسرین
تۆ باسی چی دەکەیت وتی من ئەمەوێ تۆ یارمەتیم بەی پێی بڵێم بەڵام من نەمزانی چی بکەم و چی بڵێم چونکە من عاشقی بووم من خۆشمەویست بێ ئەو نەمئەکرا ئێستاش کەسێک پێم ئەڵێ کە یارمەتی بەم تا وەک پێی بڵێ کە خۆشی ئەوێت من ئەو ڕۆژە لازانکۆ نەمزانی چی بکەم وتم نەسرین بیر ئەکەمەوە رۆشتم بەتەنھا دانیشتبووم کاردین وتی ئەڤین چی بووە من وتم کە کێشەیەکی تایبەتیە چونکە نەمزانی چی بڵێم وە دوای حەفتەیەک منو ساناو ئەحمەد و کاردین و نەسرین ڕۆشتین بۆ کافتریایەک نەسرین وتی ئەڤین من بۆی باسدەکەم وتم پێی بڵێ بەڵام ئەو .....

بەشی دوو پۆست اکەم
چاوەروان بـن
چیرۆکانی منتان بەدلە ؟

چیرۆکیئەڤین

بــەشــــــــــــــ2ــــــــــــی

قسەم لە دڵەوە نەکرد پێم خۆشنەبوو نەسرین وتی منەمەوێ شتێک بڵێم من دڵم زۆر خیرا لێی ئەدا نەسرین وتی لەو کاتەوەی کە کاردین تۆم دیوە عاشقی تۆم من لەو نەمتوانی سەر بەرزکەمەوە و سەیر بکەم کاردین ھاواری کرد وتی چۆن تۆ وا ئەڵێی تۆ وەک خوشکم وایت من سیقەم بە ئێوە بوو من عاشقی کچێکی کەم ئەو قسەم بیست مردم و زیندوو بومەوە نەسرین ڕۆشت و منو کاردین و سانا و ئەحمەد ماینەوە ئەحمەد وتی کە من ئەڕۆم بۆلای نەسرین رۆشت و ئەو شەوە من دڵم شکا پارچە پارچە بووم لەتاو گریان چاوەکانم سور بوبوە دایکم وتی ئەڤین چی روی داوە من بۆم باسکرد و دایکم وتی کچی خۆم تۆ گوێ مەیەرێ خوا بیەوێت بەیەکتان ئەگەیەنێت (لەوانەیە بروا نەکەن بڵێن کەسی وا کوا ماوە )بەڵام دایکم فریشتەیە من ئەو شەوە وتم بەدایکم کە بەتەنھا بم ئیتر بەیانی ڕۆشتین بۆ زانکۆ بەڵام من نەمتوانی بڕۆم بۆلای ھاوڕێکانم ئەحمەد ھات وتی کە تۆ ئیمرۆ باش نیت وتم ھیچ نییە ئەو رۆژە من ھەر لەگەل ئەحمەد بووم کاتێک کاردینم ئەبینی تەواو ئەرۆخام وە ئیتر بۆ بەیانی حەفلەی تەعاروف بوو بەیەکەوە ڕۆشتین بەڵام کە کاردینم بینی جوانیەکەی بەراستی لەو کاتا ویستم ھەموو شتێکی پێ بڵێم
بەڵام تەنھا دایکم و ئەحمەد و براکەم برم مەسەلایان ئەزانی کاتێک ھاتینەوە کاردین ئەوانی گەیاندەوە ماڵەوە وە من پێم وت جاری من ناڕۆم وتی بۆ؟وتم کە ئەبێت شتێکت بۆباسکەم وتی باش رۆشتینە شوێنێکی سلێمانی وتم کاردین نەیھێشت قسەبکەم وتی تۆ ماوەیەک زۆر سارد بوویت چی بووە؟کێشەیەک ھەیە؟؟وتم کە من دەمێکە شتێک ھەیە ئەمەوێ پێتی بڵێم بەڵام نەمتوانی ئەو کاتەی نەسرین پێی وتی کە عاشقی تۆیە تۆ وتت کە من عاشقی کچێکم وتی راستە وام وت وە ئێستاش وا بەتۆ ئەڵێم من لەو کاتا فرمێسک بە چاوەکانما ھاتە خوارەوە رۆشتن من جێم نەھێشت دوای ئەوە ھاتینەوە ھەموو شتێکم بۆ ماڵەوە باسکرد دایکم زۆری پێ خۆشبوو بەڵام کێشەیەک ھەبوو منیان بۆ کوڕی مامم دانابوو ئەو شەوە ماڵی مامیشمی لێبوو کوری مامەکەم تورە بوو ناوی سەرھەنگ بوو من وتم کە .....

چـیـرۆکـی_ئـەڤـیـن

بــەشـــــــــــــــ3ـــــــــــــی

تۆم ناوێ ڕقم لێتە بەڵام ئەو وتی ئەو شتانە لای من ناخوات من ئەو کات ماڵەوەم جێھێشت و ڕۆشتم تەلەفۆنم بۆ کاردین کرد وتم کە ئەبێت یەک ببینین ھات و وتم چی رویداوە وا چاوەکانت سور بوون من ھەموو شتێکم بۆباسکرد وتی کە خۆم چارەسەری ئەکەم ئیتر من ئەو شەوە لەماڵی سانا مامەوە من حەزم نە ئەکرد سەرھەنگ ببینم من ھەر لە مبداڵیەوە رقم لێی بوو ساڵێک تێپەری من دووەم ساڵی زانکۆم بوو وتم کاردین با جیا ببیبەوە وتی بۆ شتێک بووە وتم نەخێر من تۆم خۆشناوێت بەڵام ئەو زانی کە ھۆکارێک ھەیە وتی ئەبێت باسی بکەیت وتم کەمنیان داوە بەسەرھەنگ کاردین زۆر توڕە بوو وتی کاتی زانکۆ یەیت و لەدوای ئەوەش بەیەکەوە ئەڕۆین ئیتر ھەموو کاتێک ئەرۆشتین بۆ جامیعەو دواتر من نە ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە ڕۆژێک سەرھەنگ ھات بۆ جامیعە وتی کە من وازم ھێناوەو تۆم ناوێت بەراستی ئەو کاتە ھەستم کرد لەدایک بومەتەوە ئیتر ڕۆشت و منیش ھەموو شتێکم بۆ کاردین باسکرد و بۆ شەوی دواتر کاردین ھات خوازبێنیم و رازی بون و وە ئێستا منو کاردین ھاوسەرگیریمان کردووەو زۆر دڵخۆشین و وە من بۆیە ئەم چیرۆکەی ژیانی خۆم باسکرد ھەتاوەک و پێتان بڵێم واز مەھێنن لە ھەوڵدان بۆ ئەو شتەی کە ئەتەوێ شکستت بھێنە باڵام شکست لە ھەڵدان مەھێنە وە دڵنیاشم کە ھەرشتێک خوا بیەوێت بۆت ئاسان ئەکات و نەگەشتنیشت بەو شتەی کە ھەوڵت داوە بۆی خێرێکی تیایە...زۆر سوپاسی ئێوەش ئەکەم بۆ ئەم پەیجە و سەرکوتو بن
کـــۆتـــــــــــــــــای
.
.
چیرۆکی... سۆزان

چیروکیکی راستە قینە یە بوو یە کە م جار له گروپە کە مان پوست ئە کڕی...

بەشی یەکەم

نوسەر ………….. Kura taqana

دەمەوێت سەرەتا باسی ژیانی مناڵی خۆم بکەم من لە خانەوادەیەکی هەژار پەروەردە بووم سێ خوشک و دوو برا بووین لە خانوویەکی کرێ ژیانمان بەسەر دەبردن زۆر زۆر دەست کورت بووین بەئاواتی ئەوەوە بووین ڕۆژێک بەدڵی خۆمان نان بخۆین یان جلوبەرگ بکڕین یان هەرشتێک حەزمان لێبێت بمان کڕیبایە ژیانمان زۆر بەخەمەوە بەڕێ دەکرد تا وایی لێ هات ڕۆژێک باوکم هەردوو براکەمی لە قوتابخانە دەرکرد بۆ ئەوەی کار بکەن و یارمەتی ماڵەوە بدەن منیش لە هەردوو خوشکەکەم گەورەتر بووم زۆر خەمم دەخوارد بۆیە هیچم پێ نەدەکرا بڕیارم دا منیش واز لەخوێندن بهێنم و دەست بکەم بەکار کردن،، دەستم کرد باکاری نان کردن بۆ ماڵان تا بتوانم منیش یارمەتی ماڵەوە بدەم هەرچەندە زۆر زۆر ماندوو دەبووم بە ئیشی ماڵەوە چونکە دایکم نەخۆشی دڵی هەبوو نەیدەتوانی کاری ماڵەوە هەمووی بکات بۆیە ناچار بووم کاری ماڵەوەش هەمووی بکەم ژیانێکی زۆر سەختم بەڕێ دەکرد زۆر بێزارببوم لەژیان زۆر بەبێنازی گەورە بوین و ژیانمان بەڕێ کرد تەمەنیشم بوو بە 17 ساڵ ئێوارانێک باوکم هاتەوە وتی سۆزان ئیشم پێتە وتم خێرە باوکە گیان وتی خێر ئەبێ کچم وتم باشە نانی ئێوارەمان خوارد ،،، باوکم وتی کچم وەرە لای باوکی خۆت دانیشە چومە لاییو دانیشتم وتم فەرموو باوکە گیان وتی کچم خوازبێنیت هاتووەو تۆ دەڵێیت چی توشی شۆک بووم هەرگیز بیرم لە شوکردن نەکردبووە بێدەنگ بووم باوکم وتی کچم بۆچی بێدەنگیت وتم باوکە گیان بەڕاستی من بیرم لە شوکردن نەکردۆتەوە و وازم لە خوێندن هێنا تا یارمەتی ئێوە بدەم وتی کچم ئێمە حاڵی خۆمان چارە دەکەین ,,, وتی بڕۆ بەدوای ژیانی خۆت ،،،، وتم باوکە گیان کاتم بەرێ تا چەند ڕۆژێک بیری لێبکەمەوە ،، وتی باشە کچم بەدڵی خۆت کەی بڕیارت دا پێم بڵێ وتم باشە ،، کەوتمە بیرکردنەوەوە زۆر قەلەقیو بیرکردنەوە دایگرتبووم نەم دەزانی چی بکەم لەلایەک دایکم نەخۆشە و کاری ماڵم لەسەرە لەلایەکی دیکە کاردەکەم تا پارە بۆ ماڵەوە بەدەست بێنم مێشکم زۆر ئاڵۆز ببوو لەلایەکی دیکەوە دەمگۆت با شوو بکەم بەشکوم کوڕێکی باشبێ و یارمەتی ماڵەوەمان بدات لەم هەژارییە ڕزگارمان بێت بۆیە بڕیارم دا شوو بکەم ،،،، دوایی هەفتەیەک وەڵامیی باوکم دایەوە وتم باوکە کوڕەکە کێیە وتی کوڕی کاک محمدی هاوڕێمە ،،، ئیتر زانیم کێیە چونکە کاک محمد دەمێکە هاوڕێی باوکمە ،،، وتم باشە باوکە گیان پێیان بڵێ بابێنە پێشەوە ،،،،،،،،،

چاوەڕێی بەشیی کۆتایی بن

هه ر ئە ندامیک ئارە زووی لیبو چیروکی خووی باس بکا ئیمە لە خزمە تی داین❤️🌹
چیرۆکی سۆزان


بەشی دووەم وکوتاییی

نوسەر……👈… Kura taqana

ئیتر ماڵی کاک محەمەدی هاوڕێی باوکم هاتنەپێشەوە بۆ خوازبێنی من و کوڕەکە ناوی ڕزگار بوو ئیتر قسمەت بوو شوم کرد بەس خۆزگە کوێربومایە شووم نەکردبایە ،،، دوای هەفتەیەک مارەکرام ،، ڕزگار هەموو بەڵێنێکی پێم دا کە لەگەڵم باش بێت و ئاگات لەماڵی باوکیشم هەبێت ،، ئیتر دوایی مانگێک منیان گواستەوە ،، ئیتر دۆزەخی من لێرەوە دەست پێدەکات من لەگەڵ ماڵ خەزورم دادەنیشتم سەرەتا هیچ کێشەیەکمان نەبوو تا ساڵێک بەسەر هاوسەرگیرمان تێپەڕی ،، ئیتر وردە وردە خەسووم تێکەڵی ژیانمان دەبوو ،، دەهات و دەچوو دەیگۆت حەزمان لەمناڵە مێشکی بردبووین ئیسراحەتی لێمان تێک دابوو ئیتر وەزعەکە ئاوا تێپەڕی تا گەشتە ساڵوونیوێک ،، هەستم دەکرد ڕزگاریش وردە وردە لەگەڵم دەگۆڕێ و قسەی نەشیاوم پێدەکات و هیچ گرینگیم پێ نادات ،، ڕۆژێک ڕزگار لە کار هاتەوە زۆر توڕە بوو وتی هەستە بچینە دکتۆر وتم بۆچی وتی بابزانین بۆچی منداڵمان نابێت وتم باشە بابچین بەڵام زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان بەس کێشە لەمن نەبێت ،، ئیتر چوینە دکتۆر ، دکتۆرەکەش خزمی ماڵ خۆیان بوو ئیتر هەموو فەحسوو شتی بۆمان کردو وتی هیچ کێشەتان نییە بەس جارێ خوای گەورە لەقسمەتی نەنوسیون ببنە خاوەن مناڵ ئیتر هاتینەوە ڕزگار وتی زۆر داوای لێبوردن دەکەم سۆزان گیان وام زانی کێشە لەتۆیە بۆیە مناڵمان نابێت ،، ئیتر ڕزگار لەگەڵم باش بوو بەس خەسووم وازی لێ نەدەهێناین دەهاتە سەر سەرم دەیقیژان دەیگۆت حەزم لێیە نەوەی خۆم ببینم منیش دەستم کردە گریان وتم پورێ گیان من هیچ کێشەیەکم نییە تا مناڵمان ببێت ،، بەڕاستی ژیانی لێم تاڵ کردبوو تا سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر هاوسەرگیریمان زۆر بێزار ببووم هەمیشە شەڕ بوو لەو ماڵە تا گەشتە ئەوەی ڕزگار لێم بدات ئیتر وتم تەواو چی تر بەرگە ناگرم ڕۆشتمەوە ماڵی باوکم زۆر دڵ تەنگ بووم وتم من شووم کرد تا بار سوکی بێت بۆماڵ باوکم نەمزانی ناخۆشی ماڵی باوکم زیاتر دەکەم ،، چەند جارێک دەڕۆشتمەوە ماڵ خۆم بەڵێنیان دەدا کە باش بن لەگەڵم بەڵام دوای ماوەیەک دەستیان پێ کردەوە ،، تا ڕۆژێک ڕۆشتمەوە ماڵ باوکم وتم باوکە گیان ئەم جارە بم نێریتەوە خۆم دەکوژم تا وایی لێهات دوای سێ ساڵ جیابومەوەو هاتمەوە ماڵی باوکم ،، هەمیشە چاو بەگریان بووم هەموو کات بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە وتم ژیانم هەمووی بەناخۆشی و بەنەبوونی بردەسەر ئێستاش بووم بەبێوەژنیش ،،، دوساڵ لەماڵیی باوکم مامەوە و ئیتر ڕۆژیک ژنێکی دراوسێیان هاتە لایی دایکم و گۆتبووی بۆ کاری خێر هاتوومەوە دایکیشم وتبووی باپرسی سۆزان بکەین ئیتر دایکم بانگی کردم زانیم هاتونەتە داوای من ئیتت منیش ئەو ژنەی دراوسێیانم دەناسی وەک هاوڕێ بووین دانیشتم هەموو شتێکم بۆی باس کرد وتم من لەبەر ئەوەی مناڵم نەبووە تەڵاق دراوم وتی هەموو شتێک دەزانم وە دەشزانم تۆ هیچ کێشەیەکت نییە لەمناڵ بوون ئێمە ڕازین ئەگەر ڕێگە بدەن سبەی شەو دێینە ماڵتان وتم باشە وەرن کوڕەکە کوڕی ژوری ئەو ژنەی دراوسێمان بوو کەهاتن باوکم هەموو شتێکی بۆیان باس کرد وتیان ڕازین ئیتر قسمەتم هەستایەوەو شوم کرد بەس زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان ئەمجارە ئەم کوڕە لەگەڵم باش بێت ،، ئیتر ڕۆشتمەوە ماڵی خۆم دوایی ساڵێکو حەوت مانگ ڕۆژێک هەستم دەکرد دڵم تێک دەچێ و نانم بۆ ناخورێو بێتاقەت بووم و سەرم دەسوڕێت ،،، مێردەکەم وتی بابچینە لای دکتۆر وتم باشە ڕۆشتینە لای دکتۆر تا بزانم چیمە نەمزانی توشی شۆک دەبم و دەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم کە فەحسیان بۆم کرد وتیان دوگیانیت لەخۆشیدا هیچ ئاگام لەخۆم نەما مێردەکەشم بەهەمان شێوە دوایی ئەو هەموو ناخۆشییە خوای گەورە کچیکی پێم بەخشی زۆر دڵخۆش بووم وە بۆشم دەرکەوت هیچ کێشە لەمن نەبوو مناڵم لەڕزگار نەبوو بەڵکوو کێشەکە لەخۆی بوو بۆیە هاوڕێیان هەرگیز بێ هیوامەبن لەژیان …

دوایی هەموو ناخۆشییەک خۆشییەک دێت ئەمە بەڵێنی خودایە .. ئیتر سوپاس
2024/06/19 05:40:12
Back to Top
HTML Embed Code: