Telegram Group Search
Forwarded from قورئان و سوننەت (Mehran Anwar Rasol)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەڕنامێیێکی عەمەلی بوو مانگی ڕەمەزان
بەرێز دکتۆر عبداللطیف ٲحمد
#هەڵمەتی_قورئان_خەتم_کردن

خەتم کردنی قورئان لەماوەی [۳۰ڕۆژدا]:
ـ دوای نوێژی بەیانی ٤ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی نیوەڕۆ ٤ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عەسر ٤ لاپـەڕە.
ـ دوای نوێژی مەغریب ٤ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عیشـاء ٤ لاپـەڕە.

خەتم کردنی قورئـان لەماوەی [۱٥ڕۆژدا]:
ـ دوای نوێژی بەیانی ٨ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی نیوەڕۆ  ٨ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عـەسر ٨ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی مەغریب ٨ لاپەڕە.
لە دوای نوێژی عیشـاء ٨ لاپەڕ
خەتم کردنی قورئان لەماوەی [۱۲ڕۆژدا]:
ـ دوای نوێژی بەیانی ۱۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی نیوەرۆ ۱۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عەسـر ۱۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی مەغریب ۱۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عیشـاء ۱۰ لاپەڕە.

خەتم کردنی قورئـان لەماوەی [۱۰ڕۆژدا]:
ـ دوای نوێژی بەیانی ۱۲ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی نیوەڕۆ ۱۲ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عەسر ۱۲ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی مەغریب ۱۲ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عیشاء ۱۲ لاپەڕە.

ئەم شێوازە بۆ هیمەت بەرزەڪانە.
خەتم کردنی قورئـان لەماوەی [٦ڕۆژدا]:
ـ دوای نوێژی بەیانی ۲۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی نیوەرۆ ۲۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عەسـر ۲۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی مەغریب ۲۰ لاپەڕە.
ـ دوای نوێژی عیشـاء ۲۰ لاپەڕە.

📔هەرکەسێک لای خۆیەوە ئەم خشتەیە بڵاوبکاتەوە الله ئەجری هەمووان بداتەوە بەهیوای سود بۆتان  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دزەکانی مانگی ڕەمەزان چیــن ..؟

خۆتیان لێ بپارێزە 🤍
ئەنەس دەڵێ: ئەو ڕۆژەی پێغەمبەری خوا ﷺ پێی نایە ناو شاری مەدینە، هەموو شتێکی ڕووناک بۆیەوە، ئەو ڕۆژەش کۆچی دوایی کرد، هەموو شتێکی مەدینە تاریک بوو💔
خوایە لەو دونیا بێبەشمان نەکەی لە بینینی ڕووخساری پاکی موبارەکی ﷺ🤲


شەوی هەینیە زۆرترین صلاوات بنێرن بۆ گیانی پاکی ڕەسولی ئەکرەم ...🌼

( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ )
🤍
کاتی #گیرابوونی دوعا و پاڕانەوە لە ڕۆژی هەینی ..

{ لە کاتی بەڕۆژوو بوون ــ وە دوا ساتی ڕۆژی هەینی }

لەم دوو کاتە دوعا گیرایە لەدەستی نەدەن زۆر بپاڕێنەوە ئێمەش بێبەش نەکەن لە دوعا خێرەکانتان ..🥺🤲🤍

#ئیلاهی بۆخاتری مەزنی و میهرەبانی خۆت لێمان خۆشبە لێمان ڕازی بە ئاواتی دڵمان بەجێ بێنە بۆ دونیاو قیامەتمان 🤲
یارب نوێژ و ڕۆژوو و دوعا و تاعەت و عیبادەتمان لێ وەرگرە و نیەتمان خالص بکە تەنها و تەنها بۆ ڕەزامەندی خۆت یا ارحم الراحمین ..🤲🥺
كە‌سێك كە‌ قورئان خە‌تم ئە‌كات چی بۆ ھە‌یە‌..؟

ئیبن مە‌سعود (رە‌زای خوای لێبێت) دە‌فە‌رمووێت:
ھە‌ر كەسێك قورئان خە‌تم بكات ؛ ھە‌میشە‌ نزایە‌كی ھە‌یە‌ رە‌تناكرێتە‌وە‌.


📙 مُختَصرُ مِنهاجِ القاصِدين [١/٥٣]
#ھەڵگرانی_قورئان
🔴🔴 ئاگادارییەکی زۆر گرنگ و پێویست ..

السلام علیکم ورحمة الله وبركاته

🔴 مسوڵمانان و خێرخوازانی بەڕێز لەم مانگە پیرۆزەدا هەڵساوین بە کۆکردنەوەی هاوکاری و خێر و صەدەقە و زەکات بۆ ماڵە هەژار و کەم دەرامەتەکان و مناڵانی بێ باوک و یەتیم کەسانی نەخۆش و ئەو ماڵانەی کە سفرەکانیان خاڵیە لەکاتی بەربانگ و پارشێو کردن ..😢🥺
وەرن با بە یەکەوە لەم کاتە پیرۆزە و لەم مانگە پیرۆزە دڵخۆشیان بکەین و خەندە بگەڕێنینەوە سەر لێویان 😢

بەڵێنی خوای پەروەردگارمانە و دڵنیابن کە ماڵ بە بەخشین کەم ناکات بەڵکو بە چەنداان قات خوای گەورە بۆتان قەرەبوو دەکاتەوە هەر لەدونیا ، وە لە قیامەتیشدا بەچەندااان قات پاداشتتان دەداتەوە چونکە چاکە کردن یەک بە 10 هەتاوەکو 700 ــە ،  لەم مانگە پیرۆزەش زۆر زیاترە پاداشتی خێر و چاکە مەگەر هەر الله تعالی بزانێت کە چەندە پاداشتێکی مەزنە بۆیە لەدەست خۆتان مەدەن گەر بە بڕێکی کەمیش بێت بەژداری بکەن ان شاء الله ..

پێغەمبەری ئازیزمان ( صلی الله عليە وسلم ) فەرموویەتی : 👈 ( إتَّقُو النَّارَ وَلَو بِشِقَّ تَمرَةٍ )
خۆتان لەئاگری جەهەنەم بپارێزن ئەگەر بەخێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک .

🔴 لە ئێستاوە تاوەکو 25 ی ڕەمەزان هاوکاریەکان وەرئەگرین ان شاء الله ،، بۆ گەیاندنیان پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن :
07511457797 👉
یان لەڕێگەی ناردنی باڵانس یان لەڕێگەی فاستپەی هەمان ژمارە
یاخود ناردنی وێنەی کارتی موبایل بۆ ئەم ئەکاونتەی تیلیگرام 👇

@Shayma_m10


مانگی ڕەمەزان مانگی پێشبڕکێ کردنە لەخێر وچاکەدا ، وە مانگی سەخی بوون و هاریکاری کردنی کەسانی هەژار و موحتاجە .
پێغەمبەری خوا  ﷺ لەهەموو کەس سەخی تر بوو ، وە زۆر لە بـــا خێراتر بوو لە خێرکردندا بەتایبەتیش لە مانگی ( ڕەمەزاندا ) 👉
وە بەشێوەیەک ماڵی دەبەخشی لەهەژاری نەدەترسا .

با ئێمەش شوێنکەوتەی ئەو بین و شوێن پێی ئەوبگرین ..☺️☺️


کەسی خێرخواز و صەدەقەکار لەڕۆژی دواییدا لەژێر سێبەری عەرشی خودادایه :

( پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: حەوت كۆمەڵ هەن پەروەردگار لە ڕۆژى دواییدا دەیان خاتە ژێر سێبەرى عەرشى خۆیەوە، لەو ڕۆژەدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لەو سێبەرە :
👈 پیاوێك خێر دەكات و دەبەخشێت بەشاراوەیى، ئەگەر بەدەستى ڕاست ببەخشێت نایەڵێت چەپى پێى بزانێت ) .


🔴 ئەم پۆستە لای خۆت بڵاو بکەوە پاداشتی هەموو ئەوانەت بۆ دەنوسرێ کە بەژداری ئەم خێرە دەبن بإذن الله ..
ئەگەر ئافره‌ت لەسوڕی مانگانەدا بوو لەشەوانی قەدردا دەتوانیت زیندویان بکاتەوە ؟ وە ئەجری ئەم شەوەی دەست دەکەوێت ؟ چ بڪات له‌شه‌وانی قه‌در بۆ به‌ده‌ست هێنان و زیادڪردنی پاداشت ؟

ئافرەت له‌ڪاتی سوڕی مانگانە ناتوانێت نوێژ و ته‌واف به‌ده‌وری ڪه‌عبه‌دا بڪات ، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ دەتوانێت ئه‌و شه‌وه‌ زیندوو بڪاته‌وه‌ به‌ چه‌ند عیباده‌تێڪی تر جگە لە نوێژ وه‌ڪو:

❶ خوێندنەوەی قورئان .

❷ زیڪرو یادی خودا له‌ سوپاسڪردنی خوا و ڪۆمه‌ڵێڪ زیڪری تر وه‌ڪو سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أڪبر ، سبحان الله وبحمده، وسبحان الله العظيم ... وه‌ چه‌نده‌ها زیڪری تر .

❸ داوای لێخۆشبوون ڪردن له‌خودا: زۆر بڵێ( استغفر الله )

❹ دوعاو پاڕانەوە: زۆر دوعاو پارانه‌وه‌ لە خوای گەورە وه‌ داواڪردنی خێری دونیا و قیامه‌ت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا و پاڕانه‌وه‌ یه‌ڪێڪه‌ له‌باشترین عیباده‌ته‌ڪان‌
پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( الدعاء هو العبادة  -دوعا عیبادەتە)ترمذی ڕیوایه‌تی كردووه‌  (2895)  ئه‌لبانی و به‌ڕاستی داناوه‌‌ لە صحیح الترمذی (2370)

❺ زۆر دووباره‌ ڪردنه‌وه‌ی ئه‌م دوعایه:
{اللهم انڪ عفو تحب العفو فاعف عني}
پـەروەردگــارە تــۆ لــێـخــۆشبووی
لێــخــۆشـبـوونیشت خـــۆشـــــدەوێ
لێـــــم خـــــــۆشــــــبــــــبــــە‌

❻ ده‌توانیت ئه‌گه‌ر به‌ بڕێڪی ڪه‌میش بێت ببه‌خشیت و سه‌ده‌قه‌ بڪه‌یت .

زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در تایبەت نیه‌‌ ته‌نها به‌ نوێژ و شه‌ونوێژ به‌ڵڪو هه‌موو عیباده‌ته‌ڪانی تریش له‌خۆی ده‌گرێت

ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا علیه‌ الصلاة والسلام ته‌واوی شه‌وه‌ڪه‌ی زیندوو ده‌ڪرده‌وه‌ و شه‌و نخونی ده‌ڪرد به‌ نوێژ و عیباده‌ته‌ڪانی تر

ئیمامی حافض بن حجر ده‌فه‌رمووێت: (زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌و) واته‌ شه‌ونخونی ڪردن به‌ تاعه‌ت و په‌رستنی خوای گه‌وره‌

هه‌ربۆیه‌ ئافرەت له‌ سوڕی مانگانە دەتوانێت ئەم عیبادەتانە و چەندین عیبادەتی تریش ئه‌نجام بدات له‌شه‌وی قه‌در جگه‌ له‌ نوێژ و ته‌واف .

*هەروەها ئەو ئافرەتە لەبەرئەوەی نیەتی هەبووە تەڕاویح و شەونوێژ بڪات بەڵام ڪەوتۆتە عوزری شەریعیەوە ئەوا ئەجری شەونوێژ و تەڕاویح و قەدریشی بۆ حیسابە لەسەر نیەتەڪەی و ناڕەحەتی و ئازاری سوڕی مانگانەڪەشی دەبێتە ڪەفارەتی تاوانەڪانی .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
کۆمەڵێک دوعای باش و گرنگ بۆ شەوانی قەدر :

١- اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي
٢- اللَّهُمَّ حَاسِبْنِي حِسَابَاً يَسِيرَاً
٣- يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ
٤- اللهُم إرزقني توبةً نصوحا قبل الموت
٥- اللهم إني أسألك حسن الخاتمة
٦- اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِ
٧- اللَّهمَّ إنِّي أعوذُ بكَ مِن المَأثمِ والمَغرمِ
٨- اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَارْحَمْنِي، وَاهْدِنِي، وَعَافِنِي، وَارْزُقْنِي
٩- اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ
١٠- اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ أَذْهِبْ الْبَاسَ اشْفِهِ وَأَنْتَ الشَّافِي لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ شِفَاءً لَا يُغَادِرُ ‏ ‏سَقَمًا
١١- اللهم اشف مرضانا ، وارحم موتانا ، وعاف مبتلانا ، وفك أسرانا ، واجبر كسرانا
١٢- اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلًا مُتَقَبَّلًا
١٣- رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ
١٤-  لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ
١٥- رَبَّي أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ
١٦- اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ
١٧- اللهم أجرني من النار
١٨- اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ، وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ، وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ ، وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ
١٩- رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ
٢٠- اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُك مِنْ فَضْلِكَ وَرَحْمَتِكَ، فَإِنَّهُ لاَ يَمْلِكُهَا إِلاَّ أَنْتَ
٢١- اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُك مِنْ فَضْلِكَ وَرَحْمَتِكَ، فَإِنَّهُ لاَ يَمْلِكُهَا إِلاَّ أَنْتَ
٢٢- رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ
رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ

     رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا  إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا 🤲🤲
حوکمی تەواو نەکردنی خەتمەیەک و دەست کردن بە خەتمەیەکی تر؟
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەند شەوێکمان ماوە، با بەهێز بین زیندووی بکەینەوە...🤍
ئەمشەو یەکێکە لـە شەوە گرنگەکـانی ژیـانت ،
بەشێـک لە هاوەڵان ئەمشەویان بە شەوی قەدر داناوە...

سات بە ساتی بقـۆزەرەوە،
بدە لە زۆربەی دەرگاکانی چاکە و با بەشت تێیدا هەبـێت،
عیبـادەتەکـانت بەکەم مەزانە،
لەوەیـە بەهۆیەوە لە ئاگری دۆزەخ ڕزگارت ببـێت...🤲

و: ئەیاد فەهمی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاگاداری #ئەمشەو بن هیچ چرکە و دەقەیەکتان بێ عیبادەت نەڕوا ...🥹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یەک دەقەی شەوی #قەدر بە قەدەر 50 ڕۆژ عیبادەت کردن هەیە 🥺

مەهێڵە لە دەستت بڕوات ..
( هەرکەسێک لە فەزڵ و خێری شەوی قەدر بێبەش بێت ئەوە لە هەمووو خێرێک بێبەش بووە ) ... 🥺😭

پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه وسلم )
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەر ڕاست دەکەیت و کەسێکی سەخیت عیبادەتەکە ئەنجام بدەو پاشانیش پێنجسەد هەزاری بدەرێ ...🥲

باسێکی سەرفترە
مامۆستا رمضان شكور (رحمه الله)
کۆتا تەراویـح
کۆتا شەونوێـژ،
لەوەیە یەک ڕکات،
یەک دوعا، یەک صەدەقە،

بـتگەیەنێت بە کاروانی سەرفرازەکـان...
ئەمشەو فەرامـۆش مەکە...
🤍
نوێژى جەژن چۆن دەکرێ ئافرەتان چۆن نوێژی جەژن دەکەن ئایا واجبە یان سوننەت  ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ئەم جەژنە ؟ وە سوننەت و ئادابەکانى چین؟ وە سەرپێچی و بیدعەکانى چین؟
 
چۆنێتێ‌ نوێژی جەژن
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە و الله أکبر)ی ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.

لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.

وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە واتا الله أکبر دەکات ) جگە لە الله أکبری  هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
پاشان كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] لەڕکاتی یەکەم دوای سوڕەتی فاتێحا و پاشان سوڕەتی [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] دەخوێنێت لەڕکاتی دووەمدا دوای سوڕەتی فاتێحا .

وەگەر هەركەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا دوو ڕكات دەكات .
سوننەت و ئادابەكانی جەژن

1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن: لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.

2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی): لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ‌ دەكرد نوێژەكە بوو.

5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).

6 ـ ڕێگا گۆڕین: لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.

7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.

سەرپێچیەكانی جەژن :
1ـ نەكردنی نوێژی بەیانی، پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە ،

2 ـ دوا كەوتنی هەندێك خەڵك لە نوێژی جەژن بەهۆی ئەوەی نوێژی جەژن بە سوننەت ئەزانن. لەكاتێكدا واجبە، هەرەك ئیمامی (الشوكانی) (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمووێت: نوێژی جەژن واجبە چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لەجەژنەكاندا، وە وازی لێ‌ نەهێناوە لە جەژنێك لەجەژنەكاندا، وەفەرمانی بەخەڵكی كردووە بەگشتی كەدەرچن بۆ نوێژ كردن تەنانەت ئافرەتانیش.
3 ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت لەڕۆژانی جەژندا .

4 ـ هەندێ‌ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕانە .

5-خۆڕاراندنەوەی ئافرەتان بۆدەرەوە و بۆن لەخۆدان و جلی تەسک و تەنک و کورت .

6- گۆرانی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و تۆقە کردنی ئافرەتان و پیاوان .

ئایا نوێژی جەژن بۆ پیاوان و ئافرەتان واجبە ؟

وەڵام : نوێژی جەژن بۆ پیاوان واجبە  بەڵام بۆ ئافرەتان سوننەتە واجب نی یە هەرچەندە خلاف هەیە هەندێک لەزانایان فەرمویانە بۆ ئافرەتیش واجبە بەڵام ڕای ڕاجح و پەسەند ئەوەیە سوننەتە نەک واجب بێت بۆ ئافرەتان .


ئافرەتانیش هەر وەک پیاوان نوێژەکە دەکەن ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ؟

بەڵێ نوێژەکە هیچ جیاوازی نی یە چ بۆ پیاو بێت یان ئافرەت کاتەکەشی لەدوای خۆڕ هەڵاتنەوە بەقەد ڕمێکە تاکوو پێش هاتنی نوێژی نیوە ڕۆ .

💙 تکایە ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە با زۆرترین کەس سود مەند بن لێی ....
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تقبل الله منا ومنكم صالح الاعمال ..
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت لایەكتان دەكەین دەپاڕێینەوە لە خودا كە تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە بكاتە مایەی خێر و خۆشی و برایەتی لە نێوان هەموو مسوڵماناندا ...🤲
2024/04/20 07:52:22
Back to Top
HTML Embed Code: