Telegram Group Search
نالی و ناتەبایی ٢

نالی لە زۆر شێعری دیکەیدا ناتەبایی زەق دەکاتەوە بەڵام تایبەتمەندیی شێعری "شەوی بەهاری جوانی" ئەوەیە کە: یەکەم، "مەنتیقی ناتەبایی" بەدرێژایی تەمەنێکی دوورودرێژ ئاشکرا دەبێ. نرخی ئەم زانیارییە، گشت تەمەنی مرۆڤێکە. ئەم کەشفه، بە هەرزان ناکەوێتە چنگ مرۆڤەوە. دووهەم، نەک هەر نرخی کەشفی نهێنیی گەورەی ناتەبایی تەمەنی مرۆڤێکه، بەڵکوو ئەم ناتەباییە لەخودی ژیانی مرۆڤەکەشدایە.

پێشدا باسی ئەوەمان کرد کە نالی دوو جۆر دژوەستان دەبینێ: ١ـ دژوەستانی ڕەگەزەکان و ٢ـ دژوەستانی توێژە ماناییەکان. ئێستا دەڵێین دژوەستانی جۆری یەکەم خۆی دوو لکی لێ دەبێتەوە: ١ـ١. دژوەستانی ڕەگەزەکان لە سروشتدا و  ١ـ٢. دژوەستانی ڕەگەزەکان لە ژیانی مرۆڤدا.
نالی لەم بەیتەی خوارەوەدا چەند کاری داهێنەرانە دەکا:

ئەسەف‌درێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوسووریان بووە توولی نەدامەتی تەقسیر

مانایەکی ئەم بەیتە دەکرێ ئاوا ساغ بکرێتەوە: بۆ هەموو شەو و ڕۆژەکانی ئەو تەمەنە کە گشتی وەک شەو و ڕۆژێک تیژ تێپەڕین، داخێکی زۆرم لە دڵە. کەم‌وکووڕییەکانی ئەم تەمەنە، بوون به‌هۆی درێژ بوونەوەی ئەو پەشیمانی و حەسرەتەی وا بەهۆی تەخسیر و هەڵەکانمەوە ڕووی داوە.

داهێنانی یەکەمی نالی لەم بەیتەدا ئەوەیە کە وشەی "ئەسەف‌درێژ"، خۆی ڕۆیناوە. داهێنانی دووەمی ئەوەیە دوو مانای پێوەندیدار به درێژ(درێژ و توول)ی  لەگەڵ دوو مانای پێوەندیدار به کورت (قوسوور و تەقسیر) لەبەرانبەر یەکدا ڕاگرتووە. ("قصور" و "تقصیر" هەردووکیان لە ڕیشەی "قصر" ن) و بەم شێوەیە هاوسەنگییەکی لەنێوان ئەو دوو مانا دژبەیەکە دروست کردووە و پارسەنگی هێزی لەنێوان ئەم ڕەگەزە دژانە ڕاگرتووە.
داهێنانی سێیەمی شاعیر ئەوەیە دوو جار کەڵکی لە دەستەواژەی "شەو و ڕۆژ" وەرگرتووە. "شەو و ڕۆژ"ی یەکەم مانای خۆیان هەیە، بەڵام مەبەستی لە "شەو و ڕۆژ"ی دووەم "تەمەن"ێکی درێژە کە وەک "شەو و ڕۆژ"ێکی کورت تێپەڕیون.

پڕمانایی لە بەیتی دواتردا دەگاتە چڵەپۆپەی خۆی:

سەوادی توڕڕەیی ئەو، ئیشتباهی سەهوی جوان
بەیازی غوڕڕەیی ئەم، ئینتیباهی سوجدەیی پیر

نالی لەم بەیتەدا هەموو تەمەنی ڕابردووی خۆی وەک "سەهو"ێک داناوە کە ئێستا، لە پیریدا و بەر لە کۆتایی پێهاتنی ژیانی دەبێ "سوجدەی سەهو"ی بۆ بکا. کەوابوو هەموو ژیانی به "نوێژ"ێک داناوە. ڕێسا ئەوەیە لە نوێژدا هەڵە نەکەی، بەڵام ئەگەر هەڵەت کرد دەبێ سوجدەی سەهوی بۆ بکەی. هەڵە کردنی لاو، وەکوو ڕەشایی تووکی داهێشتراوی نێوچاوانیەتی( سەوادی توڕڕەیی ئەو، ئیشتباهی سەهوی جوان). بەڵام کە سوجدە سەهوەکەی کرد، ئەم سوجدەیە لە حوکمی ڕۆشنایی و نوورانی بوونی تەوێڵی پیرێکە(بەیازی غوڕڕەیی ئەم، ئینتیباهی سوجدەیی پیر). شاعیر لەبەر ئەوەی لە کاتی نووسینی ئەم شێعرەدا لە دەورانی لاوی دوور بووە و لە دەورانی پیری نزیک بووە، بۆ ئاماژه کردن به لاوی کەڵکی لە جێناوی ئاماژەی دوور واتە "ئەو" وەرگرتووە و بۆ دیاردی دان به پیری، کەڵکی لە جێناوی ئاماژەی نزیک واتە "ئەم" وەرگرتووە. 

لە جیهانبینیی نالیدا ژیان ئەمەیە:"سەد قەل و بەردێک"؛ ئەگەر هەزار گوناحت کرد، سەرەنجام دەبێ به ئاوی وەخۆ هاتنەوەیەک بیشۆیەوە. ژیان بینایەکە به خشتی هەڵە و وەخۆهاتنەوە بەرز بووەتەوە. ژیانی مرۆڤ لە هەڵە داناماڵدرێ، بەڵام "پەشیمان بووەنەوە"ش هێندەی "هەڵە"، ئینسانییە. کروتەونی ژیان بەو تان‌پۆیانە چندراوە؛ بە تان‌وپۆیەکی دژ بە یەک.

#ڕەهبەر_مەحموودزاده
https://www.tg-me.com/dr_rehber
https://www.tg-me.com/EnjumeniEdebiShino
وەرزێک
وەرزێک بە سەرەتای‌ سپییەوە دایکرد
وەرزێک کە هەر چی پێمانبوو بەربای کرد
وەرزێک لە فەرهەنگی هەستەکانا بێ‌ناو
وەرزێک کە ڕێگایە تا هەتەر دەکا هەنگاو
وەرزێک سەرلەبەر مەرگی خۆم و ئەشعارم
وەرزێک لەخۆمەوە لە خۆت و خۆشم بێزارم
وەرزێک یەکەم ڕۆژی بۆتە ژانەسەر
وەرزێک کە ئاسمان بە لۆکەم دەبڕێ سەر
وەرزێک
پڕ لە بێ....تۆیی و بێ... تۆیی و بێ... تۆیی و بێتۆیی و... تاسە
وەرزێک کە ڕۆڕۆیانە هەرچی ئێحساسە

وەرزێک  کە لێم سەروزیادە یەک ڕێگا
وەرزێک کە دڵ، ڕێ‌ بە کاری خۆی نابا
وەرزێک خودا دایناوە هۆن‌هۆن لێی بگری
وەرزێک لە دوایەشدا سەربنێیەوە و بمری

سەرەتای کۆتاییم
ڕەشت  1402

"لاولاو"
https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
A Great Poet's Artwork
Federico García Lorca
فێدریکۆ گارسیا لۆرکا( ١٨٩٨-١٣٩٣)، شاعیر و نووسەر و نیگارکێش و شانۆنامەنووس و ژەنیاری پیانۆ و ئاهەنگ‌سازی مەنشووری ئیسپانیاییە. ئەم بلیمەتە لە تەمەنی ۳٨ ساڵیی ژیانی پڕ بەهرەی خۆیدا و لە شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیا بە دەست پارتیزانەکانی ئیسپانیا کووژرا.

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
هاوڕێی هەست و پێنووسم مامۆستای بەڕێز عەزیز مەحموودپوور!
خۆم بە هاوخەمت دەزانم. دەخوازم ڕوحی باوکی ئازیزت شاد بێت و تەمەندرێژی و سڵامەتی بۆ ئێوە جێ هێشتبێ.

"لاولاو"

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
گۆڤارەی کانیی ژمارە 10
چیرۆکی "مش‌مشی و مش‌مشۆ" لە نووسینی منی، چاپ کردووە. ڕێز و سپاس بۆ هاوڕێیان و بەڕێوەبەرانی ئەم گۆڤارە خنجیلانەیە.

دەقی چیرۆکەکە هەر لەم کاناڵەدا پێشتر دانراوە.


https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
کاریکەلیماتۆڕ

چووبوومە ماڵی فکرەوە!
هێند شپڕێو بوو ڕێم نەبوو بێمە دەرێ!

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
....شۆفیرێکی دەست‌ و پەل‌ چڵکنی چاوبەمەشخەڵ، هاواردەکا: چایی، شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...
داماندەبەزێنێتە قەراغەڕێیەکی لۆچ‌ و پۆچی تەوێڵ‌چڵکن. هەموو پێک دادێن.
خۆمم حەشارداوەتە ناو جووڵەجووڵی ئەو حەشیمەتەی دابەزیون جەستەیان پڕ یا خاڵی کەن. تف هەڵاوێی دەیبەستێ...
دوای سەعاتەچارەگێک، سیگناڵێکی توند حاڵیمان دەکات، دەبێ سوار بینەوە. دەچمەوە سەر کورسیی ژمارە حەوت و دەست دەکەم بە خۆخواردنەوە...
خەم هەر لە سەرەتای ڕێگەوە چوارقوڕنەمی داگرتووه و لێم کلاوڕێژ دەبێ، دادەبارێم. ژنێک لە کورسییەکەی ئەوبەرمەوە چاوی لێمە. وەک کوێرە لە تەندوور بهاوێ، هەرچی لەبەر دەستییەتی هەڵیدەلووشێ. ئیشتیای لە قسەیە. بە دەم مڵچەمڵچەوە دەڵێ: بۆ دڵت وا...
ناهێڵم قسەکەی تەواو بێ. لەچکەکەم دەکێشمە سەرچاوم و خۆم و فرمێسکەکانمی لێ حەشار دەدەم.
تا وێستگەی دوایی، بە دەم گریانەوە خەو بردوومیەتەوە ئەگەر کاوەکاوی بیرەوەرییەکانی تەنگم پێ هەڵنەچنێ.
دەنگێک لە کاژەڵەی سەرمەوە خۆ بازرە دەکاتە ناو گوێچکەم: مەخەوە! خەو هەمیشە خوێڕیانەترین ڕێگەی هەڵاتنە. کە دەروەستی مەراق نایەن پەنا بۆ خەو دەبەن.
دەنگەکە لەگەڵ دەنگی ئەو ژنەی لە پێش منەوە دانیشتووە و بێ‌وچان بە گووشییەکەی قسە دەکات، تێکەڵ دەبێ و کاڵ کاڵ دەبێتەوە و ئیتر نایبیستم.
چاوم بە ئارامی دەقووچێنم، دەمەوێ بە گوێی دەنگەکە نەکەم و بخەوم. دێتەوە بەرچاوم. بێ دەم، بێ لووت، بێ چاو. دەمووچاوێکی هەمووی تووک. تووکێکی زبری ڕەش و قژ و بژ. لە شوێنی ئەو لێوانەی وا نییەتی خەریکە دەجووڵێتەوە. چاوم هەڵدێنم و پەنا بۆ پیرێژن دەبم. دەمەوێ جوابی وڵامەکەی دەمەوە، خەوتووە...
کابرای شوفێر ویرەی دێ، ماشێنەکە وەک کوڕێکی مێرمنداڵ لە گاوانییەوە هەڵدەبەزێ و تا کەنار و دواتر تا نێوەڕاستی شوستەکە دێت. دەست لە جانتاکەم دەنێم. دەستم وە تۆپەڵەیەک تووکی زبری ڕەق دەکەوێ. دەمەوێ دەستم دەرکێشم شتێک لە نێو جانتاکەمەوە قەپاڵ بە سەرپەنجەم دادەکات و قامکی شادەم لە بنەڕەتەوە دەقرتێنێ و دەیکرۆژێ. دەزیقێنم
پیرێژن لە خەو ڕادەبێ. دەست دەکاتەوە بە خواردن. چاوم لە دەستیەتی. لە دەڵقێکی چکۆلەدا قامکە پەڕاوەکەی دەستم دەردێنێ و دەیخاتە نێو لەتێ نان و یەک و دوو بێ ئەوەی بیجاوێ قووتی دەدات. زمانم لە گۆ چووە. ناتوانم هیچی لێ بپرسم.
سەرم ژانی مەرگی تێوە دەچێ و پەناملم چڵ دەدات. لە گێژەوە دێم. دەستم سڕ سڕە.
منداڵێک لە پشت سەرمەوە هەرا دەکا خالە! بیرم دێتەوە هەر ئەو منداڵەی کاتێ لە وێستگەی یەکەم سوار بووم بە بن چاوی حەشیمەتەکە و بە دزییەوە چاوێکم لێ قرتاندبوو و لێومم وەک ئەوەی داوای ماچی لێبکەم بۆ خڕ کردبۆوە. ئاوڕی لێدەدەمەوە، پێدەکەنێ. پێدەکەنم. دێتە سەر کۆشم. جانتاکەم دەکەمەوە و نانەقەیسییەکی دەدەمێ. قامکی شادەم لە شوێنی خۆیەتی و لکاوەتەوە بە دەستمەوە. منداڵەکە نانەقەیسییەکە بە مشەمشەوە دەخوات، دایکی دەڵێ ئەزیەتتان نەکات؟ پێش ئەوەی بمەوێ بڵێم نا؛ چاوم چۆتە خەو. لە من وایە پێش ئەوەێ بگەمە دواوێستگە بە ڕاکێش‌ڕاکێش دامدەبەزێنی و خۆت دوور دوور دەکەویەوە و بەجێم دێڵی...
منداڵێک قامکی شادەم دەمژێ و ماشێنەکە ڕایدەگرێ:
چایی،شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...

    لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400

هەینییەک لە ڕێبەندانی ۲۷۲٤ی کوردی
ماڵ

ماڵ یانی سرووشتی بێکه‌س مان
ماڵ یانی تەواوی تەنیایی
حەوسەلەی چندراوی رەنگاورەنگ
وەک سەلیقەی خوداژنی ڕایی

ئەو ژنەی کە تەواوەتی رەنگی
دادەچۆڕی بە دار و دیوارا
مێردەکەی کە کەرامەتی نەفسی
رەنگە هەڵچێ بە شاژنی شارا

ماڵ یانی زەمانی بەر پێیان
وەک هەمیشەی ژیانی تیکراری
داستانێ وەکوو ژیاننامەی
ساعەتێکی خەمۆکی دیواری

دەستەکانم لەدووی شتێ وێڵن
پەنجەکانم بە پێی کەسێ شێتن
چاوەکانم رەشایی ژینێکی
هەڵوەدایی..... ئەرێ!!!! لە بەر پێتن

ئاشپەزخانەیەک سەری وێران
قاپ و کەوچک رژاوی بێ‌وەختی
چاوەکانی رەشایی چەوری و چڵک
دوو هەسارەی شەوانی بەدبەختی

خاکو خۆڵی تەواوی کۆڵانان
نیشتووە لێم و خوێنی ڕەش کردووم
ئەی گلۆبالیزاسیۆنی خاک
من لە بەر با جەهانی دڵمردووم

من بە دەم پیاوی خەو ویشک بوونم
قونچکەسیغاری زەردەڵەی بۆگەن
وەزنی سادەی ژنێکی چوار پارەی
دووکەڵاوی؛ تەتەن تەتەن تەن تەن

بێ‌زەمانی قەڵافەتی سێکسی
بێ‌نیشانی کڵیشەیی بوونە
مەوتەنی کێ کەلاوەیەک پیاوی
چاو لە ماڵی هەمیشەیی بوونە؟!

گەلاوێژی۹۸
🆔@honarpoem
#هونەرموکریانی
ئەو ڕۆژانەی قەڵەم دەروەستی هەستەکانم نایەن و نووسین تەنگەژەیەکی بێ‌بەزەیە...
ئەو ساتانەی وشە دادم نادا و گریان پێم ناوەستێ...
ئەو دەمانەی لاپەڕەی یەکەمی دڵم شیتاڵە و بە دەم بایەکی نگریسەوە هەڵوەدایە..
ئەو ڕۆژانەی ژنیەتی دەسکی تەورێکە کە لە مەرقەدی قەد و باڵام چێ کراوە و چاوم مەشعەلێکە کە ڕێم پێ هەتەرە دەکا و دەستم هەنبانەی کاری‌نەکراوە، چم پێ دەمێنێ جیا لە هەڵدانەوەی لاپەڕەی شاعیرانی دی...
ئەوان کە وەک خۆم تا سەر ئێسقان هاوارن، وەک خۆم غەریبەماڵ و کەیلان، وەک خۆم پێملی دڵیانن و هەمدیسان وەک خۆم داڵدەیان ڕستە بێ‌سەرەوبەرەکان

ئەم شێعرەی کاک عەبدوڵڵام دانا کە خۆمم تێدا دۆزییەوە. منی ون بوو، منی پێخوستی نەکرکارییم....



"لاولاو"
تۆ "وەلیی" لەم هەترەڕێیانەی کە بێ‌"شەم" مانەوە

دیبەکەی عالەم دەڵێن" دێوانە"یە، دێوانەتم

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400

       "لاولاو"
ویلیام وۆردزوۆرس( 1850 _1770)
Forwarded from شاهۆی وێژەوان (Shaho Piroz)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
كۆڕی عەبدولخالق یەعقووبی لەسەر شیعری حەزرەتی نالی بە ناونیشانی “نالی, شاعیری مرۆڤ و ڤیان” لە دەربەندیخان، سەنتەری گەنجان، كافێ لیسا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی 11/01/2024•
ئەشكم كە لەگەڵ عەشقمە تیفلێكی فەهیمە/ هۆشم كە لەگەڵ خۆشمە پیرێكی نەزانە

ژیان بە کاتی زەردەپەڕ


پڕم لە شێعری شێت و تەڕ، پڕم لە خەم، پڕم لە شەڕ
پڕاوپڕن دڵ و قەڵەم، بڵێی قەڵەم بگاتە پەڕ؟

پڕم لە ئەشقی ئەو کەسەی، کەسی نەدی لە خۆی پتر
مەلێکی بفڕێ بێ ئەوین، بە کاری چیدی باڵ و پەڕ؟

کە دوورە لێم هەموو لەشم، دەبێتە شێعر و گوڵ‌وشە
کە دەیگەمێ، گومن وشەم، لە ئاستی دەبمە کاس و کەڕ

خەیاڵی باوەشت دەکەم، بە باوەشت قەسەم گوڵم
خەیاڵی باوەشت نەدەم، بە ئاسمان و بەحر و بەڕ

دەمەوبەیان، بە بۆنی تۆ لە خۆم و خەو کە ڕاچەنێم
خەرابی بۆنی ئەو لەشەم،  هەتاکوو کاتی زەردەپەڕ

شەڕی ئەوین و عەقڵە جا، براوە هەر ئەوینە تا
جیهان لە سووڕ و گەڕ کەوێ، کەوێ جیهان لە سووڕ و گەڕ

بە یار دەڵێم کە کەوشەنت بە ڕووح و جەستە دێنمە بەر
دەڵێ بەیار دەکێڵدرێ بە جووتە گای نەخۆش و لەڕ؟

کە شۆرەکاتی ڕوومەتم، شەقارشەقار و ویشکەسوێن
هەڵیقوڵاندووە کانییەک، دوو چاوی هەر هەمیشە تەڕ

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
یادداشت: یاقووب خزری: ڕەوانناس و ڕەخنەگر

‍ ئەدەبی منداڵان وەکوو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی _ ڕەوانناسانە و ژانرێکی ئەدەبی خاوەنی نیزامێکی مەعریفی و پێکهاتەیەکی عەقڵانی و تێئۆریکی تایبەت بە خۆیەتی. سووژەی سەرەکی ئەو دیاردەیەش منداڵە و تەوەری سەرەکیش چەمکی منداڵە. جیهان‌وێنای منداڵ لە پرس و ڕووداوەکانی دنیای ئەوڕۆ بە نیسبەتی ڕابردوو تووشی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و ئەساسی بووە، ئەو گۆڕانکارییە هەم لە پێکهاتەی زەینی و هەم لە مێتۆدەکانی تەحلیل و شی‌کردنەوەی پرس و ڕووداوەکان لە لایەن منداڵەوە ڕووی داوە. منداڵ لە جیهانی ئەوڕۆدا بە پێچەوانەی هێندێک لە مەکتەبە فکرییەکانی پێشوو، ئیتر وەکوو ئۆبژەیەکی بێ‌دەسەڵات سەیر ناکرێ، منداڵی ئەو سەردەمە چ لە ڕووی زانستی و چ لە ڕووی سووننەتەکانی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگا ڕۆڵی سووژەیەکی کارتێکەر دەگێڕێ و لە زۆرینەی ڕووداو و پرسەکانی کۆمەڵایەتی خاوەنی زەینێکی شڕۆڤەکارانەیە. لەسەر ئەساسی ئەو خوێندنەوەیە لە دۆخی منداڵ و چەمکی منداڵ، خوڵقێنەرانی دەقی منداڵانە پێویستە بە خوێندنەوە و قەڕائەتێکی تر دەقی منداڵان بخوڵقێنن و دەقەکان لە حاڵەتی تەوسیفی بگوازرێنەوە و بەرەو ساز کردنی دەق‌گەلی پرسیارخوڵقێن. دەق‌گەلی پرسیارخوڵقێن ئەو دەقانەن کە منداڵ تێیان‌دا حزووری ئەکتیڤی هەیە و لە ڕیوایەت و گێڕانەوەکان‌دا خۆی دەبێتە بەشێک لە کاراکتێرەکانی دەقەکە، لە مەفهووم و دەستەواژەکانی ناو دەقەکە دەکۆڵێتەوە و پرسیاریان لێ ساز دەکا؛ ئەو تایبەتمەندییە لە شێعریش‌دا زەروورەتی هەیە، بۆ وێنە منداڵ ئیتر ناکرێ تەنیا بیسەرێکی بێ‌دەسەڵات و مەیوو(منفعل) بێ؛ بەڵکە بە پێچەوانە پێویستە بە زەینێکی پرسیارگەر لە چەمکە شێعرییەکان بکۆڵێتەوە و خۆی ببێ بەشێک لە شێعر و مەفهوومە شێعرییەکان و تەنانەت چەمکە شێعرییەکان تووشی چەلێنج بکا. ئەو پڕۆسەیە لە پێناو ساز کردنی دیاردەیەکی نوێ بە نێوی "منداڵی ڕەخنەگر" یا "منداڵی پرسیارگەر" بیچم دەگرێ. سەرچاوەی ئاگایی و ڕووناکبیری پرسیاری ڕەخنەگرانەیە، کەوایە پرۆسەی ناوبراو دەسپێکی ساز بوونی کۆمەڵگایەکی ڕووناکبیر و خاوەن هزری ڕەخنەییە لە پێناو ساز کردنی زیست‌جەهانێکی بەختەوەر. 
لە بابەت ئەو بەرهەمە شێعرییەش‌دا بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرینگ بکەم، ئەویش یەوەیە: "کۆمەڵەشێعری بەردەست بە نێوی ئاڵا نووسینی خاتوو لەیلا بەهرام‌بەیگی کە بەپێی ستاندارد و پێوەرە زانستییەکان بۆ منداڵانی کەمتر لە شەش ساڵ نووسراوە و منداڵان بەر لە چوونیان بۆ قوتابخانە دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن؛ هەنگاوێکی جیددییە بۆ دەسپێکی ئەو پرۆسەیەی باسمان کرد، هەرچەند ڕەنگ‌بێ کۆمەڵەشێعری ئاڵا ئێستا مەودای هەبێ لەگەڵ ئەو ستایلەی لە پێشەکی‌دا باسمان کرد؛ بەڵام لە هێندێ شوێن نووسەر توانیوێتی دەلاقەیەکی هەرچەند کورتیش بەرەوڕووی جیهان‌بینییەکی تازە لە دەقی منداڵانەدا بکاتەوە. بۆ نموونە لە گشتی شێعرەکان‌دا جیا لە شێعری "پرسیارەکانی ئاڵادا" نووسەر توانیوێتی بە کەڵک وەرگرتن لە ڕیوایەت(گێڕانەوە) مەفهوومە شێعرییەکان لە حاڵەتی تەوسیف‌دا نەهێڵێتەوە و بەردەنگ(واتا منداڵ) بەردەوام لەگەڵ چەمک و مەسئەلە شێعرییەکان‌ ئاوێتە بێ و خۆی ببێتە بەشێک لە ڕێوایەتەکە، سووژەکان لە شێعرەکان‌دا ئەکتیڤن، منداڵیش لە دەقێکی لەو چەشنەدا تا ڕادەیەک لە ئاستی ئۆبژەیەکی بێ‌دەسەڵات‌ڕا دەگوازێتەوە بۆ سووژەیەکی کارتێکەر و خاوەن ڕۆڵ لە دەقەکەدا. شێعری پرسیارەکانی ئاڵاش لەسەر ئەساسی پرسیار لە هێندێک مەفهوومی ژیانی ڕۆژانەی منداڵان‌دا نووسراوە و منداڵ گەرەکییەتی بەو پرسیارانە بە ئاگایی بگا. ئەو شێعرەش دەکرێ وەکوو دەسپێکێک بۆ ساز بوونی زەینێکی پرسیارگەرانە لە قەڵەم بدەین، جەوهەری سەرەکی لەو شێعرەدا پرسیارە و پرسیار وەکوو ئامرازی دەستەبەر کردنی ڕووناکبیرییەکی منداڵانە لێرەدا دەور دەگێڕێ.
لە کۆتایی‌دا هیوادارم خاتوو لەیلا بەهرام‌بەیگی لە نووسینی دەقی منداڵانەدا بەردەوام بێ و ببێتە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ دەقی منداڵانە. دڵنیاشم بەو ئیرادەیەی خاتوو لەیلا هەیەتی گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزە دژوار نییە. بە هیوای داهاتوویەکی ڕووناک بۆ منداڵانی وڵاتەکەمان.

https://www.tg-me.com/rewannaskurdi
https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
2024/05/31 05:30:29
Back to Top
HTML Embed Code: