Telegram Group Search
وەرە وەک بەندەرێ
ئامێزت بکە بە لەنگەرم
تەنیایی دەستڕێژیم لێ ئەکات
من زۆر لە غەریبی دەترسم
بانگم بکە، با ئەوین بکەم بە سەنگەرم.
ژان
Ardalan Bakr – Wefay Eşiq
تۆ لە دەروونمایی
تۆ لە ئاستی زەبوونمایی
لێگەڕێ ئەستێرەکانی شەفەق تاریک بن،
لێگەڕێ بە دوای رووناکیدا بگەرێن و نەیدۆزنەوە
لێگەڕێ هەڵهاتنی ڕۆژ ببینن
بۆچی نە دەرگاکانی ڕەحمی دایکم دائەخات و
نە خەم لە چاوەکانمدا حەشار ئەدات.
بۆ بە مردووی لە دایک نەبووم؟

بۆچی ڕووناکی بە نسیبی کەسانێک دەبێت کە لە نەگبەتیدان و
بۆچی ژیان بە بوونەوەرانێک دەبەخشرێ،
کە ڕۆحێکی ڕەنجاویان هەییە؟
کەسانێک کە وەک خەزێنەیەکی حەشاردراو ئارەزووی مەرگ دەکەن.
ئەوانەی وەختێ دەگەنە گۆڕ
بوونیان لێوڕێژ دەبی لە شادومانی
ئەوانەی ڕێگایان نائاشکرایە و
خوداوەند خستوونیەتە تاریکیەوە.
ژان
Mazhar Khaleghi – Laylaya
سەد خۆزگە بەو خۆزگەیە دایکی تۆ لێرە بووایە.
من ئاگادارم حورمەتی ئەو ڕۆژانەی خۆمم چەند هەراج کردووە، وە بەوپەڕی ئاگایی خۆمەوە ئاگاداری ئەوەم پێم خستۆتە سەر بەردێک کە لە هەر ئانوساتێکا بێت لەسەر دەخلیسکێم و پشتم دەشکێ.
تەنیا ئەمەوێ بلێم بە حورمەتی رۆژە بە قەدرەکانی خۆتان دەست لە من هەڵگرن
من ئیدی دەتلێمەوە و تلانەوەی ئەو رۆژانەم بایەخێکی بۆم نیە، چونکە ئەمە بەبەرچاوی خودایەکی بێدەنگەوە ڕوودەدات.
لە خەوێکما پێغەمبەرێک پێی وتم ، ئیدی بۆ هەمیشە و لە هەموو خەوتنێکما خەو دەبینم.
هەموو ئەوەی لە خەونەکانما دەیبینم ژنێکە بە خوێن و گریانە پێم دەڵێت، من نەخۆشم، زۆر نەخۆشبووم، بەڵام چاک بوومەوە
بەخەبەر دێمەوە.
بەڵام هێشتا لە خەوەکەمدام و ئەو ژنە دەبینم کە بەچاوی گوناحکار و شیفادەریش لێم دەڕوانێ!
من هیچ گلەیەکم نیە، دڵنیام ئەوەی کە دەگوزەرێ پلانێکی ئیلاهیە، وە من ئیدی هیچ پرسیارێکیشم نیە .

| سان
وەکوو بیستم خەمت خواردم، ئەویش بۆ من خەمێکی دی
دڵت بۆ ماتەمم سووتا، ئەویشم ماتەمێکی دی

| سەید کامیل
ژان
Dariush – Cheshme Man
چیرۆکە تێپەڕبووە باشەکانی من
زۆر زوو وەک خەونێک کۆتاییان هات
ئێستا دەبێت سەر لەسەر ئەژنۆ دابنێم
تا قیامەت فرمێسکی حەسرەت بڕێژم.
کام زولێخا
کام یاقوب و بیر و برا
لە تەنیایی و گریانی یوسفیت ئەگات؟

| بەکر عەلی
ژان
Xêro Abbas – Derdê Duriyê
Nizanim gunhê min çîbû
Hey dunya yê hey dunya yê
لۆلیا، تەنیا تۆ دەتزانی ئەم مرۆڤە چ شکتخواردوویەکە، تەنیا تۆ دەتزانی ئەو بەمزووانە دەست بە بەیانیەکی نوێ ناکات
کەچی لۆلیای دڵ بەرد،جارێک شیوەنت بۆی نەگێرا لە پرسەی هیچ خەونێکی دانەنیشتیت.

| سان
ژان
Photo
پارێزەری خۆیەتی لەسەر باڵێکی کراوەی
وەك گەردەلوول
بەڵام چاوەکان، چاڵێ خوێن بوون
چاوەکان لە قووڵایی دەرهاتبوون
خوێنی ڕەش لە قووڵایی چاوەکانەوە
بەسەر فراوانی ئاسمانی خاڵیدا دەباران
بەڵام ژیانی بێکۆتا هەر بەردەوام بوو
ئەو تێکشکانی خۆی نۆشی و
برسێتی خۆی وەک خواردن قووتدا
باوەڕ ناکەم ڕۆژ بێتەوە
پێم ناوەتە شەوی ژیانەوە،
بە سەختبوونی ئومێدەکاندا هەست ئەکەم..
تێپەڕبوونی ڕۆژەکان باش نایەتە بەرچاوم
لە کۆڵانەکەدا ئەوەستم و بەخۆم ئەڵێم:
«هەموو ئەوەی دروستم کردووە ژیانێکی هەڵەیە»
ژیانی هەڵە هەرگیز ڕاست نابێتەوە.
ڕەنج و ئازاری مرۆڤ بە زۆری بەرهەمی بڕوابوون بووە بە ئەفسانەکان، بەڵام خودی ئازار هەمیشە ڕاستەقینە بووە.
ژان
Mohsen Namjoo – Hamrah Sho Aziz
هاوڕێ بە ئازیز
هاوڕێ بە ئازیز
تەنها بەم دەردەوە مەمێنەوە
کە ئەم دەردە هاوبەشە،
هەرگیز بە تەنیا تەنیا ساڕێژ نابێت
دژواریی ژیان، هەرگیز بۆ ئێمە بێ سەرئێشەی هاوبەش
ئاسان نابێت.
2024/05/02 12:10:09
Back to Top
HTML Embed Code: