• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هیچ کۆمەڵە کەسانێك نییە دانیشن یادی خوای بەرز بکەن ئیللا فریشتەکان دەوریان دەدەن ، وە ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە دایان دەپۆشێ ، وە ئارامی دادەبەزێتە سەریان ، وە خودا لای فریشتەکانی باسیان دەکات .

| صحيح مسلم ( ٢٧٠٠ ) |
| جیاوازی نێوان ( الإِثم ) وە ( الأَثام ) |

• ( الإِثم ) لە زمانەوانیدا زانراوە کە بریتییە لە تاوان ، وە قورئانیش ئەم دەستەواژەی بەکارهێناوە .

• بەڵام ( الأثام ) بە فەتحەی هەمزە بریتییە لە تاوان و هەروەها بریتیشە لە سەرەنجام و سزای خراپە ، وە قورئان بەکاریهێناوە بەمانای سەرەنجامی تاوان ، وە تەنها لە یەك شوێندا هاتووە ئەویش بریتییە لە وتەی پەروەردگار کە دەفەرمووێت { وَٱلَّذِینَ لَا یَدۡعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ وَلَا یَقۡتُلُونَ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِی حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَا یَزۡنُونَۚ وَمَن یَفۡعَلۡ ذَ ٰ⁠لِكَ یَلۡقَ أَثَامࣰا } [سورة الفرقان : ٦٨] ، لێرەدا مانای سەرەنجام و سزای ئەنجامدانی تاوان ئەدات .
• جۆرەکانی گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ؛

• سەردانکردنیان بۆ ماڵەکانیان
• میوانی کردنیان لە ماڵی خۆتدا
• چاوگێڕان بۆیان و هەواڵپرسینیان
• لە ماڵی خۆت خێریان پێ بکەیت یان دیارییان پێ بدەی
• ڕێزگرتن لە گەورەکانیان و بەزەیی هاتنەوە بە لاوازەکانیاندا
• دانانیان لە شوێن و پێگەی شیاوی خۆیاندا
• بەشداربوون لە خۆشی و خەمەکانیاندا
• سەردانی کردنی نەخۆشەکانیان و شوێن کەوتنی جەنازەکانیان
• وەڵامدانەوە و بەدەمەوە چوونی داوەتییان مەگەر بەهۆی عوزرێکی بەهێزەوە نەبێ
• سینە سافی بەرامبەریان
• چاککردنی نێوانیان
• دوعاکردن بۆیان و بانگکردنیان بۆ خێر و چاکە
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: شەرم و باوەڕ ( ئیمان ) پەیوەستن بەیەکەوە ، جا کە یەکێکیان بەرزبوویەوە ئەوی تریش بەرزدەبێتەوە .

| صحيح الترغيب ( ٢٦٣٦ ) |
پێشەوا ( الحسن البصري ) فەرموویەتی ؛

هەر کەسێك براکەی لەکەدار بکات بە تاوانێك کە پەشیمان بوبێتەوە لێی ئەوا خوای گەورە تاقی ئەکاتەوە بەو تاوانە و تووشی ئەکات .

| الزهد للإمام أحمد (١٦١٠ ) |
پێشەوا ابن القیم فەرموویەتی ؛ دڵسۆزی و حەزکردن بە ستایشکردنی خەڵکی و تەماح بوون بەوەی لەلای خەڵکییە لە دڵێکدا کۆنابنەوە مەگەر وەکو کۆبوونەوەی ئاو و ئاگر ( کە هەرگیز پێکەوە کۆنابنەوە ) .

| الفوائد ص ٢٦٧ |
شیخ الاسلام ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێبێت دەڵێت ؛ شەیتانەکان لەو شوێنانەدا دەردەکەون کە شوێنەواری تەوحید ( یەکتاپەرستی ) ـیان تێدا ون دەبێت .

| كتاب النبوات ( ٢ / ١٠١٩ ) |
ڕێگای سەلەف _ طريق السلف
Photo
سورەتی ( الفاتحة ) :

سورەتێکی مەککیە
ژمارەی ئایەتەکانی ( ٧ ) ئایەتە
لە موسحەفدا سورەتی ژمارە ( ١ ) ـه

ناوەکانی سورەتەکە :

• سورەتی { الفاتحة یان فاتحة الکتاب }

• سورەتی { أم الكتاب يان أم القرآن }

• سورەتی { السبع المثاني }

• سورەتی { القرآن العظيم }

• سورەتی { الحمد }

• سورەتی { الصلاة }

• سورەتی { الرقیة }

سورەتى فاتیحە فەزڵى زۆرەو فەرموودەى زۆرى لەسەر هاتووەو گەورەترین سورەتى قورئانە، وە خواى گەورە نە لە تەورات و نە لە ئینجیل و نە لە زەبورو نە لە فورقان هاوشێوەى ئەم سورەتەى دانەبەزاندووە، وە هیچ پێغەمبەرێك پێش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم پێى نەبەخشراوە

ئامانجی سورەتەکە : بەجێهێنانی ڕووکردنە پەروەردگار بە تەواوی بەندایەتی کردن تەنها بۆ ئەو .

باسەکانی سورەتەکە :

• ئایەتی ( ١ - ٤ ) : ناساندنی پەروەردگاری پەرستراو تبارك وتعالی .

• ئایەتی ( ٥ ) : ناساندنی ئەو ڕێگایەی کە دەتگەیەنێت بە پەروەردگار .

• ئایەتی ( ٦ - ٧ ) : جۆرەکانی خەڵکی لەو رێگایەدا .

پەیوەندی سەرەتای سورەتەکە بە کۆتاییەکەیەوە :

ئەم سورەتە پیرۆزە بە دەستەواژەی { الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ } دەستی پێکردووە وە کۆتایی هاتووە بە دەستەواژەی { صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ } ، لێرەدا ( العالمون ) یان ئەو کەسانەن کە پەروەردگار نیعمەتی خۆی بەسەریاندا رژاندووە ، یان ئەوانەن کە پەروەردگار غەزەب و تورەیی خۆی لێیان گرتووە کە زانستیان هەبوو وە حەقیان زانی بەڵام شوێنی نەکەوتن ئەمانیش جولەکەن ، وە یان ئەوانەن کە خوای گەورە گومرای کردوون لەبەر ئەوەی خۆیان فێری حەق و راستی نەکرد و لەسەر نەزانی عیبادەتیان دەکرد .

سورەتی ( الفاتحة ) باسی بنچینەکانی دینی تێدا هاتووە :

• سوپاسکردنی نیعمەت و بەخششەکانی پەروەردگار { الْحَمْدُ لِلَّهِ }

• نیازپاکی و ئیخلاص بۆ پەرورەدگار { إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ }

• هاوڕێیەتی کەسی چاک و باش { صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ }

• بیرخستنەوەی ناوە چاک و باشەکانی پەروەردگار { الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ }

• جێگیربوون لەسەر رێگای راست { اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ }

• یادخستنەوەی رۆژی دوایی { مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ }

• گرنگی دوعاکردن

• یەکڕیزی ئوممەت { نَعْبُدُ } { نَسْتَعِينُ }

• فێری چۆنیەتی دوعاکردن دەبین ، سەرەتای دوعا بە سوپاسکردنی پەروەردگار دەست پێئەکەین { الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ } وە کۆتایی بەوە دێنین کە داوا بکەین پەروەردگار هیدایەتمان بدات { اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ }

هەندێ ئامۆژگاری وەرگیراو لە سورەتەکەوە :

• پێش خستنی وەسف کردن و ستایش کردنی پەروەردگار لەکاتی دوعادا .

• هەستکردن بەوەی تۆ رۆژانە حەڤدە جار بەلایەنی کەمەوە عەهد و پەیمان لەگەل پەروەردگار نوێ دەکەیتەوە بەوەی { إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ } تەنها تۆ دەپەرستین و داوای یارمەتی تەنها لە تۆ دەکەین .

• بەردەوامی داواکردنی ئەوەی پەروەردگار لەسەر رێگای راست بەردەوامت بکات و دەستگیر بیت بە شەریعەکەی الله تعالی وە .

• ئیماندار ئەبێت لەنێوان ترس و ئومێد دا بێت ، داوا لە پەروەردگار بکات ڕێنموویی بکات بۆ سەر ئەو رێگەی ئیماندارانی پێش خۆی بەهۆیەوە سەرفراز کردووە و ئومێدی پێ هەبێت ، وە پەنا بگری بە پەڕوەردگار لە رێگای ئەوانەی تورە بووە لێیان و گومرای کردوون وە بترسێ لەوەی شوێن ڕێگا و رێچکەی ئەوان بکەوێت .
ڕێگای سەلەف _ طريق السلف
Photo
سورەتی { البقرة } :

سورەتێکی مەدەنییە
ژمارەی ئایەتەکانی { ٢٨٦ } ئایەتە
لە موسحەفدا سورەتی ژمارە { ٢ } ـه

ناوەکانی سورەتەکە :

• سورەتی { البقرة }

• سورەتی { الزهراء }

• سورەتی { سنام القرآن }

• سورەتی { فسطاط القرآن }

ئامانجی سورەتەکە :

ئامادەکردنی ئوممەت بۆ بوژاندنەوەی زەوی و هەستان بە جێبەجێکردنی دینەکەی الله وە روونکردنەوەی جۆرەکانی خەڵکی و بنچینەکانی ئیمان و تەواوکارەکانی شەریعەتی تێدایە .

باسەکانی سورەتەکە :

• ئایەتی { ١ - ٢ } : ڕێنموویی قورئان .

• ئایەتی { ٣ - ٥ } : سیفەتەکانی ئیمانداران .

• ئایەتی { ٦ - ٧ } : سیفاتەکانی بێباوەران .

• ئایەتی { ٨ - ٢٠ } : سیفاتی دوو ڕووەکان .

• ئایەتی { ٢١ - ٢٩ } : بەندایەتی و گرنگییەکەی .

• ئایەتی { ٣٠ - ٣٩ } : بەسەرهاتی پێغەمبەر ئادەم ﷺ .

• ئایەتی { ٤٠ - ٤٨ } : یادخستنەوە و سەرزەنشت کردنی نەوەکانی یەعقوب علیه السلام { بني إسرائيل } .

• ئایەتی { ٤٩ - ٧٤ } : حال و باری بني إسرائيل لەگەل پێغەمبەر موسا ﷺ .

• ئایەتی { ٧٥ - ١٢٣ } : هەڵوێستی جولەکە لەگەل پێغەمبەری خوا ﷺ .

• ئایەتی { ١٢٤ - ١٤١ } : دوعای پێغەمبەر إبراهيم ﷺ وە بێبەری بوونی لە خۆ دانەپالی جولەکە و گاورەکان بۆلای ئەو .

• ئایەتی { ١٤٢ - ١٦٢ } : گۆڕینی قیبلە وە ئیمامەت و پێشەنگی لە دیندا بۆ میلەتی گەورەی پێغەمبەران ﷺ .

• ئایەتی { ١٦٣ - ١٧٧ } : دەرچەی چوونە ناو باسکردنی شەریعەتی دینی ئیسلامی بە فراوانی .

• ئایەتی { ١٧٨ - ٢٠٣ } : ڕوونکردنەوەی هەندێک لە کارە چاکەکان .

• ئایەتی { ٢٠٤ - ٢٢٠ } : نموونە مرۆڤایەتیەکان و ئامۆژگارییەکانی پەروەردگار عز وجل .

• ئایەتی { ٢٢١ - ٢٤٢ } : هەندێ لە حوکم و باسەکانی خێزان .

• ئایەتی { ٢٤٣ - ٢٦٠ } : بەسەرهاتی زیندووکردنەوەی مردووان بە شێوەی حسی و معنوی وە پەند وەرگرتن لێی .

• ئایەتی { ٢٦١ - ٢٧٤ } : بەخشین و ڕەوشتەکانی بەخشین وە کەسە شیاوەکان کە پێیان دەبەخشرێت .

• ئایەتی { ٢٧٥ - ٢٨٣ } : پاراستنی مال و سامان لە حەرام وە لە بە فیڕۆدانی .

• ئایەتی { ٢٨٤ - ٢٨٦ } : پاڕانەوە و وەڵامدانەوە .

پەیوەندی سورەتەکە بە پێش خۆیەوە :

کاتێک پەروەردگار لە سورەتی { الفاتحة } باسی سێ کۆمەڵ لە خەڵکی کرد { ئیمانداران - جولەکە - گاورەکان } ، لە سەرەتای سورەتی { البقرة } دا بە درێژی باسی کردوون .

پەیوەندی سەرەتای سورەتەکە بە کۆتاییەکەیەوە :

سورەتەکە بە باسی باوەڕبوون بە هەموو پێغەمبەران علیهم السلام و هەموو کتێبەکان دەستی پێکردووە وە هەر بەو باسەش کۆتایی هاتووە .

هەندێک ئامۆژگاری وەرگیراو لە سورەتەکەوە :

• پەروەردگار کاتێک لە قورئاندا باسی سەرفرازی بکات ئەوا دەیبەستێت بە کرداری کەسە سەرفرازەکەوە .

• سەهلی کوری عبدالله فەرموویەتی : وازهێنان لە فەرمان قورسترە لە ئەنجامدانی شتێك رێگری لێکرابێت ، چونکە ئادەم ﷺ ڕێگری لێکرا لە خواردنی دارەکە و لێی خوارد پەروەردگار لێی خۆش بوو ، بەڵام ئبلیس فەرمانی پێکرا سوجدە بۆ ئادەم ببات بەڵام سوجدەی نەبرد پەروەدگار لێی خۆش نەبوو .

• بەهێزی دڵ سوپاسکراوە بەبێ ئەوەی ڕەق بێت ، چونکە پێویستە دڵ بەهێز بێت بەڵام توند نەبێت ، نەرم بێت بەڵام لاواز نەبێت .

• کلیلی دەریاکان کەشتییە ، کلیلی زەوی ڕێگاکانە ، کلیلی ئاسمان دوعایە .

• بێباوەری بە تاریکی ناوبراوە بەهۆی تێکەڵ و ناڕوونی ڕێگەکەی ، بەڵام ئیسلام بە رووناکی ناونراوە بەهۆی ڕوونی ڕێگەکەی .
ڕێگای سەلەف _ طريق السلف
Photo
سورەتی { آل عمران } :

سورەتێکی مەدەنییە
ژمارەی ئایەتەکانی { ٢٠٠ } ئایەتە
لە موسحەفدا سورەتی ژمارە { ٣ } ـیە

ناوەکانی سورەتەکە :

• سورەتی { آل عمران }

• سورەتی { الزهراء }

• سورەتی { طيبة }

• سورەتی { الکنز }

ئامانجی سورەتەکە :

جێگیر بوون لەسەر ئیسلام لە دوای کامڵ بوونی و ڕوونیەتیەکەی ، وە وەڵامدانەوەی گومانەکانی خاوەن کتێبەکان بە تایبەت گاورەکان .

باسەکانی سورەتەکە :

• ئایەتی { ١ - ٩ } : دابەزاندنی پەرتووکە ئاسمانیەکان وەك ڕێنموویی و تاقیکردنەوەیەك بۆ خەڵکی .

• ئایەتی { ١٠ - ١٨ } : ئاگادارکردنەوەی بێباوەران و ڕوون کردنەوەی ڕاستی و حەقیقەتی دونیا .

• ئایەتی { ١٩ - ٣٢ } : هەواڵدان بە گواستنەوەی پەیام و گەورەیی بۆ ئیسلام .

• ئایەتی { ٣٣ - ٤٤ } : هەڵبژاردنی الله تعالی بۆ پێغەمبەرانی علیهم السلام .

• ئایەتی { ٤٥ - ٦٣ } : ڕوونکردنەوەی ڕاستی و حەقیقەتی عیسا ﷺ .

• ئایەتی { ٦٤ - ٦٨ } : ئیبراهیم ﷺ کەسێک بووە لایداوە لە شرکەوە بۆ تەوحید وە موسولمان بووە .

• ئایەتی { ٦٩ - ٨٠ } : گفتوگۆکردن لەگەڵ گروپەکانی ئەهلی کتاب و روونکردنەوەی حەقیقەت و ڕاستییان .

• ئایەتی { ٨١ - ٩٢ } : یەکی پەیامەکان و دینی ڕاستی کە ئیسلامە .

• ئایەتی { ٩٣ - ٩٩ } : دووپاتکردنەوەی پەیوەندی موسولمانان بە ئیبراهیم ﷺ وە درۆ هەڵبەستنی ئەهلی کتاب .

• ئایەتی { ١٠٠ - ١٠٩ } : ئاگادارکردنەوە لە کەوتنە ناو هەڵەی کەسانی پێشووەوە .

• ئایەتی { ١١٠ - ١١٥ } : چاکی و باشی ئەم ئوممەتە و فەزڵی بەسەر ئومەتانی ترەوە .

• ئایەتی { ١١٦ - ١٢٠ } : ئاگادارکردنەوەی ئوممەت لە دوو ڕووەکان بە تایبەتی .

• ئایەتی { ١٢١ - ١٢٩ } : پێشەکیەکانی جەنگی ئوحود ، وە سەرکەوتن هەمووی بە دەستی خوایە .

• ئایەتی { ١٣٠ - ١٣٨ } : گرنگی گوێڕایەڵی ، وە کۆمەڵە ئامۆژگاری و رێنمووییەك دەربارەی گوێڕایەڵی .

• ئایەتی { ١٣٩ - ١٤٨ } : دڵدانەوەی ئیمانداران ، وە رێگری کردن لە لاوازی و ترس لە مردن .

• ئایەتی { ١٤٩ - ١٥٨ } : ئاگادارکردنەوە لە گوێڕایەڵی کردنی دوژمنان و لێك ترازان و پشت کردن لە یەکتری .

• ئایەتی { ١٥٩ - ١٦٤ } : گرنگی گفتوگۆکردن و پێویستی گوێرایەڵی کردنی پێغەمبەری خوا ﷺ .

• ئایەتی { ١٦٥ - ١٧٩ } : هۆکارەکانی دۆڕان و شکست ، و گرنگییەکەی و جیاوازی لە نێوان پاك و پیس .

• ئایەتی { ١٨٠ - ١٨٤ } : چروکی جولەکە و عاقیبەتی چروکی .

• ئایەتی { ١٨٥ - ١٨٦ } : کۆتایی هاتنی دونیا و گرنگی ئارام گرتن .

• ئایەتی { ١٨٧ - ١٨٨ } : هەندێ لە سیفاتەکانی ئەهلی کتاب .

• ئایەتی { ١٨٩ - ١٩٠ } : تاك و تەنهایی و دەسەڵاتی پەروەردگار .

• ئایەتی { ١٩١ - ١٩٥ } : هەندێ لە تایبەتمەندیەکانی کەسانی ژیر و خاوەن عەقل .

• ئایەتی { ١٩٦ - ١٩٧ } : عاقیبەتی بێباوەران وە ئاگادارکردنەوە لێیان .

• ئایەتی { ١٩٨ - ٢٠٠ } : پاداشتی لەخوا ترسان .

پەیوەندی سورەتەکە بە پێش خۆیەوە :

سورەتی { البقرة } بە باسکردنی باوەڕ بوونی پێغەمبەری خوا ﷺ و باوەڕداران بە هەموو کتێبە ئاسمانیەکان کۆتایی هاتووە ، وە سورەتی { آل عمران } بە باسکردنی کتێبە ئاسمانیەکان و باوەڕ بوون بە الله تعالی دەستی پێکردووە .

پەیوەندی سەرەتای سورەتەکە بە کۆتاییەکەیەوە :

سورەتەکە لە سەرەتاوە بە دوعا دەستی پێکردووە { رَبَّنَا لَا تُزِغۡ قُلُوبَنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَیۡتَنَا وَهَبۡ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةًۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ } وە لە کۆتاییەکانی سورەتەکەشدا دوعا هاتووە { رَبَّنَا وَءَاتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخۡزِنَا یَوۡمَ ٱلۡقِیَـٰمَةِۖ إِنَّكَ لَا تُخۡلِفُ ٱلۡمِیعَادَ } .

هەندێک ئامۆژگاری وەرگیراو لە سورەتەکەوە :

• ئەم ئایەتە پێوەرە کە بەهۆیەوە ئەو کەسە ئەناسرێتەوە کە بەراستی پەرورەدگاری خۆش دەوێت { قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِی یُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ وَیَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورࣱ رَّحِیمࣱ } واتە : ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌تان خۆش ئه‌وێ ئه‌وه‌ شوێن من بكه‌ون ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ش خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێ وه‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ .

• بەرزی و گەورەیی بەندە بەپێی ئەو ئیمانەیە کە هەیەتی .

• پەرورەدگار کاتێک باسی فەشەل و دۆڕانی کردووە هۆکارەکەی بە گشتی باسکردووە کە ناکۆکی و سەرپێچی کردنە .

• ڕێگای بەهەشت سەرەتاکەی قورسە ، بەڵام ئەگەر ئارامت گرت لەسەر قورسیەکەی دەگەی بە چێژی بەردەوام و کۆتایی نەهاتوو ، وە رێگای دۆزەخ سەرەتاکەی ئاسان و جوانە ، بەڵام ئەگەر جوانیەکەی بوغرای کردی ئەوا دەتگەیەنێت بە سەرگەردانی بەردەوام و کۆتایی نەهاتوو .

• دروستێتی بیرخستنەوە بە ئەو بەخشش و سزایانەی دادەبەزێتە سەر خەڵکی بێباوەڕدا تاوەکو کەسی موسولمان پەندی لێ وەربگیرێت .
ڕێگای سەلەف _ طريق السلف
Photo
• لە سیفات و تایبەتمەندییەکانی کەسانی لەخواترس و پارێزکار کە بەهۆیەوە شایەنی چوونە بەهەشتن : بەخشین لە هەموو حاڵ و بارێکدا ، وە شاردنەوە و خواردنەوەی توڕەیی و دەرنەبڕینی ، وە بوران لە خەڵکی ، وە چاکەکردن و چاکەکاری لەگەڵ بەدیهێنراوەکاندا .
ڕێگای سەلەف _ طريق السلف
Photo
سورەتی { النساء } :

سورەتێکی مەدەنییە
ژمارەی ئایەتەکانی { ١٧٦ } ئایەتە
لە موسحەفدا سورەتی ژمارە { ٤ } ـه

ناوەکانی سورەتەکە :

• سورەتی { النساء }

• سورەتی { النساء الکبری }

ئامانجی سورەتەکە : رێکخستنی کۆمەڵگەی موسولمان لە ناوەوەی لە رێگەی پاراستنی مافە کۆمەلایەتی و داراییەکان ، وەکو لادانێکی بیروباوەرەکانی سەردەمی نەزانی وە تەرکیز خستنە سەر مافەکانی ئافرەتان و کەسە لاوازەکان .

باسەکانی سورەتەکە :

• ئایەتی { ١ } : یەکی و هاوتایی بنچینەی مرۆڤایەتی و سۆز و بەزەیی .

• ئایەتی { ٢ - ٦ } : باسکردنی کەسانی هەتیو ، وە دروستی بوونی زیاد لە خێزانێك ، وە ڕوونکردنەوەی مارەیی .

• ئایەتی { ٧ - ١٢ } : ڕوونکردنەوەی میرات ، وە حەرامیەتی خواردنی سامانی هەتیو .

• ئایەتی { ١٣ - ١٤ } : پاداشتی ئەو کەسانەی گوێڕایەلی پەروەردگارن ، وە عاقیبەتی کەسانی سەرپێچیکار .

• ئایەتی { ١٥ - ١٨ } : عقوبەت و سزای زینا پێش نەسخ بوونەوە ، وە روونکردنەوەی جۆرەکانی تەوبە و پەشیمانی .

• ئایەتی { ١٩ - ٢١ } : کەرامەت و ڕێزی ئافرەت و سەربەخۆیی لە نەفس و ماڵیدا .

• ئایەتی { ٢٢ - ٢٤ } : ئەو کەسانەی حەرامن لە ئافرەتان بۆ پیاوان .

• ئایەتی { ٢٥ } : زەواج کردن لەگەڵ کەنیزەك .

• ئایەتی { ٢٦ - ٢٨ } : عاقیبەت و ئاگادارکردنەوە لە شوێنکەوتنی ئارەزووەکان .

• ئایەتی { ٢٩ - ٤٣ } : حەرامیەتی مال و سامان لەسەر یەکتر ، وە باڵادەستی سامانی و رێکخستن لە خێزاندا .

• ئایەتی { ٤٤ - ٥٨ } : ڕۆلی تێکدانی جولەکە لە کۆمەڵگەی موسولماناندا ، وە فەرمانکردنی پەروەردگار بە جێبەجێ کردنی دادپەروەری .

• ئایەتی { ٥٩ - ٧٠ } : بنچینەی دین و راستی و حەقیقەتی ئیمان بریتییە لە گوێڕایەلی کردنی پەرورەدگار عز وجل .

• ئایەتی { ٧١ - ٨٤ } : بنچینەکانی تێکۆشان لە پێناو الله تعالی ، وە مەوقیفی دوو ڕووەکان تیایدا .

• ئایەتی { ٨٥ - ٨٦ } : شەفاعەت کردنی باش و خراپ ، وە وەڵامدانەوەی سڵاو .

• ئایەتی { ٨٧ - ٩١ } : چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەل دوو ڕووەکان .

• ئایەتی { ٩٢ - ٩٣ } : ڕوونکردنەوەی کوشتنی بە هەڵە و کوشتنی بە ئەنقەست .

• ئایەتی { ٩٤ - ١٠٠ } : هاندان لەسەر تێکۆشان لە پێناو الله تعالی وە فەزڵی تێکۆشەران .

• ئایەتی { ١٠١ - ١٠٤ } : کورت کردنەوەی نوێژ ، و چۆنیەتی نوێژی ترس .

• ئایەتی { ١٠٥ - ١١٣ } : فەرمانکردن بە دادپەروەری .

• ئایەتی { ١١٤ - ١٢١ } : خزان و لادانەکانی زمان ، وە ڕوونکردنەوەی مەترسییەتی هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان .

• ئایەتی { ١٢٢ - ١٢٦ } : پاداشتی کردەوەی چاك .

• ئایەتی { ١٢٧ - ١٣٠ } : ئافرەتان و خێزان .

• ئایەتی { ١٣١ - ١٣٦ } : بە تاک دانانی الله تعالی وە فەرمان کردن بە دادپەروەری و ئیمان .

• ئایەتی { ١٣٧ - ١٤٩ } : هەندێ لە سیفەتەکانی دوو ڕووەکان ، وە رێگری کردن لەوەی خراپە بە ئاشکرا بکرێت .

• ئایەتی { ١٥٠ - ١٥٢ } : کرداری بێباوەران و پاداشتیان .

• ئایەتی { ١٥٣ - ١٦٢ } : حاڵ و باری نەوەکانی ئیسرائیل .

• ئایەتی { ١٦٣ - ١٦٦ } : پێغەمبەران علیهم السلام وە حیکمەت لە ناردنیان .

• ئایەتی { ١٦٧ - ١٧٣ } : پاداشتی بێباوەڕان ، وە ڕێگری کردن لە ئەهلی کتاب لەوەی زێدەڕەوەی بکەن دەرحەق بە عیسا ﷺ .

• ئایەتی { ١٧٤ - ١٧٦ } : پاداشتی ڕێنموویی کاران ، وە میراتی خوشک و برا .

پەیوەندی سورەتەکە بە پێش خۆیەوە :

سورەتی { آل عمران } بە فەرمان کردنی بە لەخواترسی کۆتایی هات ، سورەتی { النساء } بە باسی لەخواترسی دەستی پێکرد .

پەیوەندی سورەتەکە بە کۆتاییەکەیەوە :

سورەتەکە بە باسی حوکمی میرات دەستی پێکرد و کۆتایی هات بە باسی بەشێک لە باسەکانی میرات کە باسی کەسێکە دەمرێت و کوڕ و باوکی نییە { الکلالة } .

هەندێک ئامۆژگاری وەرگیراو لە سورەتەکەوە :

• پەروەردگار زۆر بە بەزەیی ترە بە بەندەکانی لە دایك و باوک ، چونکە سەرەڕای بوونی سۆز و بەزەیی دایك و باوك وەسیەتی لەسەر دایك و باوك داناوە .

• ئەبوهورەیرە خوا لێی رازی بێت فەرموویەتی: کاتێک پەروەردگار فەرمووی { أجرا عظيما } پاداشتێکی گەورە و مەزن ، کێ هەیە سنووری پاداشتەکە دیاری بکات ؟ .

• بەندە ئەگەر کردەوە بکات بەوەی دەیزانێت ، پەروەردگار زانستی ئەو شتەی پێ دەبەخشێت کە نایزانێت .

• لە سوودەکانی تێڕامان لە قورئان ئەوەیە بەندە بەهۆیەوە دەگاتە پلەی دڵنیایی .

• هەندێک لە پێشینان فەرموویانە : بەندەکان چەند کەم و هیچن لای پەروەردگار ئەگەر فەرمانەکانی پشتگوێ بخەن و جێبەجێی نەکەن ! .
ڕێگای سەلەف _ طريق السلف
Photo
سورەتی { المائدة } :

سورەتێکی مەدەنییە
ژمارەی ئایەتەکانی { ١٢٠ } ئایەتە
لە موسحەفدا سورەتی ژمارە { ٥ } ـە

ناوەکانی سورەتەکە :

• سورەتی { المائدة }

• سورەتی { العقود }

• سورەتی { المنقذة }

• سورەتی { الأحبار }

ئامانجی سورەتەکە :

بە وەفا بوون بەرامبەر عەهد و پەیمان ، وە پەیوەست بوون بە شەریعەت و سنوورەکان وە تەواو بوون و کامل بوونی دین .

باسەکانی سورەتەکە :

• ئایەتی { ١ - ٨ } : عەهد و پەیمانەکان لەگەل ئومەتی محمد ﷺ .

• ئایەتی { ٩ - ١١ } : پەیمانەکان و پاداشت ، وە بەڵا و دوورخستنەوەی لە موسولمانان .

• ئایەتی { ١٢ - ١٦ } : پەیمانی الله تعالی لەگەل جولەکە و گاورەکان .

• ئایەتی { ١٧ - ١٩ } : خراپی بیروباوەڕی ئەهلی کتاب .

• ئایەتی { ٢٠ - ٢٦ } : ڕەوشت ناشرینی جولەکە .

• ئایەتی { ٢٧ - ٣١ } : چیرۆک و بەسەرھاتی قابیل و ھابیل .

• ئایەتی { ٣٢ - ٣٤ } : پاداشتی کوشتن و خراپەکاری لە زەویدا .

• ئایەتی { ٣٥ - ٣٧ } : لەخواترسان رزگاربوون لە ئاگری تێدایە .

• ئایەتی { ٣٨ - ٤٠ } : سزای دزیکردن .

• ئایەتی { ٤١ - ٤٥ } : گاڵتەکردنی ئەهلی کتاب بە ئەحکامەکانی الله تعالی .

• ئایەتی { ٤٦ - ٤٧ } : پەیام و ئینجیلی عیسا ﷺ .

• ئایەتی { ٤٨ - ٥٠ } : قورئان هەڵوەشێنەرەوەی بەرنامەکانی پێش خۆیەتی .

• ئایەتی { ٥١ - ٥٦ } : جیاوازی نێوان موسولمانان و ئەهلی کتاب .

• ئایەتی { ٥٧ - ٦٣ } : دین لە نێوان گاڵتەپێکەرانی و ڕق لێبووانی .

• ئایەتی { ٦٤ } : جوێندانی جولەکە بە نەفرەت بن بە الله تعالی .

• ئایەتی { ٦٥ - ٦٦ } : ئەگەر ئیمان و باوەڕیان بهێنایە .

• ئایەتی { ٦٧ - ٦٩ } : پارێزراوی پێغەمبەری خوا ﷺ .

• ئایەتی { ٧٠ - ٧٧ } : سروشتی نەوەکانی إسرائيل .

• ئایەتی { ٧٨ - ٨١ } : نەفرەت كردنی پێغەمبەران علیهم السلام لە بێباوەرانی بنی إسرائيل .

• ئایەتی { ٨٢ - ٨٦ } : کێیە کە دۆستایەتی و دژایەتی ئیمانداران دەکات .

• ئایەتی { ٨٧ - ٨٩ } : ڕێگری کردن لە زێدەرەوەی کردن لە دیندا و باسی سوێند و کەفارەتەکەی .

• ئایەتی { ٩٠ - ٩٦ } : پێنج شتی حەرام و قەدەغەکراو .

• ئایەتی { ٩٧ - ١٠٠ } : هەندێک لە نیعمەت و بەخششەکانی الله تعالی بەسەر بەندەکانیەوە .

• ئایەتی { ١٠١ - ١٠٥ } : حەرام بوونی پرسیارکردن لە شتانێک کە زیانی دەبێت .

• ئایەتی { ١٠٦ - ١٠٨ } : شایەتیدان و سوێند خواردن لە باس و بانگەشەی کوشتندا .

• ئایەتی { ١٠٩ - ١١١ } : عیسا ﷺ لە پێش پەڕوەردگار عز وجل لە رۆژی دوایدا .

• ئایەتی { ١١٢ - ١١٥ } : هەواڵی دابەزینی سفرە و خوانەکە .

• ئایەتی { ١١٦ - ١١٨ } : تەبەڕاکردنی عیسا ﷺ لە بانگەشەی خوایەتی کە دەدرێتە پالی .

• ئایەتی { ١١٩ - ١٢٠ } : پاداشتی راستگۆیان لە رۆژی دوایدا ، وە هەندێ بەڵگە لەسەر دەسەلاتی پەروەردگار .

پەیوەندی سورەتەکە بە پێش خۆیەوە :

کاتێک سورەتی { النساء } باسی کۆمەڵێک بەڵێننامەی لەخۆگرتبوو وەک بەڵێننامەی زەواج و سوێند خواردن و پەیمان و بازرگانی کردن و وەکالەت و بە کرێدان و غەیری ئەم پەیمانانە ، سورەتی { المائدة } بە پابەند بوون بە عەهد و پەیمانەوە دەستی پێکرد .

پەیوەندی سورەتەکە بە کۆتاییەکەیەوە :

لە کۆتایی سورەتەکەدا کۆمەڵە بەڵێننامەیەك باسکراوە کە لە سەرەتای سورەتەکەدا فەرمانکراوە بە پابەند بوون پێیەوە وەکو بەڵێننامەی وەسیەتکردن و سوێند خواردن .

هەندێک ئامۆژگاری وەرگیراو لە سورەتەکەوە :

• دینی ئیسلام کاملە و هیچ شتێکی بۆ زیاد ناکرێت ، هەر کەسێک شتێک زیاد بکات کارێکی بیدعە و خراپی کردووە .

• هاوکاری کردنی یەکتری لەسەر تەقوا و لەخواترسان .

• بە گەورە دانانی دروشمەکانی الله تعالی .

• شوێنکەوتنی رازی بوونی الله بۆ بە دەست هێنانی نور و رووناکی .

• بیرکردنەوە لە نیعمەت و بەخششەکانی الله تعالی سوپاسگوزاری دەخوازێت .

• حەسوودی و خۆ بە گەورە زانینی ئەهلی کتاب هۆکاری رێگرتن و پشتکردنیانە لە دینی الله تعالی .
2024/06/03 15:11:57
Back to Top
HTML Embed Code: